که‌سێ هه‌بوو هه‌موو ژیانیبه خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤیندارانه تێپه‌ڕاند
و کاتێ له دنیا ده‌رچوو هه‌موو کهسپێیان وابوو که جێگای ئه‌و به‌هه‌شت ده‌بێت. که‌سێکی دڵڕه‌حمین و مێهره‌بان وه‌کئه‌و، به دڵنیاییه‌وه جێگای به‌هه‌شته. له‌و کاته‌دا به‌هه‌شت هێشتا گهشهیهکیوههای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبوو. پێشوازیکردن له‌و به باشی به‌ڕێوه نه‌چوو.
فریشتهیهککه ده‌بوا ئیزنی هاتنه ژووره‌وه‌ی بۆ به‌هه‌شتی پێدابایه گه‌ڕا و ناوی له‌لیسته‌که‌دا نه‌دۆزییه‌وه، کاتێ ناوی نه‌بوو هه‌ناردی بۆ دۆزه‌خ. له دۆزهخداهیچ که‌سێ داوای کارتی پێناس یان ده‌عوه‌تی لێ ناکه‌ن و هه‌رکه‌سێ بگاته ئهوێخێرا ده‌یکه‌نه ژووره‌وه.
ئه‌و که‌سه چووه ژووره‌وه و له‌وێ مایه‌وه. چه‌ندرۆژ دواتر شه‌یتان به تووڕه‌یییه‌وه هاته به‌ر ده‌روازه‌ی به‌هه‌شت و یهخهیپترۆسی پیرۆزی گرت که نه‌یده‌زانی چی رووی داوه. پرسی چی بوه، چی رووی داوه؟ شهیتانکه چاوی سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو گوتی: ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌ناردووتانه، کار و ژیانیئێمهی تێک داوه.
له‌و کاته‌وه گه‌یشتووه دانیشتوه و گوێ به قسه‌ی ئه‌وانی دیکه ده‌گرێ، چاویان لێ ده‌کات، گویبۆ ده‌رده دڵه‌کانیان ده‌گرێ، ئێستا هه‌موویان له دۆزه‌خدا خه‌ریکن پێکهوهقسه ده‌که‌ن و یه‌کتر له باوه‌ش ده‌گرن و یه‌کتر ماچ ده‌که‌ن.
دۆزه‌خ شوێنی ئه‌مکارانه نیه ! بێن و ئه‌م پیاوه وه‌ربگرنه‌وه. کاتێ گێڕه‌ره‌وه چیرۆکه‌که‌ی ته‌واوکرد به تاسه‌یه‌که‌وه له منی روانی و گوتی: “به عه‌شقێکه‌وه بژی تهنانهتئهگهر به رێکه‌وت رێگات که‌وێته دۆزه‌خیش … خودی شه‌یتانیش بتگهڕێنێتهوهبۆ به‌هه‌شت”. پائۆلۆکۆئیلۆ
تێبینی: ئه‌م چیرۆکه دۆستێکی ئازیز به مایل بۆی ههناردم، زۆرم پێ جوان بوو، کردمه‌وه به کوردی. هیوادارم خوێنه‌ر لێی رازی بێت!
{jcomments off}