نووسینی: جیووانی سارتووری ـ مامۆستای مافی بنه‌ڕه‌تی‌و دامه‌زراوه سیاسییه‌كان له زانكۆی رۆم
وه‌رگێڕان بۆ فارسی: دوكتور مسته‌فا ره‌حیمی
مه‌سه‌له‌كه له‌روانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌وه نیه كه سه‌رده‌می خۆمان به بێ باسوخواس‌و وتووێژ قه‌بووڵ بكه‌ین. به پێچه‌وانه،هه‌ر سه‌رده‌مێك هۆكارگه‌لی گونجاو‌و پێویستییه‌كان‌و گه‌مژه‌كردنه‌كانی خۆی هه‌یه.هه‌رچی زێده‌تر”سه‌رده‌می خۆمان”به‌لایه‌نه جیدییه‌كانیه‌وه وه‌ربگرین،ده‌بێ هه‌رچی زیاتر‌و به‌وردبینییه‌كی زۆرتره‌وه سازان له‌گه‌ڵ گه‌مژه‌كردنه‌كانی ره‌تبكه‌ینه‌وه. “ئۆرتگای گاست”
كاتێ كه باس له‌دیموكراسیی ده‌كرێ، دیموكراسیی رۆژئاواییمان مه‌به‌سته.من ناخوازم كه تۆمه‌تی كه‌م زه‌ینییم لێبدرێ. ئه‌گه‌ر باس له‌جۆره‌كانی دیكه ناكرێ له‌بیرچوونێكی پێویستمان له‌به‌رچاوه.چوونكه له‌باسكردنی “تیۆری دیموكراسیی”دا ده‌بێ دیموكراسیی پێناسه بكه‌ین.ده‌زانم كۆمه‌ڵێك باس له‌دیموكراسیی خه‌ڵكی‌و پێشكه‌وتوو ده‌كه‌ن.به‌ڵام باسكردن له‌شتێك نابێته هۆكارێك بۆ هه‌بوونی ئه‌وشته.هێماكردنی له‌سه‌ر یه‌ك بۆ”دیموكراسییه‌كی دیكه”لانی زۆر گۆمان پێكدێنێ.هیچكه‌س ناتوانێ حاشا له‌وه‌بكا كه بۆ وێنه له‌سۆڤیه‌تدا ده‌وڵه‌تێك هه‌یه، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی هه‌رچی كه بێت، نابێته هۆكاری ئه‌وه‌یكه ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسییه، واته سیستمی سیاسیی سۆڤیه‌ت له‌وجۆره گوته‌زانه نیه كه له‌وێدا ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی، به‌جۆرێك زاڵ بێت.
كه‌سێك كه بیهه‌وێ پێناسه‌ی دیموكراسیی بكا ده‌بێ بڵێ كه دیموكراسیی چییه؟ئه‌وه‌ش پێویستی به‌وه‌یه كه بڵێ دیموكراسیی چی نیه. ئه‌گه‌رچی ره‌نگه پێناسه‌ی من له‌دیموكراسیی هه‌ڵه بێ. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا ده‌بێ بڵێم كه هه‌ر دیاریكردنێك پێویستی به‌حاشا لێكردنێكه،به‌جۆرێك كه ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س شتێكی پێناسه كرد، هه‌ر به‌م كاره حاشا له‌وه‌یكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یه ده‌كا. هه‌نووكه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ماوه كه بزانین ئاخۆ پێناسه‌كه‌ی من دروسته یان نا،و ئه‌مه‌ش له‌روانگه‌ی منه‌وه، به‌پاساوی حاشالێكراو به‌رهه‌م دێت، واته به وتنی ئه‌وه‌یكه بۆچی له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌دیموكراسیی ئه‌وه به‌سه بڵێین دیموكراسیی یانێ دیموكراسیی رۆژئاوایی‌و(هه‌رچی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌بێ دیموكراسیی نیه).
له‌ماركس‌و ئێنگڵسه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین:
ماركس خۆی به‌دیموكرات ناوه‌زه‌دكرد‌و به‌دیموكراتیش ده‌زانی.ناوبراو وشه‌ی دیموكراسیی به‌كار ده‌هێنا‌و مه‌به‌ستی خۆی له‌وه‌ش به روونی شرۆڤه ده‌كرد.ناوبراو له راگه‌یه‌ندراوی حیزبی كۆمونیست دا هه‌ر به‌وه‌ی به‌س كردوه كه بڵێ هه‌وڵه‌كانی پرۆلتاریا، وه‌كوو چینی زاڵ، ئه‌وه‌یه‌كه”ده‌ستگرتن به‌سه‌ر دیموكراسیی”دا وه‌دی بێنێ. دیموكراسیی به‌وێنه‌ی”كۆمه‌ڵگایه‌ك كه له‌وێدا گه‌شه‌ی ئازادانه‌ی هه‌ركه‌س، مه‌رجی گه‌شه‌ی ئازادانه‌ی هه‌مووانه”هه‌تا ساڵی 1870ـ1871 (واته هه‌تا نووسینی بابه‌تێك له‌مه‌ڕ كۆمونی پاریس له‌ژێر ناوی شه‌ڕی نێوخۆیی فه‌رانسه)، روونتر له‌وه له‌مباره‌وه قسه‌ی نه‌كردووه. ماركس ده‌یزانی چی ده‌وێ ، به‌ڵام له‌بیری كه‌ره‌سه‌دا نه‌بوو…ده‌زانین لایه‌نه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی”دیموكراسیی كۆمونیستی”له ئه‌ندێشه‌ی ماركس ـ له‌م روه‌وه كه ئابووری له‌روانگه‌ی ئه‌وه‌وه كارێكی بنه‌ڕه‌تی بوو ـ به هێندێ كار كه‌م ده‌بوه‌وه كه ده‌بوایه له كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ چین دا وه‌دی بێت، له به‌رانبه‌ر ئابوورییه‌كی دامه‌زراو له كۆمه‌ڵگای كرێكاراندا.
ئه‌زموونی كۆمونی پاریس روانگه‌ی ناوبراوی له ئامانجه‌وه ئاراسته‌ی كه‌ره‌سته‌و، له ئابوورییه‌وه ئاراسته‌ی سیاسه‌ت‌و، به‌تایبه‌تی شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی شۆڕشی پرۆلتاریا كرد. له نووسراوه‌كانی 1871 ی ماركس دا، شێوازی سیاسیی دیموكراسیی ئابووری له كه‌ره‌سته‌كانی خواره‌وه‌دا وه‌دی دێت. لابردنی ئه‌رته‌شی هه‌میشه‌یی، نه‌هێشتنی پۆلیس‌و لابردنی كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت، جێگیركردنی ده‌نگدانی گشتی، كاتی بوونی به‌رپرسیارێتی ده‌وڵه‌تی‌و توانای وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتداران، هه‌ڵبژێردراو بوونی دادوه‌ره‌كان‌و توانایی وه‌لانانیان.
به باوه‌ڕی ماركس، ئه‌م كرده‌وانه‌ی كۆمون”بناغه‌ی دامه‌زراوگه‌لی دیموكراتیكی راسته‌قینه”ی گارانتی ده‌كرد.چۆن‌وچییه‌كانی ماركس له‌مه‌ڕ كۆمون هه‌رچی كه‌بێت، ناوبراو گۆمان له‌سه‌ر به‌ها ئه‌زموونییه‌كانی كۆمون كه له‌روانگه‌ی ئه‌وه‌وه”حكوومه‌تی خه‌ڵك به سه‌ر خه‌ڵك”دا بووه ناكا.ماركس ده‌نووسێ: “رازی”كۆمون ئه‌وه بووكه:”له بنه‌ڕه‌تدا حكوومه‌تی كرێكار…و ئه‌و شێوازه سیاسییه‌ی كه ئیزنی ده‌دا رزگاری ئابووری كار وه‌دی بێت، له ئاكامدا هاته‌دی”.هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێ ئه‌وه بزانێ كه ئارمانجی ماركس، ساكارترین دیموكراسیی، پێره‌وی له وشه‌ی دیموكراسیی(حكوومه‌تی خه‌ڵك)بوو، حكوومه‌تی به‌رهه‌مهێنه‌ران به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ران دا، ئه‌وه‌نده ساكار‌و ئه‌وه‌نده پێڕه‌وكه‌ری وشه كه ماركس مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌ت به‌لابردنی ده‌وڵه‌ت‌و به‌و شێوازه‌ی كه ئیزن ده‌دا بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌وه رزگار بن كه‌مده‌كاته‌وه.
“هه‌ڵبه‌ته نابێ دیكتاتۆریی پرۆلتاریا له‌بیر بكه‌ین”به‌باوه‌ڕی ماركس ئه‌م دیكتاتۆرییه له ته‌واوی كاره‌كانی كۆموندا، كه له سه‌ره‌وه‌دا شرۆڤه كرا،ره‌نگدانه‌وه‌ی بوو.ئێنگڵس ساڵی 1891 له پێشه‌كی چاپی نوێی “شه‌ڕی نێوخۆی فه‌رانسه”به‌رهه‌می ماركس دا نووسی:”ئاڵمانییه ره‌شۆكییه‌كان به تازه‌یی به بیستنی چه‌مكی دیكتاتۆریی پرۆلتاریا تووشی مه‌ترسییه‌كی ئه‌رێنی بوون.زۆر باشه به‌ڕێزان، ده‌تانه‌وێ بزانن چیرۆكی دیكتاتۆریی پرۆلتاریا به چ شێوه‌یه‌كه؟سه‌یری كۆمونی پاریس بكه‌ن. ئه‌مه‌یه دیكتاتۆریی پرۆلتاریا. ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌مكه سه‌یروسه‌مه‌ره له خامه‌ی ماركسه‌وه هاتۆته‌ده‌ر ، دیكتاتۆریی پرۆلتاریای ناوبراو دامه‌زراندنی دیكتاتۆریی له ده‌وڵه‌تدا نیه، به‌ڵكوو مه‌به‌ستی تێكڕووخانی ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ستی پرۆلتاریای دیكتاتۆره.
ده‌سته‌واژه‌ی دیكتاتۆریی له ئه‌ندێشه‌ی ماركس دا، به‌جۆرێك هاوواتای “شۆڕشه،واته سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات. ناوبراو دیكتاتۆریی پرۆلتاریای به‌واتایه‌كی تایبه‌تی به‌كار ده‌هێنا،نه به‌واتای دیكتاتۆریی له به‌رژوه‌ندی پرۆلتاریا،به‌ڵكوو به‌واتای سه‌پاندنی راسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن خودی پرۆلتاریای ته‌یاره‌وه(له هه‌ر دوو وشه‌كه وردبینه‌وه: كرده‌وه‌ی راسته‌وخۆ ئه‌وه‌ش له لایه‌ن خودی پرۆلتاریاوه نه له لایه‌ن حێزبی ـ م ـ ر).به‌واتایه‌كی دیكه له‌م چه‌مكه‌دا، پرۆلتاریا بكه‌ره.له ئه‌نجامدا له روانگه‌ی ماركسه‌وه،دیكتاتۆریی پرۆلتاریا شۆڕشی راسته‌قینه‌ی پرۆلتاریایه.
واته شتێك نیه جگه له “پرۆلتاریای پێكهاتوو له چینێكی ده‌سه‌ڵاتدار”كه هێزی تایبه‌تیی خۆی له‌رێگای تێكڕووخانی ده‌وڵه‌ت‌و سه‌ركوتكردنی دۆژمنانه‌وه به‌كار ده‌هێنا، نه‌ك بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی دیكه كه ده‌بێ سه‌رله‌نوێ گوێڕایه‌ڵی بێت.ده‌توانین بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كاتی وه‌دیهاتنی ئاواته‌كانی ماركس،و هه‌روه‌ها بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ جیاوازیی ده‌وڵه‌تێكی شیاوی رووخان(zerbrcchen )، رووخانی كتووپڕ‌و به‌گورزێكی ده‌وڵه‌تی بوَرژوازی، ده‌وڵه‌تێك كه ده‌وڵه‌ت نیه، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی پرۆلتاریا كه ده‌بێ، به‌پێچه‌وانه، خۆبه‌خۆ بفه‌وتێ،قسه‌ی پووچ زۆر بڵێن‌و(نابێ ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین كه ماركس، وه‌ك هێگل دیالیكتیكانه بیری ده‌كرده‌وه)به‌ڵام، به هه‌رجۆرێك كه بێ، گۆمانی تێدا نیه كه به‌باوه‌ڕی ماركس شۆڕشی پرۆلتێری ده‌بێ نه‌ته‌نیا ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی به‌ڵكوو خودی ده‌وڵه‌تیش بڕووخێنێ.و هه‌ر دووی ئه‌م كاره پێكه‌وه ئه‌نجامبدرێ‌و، هاوشانی یه‌ك، بێ ئه‌وه‌یكه پرۆلتاریا ده‌وڵه‌تی دیكه دروست بكا، هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌تی پرۆلتێری بێ.
تایبه‌تمه‌ندی، یان به واتایه‌كی دیكه سه‌یروسه‌مه‌ره‌یی دیكتاتۆریی پرۆلتاریا له‌وێدایه كه دیكتاتۆرییه‌كه بێ ده‌وڵه‌ت .ئێنگڵس بۆ”بیبیل”ده‌نووسێ:”كۆمون ئیدی ده‌وڵه‌ت نه‌بوو”و لینین له 1917 دا سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردن له‌سه‌ر ئه‌م روانگه‌یه ده‌ڵێ:كۆمون ده‌وڵه‌ت نه‌بوو.به جێگای ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی به‌كارهێنانی گوشار، خودی خه‌ڵك بوون كه هاتنه نێو گۆڕه‌پان.كۆمون هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌واتای راسته‌قینه‌ی وشه بوو‌و ئه‌گه‌ر بمابایه‌ته‌وه، شوێنه‌واری ده‌وڵه‌تی كه له‌وێدا مابوه‌وه خۆبه‌خۆ ده‌كوژایه‌وه”.
كه‌وابوو روونه كه له ئه‌ندێشه‌ی ماركس دا دیكتاتۆریی پرۆلتاریا،له ماوه‌ی خه‌باتی چینایه‌تیی ئاشكرادا، به‌كارهێنانی راسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵات به‌هۆی خودی پرۆلتاریایه نه هیچ شتێكی دیكه.و دیموكراسیی ناوبراو، دیموكراسییه‌كه بێ ده‌وڵه‌ت،خوڵقاندنی خۆبه‌خۆی هاوئاهه‌نگی پیرۆزی ئابووریی كۆمه‌ڵگایه‌ك به كه‌سانی یه‌كسانه‌وه‌یه، نه‌هیچ شتێكی دیكه.ئه‌گه‌ر بیری ماركس له‌مباره‌وه به ته‌واوی رووناكه،به‌م واتایه‌یه كه ساده‌یی هه‌ستی ناوبراو جێگای هیچ جۆره گۆمانێك ناهێڵێته‌وه،بیری لینین به‌وشێوه‌یه نیه‌و له‌راستیدا زۆر ناڕوونه.كاتێ كه لینین كتێبی”ده‌وڵه‌ت‌و شۆڕش”ی نووسی به‌رواڵه‌ت ئامانجی ته‌نیا ئه‌وه بووه كه راڤه‌یه‌كی ره‌سه‌ن له ئه‌ندێشه‌كانی ماركس له‌مه‌ڕ دیموكراسیی، ده‌وڵه‌ت‌و دیكتاتۆریی پرۆلتاریا به‌ده‌سته‌وه بدا.به‌ڵام رێكووڕاست ئه‌م كاره‌ی مه‌سه‌له‌كه‌ی ئاڵۆز كردوه.
لینین، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێ، گۆڕانێكی مه‌زن له‌نووسراوه سپیتاییه‌كاندا ده‌كات چوونكه پێوه‌ندیی دیموكراسیی‌و ده‌وڵه‌ت به‌جۆرێك باس ده‌كا كه بۆچوونی ماركس نیه. ئه‌م كاره‌ی هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێ، له‌كاتێكدا ده‌یهه‌ویست پێشان بدا هیچ شتێكی نه‌گۆڕیوه‌و، هه‌رده‌م چاوی له ماركس بووه یان به‌واتایه‌كی باشتر هه‌رده‌م پێره‌وی ئه‌ندێشه‌ی ماركس بووه.دواتر،لینین”ده‌وڵه‌ت‌و شۆڕش”ی كاتێ نووسیوه كه شۆڕشی ئوكتوبر نزیك بووه(مێژووی نووسینی كتێب 1917)یه. ناوبراو وه‌كوو ماركس له 1871دا، له‌گه‌ڵ شۆڕشێكی ئه‌نجامدراو سه‌روكاری نه‌بووه كه به‌رئه‌نجامه‌كانی بژمێرێ.
لینین په‌له‌ی بوو‌و له‌بیری درووستكردنی شۆڕشێكدا بوو، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بارودۆخی ماركس دا جیاواز بوو.
لینین له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیموكراسیی سێ قۆناغی گۆڕان تاوتوێ ده‌كا: قۆناغی سه‌رمایه‌داری، قۆناغی سوسیالیستی(قۆناغێك خوارتر له قۆناغی كوَمونیزم یان قۆناغی كۆمونیزمی ته‌واو نه‌كراو)و قۆناغی كۆمونیستی. نابێ وێنای ئه‌وه بكه‌ین كه له‌م دابه‌شكردنه سێ لایه‌نه‌دا، به‌ڵگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێكووپێك ده‌چێته پێش، لینین له‌وشه‌ی دیموكراسیی بێ وێنه سێ لێكدانه‌وه‌ی جیاواز ئاراسته ده‌كا. به پێچه‌وانه، به‌ڵگه‌كانی ناوبراو سه‌رسه‌ری‌و رێكه‌وتییه‌و، بۆ كردنه‌وه‌ی گڵۆڵه‌ی ئاڵۆسكاو‌و دۆزینه‌وه‌ی بیری بنچینه‌یی ئه‌و كتێبه پێویسته له‌نێوان ئه‌ندێشه‌ی بنچینه‌یی‌و زه‌نجیره‌یه‌ك ره‌وتگه‌لی ده‌مایی جیاوازی دابنێن.
له بنه‌ڕه‌تدا بیری دیموكراسیی له ئه‌ندێشه‌ی لینین دا به‌ستراوه به‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه.ده‌نووسێ: (دیموكراسیی یه‌كێك له‌سیماكانی ده‌وڵه‌ته، یه‌كێك له‌جۆره‌كان).چ سیمایه‌ك؟و چ جۆرێ؟ ئه‌مه له‌روانگه‌ی لینینه‌وه گرینگ نه‌بوو، له‌روانگه‌ی ئه‌وه‌وه، ده‌وڵه‌ت، هه‌رده‌وڵه‌تێك”رێكخراوێكی تۆند ئاژۆیه بۆ گۆشار خستنه سه‌ر چینێك”،”رێكخراوێكی تایبه‌تی ده‌سه‌ڵات”،”ده‌زگای تایبه‌تی گوشار”.ئه‌مه به‌و واتایه‌كه له‌روانگه‌ی لینینه‌وه هه‌ر ده‌وڵه‌تێك به‌تایبه‌تی‌و به‌هاسانی ده‌وڵه‌تێكی دیكتاتۆره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ها بێ، وشه‌ی دیموكراسیی تایبه‌تمه‌ندیی هیچ جۆره ده‌وڵه‌تێك ناڵێ: ته‌واوی ده‌وڵه‌ته‌كان هاوشێوه‌ی یه‌كترن، سته‌م له هه‌موو خه‌ڵكان(دێمۆ)كان ده‌كه‌ن، هه‌موویان دژی دیموكراتین.
كه‌وابوو ده‌بێ ـ لۆژیكانه به‌م ئاكامه بگه‌ین كه له‌خه‌می هه‌ستكردن به‌دیموكراسیی بوون كارێكی بێ به‌رهه‌مه. ئه‌گه‌ر ئه‌م وشه هێشتا واتایه‌كی هه‌بێ، بێگومان ده‌بێ ئه‌وه له شوێنێكی دیكه، له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ده‌وڵه‌ت، بدۆزینه‌وه.به‌ڵام نا: له‌روانگه‌ی لینینه‌وه هاوكێشه‌ی دیموكراسیی = ده‌وڵه‌ت، كارێكی بنچینه‌ییه كه ته‌نانه‌ت ناوبراو له‌مه‌ودایه‌كی دووره‌وه جه‌ختی زۆری له‌سه‌ر ده‌كا.
دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی زۆر دژوار نیه.ئه‌وه‌یكه زیاد له‌هه‌ر شتێك بۆ لینین سه‌رنجڕاكێشه تۆمه‌تباركردنی دیموكراسییه. سه‌ربه‌ندی نووسراوه‌كانی ئه‌وه‌یه: چوونكه ده‌وڵه‌ت خراپه دیموكراسیش خراپه.گریمانه‌ی ناوبراو ئه‌وه‌یه كه”دیموكراسیی شێوه‌یه‌ك له ده‌وڵه‌ت و، یه‌كێك له‌جۆره‌كانییه‌تی”پاشان بێ راوه‌ستان به‌و ئاكامه ده‌گا كه”دیموكراسیش، وه‌كوو هه‌ر ده‌وڵه‌تێك به‌كاربردنی گوشار به‌شێوازی رێكخراو‌و سیستماتیكه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا”.به‌وپێیه ـ ئه‌مه كاكڵی سه‌ره‌كیی به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی لینینه ـ ده‌بێ دیموكراسیی به هه‌مانشێوه‌ی ده‌وڵه‌ت تێكبڕووخێنین.
خاڵی جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه لینین له لێدوان له‌سه‌ر دیموكراسیی به‌وێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ـ و به شوێن ئه‌وه‌دا دیموكراسیی به‌وێنه‌ی شتێك كه ده‌بێ به ته‌واوی په‌راوێزبخرێ ـ له‌وێدا مه‌به‌ستی
دیموكراسیی بۆرژوازییه.لینین له‌گریمانه‌ی دمایینی دا ئه‌وه قه‌بووڵ ده‌كا كه دیموكراسیی شتێكی دیكه‌یه، به‌ڵام ناڵێ كه ره‌خنه له‌دیموكراسیی ـ به‌وێنه‌ی سیستمی ده‌وڵه‌تی ـ له شوێنێكدا كۆتایی دێ كه تێگه‌یشتنی سه‌رمایه‌دارانه له دیموكراسیی راده‌وه‌ستێ. ناوبراو له دیموكراسیی به‌وێنه‌ی” به‌كارهێنانی سیستماتیك و نیزام مه‌ندی گوشار” له‌كه‌وشه‌نی ره‌هادا، ناوده‌بات ، واته ده‌یهه‌وێ بڵێ كه ئه‌مانه له تایبه‌تمه‌ندیه زاتییه‌كانی دیموكراسین.ده‌بینن بۆچی؟ ئه‌وه‌نده به‌سه بڵێین كه ئه‌گه‌ر بیری لینین تۆكمه بوایه، تێگه‌یشتنی ناوبراو له دیموكراسیی به‌رئه‌نجامێكی خێرا‌و جیاوازی لێده‌كه‌وته‌وه: ئه‌وه‌كه به‌راشكاوی بڵێ دیموكراسیی په‌راوێز ده‌خات ، كه كۆمونیزم هیچ پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا نیه‌و ئه‌وه‌یكه له‌نێوان دیموكراسیی‌و دیكتاتۆریی پرۆلتاریادا هاوبه‌شه(چوونكه دیموكراسیی پرۆلتاریا، به‌پێی پێناسه‌ی ناوبراو،ده‌بێ به‌كارهێنانی سیستماتیكی هێز )پێویستییه‌كی تێپه‌ڕی‌و خه‌مهێنه‌ره.
به‌ڵام هه‌ركه لینین ده‌گاته قۆناغی دووه‌می كاری خۆی واته به‌دیكتاتۆریی پرۆلتاریا،شێوه‌ی ده‌ربڕینی ده‌گۆڕێ‌و ده‌ڵێ كه دیكتاتۆریی پرۆلتاریا دیموكراتیكتر له دیموكراسیی بۆرژوازییه. ئه‌گه‌ر ده‌یگوت له‌م قۆناغه‌دا، له پێشوو زیاتر پێویستیمان به توندوتیژی هه‌یه،لۆژیكێكی بێخه‌وش بوو.به‌ڵام به‌پێچه‌وانه، له‌م خاڵه‌دا وشه‌ی دیموكراسیی له‌واتایه‌كی ئه‌رێنیدا به‌كار ده‌هێنێ‌و ده‌ڵێ دیموكراسیی له‌كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری دا، دیموكراسیی بۆ كه‌مایه‌تییه‌كی كه‌مه، له به‌رانبه‌ردا، دیكتاتۆریی پرۆلتاریا دیموكراسیی بۆ كۆمه‌ڵێكی زۆره‌و، ئه‌گه‌ر دیكتاتۆرییه، دیكتاتۆریی بۆ كه‌مایه‌تییه‌كی چه‌وسێنه‌ره ده‌قی وته‌كانی ناوبراو ئه‌وه‌یه:”
دیكتاتۆریی پرۆلتاریا، واته رێكخراوی پێشڕه‌وی چه‌وساوه‌كانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ پێشگیری له چه‌وسێنه‌ران، ئه‌م حكوومه‌ته ناتوانێ كاری خۆی به په‌ره‌پێدانی ساده‌ی دیموكراسیی سنووردار بكا. دیكتاتۆریی پرۆلتاریا له‌كاتێكدا كه په‌ره‌پێدراوی به‌رچاوی دیموكراسییه، واته له ده‌ستپێكدا دیموكراسیی بۆ هه‌ژاران، دیموكراسیی بۆ خه‌ڵك‌و نه‌ك بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندانه، له هه‌مان كاتیش‌دا زه‌نجیره‌یه‌ك سنوور بۆ ئازادیی چه‌وسێنه‌ران، سته‌مكاران‌و سه‌رمایه‌داره‌كان پێكدێنێ. ئێمه ده‌بێ پێشی ئه‌وانه بگرین، ده‌بێ به‌رخودانی ئه‌وانه به‌زۆر تێك بشكێنین، روونه له‌وێدا كه گوشار‌و توندوتیژی هه‌یه، ئازادی نیه، دیموكراسیی نیه.
ئه‌م به‌شه به دوو هۆوه شیاوی سه‌رنج پێدانه.سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی كه پێداگری زیاتر له‌سه‌ر لایه‌نی نادیموكراتیكی دیكتاتۆریی پرۆلتاریایه تا وه‌كوو لایه‌نی دیموكراتیكی، دووه‌م ئه‌وه كه هه‌نووكه لینین تێگه‌یشتنێكی له دیموكراسیی هه‌یه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌یبوو:له‌راستیدا ناوبراو به‌راشكاوی ته‌واو ده‌ڵێ كه په‌نا بردن بۆ زۆر‌و توندوتیژی كاری دیموكراسیی نیه. له‌م كاته‌دا راڤه‌ی دووه‌می ناوبراو ـ راڤه‌ی ستایشی ئه‌و ـ له دیموكراسیی چییه؟ئه‌و بابه‌ته‌ی كه باسمانكرد پێشانی ده‌دا كه هه‌نووكه لینین وشه‌ی دیموكراسیی له‌واتای زاره‌كی”ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك”ی به‌كار ده‌هێنێ‌و دیموكراسیی‌و ئازادی له‌گه‌ڵ یه‌كدا كۆ ده‌كاته‌وه،و ئه‌گه‌ر ئێمه كۆی به‌رهه‌م به وردی بكۆڵین: لێره‌وله‌وێ، به‌پێی ئه‌م خاڵه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م هه‌سته كه بۆمان ناسیاوه ده‌دۆزینه‌وه.
ئه‌وه‌كه دیموكراسیی، به‌رابه‌رییه،گۆێڕایه‌ڵی كه‌مینه له زۆرینه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه كه:”ئێمه ناتوانین دیموكراسیی، ته‌نانه‌ت دیموكراسیی پرۆلتێری، به بێ رێكخراوگه‌لی دامه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌مای نوێنه‌رایه‌تی هه‌ست پێبكه‌ین”.
هه‌ڵبه‌ته هه‌موو ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕوون ده‌ربڕیوه، به كۆمه‌ڵێك خۆ به‌دوور گرتن، هه‌رده‌م هاوڕێ‌َ له‌گه‌ڵ ده‌سی ده‌سی‌و به‌ستراوه بوونی كاروباره‌كان به‌شه‌رت‌و مه‌رج. ده‌توانین روانگه‌ی لینین له‌مه‌ڕ دیموكراسیی به‌و شێوه‌ی خواره‌وه شرۆڤه بكه‌ین: هه‌م پابه‌ندی هاوكێشه‌ی دیموكراسیی = ده‌وڵه‌ته، هه‌م ناتوانێ له‌چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنی ئێمه له‌دیموكراسیی بچێته ده‌ره‌وه. به‌مجۆره به ده‌رئه‌نجامێكی دژبه‌یه‌ك ده‌گه‌ین: لینین تایبه‌تمه‌ندی دیكتاتۆریی وه‌پاڵ دیموكراسیی رۆژئاوایی ده‌دا(سنووردار بوونی ئازادییه‌كان‌و به‌كارهێنانی زۆر)و به پێچه‌وانه، تایبه‌تمه‌ندی گه‌لێك وه‌پاڵ دیكتاتۆریی پرۆلتاریا ده‌دا كه ئێمه پێی ده‌ڵێین دیموكراسیی(ئازادی).
ده‌توانین وڵام بده‌ینه‌وه كه كاری لینین دژبه‌یه‌ك نیه چوونكه هه‌رچه‌ند ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ ناڕوونی دا تێكه‌ڵاوه، پوخته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه: دیموكراسیی رۆژئاوایی بانگه‌شه‌ی هه‌بوونی هێندێك خاڵی ئه‌رێنی ده‌كا كه به‌راستی له‌وێدا نیه، له كاتێكدا له رێژیمی سۆسیالیستی دا ئه‌م فریوكاریانه له راستییه‌كانی حكوومه‌تدا ده‌فه‌وتێن، چوونكه له دیكتاتۆریی پرۆلتاریادا زۆرینه‌ی خه‌ڵك خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات‌و ئازادین. پێویست ناكا راستی ئه‌م روانگه‌یه تاوتوێ بكه‌ین، چوونكه لۆژیكی لینین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه نیه.
ئه‌گه‌ر روانگه‌ی ئه‌وه بوو، ده‌یگوت له قۆناخی سێهه‌م، له‌سه‌رده‌می كۆمونیزم، به‌كۆتایی هاتنی دیكتاتۆریی پرۆلتاریا، دیموكراسیی راسته‌قینه‌و ته‌واو به‌دی دێت. به‌ڵام ئه‌و وه‌ها ناڵێ: ناوبراو هه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه سه‌باره‌ت به‌داهاتوو ده‌په‌یڤێ سه‌رله‌نوێ كارته‌كانی”بڕ” لێده‌دا. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه روونه: ته‌نیا له‌كۆمه‌ڵگای كۆمونیستی دایه، ته‌نیا له‌م كاته‌دایه كه ده‌وڵه‌ت كۆتایی دێ‌و ئه‌و كات له‌وانه‌یه كه باس له ئازادی بكرێ. ته‌نیا له‌م كاته‌دایه دیموكراسیی ده‌لوێ‌و به‌ڕێوه ده‌چێ‌و، ته‌نیا له‌م كاته‌دایه كه دیموكراسیی ده‌ست به كوژانه‌وه ده‌كا. ته‌نیا كۆمونیزم ده‌توانێ دیموكراسییه‌كی به‌راستی ته‌واو وه‌دی بێنێ‌و، هه‌رچی كامڵتر بێ زووتر بێ كه‌ڵك ده‌بێ‌و خۆبه‌خۆ ده‌كوژێته‌وه”.به‌مجۆره روانگه‌ی لینین ئه‌وه‌یه كه كۆمونیزم ته‌نانه‌ت دیموكراسیی كامڵ له‌نێو ده‌با.
روونه كه لێره‌دا لینین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ئه‌ندێشه‌كانی خۆی كه بوونی دیموكراسیی به‌ستراوه به‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، له‌م قۆناخه‌دا ده‌بێ لینین له‌و دیموكراسییه‌ی كه پێشتر له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی دا رازی بوو(له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیكتاتۆریی پرۆلتاریا هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه، به‌م پێیه شێوازێك به‌كا ده‌با، نیوه‌ی ئه‌مه‌و نیوه‌ی ئه‌وه، به‌جۆرێك كه په‌راوێزخستنی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ قه‌بووڵكردنی دڵخوازانه، به‌حوكمی ده‌رفه‌ت تێكه‌ڵ ده‌بێ.
له روانگه‌ی یه‌كه‌م: وته‌كانی لینین دژبه‌یه‌كه، به‌ڵام له ناخی كاره‌كه‌وه، ناوبراو لایه‌نگری په‌راوێزخستنی دیموكراسییه، ئارمانی هه‌ره‌پێشی لینین بریتییه له لابردنی ده‌وڵه‌ت‌و، چوونكه ئه‌م بیره له‌مێشكی دا هه‌ڵكه‌ندراوه كه دیموكراسیی = ده‌وله‌ت=سته‌مه، كه‌وابوو ئاواتی لابردنی دیموكراسییه. ناوبراو شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كا:” زۆرجار له‌بیر ده‌كرێ كه لابردنی ده‌وڵه‌ت، لابردنی دیموكراسیشه. كوژانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، كۆژانه‌وه‌ی دیموكراسیشه”. لینین ده‌بێ دیموكراسیی له رێگای دیپلۆماسییه‌وه له‌نێو به‌رێ، به‌ڵام به هه‌رجۆر بێ ناوبراو خوازیاری له‌نێو چوونی دیموكراسییه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه پێداده‌گرێ كه:”هه‌رچی دیموكراسیی كامڵتر بێ، ئه‌و كاته‌یه كه له‌نێو ده‌چێ”.
به باوه‌ڕی من له‌م ده‌ربڕینه شاراوه‌یه‌دا، كه له هه‌موو شوێنێكدا به‌رچاو ده‌كه‌وێ، یه‌كگرتنێكی بنه‌ڕه‌تی شاردراوه‌ته‌وه. كۆمونیزم”دیموكراسیی راسته‌قینه”یه چوونكه ماركس وه‌های گوتووه‌و “لینین”ش ده‌بێ هه‌مان شت بڵێ كه ماركس گوتوویه. به‌ڵام لینین به قه‌ناعه‌ت نه‌گه‌یشتووه. لینین له‌دواهه‌مین راڤه‌ی خۆیدا به‌دژی ئه‌م بیره كه كۆمونیزم له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا یه‌كه، هه‌ڵده‌چێ. كۆمونیزم له‌روانگه‌ی لینینه‌وه شتێكی دیكه‌یه، ده‌بێ شتێكی دیكه‌ش بێ، له‌روانگه‌ی لینینه‌وه دیموكراسیی وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی راستییه‌كی قیزه‌ون‌و تووشی كه‌ین‌و به‌ینه، داهێنانێكی نه‌فره‌ت لێكراوی بۆرژوازییه. به‌م پێیه ته‌نانه‌ت راسته‌قینه‌ترین دیموكراسیش ده‌بێ له‌نێو بچێ.
ئه‌گه‌ر بیتوانیایه ئه‌مه‌ی به‌راشكاوی ده‌گوت، به‌ڵام ناتوانێ چوونكه نووسراوه‌ی سپیتایی ئیزنی ئه‌و كاره‌ی پێ نادا. له ئه‌نجامدا به لێدانی ناڵ‌و بزمار‌و به ده‌ربڕینی وشه‌گه‌لی بڕگه‌بڕگه كه‌ڵك له مه‌ودای نێوان رسته‌كان وه‌رده‌گرێ‌و ئه‌مه ده‌ڵێ : له‌مباره‌وه چووكه‌ترین گومانیش نیه.
به باوه‌ڕی لینین له‌سه‌رده‌می بۆرژوازیدا دیموكراسیی بوونی نیه(چوونكه ئاو‌و ئاگر پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ن). له‌سه‌رده‌می دیكتاتۆریی پرۆلتاریادا، زۆر زیاتر له‌پێشوو دیموكراسیی هه‌یه‌و(ئه‌مه پوه‌نێكی مه‌زنه نیه، چوونكه له‌وه‌و پێش هیچ شتێ نه‌بووه). له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه، دیموكراسیی راسته‌قینه مومكین نیه كه هه‌بوو بێ‌و، له‌سه‌رده‌می كۆمونیستی، نابێ دیموكراسیی بوونی هه‌بێ، چوونكه بێ كه‌ڵكه. له‌كاتێكدا كه ده‌توانین له ئه‌ندێشه‌ی ماركس دا بیرۆكه‌ی دیموكراسیی”بگرین”، هه‌ركات بمانه‌وێ ئه‌وه له ئه‌ندێشه‌ی لینین دا بگرین له‌دستمان هه‌ڵدێ، له شوێنێكه‌وه ده‌په‌ڕێ بۆ شوێنێكی دیكه‌و كاتێ ده‌گه‌ینه قۆناخی كۆتایی ده‌بینین بیانوویه‌ك نیه كه خۆمانی پێوه سه‌رقاڵ بكه‌ین، بڵێ وایه چوونكه لینین له مه‌سه‌له‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیدا باوه‌ڕی ماركس پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه. له‌روانگه‌ی ماركسه‌وه، دیموكراسیی وه‌كوو دیموكراسیی، كۆمه‌ڵگایه‌كه بێ ده‌وڵه‌ت، له‌روانگه‌ی لینینه‌وه، دیموكراسیی به‌شێوه‌یه‌كی چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ده‌وڵه‌تێكه‌و له ئاكامدا كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت مومكین نیه خاوه‌نی دیموكراسیی بێ.
به‌و شێوه‌ی كه له‌م باسه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، كتێبی لینین لانیكه‌م، زۆر ئاڵۆزه، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ پێناسه‌یه‌كی خه‌یاڵی‌و به ته‌واوی پووچ له دیموكراسیی به‌ره‌وڕووین كه ده‌ڵێ دیموكراسیی”كرده‌وه‌ی رێكخراو‌و رێكخراوی زۆره”(به‌كارهێنانی رێكخراو‌و نیزام مه‌ندی هێزه)ه‌و دواتریش به پێناسه‌یه‌كی كورت‌و رواڵه‌تی كه ته‌نیا له‌م رووه‌وه به‌كار دێ كه بوترێ دیكتاتۆریی پرۆلتاریا له دیموكراسیی بۆرژوازی دیموكراتیكتره. له ئاكامدا ده‌گه‌ینه بۆشایی پێناسه، چوونكه له‌قۆناخی سێهه‌مدا ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی كه ده‌بێ بڵێ دیموكراسیی راسته‌قینه چییه، بوونی نیه.
له بنه‌ڕه‌تدا له‌روانگه‌ی لینینه‌وه، دیموكراسیی رێكووڕاست به‌واتای دیكتاتۆرییه(به‌كارهێنانی، زۆر‌و توندوتیژی‌و سته‌م)، له قۆناخی سۆسیالیستی دا، دیموكراسیی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه كاپیتالیسته‌كان ده‌ڵێن‌و له‌قۆناخی كۆمونیستی دا، دیموكراسیی له بنه‌ڕه‌تدا واتایه‌كی نیه. له‌كرده‌وه‌دا په‌رده ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی كاری لینین بۆ ئه‌وه باشه كه پیشان بدرێ كه ماركسیزم ـ لینینزم هه‌رده‌م له‌خۆدی خۆیدا جۆرێك دیموكراسییه، له‌كاتێكدا ته‌واوی مه‌كته‌به‌كانی دیكه به‌رده‌وام‌و خۆبه‌خۆ په‌راوێزخه‌رانی دیموكراسین. به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه لینین نه له واتای دیموكراسیی گه‌یشتووه‌و نه راستییه‌كانی ئه‌و رێژیمه‌ی دایمه‌زراندبوو.
كورتی بكه‌ینه‌وه:
*ـ ناوه‌ڕۆكی ئه‌ندێشه‌ی ماركس( دوابه‌دوای ئه‌و ئه‌ندێشه‌ی لینین) ئه‌مه‌یه كه دیموكراسیی راسته‌قینه، دیموكراسیی راسته‌وخۆیه به‌ڵام ئاخۆ ئه‌وه‌ی كه كاری پێكراوه دیموكراسیی راسته‌وخۆیه؟به‌دڵنیاییه‌وه نا .
*ـ بیرۆكه‌ی (دیموكراسییه‌كی دیكه) هه‌ڵێنجاوی ساوێری نیه. دیموكراسییه‌كمان هه‌یه‌و به‌س.
*ـ له چه‌مكی”دیموكراسیی خه‌ڵك”ی یا ( دیموكراسیی گه‌ل) وشه‌ی “خه‌ڵك”ی یا” گه‌ل” وته‌یه‌كی زیاده‌یه، چوونكه دیموكراسیی واته حكوومه‌تی خه‌ڵكی، هه‌رچی پێ زیاد بكرێ گه‌مه كردن به وشه‌كانه‌و داوێك بۆ هه‌ڵئه‌خڵه‌تاند.
*ـ ماركس ده‌ڵێ: به زیادكردنی وشه‌ی خه‌ڵك به‌دوای ده‌وڵه‌ت، به‌راده‌ی سه‌ره ده‌رزییه‌ك ته‌وفیر له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ناكا‌و شتێكی نوێ به‌ده‌سته‌وه نادا.
*ـ دیكتاتۆریی كۆمونیستی دیكتاتۆریی چینی پرۆلتاریاش نیه، ئه‌گه‌ر دیكتاتۆریی تاكه‌كه‌سی نه‌بێ، دیكتاتۆریی حێزبی تاكه.
*ـ دیموكراسیی سیاسیی ـ به‌واتای سنووردای وشه‌یه‌و دیموكراسیی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، دیموكراسیی به‌واتای به‌ربڵاوی وشه، كڵاوی وشه‌ی دیكه نه‌چێته سه‌رمان.
ژێده‌ر:
اطلاعات سیاسیی ـ اقتصادی ژماره‌ی 162ـ161 لاپه‌ره 58ـ52
{jcomments off}