وتووێژی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز “لوقمان مێهفه‌ر” ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی دێمۆکرات و به‌رپرسی رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران، سه‌باره‌ت به ٣٢هه‌مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران.
ده‌قی وتووێژه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
کوردستان میدیا: رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران له چ که‌ش و دۆخیکدا (بارودۆخی سیاسیی ئێران و کوردستان) دامه‌زرا؟ ئامانج له دامه‌زرانی رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران چ بوو و ئایا له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ٣٢ ساڵیدا رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران به ئامانجه‌کانی خۆی گه‌یشتووه؟
لوقمان مێهفه‌ر: له هه‌ل‌ومه‌رجێکی ئه‌وتۆدا، ئه‌م رادیۆیه دامه‌زارا که ماوه‌ی یه‌ک ساڵ‌ونیو بوو، رێژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو به‌و په‌ڕی بێ‌به‌زییانه‌وه له سه‌رانسه‌ری ئێران، قۆڵی له سه‌رکوت کردنی ئازادییه دێمۆکراتییه‌کان هه‌ڵاماڵی بوو. کوردستان و گه‌لی کورد درابوونه به‌ر په‌لامار، گه‌مارۆ درابوون، رۆژ نه‌بوو له گوند و شار کوشتاری به کۆمه‌ڵ وه‌ڕێ نه‌خا. ده‌یان شار و ئاوایی شه‌ڵاڵی خوێن کران.له‌شکریانی جه‌هل و نه‌زانی له ژێر فتوا به‌د ناوه‌که‌ی جیهادی خومه‌ینی کوشتن و رژانی خوێنی رۆله‌کانی گه‌لی کوردیان به حه‌لال، و به جێ هێنان و به‌رێوه‌بردنی ئه‌م جینایه‌تانه‌یان به ئه‌رکێکی شه‌رعی و یاسای ده‌زانی.
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه بۆ له ناوبردنی ئازادییه دیمۆکراتیکه‌کان له ئێران به‌گشتی و کپ کردنی ده‌نگی مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی بوو. له‌و که‌ش و دۆخه پڕ له ترس و وه‌حشه‌ته‌دا نرکه‌ی رادیۆ ده‌نگی کوردستان یه‌که‌م تریبونی کوردی بوو له نێو هه‌موو رێکخراوه سیاسییه‌کانی ئێرانی و کوردستانی‌دا که وه‌ک برووسکه‌ی هیوا و هومێدی به‌خشییه هه‌موو گوێگرانی دوور و نیزیکی خۆی .هه‌واڵی مزگێنی خه‌باتێکی به‌ربڵاوتر و شوێندانه‌رتری به هاونیشتمانی تامه‌زرۆی ئازادی دا و مۆمێکی هه‌ڵگیرساند که هه‌تا ئێستا بۆته مه‌شخه‌لی روون که‌ره‌وه‌ی رێی تێکۆشانی که‌م وێنه‌ی کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی حیزب و به میلیۆن ئینسانی زوڵم لێ کراو و ئازادیخواز. له لایه‌کی دیکه‌وه ناسینی راسته‌وخۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کومه‌ڵی کوردستان هۆیه‌کی دیکه‌ی گرینگی راکێشانی سه‌رنج بۆ پێویستی دانانی رادیۆ بوو.
کوردستان میدیا:پێویستیی دامه‌زرانی رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران چ بوو؟ و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه که رێژیمی ئێران له‌مه‌ڕ راگرتنی وه‌شانی ئه‌م ده‌نگه وه گه‌ڕی خستۆن، چڵۆن توانیویه‌تی درێژه به کار و تێکۆشانی خۆی بدات؟
لوقمان مێهفه‌ر: به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک به مێژووی کۆمه‌ڵگای ئه‌و کاتی ئێران به‌گشتی و خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی زۆربه‌ی خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وار یان که‌م خوێنده‌وار بوون، هه‌ر بۆیه نووسراوه وچاپه‌مه‌نی به کرده‌وه ته‌نیا له چوارچێوه‌یه‌کی بچووکدا بۆ راده‌یه‌کی که‌م له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ده‌یتوانی جێگای که‌ڵک لێ وه‌رگرتن بێ. له حاڵێکدا شه‌پۆلی رادیۆ، ئازاد له هه‌ر جۆر به‌ربه‌ستێکی زه‌مانی، جوغرافیایی و سیاسی ده‌توانێ له هه‌موو کاتێکدا له نه‌بوونی حوزوری پێشمه‌رگه‌دا سه‌ر به هه‌موو ماڵێک و هه‌موو جێگایه‌کدا بکا و به گوێی هه‌موو که‌سێک له ژن و پیاو، له هه‌ر ته‌مه‌نێکدا و به هه‌ر پله‌یه‌کی خوێنده‌واری، زانیاری بدا.
به‌م جۆره به ئیمکاناتێکی زۆر سه‌ره‌تایی‌یه‌وه پێی نایه گۆڕه‌پانی تێکۆشان له پێناوی ئازادی و پێشکه‌وتنخوازی خه‌بات له رێگای هێنانه‌دی دروشمی ستراتیژی ئه‌و کات “دێمۆکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان” ده‌ستی به کار کرد و له‌و رۆژه‌وه بێ وچان ئه‌رکی پیرۆزی خۆی که گه‌یاندنی ده‌نگی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بوو، به چاکی به جێ هێناوه، له‌و پێوه‌ندییه‌شدا سروشتییه که بێ که‌موکۆڕی نه‌بووه. به‌ڵام ره‌نگه که‌م که‌س بزانێ که (٣١) ساڵا به‌رده‌وام بوونی رادیۆ له‌گه‌ڵ چ گیروگرفتێک به‌ره‌وڕوو بووه.
کوردستان میدیا: له ماوه‌ی تێکۆشانی رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران‌دا، ئایا هه‌تا ئێستا ــ بۆ ماوه‌یه‌کیش بووبێت ــ ئه‌و ده‌نگه کپ کراوه؟ ئه‌گه‌ر کراوه هۆکاره‌کانی چ بوون؟
لوقمان مێهفه‌ر:له‌و ماوه‌یه‌دا، به‌ده‌یان جار له سه‌ر چیا به‌رزه‌کانه‌وه هه‌تا پێده‌شته‌کانی کوردستان جێگای خۆی گۆڕیوه، ئه‌وه‌ش له ژێر هێرشی په‌یتا په‌یتای دوژمن‌دا بووه که هه‌وڵی بۆ کپ کردنی ده‌نگی ئه‌و رادیۆیه داوه.به‌ڵام ئه‌و رادیۆیه به‌رنامه‌کانی له‌وه‌شان نه‌که‌وت ئه‌وه‌ش زه‌حمه‌ت و فیداکاریکی زۆری ویستوه، ئه‌م له‌خۆبردوویه هه‌وێنی له به‌رنامه‌رێژی ده‌قیقی رێبه‌رایه‌تی و ئیمان و بیروباوه‌ری پته‌وی کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب و پشتیوانی خه‌ڵکی کوردستان سه‌رچاوه‌ی گرتووه.هه‌رچه‌ند له‌و ٣١ ساڵه‌دا به ده‌گمه‌ن هه‌ڵکه‌وتووه که به‌رنامه‌ی ده‌نگی کوردستان له‌به‌ر هۆی تکنیکی یا هۆیه‌کی دیکه دره‌نگترله کاتی خۆی به‌رنامه‌ی بڵاو کردۆته‌وه یا ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کورتخایه‌ن که له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و کارگێراِنی بووه، له وه‌شان که‌وتووه و له‌و پێوه‌ندییه‌دا خه‌ڵکی کوردستان نیگه‌ران بوونه.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌ین که ئه‌و پێوه‌ندی و خۆشه‌ویستییه به خۆڕایی پێک نه‌هاتووه، رادیۆ ده‌نگی کوردستان خۆشه‌ویسته، چونکه ده‌نگی حیزبی دێمۆکراته، حیزبی پێشڕه‌و و شۆڕشگێڕی خه‌ڵکی کوردستانه، ده‌نگی زوڵاڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه، چونکه باسی ئاره‌زوو و ئاواتی ئه‌وان ده‌کا. بۆ هێنانه دیی ئامانجه‌کانی ئه‌وان تێده‌کۆشێ. بۆیه ره‌وایه ئه‌گه‌ر بۆی به په‌رۆش بن.
کوردستان میدیا: ئایا رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران له رابردوو و به‌تایبه‌ت له ئیستادا توانیویه‌تی وه‌ڵامده‌ری ویست و داخوازییه‌کانی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێت؟
لوقمان مێهفه‌ر: رادیۆ له سه‌رده‌مێکی تایبه‌تیدا له دایک بوو، هه‌م له دایک بوونه‌که‌ی زه‌روره‌تێکی مێژوویی بوو له‌و هه‌ڵومه‌رجه‌دا و هه‌م له‌و په‌ڕی بێ ئیمکاناتیدا به‌سه‌ره‌تایی‌ترین که‌ره‌سه‌ی فه‌ننی توانراوه رادیۆ دابمه‌زرێ و به‌رنامه‌کانی خۆی به شێوه‌یه‌کی رێکوپێک بڵاو بکاته‌وه. مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی رادیۆ بۆ دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی بووه، یه‌که‌م: بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی مافخوازانه‌ی گه‌لی کورد به رای گشتی، بۆ به ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی و شی کردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ستراتیژی و ئامانجه‌کانی به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان. دووهه‌م: به‌رپرچ دانه‌وه‌ی نێوه‌ڕۆکی سیاسه‌تی دژی گه‌لییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی حاکم به‌سه‌ر کوردستاندا و له قاودانی پیلان و جینایه‌ته‌کانی ئه‌و رێژیمه ده‌رحه‌ق به گه‌لی کورد. هه‌رچه‌ند بێ که‌موکۆڕی نه‌بووه، به‌ڵام به بڕوای من به چاکی توانیویه‌تی له‌و ئه‌رکه‌دا سه‌ربکه‌وێ.
کوردستان میدیا:بابه‌ت و نێوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌کان و هه‌واڵه بڵاو کراوه‌کانی رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران له چ ئاستێک دان؟ رادیۆ له‌هه‌مبه‌ر ناساندنی هونه‌مه‌ندان و شاعیران و نووسه‌رانی گه‌لی کورد چ هه‌وڵێکی داوه؟
لوقمان مێهفەر:هه‌واڵه‌کانی رادیۆ له دوو کاناڵه‌وه ئێمه وه‌رده‌گرین یه‌که‌م:ناوه‌ندیی هه‌واڵده‌ری کوردستانه که له رێگای ته‌شکیلاتی نێو خۆ و ده‌ره‌وه ده‌درێن و رێک ده‌خرێن. دووهه‌م: له سایت و هه‌واڵنێر و سه‌رچاوه بیانییه‌کانه‌وه وه‌رده‌گرین به‌گوێره‌ی گرینگی هه‌واڵ و بابه‌ته‌کان که پێوه‌ندییان به پرسی رۆژه‌وه هه‌یه. ئه‌مانه‌ش به دوو زمانی کوردی و فارسی، کوردییه‌که به له‌هجه‌ی کرمانجی ژوور و خواروو بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه.هه‌روه‌ها رۆژانه چه‌ند وتارێکی سیاسی له‌سه‌ر باروودۆخی وڵات و پرسه پێوه‌ندیداره‌کانی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کورد ده‌نووسرێن و له کاتی خۆیاندا بڵاو ده‌کرێنه‌وه. جیا له‌وانه رادیۆ چه‌ند به‌رنامه‌ی جیاواز وه‌ک: به‌رنامه‌ی به‌ختیاری کۆمه‌ڵ، خوێندکاران، لاوان، ژیاننامه‌ی شه‌هیدان و به‌رنامه‌ی کۆلکه زێرینه هه‌یه.
بۆ نموونه له به‌رنامه‌ی کۆلکه زێرینه‌دا باس له ژیان و به سه‌رهات و به‌رهه‌مه‌کانی شاعیرێک، هونه‌رمه‌ندێک، نووسه‌ر و ئه‌دیبێک ده‌کرێ به گوێره‌ی توانا و ئیمکاناتی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌و که‌سایه‌تییانه به ده‌ستمان ده‌گا تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر رابردووی زه‌حمه‌ت و تێگۆشانیان له پێناو په‌ره پێدان و گه‌شه کردنی زمان، ئه‌ده‌بیات، فه‌رهه‌نگ و کولتووری ره‌سه‌نی نه‌ته‌وایه‌تیان.
کوردستان میدیا: رۆڵی رێبه‌رانی شه‌هیدی حیزب به‌تایبه‌ت دوکتور قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی له دانان و گه‌شه پێدانی وه‌کوو یه‌که‌م راگه‌یاندنی حیزب چۆن ده‌بینی؟
لوقمان مێهفه‌ر: دوای زیاتر له سێ ده‌یه له دامه‌زراندنی رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران ئێستا زیاتر بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران، له هه‌لومه‌رج و سه‌رده‌می له دایک بوونیدا، بیرۆکه‌یه‌کی چه‌ند پێشکه‌وتنخواز، زانستییانه، به لێکدانه‌وه‌یه‌کی عه‌قڵانی و داهاتووانه بووه، ئه‌و بیرۆکه‌یه له بیر و هزری بیرمه‌ندیی کورد د.قاسملووی رێبه‌رمانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. ئه‌و یه‌که‌م جار ئه‌و بیرۆکه ده‌خاته به‌ر نه‌زه‌ر و رای رێبه‌رایه‌تی حیزب ودوای په‌سه‌ند کردنی ئه‌و به هه‌موو تواناوه بۆ دامه‌زراندنی رادیۆ ده‌نگی کوردستان که به ته‌واوی هه‌ستی به پێویستی بوونی مێژوویی کردووه له‌وسه‌رده‌مه‌دا ده‌توانرێ به سه‌رتایی‌ترین که‌ره‌سه‌ی فه‌ننی و که‌مترین ئیمکاناتی ماددی ئه‌و رادیۆیه دابمه‌زرێنێ و ده‌ست به وه‌شانی به‌رنامه‌کانی بکا.ده‌نگێک که له سینگی چیاوه ده‌رکه‌وت بوو به مۆم له هه‌ر ماڵێک به‌رچاو که‌وت.
ئه‌و ده‌سکه‌وته پڕ له شانازیه نه‌ته‌وه‌ییه به هیمه‌ت و حیکمه‌تی قاسملووی مه‌زن هاته دی.ئه‌و بۆ پاراستن و دابین کردنی رادیۆ له هیچ ئیمکانه‌تێکی ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌ریغی نه‌کردووه. دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندیش ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ له قۆناغێکی زۆر ئه‌سته‌م و هه‌ستیاردا به‌رپرسی رادیۆده‌نگی کوردستانی ئێرانی به‌ستۆوه بووه.ئه‌و به دڵ به هه‌ست کردن به به‌رپرسایه‌تییه‌کی مێژوویی که حیزب له‌و سه‌رده‌مه‌دا به ئه‌وی سپاردبوو به‌رپرسایه‌تی ئه‌م تریبوونه زمانه حاڵه‌ی حیزبی دێمۆکراتی وه‌ئه‌ستۆ گرت.
به‌و په‌ڕی توانا و لێهاتوویه‌وه ئه‌و ئه‌رکه‌ی به‌ڕێوه برد، جیا له کاری رۆژانه و رێبه‌ری کردنی رادیۆ وتاره زانستی و سیاسییه به پێزه‌کانی که ره‌نگ دانه‌وه‌یه‌ک بوون له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانی حیزب به قه‌ڵه‌می به بڕشتی شه‌ره‌فکه‌ندیی ده‌نووسران و بڵاو ده‌کرانه‌وه. له یه‌ک رسته‌دا ئه‌گه‌ر کورتی که‌مه‌وه نه‌قشی ئه‌و دوو رێبه‌ره له‌هه‌ر بوارێکه‌وه تماشا بکه‌ین ده‌ورێکی ئه‌ساسی و سه‌رکیی بووه له دامه‌زراندن، به‌ڕێوه بردن، به‌رده‌وام بوون و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی نێوه‌ڕۆکی به‌رنامه سیاسییه‌کانی رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران‌دا. که‌واته جێ په‌نجه‌ی ئه‌م دوو رێبه‌ره بلیمه‌ته و گه‌وره‌یه‌ی هه‌میشه پێوه دیاره.
کوردستان میدیا: بۆ چی رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران ده‌نگی حه‌ق‌بێژی گه‌لی کورد ناسراوه؟ هۆکاره‌کانی چین که ته‌نانه‌ت دوژمنانیش بڕوایان به راستیی هه‌واڵه‌کانی رادیۆ هه‌یه؟
لوقمان مێهفه‌ر: ده‌نگی کوردستانی ئێران له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا نموونه‌ی رێک‌وپێکی و نه‌زم له کاردا بووه. چ له باری کات و ساتی ده‌ست پێ‌کردن و ته‌واو کردن، چ له باری شێوه‌ی دابه‌ش کردن و پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه‌کانییه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌نگی کوردستان تێکۆشاوه هه‌ر له‌و کاته‌دا که پرسی زۆر گرینگ دێنێته به‌رباس، به زمانی ئاسایی خه‌ڵکی کوردستان دواوه، که زمانێکی ساکار و ئه‌ده‌بیاتێکی خاوێن پاراوه، بۆیه دۆستێکی به پرنسیپ، راستگۆ و نیازپاک بووه. گوێگرانی خۆی به هه‌ڵه نه‌بردووه، راستییه‌کانیان لێ ناشێوێنێ، هه‌رچه‌ند تاڵیش بێ وازی له راستی نه‌هێناوه.
ده‌نگی کوردستانی ئێران هه‌ر هه‌واڵی خۆشی بڵاو نه‌کردوونه‌ته‌وه، هه‌ر باسی سه‌رکه‌وتن و شای و ده‌سکه‌وته‌کانی نه‌کردووه به‌ڵکوو هه‌واڵی کاره‌سات، تێرۆری رێبه‌ران، شه‌هید بوونی رۆڵه خۆشه‌ویسته‌کان، ئیعدامی زیندانییه سیاسییه‌کان، ده‌نگ و باسی خوێن رێژی دوژمن، ژیانی پڕ له کوێره‌وه‌ریی چه‌وساوه‌کان و زوڵم و زۆرداریی رێژیمه دیکتاتۆر و کۆنه‌په‌ره‌سته‌کانیشی بڵاوکردوته‌وه. رادیۆ به‌رگری کردووه له هه‌واڵی ناڕاست و شایعه په‌راکه‌نی توانیویه‌تی ببێته راگه‌یه‌نێکی گشتی و جێگای بڕوا و متمانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان که نه‌ک هه‌ر دۆست و لایه‌نگرانی به‌ڵکوو دوژمنانیشی وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی مه‌عته‌به‌ر ته‌ماشا ده‌که‌ن.
هه‌ر ئه‌وه‌شه له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێرانیش گوێگری هه‌بووه، خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمانه رێزیان بۆ داناوه، نه‌ک هه‌ر دۆست، به‌ڵکوو دوژمنانیش، وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی گرینگ له نێو راگه‌یه‌نه گشتییه‌کاندا سه‌یریان کردووه. هه‌رچه‌ند ئه‌مڕۆ له سێبه‌ری ده‌سکه‌وته‌کانی تێکنۆلۆژیای سه‌رده‌م، هاتنه ئارای کاناڵه ئاسمانییه‌کان، راگه‌ینه گشتییه‌کان پێشکه‌وتنی به‌رچاویان به خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر کارای رادیۆ شوێن دانه‌ره، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش رادیۆ گرینگی و گوێگری تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
بایه‌خی خۆی له ده‌ست نه‌داوه. ئه‌گه‌ر جاران رادیۆ ده‌نگی کوردستان له‌سه‌ر شه‌پۆلی ٤١ دواتریش ٧٥.٦٠ میتری له ژێر پارازیتی توندی دوژمنانی گه‌ل و ئازادی‌دا، ته‌نیا له نێو چیاکانی کوردستان و له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌نگی ده‌بیسرا، ئه‌مڕۆ جیا له‌و فڕێکانسانه رادیۆ سایتی ئینتێرنێتی خۆی هه‌یه و له‌سه‌ر کاناڵی ئاسمانی “تیشک TV” به‌رهه‌می خوێن و فیداکاری هه‌زاران شه‌هیدی کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی حیزب بڵاو ده‌کرێته‌وه، ده‌نگی له زۆربه‌ی جیهان ده‌توانرێ ببیسرێ.{jcomments off}