ساڵانێك دەیانوت:دروستكردنی حزب بۆتە كۆمپانیای بازرگانی و وەك جانتای دۆلار هەڵگر بەدەست
(سكرتێر،سەرۆك، ئەمیر، ئەمیندار، رێكخەر، رێبەر)ی حزبەكەوەیە و كەسی یەكەم كون فەیەكونە و هەمووشتە و هەموو كارەی حزبە.
ساڵانێك دەیانوت:دروستكردنی رێكخراو بە ناوی قەبە و كۆمەڵی مەدەنی و ئەم چین و ئەو توێژ، باشترین جۆریكۆمپانیای بازرگانییە بۆ گیرفان پڕ كردن و خۆدەوڵەمەند كردن و خۆدەرخستن و سنگ دەرپەڕاندن.
ئێستاش ساڵانێكەدەڵێن: ئەم پەتایە حكومەتی هەرێمیشی گرتۆتەوە و لە سێ كابینەیا وەزارەتێكی جانتا رەشهەیە، جانتایەكی رەش بە دەست پیاوێكی سەر سپییەوە.
من لە ناوەرۆكا لەگەڵبەرهەمهێنانی نەوت و بە خۆماڵی كردنی ئەو سامانەسروشتییەم، بەس بە مەرجێك بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و دانیشتوانی وڵاتەكە بێت و دادپەروەرانەداهاتەكەی دابەش بكرێت و بەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت. چونكە ئەو سامانە سروشتییەپەیوەندیدارە تەنانەت بە داهاتووی نەوەی نەتەوەیەكەوە و موڵكی تاكەكەس و تاكەس حزب،یان فرە كەس و فرە حزبێكی كەمینە نییە.
وەزارەتێك ماوەی7 ساڵ بێ، هەیكەلی وەزارەتەكەی رێكنەخرابێت، لەپایتەخت بینایەی تایبەت بە خۆی نەبێتو لە ژوورێكی ئەنجوومەنی وەزیراندا بێت، لە پارێزگاكانی هەرێم بەڕێوەبەرایەتی گشتینەبێت و هەمە كارە و هەموو شت پیرەمێردێك و جانتاكەی بێت!.
ئەو پیرە مێردە یاسایوەزارەتەكەی مراندبێت و هیچكام لە بڕگەكانی جێبەجێ نەكردبێت كە تایبەتە بە دامەزراندنیكۆمپانیای كوردستانی بۆ گەڕان بە دوای نەوت و دەرهێنانی نەوت. هیچ ژمارە حیسابییەكیشەفافی نەبێت بۆ داهاتی نەوەتەكە. سیاسەتی پترۆڵ دۆلار جێبەجێ نەكات و نەك میللەت،پەرلەمانیش نەزانێ چۆن گرێبەست كراوە و لەگەڵ كێ كراوە و چەند نەوت دەفرۆشێت و كامپێكهاتەی دەفرۆشێت و داهاتی چەندە و داهاتەكە بۆ كوێ دەچێت و لە چیدا خەرج دەكرێ؟ ئەرێئەگەر ئەمە وەزارەتی جانتا رەشەكە نەبێ ئەی چییە؟
ئاخر ئەم بەناو وەزارەتەبە من چی، یە ئێمە چی، كە ساڵانە 1 یان 2 بەرمیل نەوت بە نرخی بازاری رەش لە حكومەتوەردەگرین، ئەویش تەنیا لە چلەی گەرمای هاوین دا. ئاخر جگە لە زەرە بەو لاوە، چ سودێكیبۆ ئەم میللەتە هەبووە!!!
ترسم لەوە هەیە رۆژێكگوێی شەیتان كەڕ بێ، ئەو كابرایە خوا نەكردە لە ترۆمبێلێك، لە تەیارەیەك، دەعمێك، وەرگەڕانێكروویدا، ئەوسا ئەم حكومەت و نیشتمان و پەرلەمانە بەسزمانە و خەڵكە چی بكات؟
چۆن كۆتی ئەو جانتارەشەی پیاوە سەر سپییەكە بكاتەوە؟{jcomments off}