"an independent online kurdish website

ڕێکخراوو کۆمەڵە مرۆڤ دۆستو ئازادی خوازەکان.enayet-deshty

بە پێویستم زانی یەکێک لە پلانە نوێیەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی دژ بە گەلی چەوساوەی کورد، بۆ لە نێو بردنی ئاسەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردوستان بە تایبەت پارێزگای کرماشان ڕون بکەمەوە.
تاڵانچیەکانی ئاسەواری ڕۆژهەڵاتی کوردوستان پارێزگای کرماشان.

هەمومان باش دەزانین کە پێناسەی میلەتێک یان نەتەوەیەک مێژو و فەرهەنگ و کولتورە.
بەداخەوە لە لایەن ڕژێمی دیکتاتور پەروەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە پلانێکی دیکە هەڵیان کوتایە سەر ئاسەوارە مێژویەکانی کوردوستان لە پارێزگای کرماشان و دەوروبەری بۆ سڕینەوەو لە نێو بردنی فەرهەنگو کولتور و مێژوی نەتەوەی کورد.
لێرەدا ئاماژە بە چەند بەشێک لەو ئاسەوارانە دەکەین کە لە لایەن سپای پاستارانی کۆماری ئیسلای ئێرانەوە تاڵانکراونو بۆ مۆزەخانەکانی دەرەوەی وڵات گوازراونەتەوە. ئەم ئاسەوارانە بریتین لە ،(قڵای میراوا، قڵای قوبادخان، سەراوی بەردی زەنجیر) کە کۆمەڵێک ئاسەواری بەنرخ وەکو هەیکەل، شمشێر، قوڵغان، سکە، کڵاو خود، نێزەو چەندەها کەرەستەی دیکە کە مێژویان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٤٠٠٠ هەزار ساڵ لەمەو پێش. شایەنی باسە کە ئەم ئاسەوارانە دەکەونە دەورو بەری شارستانی (دەشتی حڕ) کە بە هاتنە سەرکاری ڕژێمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی (شارستانی سەلاسی
 باوەجانی) ناودێر کرا کە ئەمەش یەکێک لە کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە گەلێ کورد.
چۆنیەتی بەڕێوە بردنی ئەم پلانە.
بۆ بەڕێوە بردنی ئەم پلانە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بەم شێوەیە جوڵایەوە.
لە ڕێگای سپای پاستاران و کۆمەڵێک جاشو خۆفرۆش لە نێو نیزامدا بۆ بە جێ گەیاندنی ئەم پلانە تەرخان کران . شایانی باسە کە ئەم گروپە هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری ڕژێمی دیکتاتۆری جمهوری ئیسلامی ئێرانەوە و تاکو ئەمڕۆشی لە گەڵ بێت بەردەوامن لە پاڵپشتی کردنو وەفاداری بە نیزامی نێوبراو دەستیان سورە لە خوێنی هەزارن شەهیددا کە لە پێناوی ئازادی و دیمۆکراسیو مافە ڕەواکانی گەلی کوردو گەلانی دیکەی چەوساوەی ئێراندا تێکۆشاون.
بە داخەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمو لایەکەوە بۆ تێکدانی گەلی کورد هەوڵی داوە و چەندها پلانی دژ بە گەلی کورد بەکار هێناو کە بریتین لە زەق کردنەوە ،ئایینی بەهای و رفاندنی منداڵانی ژێر ١٨ ساڵ ، دابەش کردنی دەرمانی بێهۆشکەر، پەرە پێدان و هاندانی گەنجانی بێ دەرتان بۆ بەسیجی کردنیان . لەوەش نەوەستاوەتەوە ئێستاش کەوتوەتە کۆ کردنەوەی ئاسەوارە بەنرخەکانی کوردوستان.

هیوادارم توانیبێتم پەردەیەکی ڕەشی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێرانم هەڵدابێتەوە لە سەر لە نێو بردنی گەلی کورد.

 عەنایەت دەشتی
ڕێکەوتی١٥/٠٦/٢٠١٢

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی