بۆ فرۆشتن: پێڵاوی مناڵه‌که،هه‌رگیز له‌پێ نه‌کرا!
ده‌گێڕنه‌وه ئێرنێستهمێنگۆی ئه‌م چیرۆکه‌ی له شه‌ش وشه‌دا بۆ به‌شداری له کێبه‌رکێیه‌کی کورته‌چیرۆکدانووسیوه و له کێبه‌رکێکه‌شدا سه‌رکه‌وتوو بوه..
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن که ئه‌وکورته‌چیرۆکه‌ی له گره‌وێک له‌گه‌ڵ یه‌کێ له دۆسته‌کانیدا که پێی وابوه به شه‌شوشه هیچ کات ناتوانین چیرۆکێ بنووسین، نووسیویه‌تی.
کورتتترین چیرۆکی ترسناکی دونیا،چیرۆکێکه که نووسه‌ره‌که‌ی که‌س نازانێ کێ یه!؟
دوایین مرۆڤی سه‌رزه‌وی، ته‌نیاله ژووره‌که‌یدا دانشتبوو که له ناکاو له ده‌رگایان دا.
منیش له‌م رۆژانه‌دا خه‌ریکیخوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نووسراوه بووم، چیرۆکێکی چه‌ند دێڕی وه‌ک گه‌ڵایه‌کی لاسار که‌با هێنابێتی هاته ژووره‌که‌مه‌وه:
ـ دایکم که په‌نجه‌ی له‌سه‌ر گوڵی قاڵییه‌که‌بوو گریا تا خه‌یاڵی له دوایین زه‌رده‌خه‌نه‌ی پشت تارمایی چاییه‌که‌ی ده‌ستی باوکمدوور که‌وته‌وه. (ئه‌فراسیاب گرامی)
{jcomments off}