خۆ هه‌ر ڕوون و ئاشکرا بوو
که شاگردی شیروه‌شێن و
ده‌می شیر، ده‌م به خه‌رده‌لی،
که دامه‌نی دشداشه‌کی
له خوێن سوور و
شه‌ڕخوێنی هه‌مان شه‌ڕگه‌ی
فیتنه وه‌قه‌عه‌لجه‌مه‌لی2
ئاشکرا بوو تۆ هادی3 نی
ئاخر هادی ئه‌و که‌سه‌یه
پێت بڵێ سه‌گ!
که ناو چۆکت پڕ گووسه‌یه
له براگه‌لیت حاشا بکا
تا ئاوه‌گڵ و پیس نه‌بێ
له‌ناو دڕک و زه‌رده‌ڵانتان
بۆ هه‌ڵه‌بجه گوڵ بچێنێ
که تا هه‌تا
به ناهادی وه‌ک جه‌نابت
نه خۆی نه گوڵ پێ سیس نه‌بێ
پاشگه‌ز به‌وه له‌وه‌ی گوتت:
“کورد لای ئێمه هیچ ناهێنێ”
تۆ خۆت نیوه‌ت که‌وتۆته بن ئاڵا و
ئه‌م چوار ڕه‌نگه تۆخه‌ی
پاشگه‌ز به‌وه له‌وه‌ی خواردت:
“که‌رکوک وه‌کو عه‌مماڕه‌یه”
تۆ خۆت ئێستا سووچێک نییه
پشتی پێده‌ی، بڵێی ئوخه‌ی!
ئه‌م شوره‌یه به تۆ ناشکێ
ئه‌و کۆرپه‌ت پێ بێ باب ناکرێ
ئه‌مجاره‌یان
به جامعولمه‌عاجمی زمانه‌که‌شت
دڵنیابه.. دڵنیابه
که‌رکوک هه‌رگیز ئیعراب ناکرێ
ئه‌مجاره‌یان کورد له که‌رکوک
جاڕی له‌دایکبوون ده‌دا
له بناری به‌ژنی حه‌مرین
ته‌رمی ته‌عریب گۆڕنێژ ده‌کا
بۆ ئه‌و لوتکه‌ی ساڵه‌هایه بێ ئاڵایه.. ئاڵا ده‌با
له به‌رده‌می بابه گوڕگوڕ
بۆ سه‌ڵاتولفه‌تح نوێژ ده‌کا.
هیوا سه‌عید- هه‌ولێر
1- وته‌بێژی ته‌یاری سه‌در
2- ئه‌و براکوژییه‌ی نێوان لایه‌نگرانی عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالیب و عائیشه‌یه له دوای کوشتنی عوسمان کوڕی عه‌فان.
3- مه‌به‌ست له هادی عه‌له‌وی گه‌وره نووسه‌ری عه‌ره‌به به‌وه‌ی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی به‌رانبه‌ر دۆزی کورد هه‌بووه به تایبه‌ت له کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه.
{jcomments off}