که‌ڵه‌نووسه‌ری دانمارکی و جیهانی .. ( هانز کریستیان ئه‌نده‌رسون ) .. له بواری ئه‌ده‌بی منداڵاندا ، تا ئه‌مڕۆش هیچ نووسه‌رێکی تری جیهانی ، له‌م بواره‌دا نه‌گه‌یشتوونه‌ته پایه هانز و
که‌سیشیان به‌قه‌ی ئه‌م نووسین و به‌رهه‌میان بۆ منداڵان نییه و ، به قه‌ی ئه‌میش دڵی منداڵانیان شاد نه‌کردوون.
هانز کریستیان ئه‌نده‌رسون له ( 2/ 4/ 1805) له شاری (ئۆدنیس) له دوورگه‌ی ( ڤینین) له دانمارک ، له خێزانێکی هه‌ژار له دایک بووه.. باوکی پینه‌دۆز بوو ، دایکیشی جلی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ده‌شۆری.. له ته‌نها ژوورێکدا ده‌ژیان.. به‌ڵام خۆشه‌ویسی پێکه‌وه‌ی گرێ دابوون.. هانز تاقانه‌ی خێزانه‌که‌ی بوو.. به‌ڵام له دایکی زڕخوشکێکی هه‌بوو.
باوکی هانز ، کۆڵکه خوێنده‌وار بوو ، ده‌یتوانی کاروباره‌کان هه‌ڵسه‌نگێنێ ، به‌ڵام دایکی نه‌خوێنده‌وار بوو.. باوکی شه‌وانه چیرۆک و ئه‌فسانه و داستانه کۆنه‌کانی بۆ ده‌گێڕایه‌وه..هه‌روه‌ها بۆ هانز و دایکی چیرۆکه‌کانی (لاڤۆتین) و سوعبه‌ته‌کانی ( هۆلبێرگ) و چیرۆکه‌کانی ( هه‌زار شه‌و و شه‌وێک) ی بۆ ده‌خوێندنه‌وه..
باوکی ته‌خته شانۆیه‌کی خنجیلانه‌شی بۆ هانز دروست کردبوو، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك بووکه‌ڵه‌ی هه‌مه‌چه‌شنه‌دا ، به به‌ن ده‌یبزواندن.. که ببوونه مایه‌ی خۆشی بۆ هانز.. هه‌ر ئه‌م سه‌ره‌تایه‌ش بوو هانزی هۆگری شانۆ و نووسین بۆ منداڵان کرد. هه‌ر له منداڵیشه‌وه خولیای خوێندنه‌وه و نووسین بوو.. پێشبینی ئه‌وه‌شی لێ کرا، که داهاتوویه‌کی باشی ده‌بێت.
له ساڵی ( 1816) دا باوکی کۆچی دوایی کرد.. ته‌مه‌نی هانز یانزه ساڵان بوو.. هانز کارێکی ئه‌وتۆی پێ نه‌ده‌کرا ، دایکی کاری ده‌کرد ، به کوێره‌وه‌ری ده‌ژیان..
که ته‌مه‌نی بوو به چوارده ساڵان ، هانز دایکی به جێهێشت و رووی کرده شاری (کۆپنهاگن)ی پایته‌ختی دانمارک.. به جوانی و گه‌وره‌یی کۆپنهاگن زۆر سه‌رسام و دڵخۆش بوو.. به‌ڵام بۆ مێردمنداڵێکی گیرفان به‌تاڵ و ره‌ش و رووت و برسی و بێ شوێن و داڵده ژیان زۆر سه‌خت بوو.. یه‌که‌مین ساڵی له کۆپنهاگن دا ، زۆر به هه‌ناسه‌ساردی و کوێره‌وه‌ری و بێ جێی به‌سه‌ر برد.. چه‌ندین شه‌و به برسێتی و له سه‌رما تا به‌یانی ده‌له‌رزی و قۆڕه‌ی سکی ده‌هات.. به‌ڵام خۆڕاگر و گه‌شبین بوو.. بێ‌وچان به دوای کارێک‌دا ده‌گه‌ڕا.. تا خوا فریاڕه‌سێکی بۆ نارد و به رێکه‌وت به هۆی به‌ڕیوه‌به‌رێکی شانۆی شاهانه‌وه.. چاوی به شای دانمارک ( فه‌ردریکی شه‌شه‌م) که‌وت.
له‌سه‌ر بڕیاری شا و خه‌رجی ده‌وڵه‌ت خرایه قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه.. هانز منداڵێکی هێنده له‌ڕ و لاواز بوو ، له قوتابخانه‌که‌یدا له‌و لاوازتری تێدا نه‌بوو.. بۆێه له وانه‌ی وه‌رزشدا مامۆستاکه‌ی ده‌ستی ده‌گرت و دووری ده‌خسته‌وه ، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته بن ده‌ست و پێی هاوڕێکانییه‌وه و شوێنێکی بشکێ.
هانز له ئاماده‌یی شاهانه بۆ موزیک و گۆرانی ، درێژه‌ی به خوێندن دا و، ته‌واوی کرد.. له زانکۆش وه‌ریان گرت .. له ساڵی ( 1827) دا ، له زانکۆی کۆپنهاگن ، بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسی وه‌رگرت.
هانز له ( 1829) دا شانۆگه‌رییه‌کی نووسی و له‌سه‌ر شانۆی شاهانه‌دا پێشکه‌ش کرا.. بۆ ماوه‌یه‌کیش له‌گه‌ڵ کچه گۆرانیبێژی سویدی ( جینی لیند) به دووقۆڵی له‌سه‌ر شانۆی شاهانه‌دا ، کۆمه‌ڵێک گۆرانی و سه‌مایان پێشکه‌ش کرد.
هانز ده‌ستی به نووسین کرد ، وه‌کو خۆی ده‌گێڕێته‌وه زۆر سوودی له ئه‌فسانه و له داستانه کۆنه‌کان و له داب و نه‌ریته ره‌سه‌نه‌کانی گه‌له‌که‌ی وه‌رگرت و ، بوونه هه‌وێنی زۆربه‌ی نووسینه‌کانی بۆ منداڵان.
له ساڵی ( 1830) دا ، به‌رگی یه‌که‌می هۆنراوه‌کانی بڵاوکرده‌وه . دوای ساڵێک به‌رگی دووه‌می به ناوی ( وێنه و خه‌یاڵ) بڵاوکرده‌وه.
نووسینه‌کانی هانز بریتی بوون له هۆنراوه و شانۆگه‌ری و رۆمان و چیرۆک بۆ منداڵان.. هانز به هۆی چیرۆکه‌کانی بۆ منداڵان ، ناوبانگی جیهانی ده‌رکرد و تا ئه‌مڕۆش به لووتکه و که‌ڵه‌نووسه‌رێکی مه‌زن و نه‌مری بواری ئه‌ده‌بی منداڵان داده‌نرێ.. زۆربه‌ی چیرۆکه‌کانیشی گۆڕیویانه‌ته سه‌ر (150) زمانی جیهانی و، به ملیۆنان دانه‌یان لێ چاپ کردوون .. به‌شێکیشیان کراونه‌ته شانۆگه‌ری و چه‌ندها جار پێشان دراون ، به‌شێکی تریشیان کراونه‌ته فیلمی کارتۆن و به هه‌موو زمانه‌کانی جیهان دۆبلاج کراون.. له‌وانه : په‌نجه باڵا ( تۆما لیزا).. به‌شێکی زۆری چیرۆکه‌کانی ده‌رباره‌ی په‌ری و فریشته و بووکی ده‌ریا و دێۆودرنج و خێو و جن و ده‌عبان.. زۆربه‌ی پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌فسانه‌یی و خه‌یاڵین.. یا باڵنده‌ن.
ژماره‌ی کتێبه چاپکراوه‌کانی هانز کریستیان ئه‌نده‌رسون بۆ منداڵان ( 168) کتێبن.. که زۆربه‌یان شانۆگه‌ری و چیرۆکی ئه‌ندێشه‌یین.. ئه‌م ژماره‌یه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر زۆره و ، پێوانه‌ییه.
هانز بیره‌وه‌رییه‌کانی رۆژانه‌شی که گوزارشتن له ژیاننامه‌ی خۆی.. له سێ به‌رگدا، به ناوی ( داستانی ژیانم) ، که تێکڕا ( 4500) لاپه‌ڕن.. له ساڵی (1855) دا ، به‌شی یه‌که‌می چاپ کرد.. پێش مردنیشی هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی تریشی چاپ کردوون.
هانز له ساڵی ( 1835) دا ، یه‌که‌مین کتێبی خۆی بۆ منداڵان به ناوی( گێڕانه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌کان بۆ منداڵان ) چاپ کرد.. که بریتیه له کۆمه‌ڵێک چیرۆک ، به زمانێکی شیرین و ناسک و ساکار دای رشتوون.. ئه‌م کتێبه‌ی شوره‌تێکی زۆری په‌یدا کرد و چیرۆکه‌کانی بوونه وێردی سه‌ر زمانی منداڵان.
له ساڵی ( 1838) دا ، هانز خه‌ڵاتی شاهانه‌ی دانمارکی پێ به‌خشرا.. خه‌ڵاتێکی کراوه بوو.. خه‌ڵاته‌که ئه‌وه بوو.. که تا له ژیاندا مابێ .. هه‌چ کاتێک که خۆی بیه‌وێت، له‌سه‌ر خه‌رجی ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت .. سه‌ردانی هه‌ر شار و وڵاتێکی ئه‌وروپا بکات.. ئه‌م خه‌ڵاته ئاسۆیه‌کی فراوانی بۆ هانز خسته سه‌رپشت.
زۆر سوودی له‌م ڕێزلێنانه‌ی وه‌رگرت.. سه‌ردانی (30) وڵاتی ئه‌وروپا و چه‌ندین شاری کرد.. له گه‌شته‌کانیدا ، چی سه‌رنجی رابکێشایه ، وێنه‌ی ده‌کێشان ـ هانز وێنه‌کێشێکی باشیش بوو ـ یا به هۆنراوه و به په‌خشان گوزارشتی لێ ده‌کردن ، له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌کانیدا ده‌ینووسین، یا ده‌یکردن به گه‌شتنامه.
هانز ، ئه‌و منداڵه هه‌ژار و لاوازه ، که خاوه‌نی بیر و بۆچوونێکی ورد و زه‌ین و هۆشیکی فراوان بوو .. هه‌ژاری ونه‌بوونی و کوێره‌وه‌ری کۆڵی پێ نه‌دان .. نه‌بوونه کۆسپ له رێی هێنانه‌دیی هیواکانی.. به‌خت یاوه‌ری بوو .. توانی ببێت به لووتکه‌یه‌کی سه‌رکه‌ش و، به سومبولێکی هه‌میشه زیندووی بواری ئه‌ده‌بی منداڵان و ، تاجی شانازی ئه‌م بواره‌ی له‌سه‌ر نا .. هه‌تا هه‌تایه‌ش له دڵی منداڵانی جیهاندا خۆی شیرین کرد.. بوو به یه‌کێک له که‌ڵه ناوداره نه‌مره‌کانی جیهان.
هانز چه‌ندین جار رێزی لێ نرا و، خه‌ڵاتیان کرد.. زۆر به گه‌رمیش پێشوازی لێ ده‌کرا .. بووه مایه‌ی رێز و شانازی بۆ گه‌ل و وڵاته‌که‌ی.. بۆیه له دیدێکی گه‌شبینییه‌وه ده‌ڵی : ” ژیان جوانترین داستانه که ده‌ژین “
ئه‌مانه ناوی به‌شێکن له چیرۆکه چاپکراوه‌کانی هانزن ئه‌نده‌رسون بۆ منداڵان :
( کچه شقارته فرۆشه‌که ، تۆمه لیزا ” په‌نجه باڵا ” ، بووکه بچکۆله‌ی ده‌ریا ، شاژنی به‌فر ، ده‌ریاچه‌ی قازه‌کان ، قالۆنچه ، گوڵه‌کانی ئێڵدای بچکۆله ، سێبه‌ر ، داری سه‌روو ، كچه شوانه‌که و کوڵبێنه‌پاکه‌ره‌وه ، دوو خۆشه‌ویسته‌که ، زه‌نگ ، له‌قله‌ق ، گوڵه مروارییه‌که ، مانگ چی بینی ، پێڵاوی سوور ، دایک ، خێزانێکی به‌خته‌وه‌ر ، کراسه تازه‌که‌ی ئیمبراتۆر ، شازاده و ده‌نکه فاسوولیا ، با ـ ژیانی ئاڵتری ڤاڵدیمیر دای و کچه‌کانی ده‌گێڕێته‌وه ، سه‌ربازێکی ته‌نه‌که ، په‌ری یه بچکۆله‌ی ئاسمان ، ئاسیا‌و ، کڵاوسی بچکۆله ، کڵاوسی گه‌وره ، بولبوولێکی چڕیکه‌دار ، پوورم “دان ئێشه”، هیچ سوودێکی نییه ، شازاده‌یه‌کی شه‌ڕانگێز ، بولبووله‌که‌ی ئیمبراتۆر ، قووتووی پاشه‌که‌وت ، چه‌رخێکی سه‌یر ، بێچووه مراوییه لاساره‌که ، پاره‌ی ” شیلن” ی زیوین ، سه‌ربازێکی رۆژنامه‌نووس ، نه‌نک ، تنۆکه باران ، له هه‌زار ساڵدا ، په‌پووله ، خه‌مێکی گه‌وره ، له‌ژێر داری بیدا ، دوا گه‌وهه‌ر ، گه‌ڵایه‌ک له ئاسمانه‌وه ، ماری ده‌ریا گه‌وره‌کان ، زه‌نگی کڵیسا کۆنه‌کان ، ژنه هه‌ژاره‌که ، گه‌نجینه‌یه‌کی زێڕ ، پیاوی به‌فر ، دوا خه‌ونی پیره دار به‌ڕووه‌که ، خه‌ونه‌کانی ” تاکی ” بچکۆله ، ماڵه کۆنه‌که ، گه‌نمه ره‌شه‌که ، به‌رازێکی کانزایی ، گوڵۆپه کۆنه‌که‌ی شه‌قامه‌که ، رۆژه‌کانی هه‌فته ، قازه کێوییه‌کان، … هتد)
( شانۆگه‌ری پێڵاوی سوور )ی هانز له هه‌شتاکاندا ، له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ( رزگار که‌ریم )ه‌وه به کوردی ده‌رهێنرا و، کۆمه‌ڵێک له منداڵانی شاری سلێمانی رۆڵیان تیابینی و ، هۆنه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان ، مامۆستا ( گه‌زیزه‌عومه‌ر ) رۆڵی ( پێلاو فرۆشه‌که)ی ده‌بینی.. له ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوکدا به ره‌نگاوڕه‌نگ تۆمار کرا.
ــ خه‌ڵاتی هانز کریستیان ئه‌نده‌رسون بۆ ئه‌ده‌بی منداڵان ــ
خه‌ڵاتی ( هانز کریستیان ئه‌نده‌رسون) که به ( خه‌ڵاتی نۆبڵی بچووک ) ناو ده‌برێ ، بریتییه له دوو ( میدالیای زێڕ ) و دوو (بڕوانامه‌ی دبلۆم ) که هه‌ر دوو ساڵ جارێک ، له ئاهه‌نگێکی فه‌رمی قه‌شه‌نگ و شایسته‌دا ، له لایه‌ن شاژنی دانمارکه‌وه ( مارگریتی دووه‌م ) مه‌وه ، پێشکه‌ش ده‌کرێت و ده‌درێت به باشترین نووسه‌ری بواری ئه‌ده‌بی منداڵان و ، به باشترین وێنه‌کیشی منداڵان ، که له‌م دوو بواره‌دا جێ په‌نجه‌یان دیاره.. پاڵێوراوه‌کانیش له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌ک له ( ئه‌نجوومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کتێبی هه‌رزه‌کاران ) ده‌ست نیشان ده‌کرێن ، به‌ڵام له لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی پسپۆر و شاره‌زا له ئه‌ده‌بی منداڵاندا ، کتێب و به‌رهه‌مه‌کانی نووسه‌ره‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێن و بڕیاریان لێ ده‌ده‌ن .. له نێو لیژنه‌که‌دا چه‌ند پسپۆرێکی ناسراوی جیهانیان تێدایه له‌وانه: ( ئه‌ناستازیا ئارکیبۆڤا ـ رووسی ) و ( فرانسواز بالینگه‌ر ـ فه‌ره‌نسی ) و ( ئارنست بۆند ـ ئه‌مریکی )
ـ بۆ یه‌که‌مین جار له ساڵی ( 1965) دا. بڕیاری پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی ( هانز کریستیان ئه‌نده‌رسون ) بۆ باشترین نووسه‌ری ئه‌ده‌بی منداڵان درا.
ـ له ساڵی ( 1966) یشدا . بڕیاری ئه‌م خه‌ڵاته بۆ باشترین وێنه‌کیش بۆ منداڵان درا.. واته خه‌ڵاتی هانز ئه‌نده‌رسون، ده‌درێت به باشترین نووسه‌ر و به باشترین وێنه‌کیشی بواری ئه‌ده‌ب و وێنه بو منداڵان.
خه‌ڵاتی هانز ئه‌نده‌رسون بۆ باشترین نوسه‌ری ئه‌ده‌بی منداڵان :
ـ له ساڵی ( 2000) دا ، درایه ( ئه‌نه ماریا ماسترۆ ـ به‌رازیل )
ـ له ساڵی ( 2002) دا ، درایه ( ئایدن واڵگرف ـ ئینگلته‌را)
ـ له ساڵی ( 2004) دا، درایه ( مارتن ئادیل ـ ئیڕله‌ندا)
ـ له ساڵی (2006) دا، درایه ( مارگرێت ماهی ـ نیوزیله‌ندا)
ـ له ساڵی ( 2008) دا ، درایه ( بۆرگ سیویگه‌ر ـ سویسرا)
ـ له ساڵی ( 2010) دا ، درایه نووسه‌ری ئینگلیزی خاتوو( جوان کاتیل رۆلینگ) که له زنجیره به ناوبانگه‌که‌ی ( هاری پوته‌ر) وه‌ری گرت.
ـ ئه‌مساڵیش ( 2012) خه‌ڵاتی هانز کریستیان ئه‌نده‌رسۆن بۆ باشترین نووسه‌ری منداڵان ، ده‌درێت به نووسه‌ری ئه‌ڕجه‌نتینی: خاتوو ( ماریا ترێزا ناندۆ) که.. نیاز وایه له (25/8 / 2012) دا، له شاری ( له‌نده‌ن ) ، له ئاهه‌نگێکی فه‌رمی قه‌شه‌نگدا ، خه‌ڵاته‌که که ( میدالییه‌کی زێڕ )و ( بڕوانامه‌ی دبلوم ) و چه‌ندین کتێبی منداڵانه ، پشکه‌ش به خاتوو ماریا بکرێت.
بۆ باشترین وێنه‌کێشی منداڵانیش بۆ (2012) ده‌درێت به : ( بیته‌ر سیس ) که وێنه‌کێشێکی ئه‌مریکی یه ، له نێو سی وێنه‌کێشی پاڵێوراودا ، ئه‌میان هه‌ڵبژارد.
هیوادارین که رۆژێ بێت و ئه‌وه ببینین که ، نووسه‌رێک یا وێنه‌کێشێکی کوردیش ، بۆ ئه‌م خه‌ڵاته هه‌ڵبژێرن.. من له ناخی دڵمه‌وه ده‌ڵێم که که‌ڵه‌نووسه‌ری کوردمان له بواری ئه‌ده‌بی منداڵاندا ، مامۆستا ( له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) شایانی ئه‌وه‌یه ، که خه‌ڵات ( هانز کریستیان ئه‌نده‌رسون ) ی پێ ببه‌خشن.
له ساڵی (2005) دا ، له ساڵیای ( دوو سه‌د ) ساڵه‌ی له دایکبوونی ( هانز کریستیان ئه‌نده‌رسون) وڵاتی دانمارک و چه‌ندین وڵاتی تری جیهان ، به ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و شایسته‌وه یادی ئه‌م که‌ڵه‌نووسه‌ره جیهانییه‌یان کرده‌وه.
ماوه ئه‌وه‌ش بڵێین که (هانز) ژنی نه‌هینا و ، به ره‌به‌نی سه‌ری نایه‌وه.
هانز کریستیان ئه‌نده‌رسون له ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵیدا له( 4/8 / 1875) ، له شاری کۆپنهاگن کۆچی دوایی کرد.. به‌ڵام هه‌تا هه‌تایه نه‌مری بۆ خۆی و شانازی بۆ گه‌ل و وڵاته‌که‌شی تۆمار کرد.
{jcomments off}