
بوونی خۆی ڕاگه‌یاندووە و له رۆژانی پێشوودا دوو به‌یاننامه‌ی بڵاو كرده‌وه ، ئه‌مرۆش به‌یانی ژماره‌ی سێی له ڕێگه‌ی چه‌ند ماڵپه‌ره ئیلكترۆنیه‌یه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه كه له خواره‌وه‌ش ناوی ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ی به لیسته‌یه‌كی121كه‌سی تێدا هاتبوو دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه پێم‌خۆش بوو چاوێكیش به ناوی ئه‌ندامه‌كانیان دا بخشێنم به‌راستی سه‌یر بوو!ناوی من له ژماره 48 دا هاتبوو و هه‌ر له‌و لیسته‌یه‌ش دا 48كه‌س به پاشناوی ئه‌لیاسی له لیسته‌كه‌دا هاتبوو كه من به‌شێكی زۆریان چ وه‌ك خزم و چ وه‌ك ناسین ده‌یاناسم هیچان نه‌ك هه‌ر ئه‌ندامی ئه‌و گروپه نین به‌ڵكوو ئه‌ندامی ”حدك”یش نین و ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانن،هه‌ر له‌و لیسته‌یه‌دا 7 كه‌سی دیكه به پاشناوی كه‌ره‌می هاتبوو كه من بێجگه له خۆم یه‌كه‌م جارمه ئه‌و ناوانه به‌و پاشناوه ببینم یان ئه‌وه‌تا ئه‌و كه‌سانه بوونیان نییه یان من نایاناسم و به هه‌ڵه‌دا چووم ، یان منداڵی لانكه‌ن! له‌و لیسته‌دا زۆر به ئاسانی بۆ خوێنه‌ر ده‌ر ده‌كه‌وێ كه له لایه‌ن یه‌ك دوو كه‌سه‌وه ئه‌و چه‌ند ناوه نووسراوه ، بێ ئاگاداری كه‌سه‌كان .