ئه‌رێ کاتی ئه‌وه نه هاتوه که هێزه نیشتمانپه‌روه‌رانی کورد که ساڵیانێکی زۆره خه‌بات بۆ کوردستانێکی ئازاد ده‌که‌ن،
که تێی‌دا هه‌موو چین و توێژی ئه‌م نیشتمانه به ئامانجی خۆیان بگه‌ن ، پێویسته بیر له ستراتیژێکی یه‌کگرتوو بکه‌نه‌وه، چونکه دوژمانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستانی دابه‌شکراو بۆ له ناو بردنی ده‌سکه‌وته له مێژینه‌کانی گه‌لی کورد هاوده‌نگ و هاوره‌نگن، بۆ زه‌عیف کردنی جۆڵانه‌وه‌ی کورد له چوار پارچه‌ی کوردستان.
له زۆر باره‌وه هاوکاری و هاو فکری ستراتیژی تایبه‌تی داده‌رێژن بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی خۆیان به سه‌ر گه‌لی کورد و حیزبه‌کانی جێگای باوه‌ری ئه‌و گه‌له دابسه‌پێنن، مافی مرۆڤ له کوردستان به ته‌واوی پێشێل ده‌که‌ن وخۆیان له هیچ حه‌ره‌که‌تێکی غه‌یره ئینسانی ناپارێزن ، سه‌ره‌ڕای پێشیل کرانی مافه‌کانی کورد، وه‌ک هاووڵاتی دره‌جه دوو چاوی لێ ده‌کرێ، له زانکۆکان ڕا بگره تا ده‌گاته بێ‌کاری له گشت کوردستان، زانکۆکان میلیتاریزه کراو‌ن .
له جیاتی ئه‌وه‌ی جه‌وێک پێک بێنن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو به شێوه‌یه‌کی زانستی و ئه‌کادیمی خوێندنی باڵا ته‌واو بکا، داگیرکه‌ران وه‌زعێکیان پێکهێناوه که زۆربه‌ی خوێندکاران واز له خوێندن دێنن وپه‌نا بۆ وڵاتانی سێهه‌م ده‌به‌ن وه یان له رووی بێ هیوابوون ده‌ست بۆ خۆ گوشتن ده‌به‌ن.
ژیانی خه‌ڵکی ئاسایی کە له فه‌قیریدا ده‌ژین وبۆیه مه‌جبوورن بۆ په‌یداکردنی بژێوی ژیانی رۆژانه په‌نا بۆ هه‌رچه‌شنه کاسپێک ده‌به‌ن، وه‌ک کۆڵبه‌ری که زۆر جار به قیمه‌تی مه‌رگیان ته‌واو ده‌بێ و ده‌بنه قوربانی گووله‌ی پاسه‌وانانی داگیر که‌رانی نیشمان له سنووره‌کان، وه یان مه‌جبور ده‌کرێن که په‌نا به‌رن بۆ مه‌وادی ماڵوێرانکه‌ری هۆشبه‌ر که ته‌ئسیرێکی خه‌راپی هه‌یه له سه‌رژیانی هاوبه‌شی و لێکترازانی به‌نه‌ماڵه‌یی.
لێره‌دا داوام له رووناکبیران ونیشتمان په‌روه‌رانی کوردستان ئه‌وه‌یه که هه‌موو هه‌وڵو تێکۆشانێک بده‌ن بۆ لێک‌نزیک بوونه‌وه‌ی هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان، وه‌هه‌روه‌ها داوام له لاوانی نیشتمان په‌روه‌ر وئازادی خوازی کورد ئه‌وه‌یه که له رووی ئیحساس چاو له مه‌سه‌له‌کان نه‌که‌ن که له نێوان هێزه سیاسیه‌کاندایه، به‌ڵکو له رووی هه‌ست به‌مه‌سئولیه‌ت کردن بۆ رێکخستنی ناوماڵی کورد له هه‌ر شوێنێک بن هه‌وڵو تێکۆشانی خۆیان بده‌ن، زه‌مان زه‌مانی دیالۆکو لێک تێگه‌یشتنه ،ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت ده‌که‌ن و قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌یان لا گرینگه.
ده‌بێ هه‌وڵبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێش له پروپاگه‌نده‌ی به‌عزه سایتێک بگرن که به زه‌ره‌ری پته‌وبوونی ناوماڵی کورد وهێزه‌سیاسیه‌کان ته‌واو ده‌بێ ونا‌هێلن تۆیی برایه‌تی و پێکه‌وه ژیان په‌ره‌بستێنێ ، من له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌م که خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی ئاشتیان ده‌وێ چونکه ئاشتی له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌کدایه و سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌کات.
به‌عه‌قڵو مه‌نتیق معامه‌له له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان بکه‌ین چونکه زه‌مان زه‌مانی عیلم‌و زانست‌و مه‌نتیق وتێکنولۆژیایه، که سانێک که له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وته نایه‌نه‌وه هه‌م‌ئیعتیباری خۆیان وحیزبو رێکخراوه‌کانی خۆیان له ناو خه‌ڵک له ده‌ست ده‌ده‌ن ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئیستیفاده‌ی درووست ومه‌نتیق له ئینترنیت و فه‌یزبووک ته‌له‌ڤیزیۆن ماهواره‌کان بکه‌ن، رووی خه‌باتمان له خه‌ڵکی مافخوازی کوردستان مان بی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به هاوکاری حیزب ورێکخراوه کوردیه‌کان به شێوه‌یه‌کی زانستیانه خه‌ڵکی خۆمان ئورگانیزه بکه‌ین.
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌بات و به‌رخۆدانی چه‌ند ساڵه‌یان به فیروو نه‌ڕوا، ئه‌ورۆ گه‌لی ئێمه پێویستی به هاو کاری و هاوفکری وهاوده‌نگی یه‌کتر هه‌یه، ئێمه‌ی کورد کاتێک ده‌توانین سه‌رکه‌وتوو بین که له‌گه‌ڵ یه‌کدابین وپشتیوانی یه‌کتر بین.
به‌زۆری ئه‌م که‌سانه که له‌ژیانی رێکخراوه‌ییدا یان حیزبی‌دا سه‌رکه‌وتوو ده‌بن که به دوای پله وپایه و ده‌سه‌ڵات و لووت به‌رزیدا ڕانه‌که‌ن وخه‌ڵکی کورد وئه‌ندامانی رێکخراوی خۆیان نه‌که‌ن به پردوو مه‌قاش بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان، به‌ڵکوو چۆن بیر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ورێکخراوه‌که‌یان ده‌که‌نه‌وه. ده‌بێ به هه‌مان شێوه‌ش بیر له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌که‌یان و که‌سانی تریش بکه‌نه‌وه.
زۆر گرینگه که ئێمه بیرکردنه‌وه‌ی واقیعبینانه و مه‌نتیقیمان هه‌بێ ، تا ئه‌و ئامانجانه‌ی که هه‌مانه به‌دی بێنین وده‌بێ ئه‌م ئامانجانه زیاتر له خزمه‌ت وبه‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل ونه‌ته‌وه‌که‌مان دابێت هه‌تا تاک یان رێکخراوه‌یه‌ک، لازمه ئێمه که خۆمان به شۆرشگێر ده‌زانین وپابه‌ندی ئه‌خلاقی شۆرشگێری بین، گیانی لێبوردنمان تێدابێ به دوای تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌دا نه‌گه‌رێن، راسته تۆڵه سه‌ندنه‌وه مافی هه‌موو که‌سه که ئیحساس ده‌کات غه‌دری لێکراوه.
به‌ڵام گه‌وره‌یی ومه‌زنی مرۆڤ له‌وه دایه که واز له تۆڵ سه‌ندنه‌وه بهێنێت، یان ئه‌م کاره به‌رابه‌ر دوژمنی گه‌لو نه‌ته‌وه‌که‌یدا بکار بێنێت، نه‌ک له‌گه‌ل هاوسه‌نگه‌رو هاوبیرو بۆچوون وهاونیشتمانی خۆیدا. نابێ ئێمه به عه‌قڵییه‌تی‌دواکه‌وتوو یان فکری به‌کار هێنانی چه‌ک وهێز دژی یه‌کتر به کار بێنین، چوونکه ئه‌و رێگایه نه‌ک گرفته‌کان چاره‌سه‌رناکا به‌ڵکوو هاڵۆزتریشی ده‌کاو له گه‌لو نه‌ته‌وه‌که‌مان دوورمان ده‌خاته‌وه وته‌نیا دوژمن له‌و ناوه قازانج ده‌کاو له ئاوی شێلوو ماسی ده‌گرێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه کاتێک ئێمه رێبازی حیزبێک ورێکخراوێک هه‌ڵده‌بژێرین وپشتگیری له رێباز وسیاسه‌تی ئه‌و حیزبه ده‌که‌ین، پێویسته له سه‌ر بناغه‌یه‌کی پته‌و بێت وبه‌زانست وراستی تۆکمه کرابێت. به‌ڵام زۆر به داخه‌وه په‌له په‌لی بیرنه‌کردنه‌وه‌ی ته‌واو ، زۆر جار مرۆڤ تووشی لایه‌نگری ناڕه‌وا ده‌کات. وکاتێک به هۆشی خۆیدا دێته‌وه که بریاری لایه‌نگریه‌که‌ی ناره‌وایه، تازه هیچ چارێک نیه‌بۆ ده‌رباس بوون له‌م باروو دۆخه و به ناچاری هه‌ر له سه‌ر ڕاو بۆچوونی ناڕه‌وای خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
نابێ مرۆڤ به بێ بیرکردنه‌وه‌ی زانستی و ڕه‌وا لایه‌نگری له که‌سێک بکات که له واقیع‌دا وانیه، چونکه زۆر که‌س بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی بۆ سوود وقازانجی خۆیان ده‌بن به هاوبیر وسۆز وهه‌واداری یه‌کێک ، که ئه‌مه‌ش له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌دا نیه وبه زه‌ره‌ریه‌تی.
هیوادارم که ئێمه که خۆمان به داکۆکه‌ری مافی خه‌ڵکی کورد له کوردستان ده‌زانین ، هه‌وڵی زیاتر بۆ ئاشتی و برایه‌تی و یه‌کگرتن و یه‌کریزی بده‌ین.
{jcomments off}2012-06-26