به شیَوه‌یه‌كی له ناكاو شه‌پۆلیَكی نارِه‌زایه‌تی ده‌ربرِین له ئاستیَكی به‌رز و به‌ریندا بڵیَسه‌ی سه‌ند و بووه هۆی گۆرِانیَكی به‌رین له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا باهۆزی ئه‌م گۆرانكاریانه نه‌خشه‌ی سیاسی
وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی به ته‌واوه‌تی گۆرِی، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ سه‌ركوت و سه‌رِه‌رِۆی له راده‌به‌ده‌ری ریَژیمه تۆتالیتاره‌كانی وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین كه زۆربه‌یان پتر له سی چل ساڵه ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخ كردووه و به دریَژایی ئه‌م ساڵانه‌شدا پیَشیان له هه‌موو ریَگایه‌ك گرتووه له به‌رده‌م ده‌ربرِینی هه‌ر جۆره بیرورِایه‌كی جیاواز. به گه‌یشتنی ئه‌م شه‌پۆله گۆرِانكاریه بۆ وڵاتی سووریه،ریَژیمی سه‌ركوتكه‌ری به‌عسی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د هه‌ر وه‌كوو پیشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆی له به‌رانبه‌ر ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه ده‌ستی دایه سه‌ركوتیَكی بیَ به‌زییانه و له هه‌موو جۆره كه‌ره‌سه‌یه‌كی قورس و سووكی عه‌سكه‌ریش كه‌ڵك وه‌رگرت تاكوو بتوانیَ كۆتایی به‌م ده‌نگه ماف خۆازانه بیَنیَ ئیدی خافڵ له‌وه‌ی كه ناكریَ به‌و جۆره كه‌ره‌سه سه‌ركوتكه‌رانه پیَش به ئه‌و شه‌پۆله به‌رین و مه‌زنه بگیردریَ كه ته‌واوی ناوچه‌ی گرتووه‌ته‌وه به‌ڵام ریَژیمی سووریه له‌ژیَركاریگه‌ری و هاندانی به‌رپرسانی ریَژیمی كۆماری ئیسلامی ئیَران به‌رده‌وام بوو له سه‌ركوتی خه‌ڵك و به‌م جۆره‌ش كۆده‌نگیه‌كی گشتی و نیَونه‌ته‌وه‌ی و ناوچه‌ی دژی خۆی هیَنایه ئاراوه و هه‌نگاوی نا به‌ره‌و له ناوچوون و رووخان كه چاوه‌رِوان ده‌كریَ به‌م زووانه حكومه‌تی به‌عسی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شیَته‌وه‌و بۆ هه‌میشه برِواته نیَو زبڵدانی میَژووه‌وه..
به خۆشیه‌وه له‌م رووداوانه‌ی دوای له سووریه كورده‌كان زۆر چالاك و كاریگه‌رانه به‌شداریان كردووه كه ئه‌مه‌ش نیشانه له به‌رجه‌سته‌بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زۆرتری رۆڵی كوردان له گۆرِانكاریه سیاسیه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی سووریه هه‌یه. گرینگتر له هه‌مووی به‌شداری چالاكانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی سووریه له دانیشتنه نیَونه‌ته‌وه‌یه‌كاندایه كه ئه‌مه‌ش نیشانه له‌وه‌یه كه كوردی رۆژئاواش هاتووه‌ته نیَو كیَشماكیَشه سیاسیه‌كانه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرینگه و چاره‌نووسسازه بۆ كوردانی رۆژئاوا ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نی گوتاری خۆیان بن نه‌ك ئه‌وه‌ی كه كۆپی له گوتاری لایه‌ن یان به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بكه‌ن و بچنه ژیَر كاریگه‌ری وانه‌وه هه‌روه‌ها نابیَ ئه‌وه‌ش له بیر بكه‌ن كه ئه‌مه هه‌ل و ده‌رفه‌تیَكی میَژوویه كه بۆیان ره‌خساوه بۆیه ده‌بیَ به ته‌واوی هیَزه‌وه كه‌ڵكی لیَ وه‌ربگرن و به قازانجی نه‌ته‌وه‌ی بیقۆزنه‌وه بۆ ئه‌م كاره‌ش ده‌بیَ ئه‌زموونی شۆرِشی 1979ی براكورده‌كانی خۆیان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌زموونی براكورده‌كانیان له باشووری كوردستان له راپه‌رِینی 1991ی زایینی به جوانی له به‌رچاو بگرن تاكوو هه‌ڵه‌كانی وان دووپات نه‌كه‌نه‌وه.
شۆرِش گوڵكارonij_1364@yahoo.com
{jcomments off}