مێژووی سیاسی پیشانی داوه، له مه‌یدانی خه‌بات،بۆ وه‌ده‌سهێنانی ماڤی ره‌وای هه‌ر گه‌لێک کۆ دنگی لایه‌نه‌کانی به‌رهه‌ڵستکار له‌به‌رانبه‌ر دیکتاتۆری وسه‌ره‌رۆییدا ،ئاڵترناتیڤ بێت بۆده‌س هێنانی ئه‌و ماڤانانه.
دروست بوونی سه‌مبولی له‌و چه‌شنه وله فه‌زایه‌کی گه‌وره‌تردا ،ده‌بێته هۆی نزیک بوونی، گه‌یشتن به ئامانجه‌کان وله‌ئاکامداحکومه‌تی کوردی .ئه‌مه‌ش خواستێ میلله‌تی کورده وبه‌ده‌یان ساڵه له‌و پێناوه‌دا قوربانی بۆ ئه‌ده‌ین وبه هه‌زاران رۆڵه‌ی به جه‌رگ وگێان فیدامان، له‌و پیناوه‌دا ژیانی خۆیان کردوه‌ته قوربانی و ته‌نانه‌ت رێبه‌ره به‌لیمه‌ته‌کانمان زۆر جار له‌سه‌ر مێزی وتوو وێژ شه‌هید کراون.
گه‌لۆ، واتای ئه‌م په‌رته‌وازه‌یی و لێکترازانه چیه ؟
ده‌سه‌ڵات؟
یان باوه‌ر به‌یه‌ک نه‌بوون له رێبه‌ری جوڵانه‌وه‌کان؟
یان ده‌ستێ وه‌ردانی حکومه‌تی ناوه‌ندی به هه‌ر شێوه‌ک بێت راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وه‌خۆ؟
یان …..؟؟؟؟
ئه‌م پرسیارانه وڵامه‌کانیان روون کراوه‌ته‌وه و هه‌موو خه‌ڵکی هه‌ڵسوور و تاک به تاکی کوردستان باش ده‌زانن وئه‌زموونه‌کان ده‌ریان خستووه که ئینشعابات ولێکترازانه‌کان زۆرتربه که‌یفی دوژمنان وناحه‌زان بووه ،جگه له‌وه خه‌سارانه‌ی که له په‌یکه‌ری بزوتنه‌وه‌کان دراوه ته‌نانه‌ت هه‌نێ جاریش که‌وتوه‌ته خانه‌ی دژایه‌تیه‌وه.
تاکه‌ی به عه‌قڵیه‌تی خۆ به‌زل زانین؟تاکه‌ی پێدا چونه‌وه به ئاکاره‌کانما نه‌که‌ین؟
دروشمی من وتۆ چیه؟غه‌یر له رووخانی کۆماری ئیسلامی …
باشه له‌تبوون به چ واتایه‌ک؟ئایا پێم ناڵیی ئه‌م دابرانانه چ سودێکی بۆ بزوتنه‌وه‌که بووه چ گۆرانکارێیک هاتوه‌ته ئاراوه،هه‌ر به‌و ناوه‌وهه‌ر به‌و مێژووه…
پێم وابێت وڵامی ئه‌و هه‌مووه پرسیارانه گرووپی (هه‌ڵوێست)به ئاشکراو به له‌خۆ بردوویی وبه‌و په‌ری شه‌هامه‌ته‌وه‌دایانه‌وه به‌و حه‌ره‌که‌ته بوێرانه‌یان ده‌ریان خست که یه‌کریزی و ته‌بایی ده‌توانێ ئێراده‌یه‌کی به هێز بێت بۆیه‌کریزییه گه‌وره‌که‌و سرینه‌وه‌ی ته‌می نێوانانمان وسه‌لماندیان که نایانهه‌وێ له‌به‌رانبه‌ری چاره‌نووسی ره‌شی دابران وپه‌رته‌وازه بوونی ریزه‌کانی خه‌باتدا خۆیان مت کردبێ وئه‌و هه‌نگاوه‌یان ئه‌بێته خاڵێکی ئه‌رێنی…
به‌شی دوو ،به‌ره‌ی کوردستانی
به‌ره‌ی کوردستانی چلۆن پێک دێت؟
به‌و په‌رش و بڵاویه‌ی که له‌ناو ئه‌حزابی کوردیا هه‌یه و رۆژ له‌دوای رۆژ له‌ت بوونه‌کان زۆر ئه‌بن وهیچ بیرێک له یه‌کریزی ناکرێته‌وه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌درێت وئه‌و ده‌رگایانه‌ی که ئه‌کرێته‌وه بۆ یه‌کخستنه‌وه له‌بارئه‌چن ،پێم وانه‌بێت به‌ره‌ی کوردستانی پێک بێت ئه‌گه‌رهه‌وڵیکی جیدی بۆ نه‌درێ.
هه‌ر که‌سه‌و سازێ لێ ئه‌دات یه‌کێک ئه‌بێته که‌وا سوری له‌شکری ستالین ویه‌کێک ئه‌مانکانه گورز خۆری شه‌ری ساخته‌ی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز و ماڵه‌کانمانیان کردوه‌ته تریبوونی کاکه مووسه‌وی و کاکه که‌رووبی ویه‌کێک شه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌کات مارکس پیاوتر بووه له مائۆ و یه‌کێک کۆڵێ ریشی کردووه‌ته که‌وڵی ئازادی وهتد…
توشه‌ره‌فتان بۆ سه‌یرێکی واقیعی کوردستان ناکه‌ن ،که‌ی کێشه‌ی من کورده که دیفاع له شه‌ری ساخته‌ی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزبکه‌م، ئایا هه‌ر مووسه‌وی نه‌بوو که ده‌ستی به خوینی رۆڵه‌کانی کورد سوور بوو؟ هه‌ر که‌رووبی نه‌بوو بریاری له‌سێداره‌دانی چالاکانی سیاسی ئه‌دا؟
ئیدی بۆ؟ پێمان وایه ئه‌و به‌ناو سه‌وزانه ئه‌بنه فریشته‌ی رزگاری مان.
نازانم بیری کابرایه‌کی چینی و کوبایی چ په‌یامێک ئه‌هێنێت بۆ رزگاری گه‌لی کورد که خۆمان پێغه‌مبه‌ری وه‌ک دکتۆر قاسملوو…مان هه‌بووه که ئوروپائیه‌کان ئیستا ئیمانیان پێ هێناوه .
نازانم ریش چلۆن ئه‌توانی دیموکراسیمان به‌دیاری بۆ بهێنێ که خۆی گیرۆدی چه‌قبه‌ستنه وده‌یان نمونه‌ی ترله‌و چه‌شنه.
ئای… به‌ده‌س سه‌رکرده‌ی نابرپرس وگوێرایڵه‌کانیان وئه‌ولایه‌نانه‌ی که هیچ مه‌سئولیه‌تێک یان نیه له هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانیاندا .
پێمان وا نه‌بێت نه‌وه‌ی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان نابێت و به نوسینی چه‌ند کتێب وبابه‌تێک ئه‌توانین چه‌واشه‌کاری بکه‌ین ،ره‌نگه ئه‌گه‌ر نه‌توانین له ئێستا دا ،کار بکه‌ین بۆ له‌ناو بردنی ناکۆکیه‌کان ئه‌وا هه‌ر ئه‌ونه‌وانه به خائینمان ئه‌زانن.
ئه‌ها …که‌وته‌وه بیرم باسی به‌ره‌ی کوردستانیم ئه‌کرد!!! خه‌ریک بوو منیش له‌بیرم بچێت وبه لارێ‌دا برۆم.
به‌ره چۆن پیک دێت؟
پێم وایه هه‌وڵی یه‌کخستنه‌وه‌ی حیزبه ره‌سه‌نه‌کان ونه‌هێشتنی ناکۆکیه‌کان
دووهه‌م :یه‌کخستنه‌وه‌ی حیزبه ره‌سه‌نه‌کان و نه‌هێشتنی ناکۆکیه‌کان
سێهه‌م: یه‌کخستنه‌وه‌ی حیزبه ره‌سه‌نه‌کان و نه‌هێشتنی ناکۆکیه‌کان
ئه‌و لایه‌نانه‌ی که به سیاسه‌تی بایکوت وکر کردنی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی ده‌یانهه‌وێ ده‌نگی یه‌کریزی له‌بار به‌رن توشی نوشوستی ودیسان شه‌قبوون ئه‌بن وره نگه زۆر لاوازتر بن.
داهاتوو به‌رهه‌می تێکۆشانی ئێستامانه، ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که ئێستا بریاری دروست و ئوسولی هه‌ڵئه‌بژێرن بو یه‌ک خسته‌وه‌ی ریزه‌کانی خه‌باتیان ئه‌وا قورسایی ورۆڵی کاریگه‌ریان له‌بزوتنه‌وه‌که‌دا ده‌ر ئه‌که‌وێت و ئه‌گه‌ر ئه‌وکاره بکرێت ئه‌وا ئومێدێک ئه‌بێت بۆپێک هاتنی به‌ره‌ی کوردستانی
ئه‌م بابه‌ته‌شم له به‌ر ئه‌وه نه‌نوسیوه که دژایه‌تی لایه‌نێک بکه‌م یا که‌سی پیبشکێنم ،هۆی سه‌ره‌کیم هه‌ست به به‌ر برسایه‌تی کردن وه‌کووتاکێکی ئازادیخوازله‌به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌م و ئه‌ودروشمانه‌ی که ساڵانێکه بۆی ده‌کۆش
{jcomments off}