زۆر لە مێژە کە دوژمنانی گەلی کورد زۆر نامرۆڤانەو دڕندانە پەلاماری کوردستان دەدەن و بە دەها کارەسات و ماڵوێرانی و بەدبەختیەکانیان بە سەر کورد‌و کوردستان هێناوە،
ئەوان دوژمنە دڕندانە دژایەتی کورد دەکەن و هەرگیز نەپەنگاونەتەوە لە کوشتن و بڕینی ڕۆلەکانی گەلی کورد‌و هەر بەمەش نەوەستاون هاتوون نامرۆڤانە خاکی کوردستانیان تەعریب و داگیر کردووەو دەستیان بە سەر هەموو سەروەت و سامانی نەتەوەیی کورد داگرتووە و بە زۆری زۆرداریانەوە ئەو هەموو زوڵم و ناڕەواییانەیان دژ بە گەلی کورد ئەنجام داوە، ئاشکرایە کە نەیارانی ئەمڕۆی کوردستان هەمان دوژمن و مرۆ کوژانەن کە بە درێژایی مێژوو کوردیان توش بە کارەسات و ئاوارەیی و دەربەدەری کردووە و تا ئەمڕۆش لێ نەگەڕێن کە کورد لە ناو وارو ماڵی خۆیدا بە ئاسودەیی و ئارامی بژیت و کورد بۆ خۆی خاوەن هەموو مافی نەتەوەیی و وەڵاتی خۆیەوە بێت، داگیر کەرانی کوردستان ئەمڕۆش هەر بە هامان فاک و فێک و هەست و بیری کەسیفیانەوە و ڕەفتاری دکتاتۆرانەیانەوە دەڕواننە کوردستان و گوێ بە هیچ پەیمان و یاسا‌و هەستی پاکی مرۆڤایەتیوە نادەن، ئەمڕۆش دەیانەوێت وەک ڕابوردو کوردستان داگیر بکەن و گەلی کورد ئاوارەو دەربەدەر بکەنەوەو هەموو سەروەت و سامان و کان و نەوتێکی ئەم کوردستانە دەست بە سەرا دابگرنەوە و خاکی کورد بۆ هەمیش داگیر بکەنەوە و بە هەزاران لە ڕۆلەکانی گەلی کورد دیسانەکە شەهیدو ئەنفال و ون و وێل بکەنەوە، ئەوان هەر بەو نیازەوە لەشکرکێشی دەکەنە سەر کوردستان و هەموو پێکهاتن و پەیمان و یاسایەک دەخەنە ژێر پێیانەوە، ئەوان دوژمنانە بە داگیر کردنی کوردستانەوە فرچکیان گرتووە و مەحالە کە بتوانن واز لە گەلی کورد بهێنن کە کورد بە ئارامی بژیت، هەر لەو دەمانەوە کە گەلی کورد خاکی لێ لەتلەت و دابەش بە سەر تورکیا و ئێران و عێراقدا کراوە، گەلی کورد ساتێکیش لە ژیانی ئازادی و سەربەخۆیی و ئاسودەیی بە خۆیەوە نەدیوە،هەموو کوردێکی دڵسۆز لە هەموو کوردستاندا ئەو ڕاستیانە چاک دەزانێت کە تا ئەو سەردەمەی کە کوردستانێکی سەربەخۆ و ئازادە وەدی نێت و گەلی کورد هەروا لە ژێر چنگی ڕۆمی و عارەب و عەجەم دا بمینێەوە لە ناوخاکی خۆیدا ئازاد و سەربەخۆنەبێت ئەوا هەرگیز گەلی کورد ئارامی نابینێت و لە ژێر دەستی ئەوان داگیرکەرانەوە ڕزگاری نابێت،ئەون نەیارانە هەمیشە پەلامارو هێرش دەکەنە سەر کوردستان و خاک و ماڵ و سەروەت و سامانی نەتەوەییمان لێ داگیر‌و زەوت دەکەن و چاوی تەماحیان دەبڕنە نەوت و کانی کوردستانەوە، ئەوان دوژمنانە هەرگیز لێ ناگەڕێن کە کورد ئاسودەیی و ئارامی بە خۆیەوە ببینێت،تا ئەو دەمەی کە گەلی کورد جیا نەبێتەوە و کوردستان نەبێت بە وەڵاتێکی سەربەخۆی کوردستانەوە ئەوا لە گیر‌و گرفتەکانی جیهانی عارەب و ڕۆژهه‌ڵاتی پڕ له ئاشوب و ناله‌بار و ئه‌و هه‌موو کوشت و کوشتاره‌و له ناو چوونی مرۆڤی بێ‌تاوان قەت و قەت ڕزگاریمان نابێت و له سایه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی دکتاتۆر و کۆنه په‌رسته‌کانی که ساله‌هایه فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی ده‌که‌ن و خه‌ڵکی بێ تاوان ده‌چه‌وسێننه‌وه و هۆکاری هه‌موو دواکه‌وتن و ناله‌باریه‌کانی ژیانن بەبی جیا بوونە ئارامی گەلی کورد مەحالە، دەبینین کە زۆر له مێژه‌و ساله‌های ساله دکتاتۆرەکان ده‌ستیان ناوەتە ناو خوێنی کورده‌وه‌و سیاسه‌تی کوشتن و بڕین و مال و سامان لێ داگیر وتاڵان کردوەو نامرۆڤانە خاک و ئازادی و هەموو ژیانێکی ڕەهاو سه‌ربه‌خۆ و سه‌ربه‌رزانه‌ی گه‌لی کوردیان زه‌وت کردوەو هه‌موو مافێکی نه‌ته‌وه‌یی و ژیانێکی ئازادانه‌یان له گه‌لی کوردە بە زۆری زۆرداریوە سەندووە، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕه‌فتاره نامرۆڤانهشهوه هه‌ستی جینۆ سائید کردنی کورد که له لایه‌ن به‌عسیه‌کانی ڕژێمی گۆڕ به گۆڕی عێراقیوه هاته ئاراوه، کە ئەمەش خه‌ته‌رێکی زۆر گه‌وره‌بوو کە دژ بە کورد ئەنجامیان دا، هەر ئەمەش بوو کە وای له سیاسه‌ته‌کانی زلهێزه‌کانه‌وه کرد، که ده‌بێت به هه‌ر شێوه‌یه‌که‌وه بێت ڕۆژێ له ڕۆژان ئەم نەخشەیەی کە بۆ نه‌مانی ئه‌و هه‌موو وه‌زعه ناله‌باره‌وه دارێژراوه‌و که‌وتۆته ناو ئه‌تله‌س و په‌رتوکه‌کانی جیهانیه‌وه،که دیمه‌نێکی تر‌و گۆڕانکاریه‌کانیان له ناوه‌وه دیاره‌و نه‌خشه‌ی کوردستانی مه‌زنی تازه‌ی به که‌م و کهڕیهوه تێدایە وەدی بێت، ئه‌مه‌ش هه‌روا بێ نیاز نیه‌و هدی هاتنی چاره سه‌ری و دروست کردنه‌وه‌ی جیهانێکیترە کە کوردستانی سەربەخۆتیادا دیارە کە لە ناوچەی خاوه‌ر میانهوهنەوە داڕێژراوە، ئەو دەڤەرەی کە ساله‌هایه بووه‌ته هه‌لێری کۆمه‌لکوژی و جینایه‌ت و کوشت و کوشتاری ئازادیخوازان و دروست بوونی دکتاتۆره ملهوڕه‌کانی وه‌ک سه‌دامی تاوانبار و ئەوانەی ئەمڕۆکە که هه‌ولی له ناو بردن و جینۆسائید کردنی گه‌لێکی وه‌ک گه‌لی کوردیان بە ئاشکرا داوە، ئه‌مڕۆش ئەم هەستە کەسیفەی دکتاتۆرەکان هەروا ماوە و ده‌بینین کە له هه‌ر چوار لاوه له سه‌ر خاکی کوردستانه‌وه له لایه‌ن داگیرکه‌رانی ڕۆمی و تازی و عه‌جه‌مه‌کانه‌وه به هه‌زاران مرۆڤی کورد له ناو ده‌بردرێن و خاکی ئه‌و سه‌ر زه‌مینه‌ی کوردستان کراوه‌تە دۆزه‌خێ بۆ ژیانی ئازادیخوازانی گه‌لی کورد، له هه‌ر لاوه‌ش که ده‌ڕوانیت زۆر به ئاشکاریی ده‌رده‌که‌وێت که چۆن ئه‌وان داگیرکه‌رانه‌ی کوردستان و رژێمه ڕه‌فتار فاشیه‌کان به‌ربوونه‌ته گیانی ئه‌م گه‌له کورده ئازادیخوازه‌و هه‌تا ئه‌مڕۆکه‌ش دان به مافی که‌لتوری و ته‌نانه‌ت په‌یڤین به زمانی شیرینی خۆشمانه‌وه بە تەواوی نههێندراوهو به‌وپه‌ڕی دڕنده‌ییه‌وه په‌لاماری خاک و ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان و هه‌موو بونێکی ئه‌م گه‌له هه‌ژاره‌وه ده‌درێت تا ئه‌م ساته‌ش لێنه‌گه‌ڕاون که کورد خاوه‌ن قه‌واره‌و بوونی ژیانێکی شاد‌و پڕ له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل و وهڵاتمانهوه بین،دیاره که تا ئه‌و ڕۆژه‌ی گه‌لی کوردیش وه‌ک ته‌واوی گه‌لانی سهربهخۆو ئازاده نه‌گات به هه‌موو مافه ڕه‌واکانی خۆیه‌وه مه‌حاله که سه‌قامگیری ئارامی و ئاسایش له ته‌وای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندیه‌وه جێگیر ببێت و ئه‌و هه‌موو بگره‌و به‌رده و کوشتن و بڕینی که له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ساله‌هایه وه‌دی ده‌کرێت، به هیچ کلۆجێکهوه جگه له داننان بسەربەخۆیی و ڕەهایی کورد و جیابوونەوە لەوان وەڵاتەنەوە چارەسەریەکی تر نیه و!! گەلی کورد تا وا بمێنێتەوە ئەوا هه‌ڕه‌شه‌ی له ناو بردن و چەوساندنەوەی نابڕێتەوە بۆیەکە دەبێت کە کۆتایی به‌م نالهباریانهوە بێت، بۆیه‌که دەبێت کە ئەم نه‌خشه‌یه تازه‌یه که ئه‌مڕۆ له سه‌ر زۆر له ئهتلهسهکانهوه دیار ده‌دات و داڕیژراوه و کوردستانیش وه‌ک وه‌لاتێکی سه‌ربه‌خۆ دیاری کراوە وەدی بێت، ئەمەش کارێکی زۆر پیرۆز‌و سه‌رکه‌وتوانه‌یه، تا ئه‌م سیاسه‌ت و ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ش وه‌دی نێت و زلهێزه‌کان به ته‌واوی دان به کوردستانه‌وه وه‌ک وه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆوه نه‌هێنن، ئه‌وا زۆر مه‌حاله ئاسوده‌یی و ئارامی له هه‌موو و ناوچه‌ی خاوه‌ر میانه‌و وەدی بێت.
{jcomments off}