گۆڤاری ئاوێنه، کۆڤارێکی کوردییه، له ژماره(٣٣٢)ی ئاوێنه‌دا بابه‌تێکی وتووێژی له‌گه‌ڵ که‌سێك به‌ناوی (ئه‌بولحه‌سه‌ن بهنیسهدر) چاپکراوه.
سه‌ردێری ئه‌و بابه‌ته وتووێژییه به‌و جۆره‌ی خواره‌وه، بۆ چاپ داڕێژراوه:
{(یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری ئێران: هیوادارم تاڵه‌بانی و بارزانی رێز له‌مافه‌كانی مرۆڤ بگرن
ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در، یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری ئێران دوای شۆڕشی 1979 له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا به‌رپرسیاریه‌تی چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی كورد له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌خاته ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵه و ده‌ڵێت “قاسملو كه‌سێكی دیموكراتخواز و بیرمه‌ندێكی گه‌وره بوو”.) گۆڤاری ئاوێنه}.
***
وه‌ک پێشه‌کی: میژووی رۆژنامه‌گه‌ری له جهانا مێژوویه‌کی دوور و درێژه، به‌ڵام له کوردستانا زۆر کۆن نییه!
کاری رۆژنامه‌گه‌ری بریتییه له رووداوه‌کانی رۆژانه که له لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌کاندا ئه‌که‌وێته به‌رده‌س خه‌ڵک. به‌هۆی گرنگی رووداوه‌کان بۆ کۆمه‌ڵگا کاری رۆژنامه‌گه‌ری جگه له چوارچێوه‌ی چاپه‌مه‌نی وه‌ک رۆژنامه و گۆڤار، له رێگای رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆن و ئه‌نترنێتیشه‌وه بڵاو ئه‌بێته‌وه. رۆژنامه‌گه‌ری تا ئه‌و جێگه گه‌شه‌ی کردووه که سه‌ری کێشاوه‌ته هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگا وه‌ک: پیشه‌سازی ساده- پیشه‌سازی مودێڕن- کشتوکاڵ- ده‌ریاناسی – زه‌ویناسی- سیاست و جه‌نگ- فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب – پێداویستییه‌کانی ته‌ندورستی- ئابووری و … .
ئه‌و که‌سانه‌ی که له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا کار ئه‌که‌ن، پێیان ئه‌ڵێن رۆژنامه‌وان. رۆژنامه‌وانه‌کان له زانستگا ده‌وره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌بینن، به‌هۆی بینی ئه‌و ده‌وره‌وه وردبینتر و هوشیارتر ئه‌بن. زۆر جار روویداوه که رۆژنامه‌وانێک به خاتری په‌یاکردنی هه‌واڵێک کوژاروه یا به‌خاتری نووسینی گوزارشێک خراوه‌ته به‌ندیخانه. هه‌ر ئه‌وه کارێکی وه‌های کردووه که ده‌سه‌ڵاتداره سیاسی و سه‌ربازی و داراییه‌کانی جهان به چاوی ترس و نیگه‌رانییه‌وه تماشای رۆژنامه‌وانه بکه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵک به چاوی ریز و خۆشه‌ویستییه‌وه لێیان ئه‌ڕوانن. با لێره‌دا ئاماژه به چه‌ن نموونه له کاری رۆژنامه‌وانی بکه‌م:
1 – موهه‌ندس {(مه‌هه‌دی بازرگان یه‌که‌مین سه‌رۆکوه‌زیری ئێران)ی} پاش رمانی سیستمی پادشایی چوو بۆ شاری ته‌ورێز. خه‌ڵکی ته‌ورێز به دورشمی (یاشاسن بازرگان) پێشوازییان لێکرد، به‌ڵام بازرگان نه‌یئه‌زانی خه‌ڵک ئه‌ڵێن چی. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بازرگان بۆ تاران، رۆژنامه‌ی (ئاینده‌گان) له یه‌که‌مین لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌که‌دا به خه‌تێکی درشت و گه‌وره ئه‌نووسێت:
سه‌رۆکوه‌زێرێک که زمانی دایکی خۆیی نازانێت!
ئه‌و رسته‌ی گۆڤاری ئاینده‌گان گورزێک بوو بۆ سیستمی سیاسی فارسیزم له ئێران و زه‌نگێک بوو بۆ هوشیار بوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی تورک و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه.
2- ئاڵ‌وگۆڕێک له سیستمی حکومه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکییه‌دا ئه‌کرێت، رۆژنامه‌وانێک له ته‌له‌ڤیزیۆنی تورکییه‌دا له ئه‌فسه‌رێکی پایه‌به‌رزی تورکییه که له‌و حکومه‌ته تازه کاربه‌ده‌س ئه‌بێت، ئه‌پرسێت و ئه‌ڵێت:
تۆ له حکومه‌تی پێشوودا چکاره بووی؟
وه‌ڵام: فه‌رمانداری سه‌ربازی بووم.
ئه‌و ئه‌فسه‌ر پاش بیرکردنه‌وه له‌و پرسیاره و وه‌ڵامه‌که‌ی خۆی، ده‌س له‌کار ئه‌کێشێته‌وه.
به‌داخه‌وه ناوی رۆژنامه‌وانه‌که و ئه‌فسه‌ره‌که نازانم.
3 – هه‌ڵوێستی رۆژنامه‌وانێکی عه‌ره‌ب به‌ناوی (منظر الزیدی) له کۆڕێکی رۆژنامه‌وانی له به‌غا له به‌رانبه‌ر (بووش)ی دووهه‌م، سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا).
***
ژیان و به‌سه‌رهاتی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی (ئاینده‌گان)- ئه‌و رۆژنامه‌وانه که ئه‌و پرسیاره له‌و (ئه‌فسه‌ره تورکه که فه‌مانداری نظامی بووه) ئه‌کات، هه‌روه‌ها ژیان و به‌سه‌رهاتی (منظر الزیدی) چۆن بووه و چی‌یان به‌سه‌رهاتووه به‌داخه‌وه نازانم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه کاردانه‌وه‌ی کاره‌کانی ئه‌وانه له کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیان و کۆمه‌ڵگای دراوسێکانیان و گۆمه‌ڵگای جهاندا. ئه‌و سێ رۆژنامه‌وانه ئه‌رکی خۆیان به‌جێ هێناوه.
با بڕۆینه سه‌ر باسی دوو سه‌رۆککۆماری تاوانبار و دوو کورسی
سه‌رۆککۆماری یه‌که‌م و کورسییه‌که‌ی
سه‌ردێڕێ ئه‌و وتووێژه له‌گه‌ڵ بهنیسهدر و چه‌ن خاڵی ناو وتووێژه‌که هانیدام بۆ نووسینی ئه‌م چه‌ن دێڕه.
با له پێشدا ئاماژه بکه‌م به بیوگرافییه‌کی ئه‌و که‌سه. ئه‌بولحه‌سه‌ن بهنیسهدر یه‌که‌مین سه‌رۆککۆماری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران بوو، کاتێک کۆماری ئیسلامی له ئێران دامه‌زرا گه‌لی کورد بۆ به ده‌سهێنانی خواسته ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی که له‌سه‌ر ده‌می پادشایی ئێران‌دا پێشل کرابوو، به (خۆپێشاندان و مانگرتن و پێکهێنانی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد) خوازیاری مافه‌کانی خۆی بوو. له به‌رانبه‌ر ئه‌و خواستانه‌دا ده‌وڵه‌تی ئێران به پاشکۆی ئیسلامه‌وه نه‌ک ئاماده نه‌بوو دان به مافه‌کانیدا بێنت، به‌ڵکو هه‌رده‌م له پیلانگێڕی و دانانی به‌رنامه‌ی هێرشیی سه‌ربازی بوو بۆ کوردستان. با 2 نموونه له هه‌ڵوێسته‌کانی بهنیسهدر له ده‌ورانی سه‌رۆککۆمارییه‌که‌ی سه‌باره‌ت به کوردستان ده‌سنیشان بکه‌م
1 – له ته‌له‌ڤیزیۆنی تارانه‌وه وتی:
این کردها چ چیزی از ما میخواهند، خودشان که هیچی ندارند، هر چیزی که ما برای‌شان نفرستیم، دیگر خودشان هیچی ندارند!
2- سه‌باره‌ت به هێرشی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ کوردستان، وتێ:
هیچ فرد نظامی تا سرکوب نمودن ضد انقلاب در کردستان، نباید بند پوتینها را باز کند.
به دوای ئه‌و فه‌رمانه‌دا به تانگ و تۆپ و هیلیکۆپتر و فانتۆم و له‌شکری ده‌یان هه‌زار که‌سه‌ی له ئه‌رته‌ش و پاسدار هێرش کرایه سه‌ر کوردستان، شار و گوندی کوردستان کرا به گۆمی خوێن، پۆل پۆل کوڕ و کچ، ژن و پیاو، پیر و لاوی کورد گولله‌باران ئه‌کران، سه‌ر‌وه‌ت و سامانی گه‌لی کورد داگیر ئه‌کرا. کاردانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه به‌و جوره بووه:
{له شه‌ڕی دووهه‌می شاری سنه‌دا به‌پێی هه‌ندی ئاماری ناته‌واو دووهه‌زار و چوارسه‌د 2400 که‌س له خه‌ڵکی بێدفاع شه‌هید بوون. سه‌رهه‌نگ (سه‌دری) فه‌رمانده‌ری پادگانی سنه به خۆڕانانه‌وه ده‌یگوت ئێمه له هه‌ر سه‌عاتێک دا چوار سه‌د گولله خومپاره له نیو شار ده‌ده‌ین که پریشکی هه‌ر کامیان دووسه‌د 200 میتر به چوارده‌وری خۆیدا بڵاو ده‌بنه‌وه. کتێبی نیوسه‌ده تێکۆشان له بڵاوکراوه‌کانی کومیسیونی چاپه‌مه‌نی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران – لاپه‌ڕه( 243) – نووسه‌ر عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده}.
*- سه‌رۆککۆمارییه‌که‌ی بهنیسهدر زۆری نه‌خایاند و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود ره‌جه‌وی (رابه‌ری رێکخراوه‌ی موجاهدینی خه‌ڵکی ئێران) خۆیان گه‌یانده فه‌رانسه. له فه‌رانسه له‌گه‌ڵ (موجاهدین) ده‌وڵه‌تی کاتییان دامه‌زراند، به‌نیسه‌دری خوێنڕیژی کورد بوو به سه‌رۆککۆماری ئه‌و ده‌وڵه‌ته، به‌ڕیز دوکتۆر (قاسملوو)یش وه‌ک رابه‌ری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو به قسه‌که‌ر (سخنگو). ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌هۆی پووچی و بێپایه‌بوونی وه‌ک بڵقی سه‌ر ئاو توایه‌وه. حیزبی دیمۆکراتیش په‌نجه‌ی په‌شیمانی گه‌سته‌وه.
*- بهنیسهدر له فه‌رانسه چکاره‌یه؟
په‌ناهنده‌یه‌کی ئاواره‌یه، نه‌ک په‌ناهنده‌یه‌ک که له ترسی دیکتاتۆره‌کان ئاواره بووبێ، به‌ڵکو خاوه‌نی ئه‌و کارنامه‌یه که خراوه‌ته به‌رده‌ستان.
***
ئه‌وه کارنامه‌ی به‌نیسه‌دره. پێموانییه رۆژنامه‌وانه‌کانی گۆڤاری ئاوێنه ئاگایان له‌و کارنامه بووبێت. ئه‌گه‌ر بیانزانیایه‌ت که کارنامه‌که‌ی به‌و جۆره‌یه، قه‌ت وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ خوێنڕێژێکی وه‌هادا نه‌ده‌کرد، چون ئه‌وه سوکایه‌تی کردنه به کورد و به‌و که‌سانه که له پێناو ئازادی له ده‌ورانی (سه‌رۆککۆماری بهنیسهدر)دا کوژراون یا خراونه‌ته زیندان!
گۆڤاری ئاوێنه چه‌ن پرسیاری خسته‌وه به‌رده‌س بهنیسهدر، پرسیاره‌کان:
پرسیاری یه‌که‌م – ئاوێنه: سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ڕوانینی تۆ به‌رانبه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بپرسین؟
به‌نی سه‌در: به‌پێی ئه‌و شتانه‌ی كه له‌ڕۆژنامه‌كان و سایته‌كان بڵاوبۆته‌وه هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و ئیمه‌یلانه‌ی كه به‌ده‌ستم گه‌یشتوون باسی دوو بابه‌ت زۆر ده‌كرێ، یه‌كه‌م: ده‌وترێ كه له‌هه‌رێمی كوردستان مافه‌كانی مرۆڤ پێشێلده‌كرێ، دووهه‌م: ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵی له‌وێ زۆره. هیوادارم ئه‌م دوو شته راست نه‌بێ و رێز له‌مافی مرۆڤ بگرن‌و هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی ئیداریش نه‌مێنێ.
لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه دووباره ئه‌که‌مه‌وه، رۆژنامه‌وانه‌کانی ئاوێنه ئاگایان له‌و کارنامه‌ی بهنیسهدر نه‌بووه، ده‌نا چۆن که‌سێک که دوژمنی کورد بووبێ ئه‌کرێ به دادوه‌ر و ئه‌و پرسیاریش ئه‌خه‌رێته به‌ر ده‌سی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که پێشلکاری مافی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵی ئیداری له‌و به‌شه‌ی کوردستان که‌س ناتوانێ ئینکاری بکات و خودی خوم وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه یه‌کێک له‌و که‌سانه‌م که له لایه‌ن (وه‌زاره‌تی رۆشنبیری کابینه‌ی پێنجه‌م که (فه‌له‌که‌ین کاکه‌یی وه‌زیری بووه و نه‌چیروان بارزانی)یش سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌ی بوو له ژماره (438)ی گۆڤاری رۆشنبیری، ئورگانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری که ساڵی 2007دا چاپکراوه)، به شێوه‌یه‌کی زۆر بێئه‌ده‌بانه هێرشیان کردووه‌ته سه‌رم، ماوه‌ی چه‌ن مانگ به ئیمه‌یل و فاکس له‌و کاره‌یانم کۆڵییه‌وه، به‌داخه‌وه جگه له درۆ و ده‌له‌سه وه‌ڵامێکیان نه‌بوو.
به‌ڵام سه‌رباره‌ت به‌و وه‌ڵامه‌ی بهنیسهدر په‌ندێکی کوردی ئه‌ڵێت: له خۆشه‌ویستی عه‌لی نییه، له بوغزی عومه‌ره.
ئه‌و فه‌رمووده‌ی سه‌رۆککۆماره‌که‌ی گۆڤاری ئاوێنه له خۆشه‌ویستی کورد و مافی مرۆڤ نه‌بووه و نییه، ئه‌وه نفره‌تی له‌و نیمچه ده‌سه‌ڵاته کوردییه و ئه‌یه‌وێت به‌و جۆره پێناسه‌ی بکات. ئه‌و که‌سه نه‌ک بۆ ئه‌وه نابێ ئه‌و پرسیاره‌ی لێبکرێت، به‌ڵکو پێویسته وه‌ک تاوانبار هه‌م سه‌باره‌ت به ئازادیخوازانی کوردستان و هه‌م ئێرانیش که سه‌رۆککۆماری بووه، بکه‌وێته ژێر لێپرسینه‌وه و دادگایکردن و سزای بۆ دیاریکرێت.
پرسیاری دووهه‌م – ئاوێنه: زۆر جار باسی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردیی و پێكهێنانی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كرێ. راتان له‌م باره‌وه چییه؟
به‌نی سه‌در: به‌نیسبه‌ت ئه‌وه كه كورده‌كانی له‌عێراق سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نن له‌پێشدا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه كه چی له‌ده‌ستده‌ده‌ن‌و چی به‌ده‌ستدێنن؟ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی ده‌دا ئه‌ندامێتییه له‌وڵاتێكدا‌و ئه‌وه‌ش كه به‌ده‌ستی دێنێ ئه‌وه‌یه كه بۆ خۆی ده‌بێ هه‌مه كاره‌ی خۆی‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی له‌هه‌موو بواره‌كاندا هه‌یه. به‌و مه‌رجه‌ی كه وڵاتانی ده‌ره‌كی ده‌ستێوه‌ردان نه‌كه‌ن، چونكه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام باسی ئه‌وه ده‌كرێ‌و زانیاری بڵاو ده‌بێته‌وه كه ئیسرائیل له‌كوردستانی عێراق بنكه‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ده‌ستی ده‌ره‌كی بێته ناو كێشه‌كه ئه‌وا بارودۆخێكی دیكه دروست ده‌بێ‌و ئه‌گه‌ر واش نه‌بێ ئه‌وا بارودۆخه‌كه جۆرێكی دیكه ده‌بێ. ئه‌گه‌ر ده‌ستی ده‌ره‌كی نه‌بێ له‌كاردا، چ باشتر، بائاشتیانه جیا ببنه‌وه، چونكه عێراق دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م دروستبووه‌و مێژووی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كورده‌كان نه‌بووه. كورده‌كان ئه‌گه‌ر ئاشتییانه بیانه‌وێ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێ له‌وێ، كێشه‌یه‌ك نییه. نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كێشه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و هیوادارم توندوتیژی دروست نه‌بێ‌و خه‌ڵكی ئه‌وێ له‌ئاسایش‌و ئارامیدا بژین.
ئه‌و پرسیاره‌ی گۆڤاری ئاوینه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه که ئاگایان له‌و کارنامه‌ی بهنیسهدر نه‌بووه، به‌ڵکو ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ هۆشیاری سیاسی‌یان که ئاگایان له‌وه نییه ده‌وڵه‌تی ئێران سیستمه‌که‌ی پادشای بێ یا کۆماری، سیستمی سیاسییه‌که‌ی به ئێدئۆژییه‌کی ئیسلامی، لێبڕال، دیمۆکرات، سوسیالیست و کۆمۆنیستییه‌وه به‌ڕێوه ببرێت، داگیرکه‌ری کوردستانه! به‌نیسه‌دریش له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستی یه‌کپارچه‌یی ئێران بووه به سه‌رۆککۆمار، وه‌ک هه‌ر ئێرانییه‌ک، هه‌روه‌ها وه‌ک سه‌رۆککۆماریی ئێرانیش دژی هه‌ر چه‌شنه ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسییه له هه‌ر به‌شیکی کوردستاندا بووه و هه‌یه. لێره‌دا ئاماژه به دوو به‌ڵگه سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی کوردستان له روانه‌گه‌ی سیاسییه‌کانی ئێران یا باشتر بڵێم سیاسییه‌کانی فارسه‌وه ئه‌که‌م.
*یه‌ک: رێکه‌وتنی ساڵی 1975ی ئه‌لجه‌زائیر له نێوان شا و سه‌دام بۆ له‌ناو بردنی شۆڕشی کوردستان تا کورد نه‌توانێ بیر له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی خۆیی بکاته‌وه.
* دوو: داوا له رۆژنامه‌وانه‌کانی (گۆڤاری ئاوێنه) ئه‌که‌م تماشایه‌کی {لاپه‌ڕه( 29 و 30 به‌رگی دووهه‌می نیو سه‌ده تێکۆشان – سه‌باره‌ت به (هێزی پشتیوان) به پێنووسی به‌ڕێز عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده له رابه‌رانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران} بکه‌ن.
له‌و وه‌ڵامه‌ی به‌نیسه‌دردا چه‌ن خاڵی گرنگ هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه رۆژنامه‌وانه‌کانی ئاوێنه ده‌رکیان پێنه‌کردووه. جه‌نابی بهنیسهدر ئه‌فه‌رموون: چونكه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام باسی ئه‌وه ده‌كرێ و زانیاری بڵاو ده‌بێته‌وه كه ئیسرائیل له كوردستانی عێراق بنكه‌ی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانه‌کانی ئاوێنه تۆزێ هوشیاری سیاسی‌یان ببوایه‌ت، ده‌یانوت: کورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی کوردستان وه‌ک هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئه‌م جهانه مافی خۆیانه له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌ت و حیزب و رێکخراوه‌یه‌کدا دۆستایه‌تیان ببێ، هه‌روه‌ها گه‌لی کورد وه‌ک تۆ له (گێژاوی ئایین)دا گیری نه‌کردووه تا به چاوی دۆژمنه‌وه له یه‌هودییه‌کان بڕوانێت.
جه‌نابی بهنیسهدر (را و دیدوبۆچوونی) خۆی سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان باس ئه‌کات ئه‌فه‌رمێ: نابێ ئه‌وه‌ش له بیر بكه‌ین ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كێشه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و. ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانه‌کانی ئاوێنه هوشیاری سیاسی‌یان ببوایه‌ت، ئه‌بوو له به‌نیسه‌دریان بپرسیایه‌ت: ئه‌و لایه‌نانانه کێن که ئه‌و کێشه‌یه ساز ئه‌که‌ن؟
پرسیاری سێیه‌م ئاوێنه: ئه‌ی بۆچوونتان به‌رانبه‌ر به كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك “دكتۆر قاسملو” چۆنه؟
به‌نی سه‌در: دوای شه‌ڕی كوردستان حیزبی دیموكرات‌و كۆمه‌ڵه هاتن بۆ لای من‌و داوایان كرد كه ئه‌گه‌ر ئاسایشیان دابین بكرێ، ئاماده‌ن چه‌ك دابنێن. منیش نامه‌یه‌كم بۆ خومه‌ینی نووسی‌و پێم وت كه حیزبی دیموكرات‌و كۆمه‌ڵه داوایه‌كی وایان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر ئاسایشیان دابین بكه‌ین، به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌چین كه كێشه‌كه به‌شێوه‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. خومه‌ینی ئاماده نه‌بوو ئه‌وه بكا‌و گره‌نتی ئاسایش‌و ئه‌منیه‌تیان بكا. منیش په‌یوه‌ندیم به‌دكتۆر قاسملوه‌وه كرد‌و پێم وت كه ئه‌گه‌ر چه‌ك دابنێن، ئه‌وا كوردستان ده‌كه‌نه قه‌سابخانه. دكتۆر قاسملو دواتر له‌ئه‌وروپا ئه‌مه‌ی باس كردبوو وتبوی كه به‌نی سه‌در ئێمه‌ی رزگار كردوه. پاش تێرۆری دكتۆر قاسملو من چووم بۆ به‌رلین، له‌لایه‌ن “یانه‌ی كولتووره‌كان”ـه‌وه بانگ كرا بووم، له‌وێ یه‌كێك له‌ئاماده‌بووان كه دواتر له‌ڕووداوی میكۆنووسدا گیانی له‌ده‌ستدا هه‌ستا ئه‌مه‌ی باس كرد، وتی دكتۆر قاسملو وای پێ وتووین. قاسملو كه‌سێكی دیموكرات‌و بیرمه‌ندێكی گه‌وره بوو. كه‌سێك بوو كه له‌چاره‌سه‌ر ده‌گه‌ڕا. نه‌ی ده‌ویست كێشه‌كان قووڵ بكاته‌وه‌و باوه‌ڕی به‌چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی پرسی كورد هه‌بوو. گیانیشی له‌م رێگایه‌دا دانا.
خۆشه‌بختانه حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و حیزب و رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌مه جۆره ئورگانی ماسمێدیایی وه‌ک (رادیۆ، ته‌له‌ڤیزیۆن، سایتی ئه‌نترنێتی، فه‌یسبووک و گۆڤاری تایبه‌ت به خۆیان، هه‌روه‌ها کادر و ئه‌ندامه‌کانیان هه‌یه بۆ کار و چالاکییه‌کان!
به‌و هیوایه گۆڤاری ئاوێنه نه‌بێ به گۆڤارێکی حیزبی.
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامه‌که‌ی بهنیسهدر ده‌رباره‌ی به‌ڕێز دوکتۆر قاسملوو تماشای ئه‌و به‌رنامه ته‌له‌ڤیزیۆنییه به ده‌نگی خودی بهنیسهدر بکه و بزانه چۆن باسی حیزبی دیمۆکرات که دوکتۆر قاسملوو رابه‌ری بووه،ئه‌کات. بۆ بینینی ئه‌و به‌رنامه بڕۆ بۆ به‌شی (facebook) و بنووسه (said qayshi)
سه‌رۆککۆماری دووهه‌م و کورسییه‌که‌ی
سلوبودان میلوسڤیچ (سه‌رۆککۆماری سربستان له ده‌ورانی جه‌نگی باڵکان) ئه‌خرێته به‌ندیخانه‌ی (هاگ)، پاشان ئه‌برێته سه‌ر کورسی تاوانباری بۆ وه‌ڵامدانه‌وه. وه‌ک ئه‌زانین ژیان بۆ که‌س تا سه‌ر نییه، میلوسڤیچی سه‌رۆککۆمار له زیندانی (هاگ)دا سه‌ر ئه‌نێته‌وه.
لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته پێشه‌وه: بۆ سه‌رۆککۆماره‌که‌ی سربستان و فه‌رمانده‌ی جه‌نگی باڵکان وه‌ک تاوانباری جه‌نگی ئه‌خرێته به‌ندیخانه، به‌ڵام به‌نیسه‌دری سه‌رۆککۆماری ئێران و فه‌رمانده‌ی جه‌نگی کوردستان نه‌ک ناخرێته به‌ندیخانه، به‌ڵکو ئه‌بێت به که‌سایه‌تییه‌کی مرۆڤدۆست و ئه‌چێته سه‌ر کورسی دادپه‌روه‌ری و دادوه‌ری بۆ کوردی ئه‌کات ؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره وا له‌لای حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان و ماسمێدیای کوردی که گۆڤاری (ئاوێنه) به‌شێکی ئه‌و ماسمێدیایه!
سه‌عی سه‌قزی
29/7/2012
{jcomments off}