بۆ ئاگاداری گشتیی راده‌گه‌یه‌نین که ١٤هه‌مین پلینۆمی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌سڵی،
جێگران و راوێژکارانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سه‌عات ١٠ی سه‌رله به‌یانیی رۆژی سێشه‌ممه، رێکه‌وتی ١٠ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به ٣١ی ژوولای ٢٠١٢ی زایینی به مه‌به‌ستی باس و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که‌له ده‌ستووری کاری ئه‌و پلینۆمه‌دا گونجیندار بوون، ده‌ستی به‌کار کرد و پاش دوو رۆژ کاری به‌رده‌وام و به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژی کۆتایی به‌کاره‌کانی هێنا.
پلینۆم سه‌ره‌تا به راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ کرد و پاش په‌سند کردنی ده‌ستووری کاری پلینۆم، باس له‌سه‌ر یه‌ک یه‌کی بڕگه‌کان کرا.

له سه‌ره‌تای باسه‌کانی پلینۆم‌دا سکرتێری گشتی حیزب به‌ڕێز “مسته‌فا هیجری” راپۆرتی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره‌ی پانزده‌هه‌می حیزب له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوون و کۆتایی هاتنی کۆنفرانسه‌کانی کۆمیته‌کانی حیزب له وڵاته جۆراوجۆره‌کانی پێشکه‌ش کرد و ئاکامی ئه‌و کۆنفرانسانه‌ی به ئاگاداری پلینۆم گه‌یاند.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کاری پلینۆم‌دا سه‌رجه‌م پێشنیار و بڕیاره‌کانی کۆمیته‌ی ئاماده‌کردنی کۆنگره‌ی پانزده‌هه‌می حیزب له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسه‌کانی باقی رێکخراوه‌کان و ئۆرگانه‌کانی حیزبی که پێشتر له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه تاوتۆی و سه‌رئه‌نجام په‌سندکرا بوون، که‌وتنه به‌رباس و را و بۆچوونی به‌شدارانی پلینۆمی بۆ وه‌رگیرا و پاش باسێکی تێر و ته‌سه‌ل و به‌شداری چالاکانه‌ی ئاماده بوانی پلینۆم له باسه‌کانی پێوه‌ندیدار به هه‌ر بڕگه‌یه‌کی کاری ئه‌و به‌شه، رێوشوێنی گونجاو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسه‌کان ده‌ست نیشان کران و بڕیاری کۆتایی‌یان له‌سه‌ر درا.
له به‌شێکی دیکه‌ی کاری پلینۆم و له چوارچێوه‌ی هێڵه گشتییه‌کانی سیاسه‌تی حیزب‌دا باس له شێوه‌ی چۆنیه‌تیی هاوکاری و پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ حیزب و رێکخراوه‌کانی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی ئێران کرا. پلینۆم له‌و باره‌وه رێنوێنیی پێویستی دا و به‌رنامه‌ی پێشنیاریی ده‌فته‌ری سیاسیی له‌و پێوه‌ندییه‌دا په‌سه‌ند کرد.
له درێژه‌ی باسه‌کانی پلینۆم‌دا چۆنیه‌تی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان حیزب و ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که نیزیک به ٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له حیزبی دێمۆکرات جیا بوونه‌وه خرایه به‌رباس و پاش لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵومه‌رجی ناوچه و پێویستی هه‌وڵدان بۆ یه‌کریزیی هێزه سیاسییه‌کانی کورد له کوردستانی ئێران، پلینۆم به‌و ئاکامه گه‌یشت که سه‌ره‌ڕای بێ‌ئاکام بوونی هه‌موو هه‌وڵه‌کانی رێبه‌رایه‌تی حیزب به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ر کردنی یه‌کریزی و لابردنی به‌ربه‌سته‌کان له‌سه‌ر رێگای گه‌یشتن به‌و ئامانجه بۆ جارێکی دیکه‌ش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی کورد، له رێگای کردنه‌وه‌ی ده‌رگای وتووێژی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه ههنگاوێکی دیکه‌ش هه‌ڵگرێ، به‌و هیوایه‌ی که ئه‌و هه‌نگاوه فه‌زایه‌کی باشتر بۆ له‌یه‌کتر تێگه‌یشتن و ده‌ره‌تانێکی له‌بار بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌کان بره‌خسێنێ. له‌و پێوه‌ندییه‌شدا پلینۆم هیوادار و چاوه‌ڕوانه که هاوڕێیانی پێشووش ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به نیازپاکی وه‌ربگرن و پێشوازی لێبکه‌ن و بۆ سه‌رکه‌وتنی، هه‌نگاوی شیاو بنێن.
پلینۆم پاش باس و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌له ده‌ستووری کاری‌دا بوون پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
١٢ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی
٢ی ئاگۆستی ٢٠١٢ی زایینی{jcomments off}