بیره‌وه‌ری و چۆنیه‌تی ئه‌وڕۆژه مێژووییه‌ی نێو دێركراوه نه‌ك هه‌ر بۆمن،
به‌ڵكوو بۆكادرو ئه‌ندام‌و هه‌وادار به‌تایبه‌تی‌و گه‌لی كورد به‌گشتی، بایه‌خدارو گرینگه. به‌ڕاستی كاتێك نێوی مانگی گه‌لاوێژ به زماندادێ، یه‌كسه‌ر ئه‌و ڕۆژه مێژووییه وه‌ك فیلمێك به‌پێش چاود ڕاده‌برێ، ٢٥‌ی گه‌لاوێژ به‌ڕوونی ئه‌وه‌مان بیره ده‌خاته‌وه كه چۆن به‌فه‌رمانی شه‌هید پێشه‌واقازی محمد له گه‌لی كورد گێڕدراوه‌ته‌وه و چۆن سه‌رجه‌م چین و توێژی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری بۆ ئه‌و ڕۆژه مێژووییه بانگێشتن كراون .
كاتێك مێژوو ده‌خوێنینه‌وه ئه‌وه بیرده‌خاته‌وه كه چۆن له‌سه‌ر ده‌می عه‌شایریدا دانیشتوانی ناوچه به وه‌رزێرو موسكێنه‌وه له ناوچه‌كانی كوردستان ڕا له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ك عه‌شیره‌تی خۆیان ده‌سته ده‌سته به‌سواری ئه‌سپ به ته‌قڵه‌و ڕمبازێن، له‌سه‌رئه‌مری پێشه‌وا بۆگویگرتنی ڕاگه‌یاندنی دامه‌زرانی حیزبێكی نه‌ته‌وه‌یی، حیزبی دێموكڕات به‌شادی‌و خۆشحاڵی‌به‌ره‌و شاری مه‌هاباد وه‌ڕێكه‌وتوون.
ئه‌وه بیرده‌خاته‌وه كه سیاسه‌تمه‌دار‌و ڕووناكبیرو شاعیر‌و نووسه‌رانی كورد له‌پارچه‌كانی تری كوردستان پێشتر خۆیان گه‌یاندۆته مه‌هابادو قازی محمد، كه هاوبیری‌و هاوكاری بكه‌ن بۆداڕشتنی گه‌ڵاڵه‌ی پێڕه‌و و پڕۆگڕام و هه‌روا شانازی كردن به به‌شدار بوون له مه‌ڕاسیمی ئه‌و دامه‌زراوه .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌مان بیرده‌خاته‌وه كه‌لاوانی دڵسۆزوفیداكاری هه‌میشه له مه‌یدانی گه‌له‌كه‌مان له‌خۆ ڕاهێنانی سرودو شانۆ و مه‌شقی پێشمه‌رگایه‌تی به جلكی تایبه‌تی و جلكی سوور‌و سپی‌و شین له وێنه‌ی ئاڵای نه‌ته‌وایه‌تی، خۆیان ساز داوه. وێڕای ئه‌وه‌ی له هه‌موو به‌شه‌كان و مه‌ڕاسیمه‌كاندا به‌شداریان كردووه و ئه‌ركی پێ‌ئه‌سپێردراوی تایبه‌تی خۆیان به‌سرودو هه‌روه‌ها پاراستنی نه‌زم‌و دیسپلین‌و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌و كاته‌دا دێنه پێش به‌ڕێوه‌ی به‌ردووه .
٢٥‌ی گه‌لاوێژ ئه‌وه‌مان بیرده‌خاته‌وه: كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی به‌تازه‌گی به‌نێوی پێشمه‌رگه نێو دێر كرا بوون كه له به‌شی تایبه‌تی ڕاهێناندا ڕاهاتبوون و به‌جلكی تایبه‌تی خاكی و به‌ستنی فیشه‌كدان، وێڕای سواره‌ی عه‌شایری، له ژێرچاوه‌دێری فه‌رمانی ئه‌فسه‌رانی كورد سان دراو ڕاوه‌ستاو ، هه‌روه‌ها به‌شێك له پێشمه‌رگه بۆ ڕاگرتنی نه‌زم‌و نیزام، په‌ڕۆی سووریا‌ن له قۆڵی كردووه به نێوی قۆل سووری شاره‌وانی كوردستان ئه‌ركی پێ ئه‌سپێردراوی خۆیان به‌و په‌ڕی دڵسۆزیه‌وه به ڕێوه ده‌برد .
٢٥‌ی گه‌لاوێژ ئه‌وه بیر ده‌خاته‌وه كه شه‌هیدپێشه‌واقازی له نێو ئاپووره‌ی ئه‌فسه‌رانی كورد‌و ڕووناكبیرو سیاسه‌تمه‌دارانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ئه‌فسه‌رانی كوردی باشوور و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی نیشتمانپه‌روه‌ر بۆ ڕاگه‌یاندنی حیزبێكی میللی دێموكڕات بۆئه‌و كات‌و داهاتووی كوردستان پێشه‌وا به‌ره‌و شوێنی دیاریكراوی ڕاگه‌یاندن خۆی نیزیك ده‌كاته‌وه كه به‌بانگی ئاشكرا دامه‌زرانی حیزبێكی سیاسی كوردستانی به گوێی خه‌ڵك ڕابگه‌یه‌نێ .
٢٥‌ی گه‌لاوێژ ئه‌وه‌مان بیر ده‌خاته‌وه كه دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد (ژكاف) بۆ گۆڕینی نێوی ژك، بۆسه‌ر نێوی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان له ده‌ستی ڕاست و چه‌پی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ڕاوه‌ستاون چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕاگه‌یاندنن ـ له‌و كاته‌دا كه ئاﻷی سێ ڕه‌نگی كوردستان ده‌شه‌كێته‌وه پێشه‌وا وێڕای پێشه‌كی مێژووی ڕابردووی كورد، ده‌ست پێده‌كات و دوایی به فه‌خرو شانازیه‌وه حیزبی دێموكڕاتی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێ. “هوڕای“باوی ئه‌و سه‌رده‌م له‌گه‌ڵ چه‌پڵه ڕێزانی ئاماده‌بووان، دڵسۆزانی كورد شاد ده‌كات‌و دڵی ڕه‌شی نه‌یارو دوژمنانی كوردوكوردستان ده‌هه‌ژێنێ .
دامه‌زرانی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان له‌ڕۆژێكدا ڕاگه‌یاندراوه كه سه‌رده‌م‌و بڕه‌م بڕه‌می عه‌شیره‌تی‌و خان خانی بووه . له به‌راوه‌رد له گه‌ڵ ئێستادا ده‌كرێ بڵێین: سه‌رده‌می نه خوێنده‌واری‌و دواكه‌وتوویی بووه. سه‌رده‌می زوڵم‌و زۆری، سه‌رده‌می خه‌فه‌قان و نه بوونی مێدیا بووه . سه‌رده‌می ده‌سته‌وتاقمی خۆ‌فرۆش و به‌كرێگیراوی خۆ ڕه‌پێشخه‌ر بووه . سه‌رده‌مێك بووه كه‌س ده‌نگی وه‌كه‌س ڕانه‌گه‌یشتووه. بێدادی دژ به‌كورد له‌و په‌ڕی خۆیدا بووه.
ده‌نگی حه‌قخوازی كپ كراوی كورد نه‌یتوانیوه نووزه‌ی له به‌ر بێته ده‌ر. سه‌رده‌می كۆتایی شه‌ڕی جیهانی بووه ، ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن ئێران، باشوور‌و باكوری هێزی موته‌فقینی تێدا بووه‌و له‌لایه‌ن ڕۆژاوا‌و ڕۆژهه‌ڵاته‌وه داگیركراوه. له‌و سه‌رده‌مه دا كه به‌شێك له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بۆشایی تێدابووه مه‌هاباد وه‌ك شارێكی گه‌وره‌ی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، بۆته ناوه‌ندی جموجۆڵی خه‌باتكارانی كورد‌و ئازادیخوازانی ئێرانی . ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌و ڕاگه‌یاندنه، ژكاف پێی نابووه مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشان و له‌هێندێك شار‌و دێ ئه‌ندامگیری كردبوو.
دوایی به‌پێی هه‌لوو مه‌رجی سه‌رده‌م، به به‌رنامه‌یه‌كی‌ترو پڕۆگڕامێكی‌تر، خۆی له نێو حیزبی دێموكڕاتی كوردستاندا دیته‌وه‌و كار‌و تێكۆشانی ده‌ست پێكردو ته‌شكیلاتی دروستكراوی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد، له شار‌و دێ بوو به بناغه‌ی كۆمیته و شانه و ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان و به تاكتیك و ستڕاتێژیكی نوێ ده‌ستی به كار‌و تیكۆشانكرد .
دوای هێرش‌و په‌لاماری هێزی ڕه‌شی حكومه‌تی ئێران و گرتنه‌وه‌ی شاره‌كان، ماوه‌یه‌كی كورت ته‌شكیلاته‌كانی حیزب له ئاكتیویتێت كه‌وتن، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند دووباره كار‌و تێكۆشان‌و به‌ربه‌ره‌كانی له دژی رژێمی سه‌ڵته‌نه‌تی حه‌مه ڕه‌زاشا له‌لایه‌ن دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان ده‌ستی پێكرده‌وه‌و له شار‌و دێ پێوه‌ندییه پچڕاوه‌كان په‌یوه‌ند درانه‌وه.
ئێستاكه شه‌ست وحه‌وت سال له دامه‌زرانی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان تێپه‌ڕیوه خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانی شێلگیر بۆ هێنانه دی ئازادی‌و مافی ڕه‌و‌گیركراوی گه‌لی كورد له هه‌موو كه‌لێن‌و قوژبنێكی ئه‌و كوردستانه‌و ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌بێ پسانه‌وه له‌ئاڕا دایه ، بێشك تا وه‌ده‌ست هێنانی مافی پێشێل كرا‌و خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانی درێژه‌ی ده‌بێت .
له ماوه‌ی شه‌ست‌و حه‌وت ساڵی ڕابردودا دڵسۆز‌و خه‌باتكارانی گه‌له‌كه‌مان به‌و په‌ڕی فیداكاری و گیانبازی به پێی هه‌لوو مه‌رجی زه‌مان له خه‌بات و تێكۆشانی چه‌كداری و سیاسی‌دا به ئاشكرا و نهێنی ڕا نه‌وه‌ستاون سه‌خاوه‌ت مه‌ندانه له مه‌یدانی كرده‌وه‌دا خوێنیان داوه .
حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران له ماوه‌ی ئه‌و ٦٧ساڵه‌دا چه‌ندین ده‌ورو سه‌رده‌می جۆراو جۆری تێپه‌ڕاندووه و له هه‌ر ده‌وره‌یه‌كدا به زیان و زه‌ره‌رێكی زۆری گیانی‌و له كیسدانی كادر‌و پێشمه‌رگه و لایه‌نگر، ده‌ورانی پڕ له زوڵم و زۆری تێپه‌ڕاندووه . سه‌ره‌ڕای گرتن و زیندانی كردن و شكه‌نجه و ئه‌زیه‌ت و ئازار، مه‌یدانی چۆل نه‌كردووه‌و چالاكی و ئاكتویتێتی خۆی له ده‌ست نه‌داوه . ئه‌ندامانی حیزبی دێموكڕات هه‌رگیز له ئه‌ماندا نه بوونه و هیچ كاتێك به بێ دڵه‌ڕاوكی شه‌ویان ڕۆژ نه‌كردۆته‌وه . به‌و حاڵه‌ش بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ڕاسپارده‌كان پێشه‌وای شه‌هید به ئه‌ركی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان هه‌ستاون و له هیچ فیداكاریه‌ك دریغیان نه‌كردووه .
چ رژێمی خوێنمژی شاهنشاهی ڕووخاو، چ رژێمی كۆنه په‌رستی به‌ره‌و ڕووخان و گه‌نده‌ڵی ئاخوندی، به‌و هه‌موو گرتن و كوشتن و ئازاره‌ی ده‌رحه‌ق به گه‌لی كوردیان كردوه، نه‌یان توانیوه زه‌ڕڕه‌یه‌ك ته‌ئسیر له سه‌ر وره‌ی شۆرشگێڕی خه‌بات كارانی حیزبی دێموكڕات دانێن و له خه‌بات و تێكۆشانیان سارد كه‌نه‌وه، به‌ڵكوو ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ لێبڕاوانه‌تر له پێشوو، له‌مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌كان له‌دژی داگیركه‌رانی كوردستان ڕا‌نه‌وه‌ستاون‌و درێژه‌یان به‌خه‌باتی خۆیان داوه .
بێشك تا وه‌دی هێنانی مافی پێشێلكراوی نه‌ته‌وه‌ی كورد خه‌باتی به‌ر به‌حه‌قی ئه‌ندام‌و هه‌وادارانی حیزب به پشتیوانی گه‌لی كورد درێژه‌ی ده‌بێت .
{jcomments off} سه‌عیدكاوه ـ كوێستانی . 08-14 2012