ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی خواره‌وه له فارسییه‌وه کراوه به کوردی. به‌هۆی ئه‌وه‌ی کوردی و فارسی باش نازانم،
خۆتان تماشای سایتی (www.stockholmian.com) بکه‌ن و نووسراوه‌ی (” پادشاه جنده باز ما” و بخش پارسی خجالتی رادیو سوئد) بخوێننه‌وه .
کوردی بابه‌ته فارسییه‌که:
“پاشا جنه‌بازه‌که‌ی ئێمه” و به‌شی فارسی شه‌رمێونی رادیو سوید
ستۆکهۆڵمیان- له سوید و تێکڕای وڵاتانی پێشکه‌وتووی جهان، ده‌ستوورێک په‌یره‌و ئه‌کرێ که له کاری په‌خشی هه‌واڵ و ده‌نگوباسه‌کانا سانسۆر له ئارادا نییه. له‌م جۆره وڵاتا‌نه ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵگادا هه‌یه و خه‌ڵک به‌کاری ئه‌بات نابێ ئینکاری بکرێت یا سانسۆر بکرێ، به‌ڵکو ئه‌بێ هه‌ر به‌و جۆره که خه‌ڵک به‌کاری ئه‌بات له راگه‌یاندنی هه‌واڵه‌کانا ره‌نگ بداته‌وه. ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌واڵێک له چوارچێوه‌ی گێڕانه‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌کی (بێئه‌ده‌بانه‌یشی) تێدا بێ، به‌هیچ جۆرێک به مانای بێئه‌ده‌بی ماسمێدیایی نییه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و کاره نشانه‌ی هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی ماسمێدیایه له پاراستنی ناوه‌رۆکی راسته‌قینه‌ی هه‌واڵه‌که و ره‌نگدانه‌وه‌ی دورستی ئه‌و هه‌واڵه که تا ئه‌و جێگه‌ی بکرێت وه‌ک خودی خۆی بێت.
له‌م جۆره وڵاتانه‌دا مه‌ترسی له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره وشانه به بیانووی (ئه‌ده‌ب)وه به‌و راده‌یه نادورست و نابه‌جێیه که خوازیاری لابردنی وشه‌گه‌لێکی ( بێ ئه‌ده‌بانه) بیت له واژه‌نامه‌کاندا.
به‌ڵام له ماسمێدیای وڵاته به‌رته‌سک و داخراوه سوننه‌تییه‌کاندا، خوێنه‌ر ئه‌بێت خۆی هه‌ست به‌وه بکات که مه‌به‌ستی راسته‌قینیه‌ی ئه‌و هه‌واڵه چییه. له‌م جۆره وڵاتانه‌دا هه‌واڵ و گوزارشێک ئه‌کرێ به‌و جۆره بڵاو بکرێته‌وه که کچێک‌یان بروه‌ته ده‌ره‌وه و (ئازاریان) داوه. ئێستا مه‌به‌ست له (ئازار) چییه، ئه‌کرێ بڵێن به جۆرێک ختیلکی ئه‌و کچه‌یان داوه که خۆیی پیخۆش نه‌بووه یان ده‌سدرێژی و ئازاردانه‌که تا راده‌ی مردن بووبێت.
هه‌روه‌ها له دادگای ئه‌م جۆره وڵاته به‌رته‌سک و داخراوانه‌دا، دادوه‌ری دادگا قه‌ناعه‌ت به‌وه بکات ئه‌و ژنه چاره‌ڕه‌ش که ده‌سدرێژی پێکراوه بڵێت ئه‌و که‌سه له‌و کاته‌دا قسه‌ی زۆر ناشیرین و ناشایست و به‌دیشیی پێووتم.
به‌ڵام له دادگای وڵاته دیمۆکرات و پێشکه‌وتووه‌کاندا دادوه‌ر تا به روونی بۆی ده‌رئه‌که‌وێت که ئه‌و که‌سه له کاتی ده‌سدرێژیکردنه‌که‌دا چی له‌و ژنه کردووه، چی به‌و ژنه وتووه ده‌سبه‌ردار نابێت و ماسمێدیای ئه‌م جۆره وڵاتا‌نه ئه‌و وشانه‌یش که هاتوه‌ته ئاراوه به ئاره‌زووی خۆیان به بیانووی (له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌ده‌ب) ده‌سکاری ناکه‌ن و وشه‌ی دیکه ناخانه جێگه‌یان.
ئه‌م خۆسانسۆرکردنه و (ئه‌ده‌به بێ جێیه) پاش 20 ساڵ له کاروچالاکی به‌شی فارسی رادیۆی سوید له سیستمی پابلیکسرویسی رادیۆ سوید دا هه‌ر له ئارادایه.
وه‌رگێڕانی دورست و راسته‌قینیه‌ی فارسی وشه‌ی (هورکارل) ئه‌بێت به (جنه‌باز)!
له حه‌وتووی رابردوودا بڕێ سکه‌ی ساخته‌ی یه‌ککرۆنی که به شێوه‌یه‌کی زۆر لێهاتووانه دورستکراوه له ناوچه‌کانی سویددا بڵاو بوونه‌ته‌وه و وه‌ک هه‌واڵیکی گرنگ له سوید و ته‌ناته‌ت وڵاتانی دیکه‌ی جهانیش ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
هێشتا روون نه‌بووه‌ته‌وه که چه‌نده له‌و سکه ساخته‌ییانه وان له ناو خه‌ڵکا، به‌ڵام به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی پۆلیسی سوید که‌س ئا ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و سکه‌نه‌یان دورست کردوه “ماوه‌یه‌کی زۆر کاریان له سه‌ر کردوه و کاتێکی زۆریان بۆ ته‌رخان کردوه”.
جیاوازی سکه ساخته‌ییه‌که له‌گه‌ڵ خودی سکه سویدییه‌که‌دا بابه‌تێکه که له‌سه‌ر لایه‌کی سکه‌که دایه. له‌سه‌ر سکه راسته‌قینه‌که بابه‌تی “پاشای سوید” داڕێژراوه و له‌سه‌ر سکه ساخته‌ییه‌که بابه‌تی ” پاشا جنه‌بازه‌که‌ی ئێمه” له بری بابه‌تی سکه راسته‌قینه‌که نووسراوه.
ئه‌م هه‌واڵه له ماسمێدیای ئینگلیسی زمان له ده‌ره‌وه سوید راست وه‌ک خۆی کراوه به ئینگلیسی و بڵاو بووه‌ته‌وه :
Royal insult on fake coins
2012- 05 – 14
Several fake Swedish ons krona coins have appeared around the nation. Instedad of the usual text “Carl xv1 Gustaf Sveriges konung” (Carl xv1 Gustaf king of
به‌ڵام به‌شی فارسی رادیۆ سوید که ئه‌م هه‌واڵه‌ی بۆ په‌خش هه‌ڵبژاردووه، له پێشدا بابه‌ته نووسراوه‌که‌ی سه‌ر سکه‌کانی به‌س به سویدی نووسیوه ئه‌وه‌یش بۆ خوێنه‌رێکی فارس که شاره‌زایی له زمانی سویدیدا نه‌بێت روون نییه و پاشان به‌شێوه‌یه‌کی (شیاو) ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که له‌و بابه‌ته‌ی که له‌سه‌ر سکه ساخته‌ییه‌که نووسراوه ” سووکایه‌تی به پاشای سوید کراوه”
سکه یه‌ککرۆنییه ساخته‌ییه‌کان له سویددا بینراونته‌وه. ئه‌م سکه‌کانه زۆر له سکه راسته‌قینه‌کان ئه‌چن و به‌پێی لێدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی (بانگی بانگه‌کان) جیاکردنه‌وه‌یان له یه‌کتر کارێکی ئاسان نییه.
ئه‌م سکه له‌لایه‌ن ژنێک له (بی ته‌لو)، هه‌روه‌ها ژنێکی دیکه له شاری ستۆکهۆڵم بینراونه‌ته‌وه به پۆلیس راگه‌یاندراوه. که‌س نازانێت چه‌نه له‌م سکه‌کانه که‌وتوونه‌ته ده‌س خه‌ڵک و وان له بازاردا.
جیاوازی ئه‌م سکه له‌گه‌ڵ سکه راسته‌قینه‌که‌دا نووسراوه‌که‌ی سه‌ر ئه‌و سکه‌یه. له سکه ساخته‌ییه‌که‌دا له بری ”Seriges Konuntg” ئه‌م بابه‌ته نووسراوه” vår horkarl till kungen” که سووکایه‌تی به پاشای سوید کراوه.
…….
تێبینی: ئه‌و نووسراوه ره‌خنه‌ییه‌ی سایتی www.stockholmian.com) ده‌رباره‌ی رادیۆیه‌کی فارسییه به‌ناوی( Pejvak پژواک) که رادیۆی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی سویده و له سه‌ر فرکانسی 6/89 به‌رنامه‌کانی په‌خش ئه‌کاته‌وه.
* رادیۆی کوردی (Zayele زایه‌ڵه)یش که رادیۆی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی سویده هه‌ر له‌و فرکانسه‌وه به‌رنامه‌کانی په‌خش ئه‌کاته‌وه. به‌و هیوایه له داهاتوویه‌کی نزیکدا ئاماژه به هه‌ندێ له‌و جۆره کارانه‌ی (رادیۆ زایه‌ڵه) سه‌باره‌ت به زمانی کوردی بکه‌م.
***
* سکه‌ی ساخته‌ی: پوڵی ده‌سکرد- پوڵی جه‌علی- پوڵی ته‌قه‌لوبی. ساخته له وشه‌ی ساخته‌چی وه‌رگیراوه.
* (بانگی بانگه‌کان) له فارسییه‌که‌دا نووسراوه (بانگ مرکزی).
* وشه‌ی (مرکز- مه‌رکه‌ز) به کوردی ئه‌بێت به (ناوه‌ند- ناوه‌راست)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه له‌گه‌ڵ وشه‌ی بانگدا به‌کار ببرێت و بنووسرێت (بانگی ناوه‌ندی) پێموانییه پربه پێستی رسته‌ی (بانگ مرکزی) بێت.
سه‌عی سه‌قزی 15/8/2012