قه‌ڵه‌مه‌ڕه‌وی ئاخونده‌کان له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوو بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماند که ئێرانی ئاخوندی جگه له‌وه‌ی که‌سانێکی خۆپه‌رست و دژ به نه‌ته‌وه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات شتێکی ئه‌وتۆ که له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ئێران‌دا بێت به دی ناکرێت
،واته ئێرانی فره نه‌ته‌وه له پێگه جیهانی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا به هۆی کرداره نامرۆییه‌کانی ئاخوند‌و ده‌سته مافیاکانییه‌وه بووه جێگه‌ی تێرامان و خواست و باسێکی زۆری له سه‌ر ده‌کرێت.
،به‌و واتاییه‌ی کاروکرده‌وه‌ی ئاخونده‌کان جگه له ماڵوێرانی به‌ولاوه هیچ سوود و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کیان به وڵات نه‌داوه که له چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له زمان و که‌لتوور پێک هاتووه ،به داخه‌وه له فه‌رمانڕه‌وایی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا بوو به گۆڕه‌پانی جۆره‌ها جه‌نگی کاولکاریوو ئێرانی فره‌ڕه‌نگ و فره که‌لتوورو فره به‌رهه‌می کرد به ووڵاتێکی لاواز‌و وابه‌سته به سیسته‌می سه‌ربازی و جه‌نگی.
که‌واته له‌مڕۆدا وڵاتێک که ده‌توانرێت ببوایه‌ت به گۆڕه‌پانی هیواخوازی و به دیهاتنی هیوا و خواسته‌کانی مرۆڤه‌کان به پێجه‌وانه‌وه بوو به به‌رهه‌مهێنی ئه‌و هه‌موو ترس و سکاڵا و ئازارانه‌ی که ته‌واوی تاکه‌کانی وڵات جگه له ئاخونده‌کان زۆرترین ئازاری پێوه ده‌چێژن.
ده‌سەڵاتێک که هه‌موو خه‌ونێکی هێنانه‌ئارای وێرانی‌و ده‌سته‌مۆکردنی خه‌ڵکه‌که‌ی بێت بۆ ئه‌وه‌ی جگه له په‌نابردن بۆدیوانی ئاخونده‌کان بیر له‌ڕێگه چاره‌یه‌کی ئه‌وتۆ نه‌کانه‌وه تا بتوانن له‌و ڕێگه‌یه‌وه په‌ره به ده‌سڵاته دژه مرۆییه‌کانی خۆیان بده‌ن و،تا ئه‌و ئاسته‌ی که ده‌توانن خۆیان به فه‌رمانڕه‌واو جێ به‌جێکاری چه‌واشه‌کارییه‌کان بزانن.
به‌لام خۆشبه‌ختانه به هۆی ووشیاری کۆمه‌ڵگه‌و شکانی دیواری ترس تاکه‌کانی ووڵات به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونه‌کانی ڕابردوو هه‌ڵکردنی شنه نه‌سیمی به‌هاری عه‌ره‌بی زه‌نگی هه‌ره‌سو له ناوچونیان به‌و ده‌سڵاته داوه که جگه له وێرانی له ماوه‌ی بوونیاندا هیچ خاڵێکی به سودیان له سه‌رڕسته‌ی مافه‌کانی مرۆڤایه‌تی نه‌داوه..
که‌واته ئه‌وه‌ی ماوه‌ته وه ته‌نها کاته ئه‌گینا ڕژێمه سه‌رکوتگه‌رکان که ته‌واوی ده‌سڵاتیان به خواردنی خوێنی خه‌ڵک و که‌سانی بێ ده‌ره‌تان به‌سه‌ربرد مێژوویه‌کی وایان تۆمار نه‌کردووه که مرۆڤایه‌تی باسیان لێوه بکات هه‌ر واشه ئێستا له لێواری له ناوچونو شه‌پۆلی ئه‌و زریانه به هێزه نزیک بوونه‌ته‌وه که توانی چه‌ندین ده‌سڵاتی دڕنده له ناوبه‌رێتو بیانخاته زباڵدانی مێژووه‌وه له راپه‌ڕینه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا.
{jcomments off}