دوا بە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی ئیمزا کرانی ڕێککەوتننامەیەک لە نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وکۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ، هەڵسەنگاندنی جۆراوجۆر و لێکدانەوەی جۆراوجۆری بۆ کرا .
لەم پەیوەندیە دا هەوڵمداوە تا بۆم بکرێ ، ڕا و بۆچوونی موخالیفان ، موافیقان و هەر وەها شرۆڤەکارانێک وەربگرم و لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاو دەکەمەوە.
ئامادەکار : کاووس عەزیزی
چاودێرێکی سیاسی کە بە هۆی هیندێک تێبێنی ڕازی نەبوو ناوی بهێنرێ ، سەبارەت بەو ڕێکەوتننامەیە ئاوا وڵامی دامەوە :
ئەو ڕێککەوتننامەیە هیندێک شتی باشی تێدایە، بەڵام زۆرتر لایەنی تەبلیغاتی هەیە . لە هیندێ ڕوویشەەوەپێم باش نیە . باشتر وابوو هەموو حیزبەکان پێکەوە ئەوەان ئیمزا کردبایە . کۆمەڵە دایەوێ وا بنوێنێ کە لە کوردستان ٢ حیزبی سەرەکی هەیە ، وەک یەکیەتی وپارتی، هەر وەها دایەوێ بڵێت کە کۆمەڵەی سەرەکی منم .
ئەوە دەبێتە هۆی ساردیی پەیوەندیی حیزب لە گەل کۆمەڵەکانی دیکە . هەر وەها پێم وانیە کاک عەبدولای موهتەدی پابەند بێت بەو ڕێککەوتنە وهەمیش لایەنی فارسەکان دەگرێت . بەو پێیە ئەگەری هەڵوەشانەوەی ئەو ڕێکەوتنە زۆرە .
ڕەنگە ئەو ڕێککەوتنە ببێتە هۆی ئەوەی کە برادەرانی پێشووش ، لە گەل حیزبەکانی دیکە و کۆمەڵەکانی دیکە ڕێککەوتننامە ئیمزا بکەن . ئەوەش دەبێتە هۆی دوو دەستەگی لە نێو حیزبەکانی کوردستانی ئێران دا .
ئەوەی سەرەوە دەقی وڵامی نووسراوی ئەو بەڕیزەیە بە بێ کەم و زیاد .
{jcomments off}