لێرە دا ڕا وبۆچوونی کۆمەڵیک لە تێکۆسەرانی کورد لە مەڕ ڕێککەوتنی نێوان دوو ڕێکخراوی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەرگیراوە و دەخرێتە بەر دیدی خوێنەران کە تەعبیر لە ڕای خۆیان وەک تاک دەکاتەوە .
کاک ڕەشید ئەحمەدی ، تێکۆشەری دێرین : من پێم وایه ههر هێزێکی کوردستانی به ههر بیروباوهڕێکهوه بتوانن له گهڵ یهکتری، لانی کهم لهسهر هێندی خاڵ به قازانجی نهتهوه داگیرکراوهکهمان ڕێککهون به قازانجی ئهزانم ، هیواداریشم که ئهم ڕێککهوتنه ببێته سهرهتایهک بۆ پێکهێنانی بهرهیهک به قازانجی گهلی کوردی بهشخوراومان.
کاک سەلیم محەممەدی، تێکۆشەری دێرین : هەر ڕێککەوتنێک کە لە پێناو یەکڕیزیی ئێستا وداهاتووی کورد بێ پیرۆزە . دونیا گۆڕاوە ، دەبێ ئێمەش ئیدی خۆمان ڕیکخەین . ئێمەی کورد زەلیلی دەستی دووبەرەکین . من پێم وایە ئەو لایەنانەی کە دەستیان بە خوێنی ڕۆڵەی کورد سوور نەبووبێ ، دەتوانین لە گەلیان دابنیشین و دیالۆگیان. جگەلە حیزبی توودە کە خیانەتی زۆری بە بزووتنەوەی کورد کردووە .
هیوادارم ئەو ڕێککەوتنە بەرینتر بکرێتەوە.
کاک جەلیل ئازادیخواز، نووسەر و ڕۆژنامەوان : هەموو لایەن و هیزێک بۆی هەیە ڕێککەوتنی دوولایەنە واژووبکات . ئەمە مافێکی ڕەوایە بۆ هەمووان ، تەنیا بەمەرجێ بەرژەوەندیی گشتی نەخاتە مەترسییەوە ، کە ڕێککەوتن نامەی دێموکرات و کۆمەلە بە ڕای من دەچیتە یانەی ڕێککەوتنە ئاساییەکانەوە. هەموو نیزیک بوونەوەیەک بۆ کورد باش و گرینگە ، بەلام من وا دەزانم ئەم ڕێککەوتنە واتە دروست نەبوونی بەرە . ئەو لایەنانە خۆشیان دەزانن ئەم ڕێککەوتنە دەرئەنجامی بێ سوودیی هەوڵەکانی دروستکردنی بەرەیە .
بەهیوام بەزوویی و بەوردی لەم بارەوە بدوێم
ئێبراهیم قەزاق تێکۆشەری دێرین : لێك ینزیك بوونەوە باشە و دەبێ بێ قەید و شەرت بێ. بەڵام كۆمەڵەیەك کە پێشمەرگەی حیزبی شەھید كردبێت لە شەری براكوژی ،دەگەڵی دەبنە ھاوپەیمان و شانازی پێوە دەكرێ! بەڵام بۆ ھاوسەنگەرانی پێشوو دەیان شەرت دێتە گۆرێ! كۆمەڵە باشترە ؟ یا حدك ؟ من پێم وایە دەستی دەرەكی ھەیە بۆ ئەو لێك نیزیك بوونەوە و بە زەرەریشی دەزانم .
عوسمان نۆباری تێکۆشەری دێرین : جاران هەمیشە خەڵکی کوردستان نیگەرانی ئەوە بوون کە نەکا دیسان گرژی بکەوێتە نێوان هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵات و شەری براکوژی ساز بێت. ئێستا کە ئەو ترسە رەویوەتەوە و ئەو دوو هێزە لە چەندین خاڵی هاوبەش و چارەنووس ساز دا یەکیان گرتوە جێگای خۆشحاڵیە و بەو حەرەکەتە چاوی دوژمنەکەمان کە دەبێتە کۆماری ئیسلامیی کوێر دەبێت و ئاواتی چەندین ساڵەی خەڵکی کورد دێتە دی . بەڵام ئەوەی چاوەروانیی ئێمەیە وەک کادر و پێشمەرگە و ئەنداندام و لایەنگرانیی حیزبی دێمۆکرات ئەوەیە کە هەر دوو باڵەکەی حیزبەکەی خۆمان واتا دوو دێمۆکراتەکە پێک بێن و ئاواتی بنەماڵەی شەهیدان و هەموو خەڵکی کوردستان بێنە دی .
ئامادەکار : کاووس عەزیزی
{jcomments off}