له‌دیدی من ڕا به‌پێك‌هاتنی ڕێككه‌وتننامه‌ی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران‌و كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگیری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، ده‌كرێ بڵێین: هه‌وه‌ڵین به‌ردی بناغه‌ی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی مێژوویی دامه‌زرا‌وه
و ئاواتی گشتی پێده‌نێته قۆناغێكی نوێ و به‌ره‌و یه‌كگرتنی سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی ڕۆهه‌ڵات وه‌ڕێ كه‌وتووه‌وبه‌ره‌و ئاسۆ‌ڕێگاده‌پێوێ .
له‌ڕاستیدا ئه‌و هاوپه‌یمانی‌و ڕێككه‌وتنه پشتی نه‌یاران ده‌شكێنێ‌و غه‌زم‌و ئیراده‌ی دوژمنانی داگیركه‌ر ده‌هه‌ژێنێ‌و دۆست‌و دڵسۆزی كۆمه‌ڵگا دڵشاد ده‌كات. ڕه‌نگبێ به‌هۆی ڕابردو و باكگروندو ناكۆكیه جه‌رگ بڕه‌كان ، هێندێك كه‌س له ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی هه‌ردوو‌لا كه له تێك هه‌ڵچوونه‌كاندا به‌هۆی له‌ده‌ستدان‌و شه‌هید بوونی كه‌س‌و كاریان‌زۆر حه‌زبه‌و ڕێككه‌وتنه نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه جه‌بری تاریخه‌و هه‌لوو‌مه‌رج نابی له كیس بدرێ. پێویسته ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌كتربنێن‌و ڕابردوو به‌مێژوو بسپێرن. له‌وانه‌یه بۆهێندێك كه‌س قبولكردنی هاسان نه‌بێ، به‌ڵام سوودو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان‌و هه‌لوو‌مه‌جی‌ڕه‌خساوی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه ڕاست پێویستیه‌كی گرینگی سه‌رده‌مه‌و كوردیش به‌یه‌كگرتوویه‌كی بێ غه‌للوو غه‌شی سه‌رده‌میانه ده‌بێ له‌به‌رانبه‌ردوژمنی خۆیدا یه‌ك‌بگرێ. درێژه‌دانی به‌ربه‌ره‌كانی نه پساوه له‌به‌رانبه‌ردوژمنی پڕچه‌ك‌وكه‌ره‌سه‌ی مۆدێرن، به‌بێ یه‌كگرتن‌و یه‌كده‌ستی ده‌ستكه‌وت‌و سه‌ركه‌وتن محاڵه .
هێنده له‌مێژ نییه وێتنام له‌شه‌ڕی دژی ئیمپڕیالستی سه‌رده‌م، واته ئه‌مریكای ته‌نیازلهێزی جیهانی، بۆ‌سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاپه‌ڕی‌و هوشمین‌و هاوڕێكانی به‌ره‌ی یه‌كگرتوویان له ١٧ حیزب‌و ڕێكخراوی سیاسی پێك هێناو توانیان گرووپی بچووكی قه‌بیله‌یی‌و ئاینی له‌و به‌ره‌یه‌دا جیگا بكه‌نه‌وه‌و بیگه‌یه‌ننه ١٧ ڕێكخراوی بیری جیاواز. به‌و یه‌كگرتن‌و‌یه‌كێتیه توانیان ڕزگاری میلله‌تی وێتنام له مێژوودا تۆمار كه‌ن .
ژه‌نڕاڵ جیاپ فه‌رمانده‌ی پاڕتیزانه‌كانی وێتنام پێیوابوو، هه‌لوومه‌رجی ڕاپه‌ڕین‌و یه‌كگرتنیان‌ناسیوه‌و سه‌ركه‌وتن مسوه‌گه‌ره‌و ئه‌و ئه‌مریكای زل هێزه له‌به‌ر ته‌ماع‌و تاڵان هه‌لوو‌مه‌جی نه‌ناسیوه‌و گیری‌كردووه‌و دۆڕاوه.
له‌لێكدانه‌وه‌ی كاری سیاسیداپێشبینی داهاتوو به‌ده‌رسه‌ت كه‌مه، جاری وایه شه‌و نووستووی كه‌به‌یانی هه‌ستای ئاڵوو‌گۆڕێك پێك هاتووه كار‌و خه‌باتی ئازادیخوازانی گه‌یاندۆته لووتكه.
بێشك ئه‌و ڕێككه‌وت‌و هاوپه‌یمانیه‌ی كۆمه‌ڵه‌و دێموكڕات هه‌ڵكشان به‌ره‌و ئاسۆی ڕوونه. به‌بیری من چه‌ندین ساڵه له دامێنی‌لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌ی حیزب‌و ڕێكخراوه‌كاندا به‌خه‌تی درشت ده‌نووسڕێ‌و هیواده‌رده‌بڕدرێت بۆ به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێشنیار‌و داوا‌و ئاواتی كورد یه‌ك ڕیزی‌و یه‌كێتی‌و یه‌كگرتنی هێزه‌سیاسیه‌كانه .
ئێستاكه حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئیران و كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له‌سه‌ر دانانی به‌ردی بناغه‌ی یه‌كگرتن، ڕێككه‌وتوون‌و له بڕگه‌ی ٤‌ی ئه‌ركه‌كانی پێش ئاڵوو‌گۆڕی سیاسی‌و ڕووخانی رێژیم پێداگری كراوه كاری بۆ بكه‌ن، چ‌شتێكی له‌وه باشتر له‌و ڕۆ دا هه‌یه هێزه‌سیاسیه‌كان بیكه‌ن؟ بێشك له‌داهاتووێكی نیزیكدا ئاواتی گه‌لی كورد به‌گشتی‌و بگره ڕووناكبیرو سیاسی‌و نووسه‌رو هو‌نه‌رمه‌ندو … دێته دی به هیممه‌تی ئه‌و سه‌رچاوه پێك هاتووه نوێیه، به‌ره‌یه‌كی به‌ر فراوانی سیاسی كه پێویستیه‌كی سه‌ت له‌سه‌تی ئه‌و ڕۆی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته پێك ده‌هێنرێ.
هیوادارم به‌و كاره باشانه تارمایی‌و بوولێڵی بڕه‌وێ‌و گه‌لی كورد له‌و هه‌ورازه سه‌ركه‌وێ، نیشتمان په‌روه‌ران وێڕای ئازادی، كه‌س‌و كاری ده‌ربه‌ده‌رو به‌ندكراوانی ژێر زه‌جرو شكنجه له‌باوه‌ش بگرن .
سه‌عید كوێستانی . 24 / 08 / 2012
{jcomments off}