"an independent online kurdish website

کۆمێنتارى ـ ٣٦ ,  حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئیران و کۆمەڵەى شورشگێرى زەحمەت کیشانى کوردستانى ئیران بە دەرکردنى ڕێکەوتنامەیەکى هاوبەش ، بە فەرمى هاوپەیمانى خۆیان لە ئاست داهاتوى سیاسىomar-sharifzadeh نەتەوەیی کورد لە ئیران واژۆ کرد و بەم چەشنە هەم قۆناغیکى نویان لە ژیانى سیاسى خۆیان کردوە و هەمیش لانى کەم بەشێک لە چاۆەروانیەکانى خەڵکى کورد و دۆستان و لاینگیرانى خۆیان بەئاورد کرد. لە مێژ بوو خەڵکى کورد و دۆستانى ئەم دوو حیزبه سەرەکیەى کورد لە ئیران تامەزروى خوێندنەوەى ئەم ڕێک کەوتنامەیە ( هاوپەیمانیە ) دا بوون. لە ئەساس دا هییچ هویەکى مەنتیقى بۆ وە پاش کەوتنى ئەم هاوپەیمانیە نە دەدیترا بەڵام بە پیچەوانە گەلێک ئارگۆمێنت و هوگەلى گەورە و چکولە هەبوون کە زەرورەتى هاوپەیمانیەتى دێموکرات ـ کۆمەڵە بسلمینن.
بێ گۆمان هاوپەیمانیەتى دێموکرات ـ کۆمەڵە لە هەلومەرجى ئیستا و لە کۆرت ماوە دا کارێگەریکى ئەوتوى نابێت و شتێک ناگۆڕێت ، بەڵام بە دڵنیایەوە لە داهاتو دەبیتە هوى گۆڕانکارى پوزیتیڤى سیاسى بۆ نەتەوەى کورد لە ئیران و پێگە ( موقیعیەت ) ى و ئیعتیبارى ئەم دوو حیزبەش گەلێک دەباتە سەر.
خەڵکى کورد لە ئیران لە بارى رەوانیەوە پیویستى بە هاوپەیمانى دێموکرات ـ کۆمەڵە بوە و هەیە. خاڵى لاوزى سەرەکى کورد لە ئیران پەخش و پڵایی سیاسىیە کە هاوپەیمانى دێموکرات ـ کۆمەڵە دەتوانى سەرەتاى قۆناغیکى نوى بۆ یەک گرتوى و یەکڕیزى بێت. هاوپەیمانى دوو حیزبى سەرەکى ( دایک ) کورد لە ئیران ، بە تەنێ به مانى یەک گرتویی هەموو هێزى سیاسى کورد نیه ، بەڵام به بێ یەک گرتویی دوو حیزبى گەورەى کوردیش ، یەکگرتویی سیاسى هەموى کورد ئیمکانى نابێت. (نه بەهار بە بێ گوڵ دێت و نه به گۆڵێکیش بەهار دێت)
خەڵکى کورد لە ئیران ئەزموونى هاوپەیمانى سیاسی نیە هەر بویە هاوپەیمانى دێموکرات ـ کۆمەڵە یەکەمین یەکگرتویی سیاسى کورد لە ئیرانە کە بێ گۆمان دەس پێ کەرى قوناغ وئەزموونیکى گرنگ بۆ داهاتوى کورد دەبێت. نێوەرۆکى ڕێک کەوتنامەى دێموکرات ـ کۆمەڵە بە بێ کەم و کۆڕى نیە و پیویستە لە پرۆسیەکى چەند ساڵە دا تەواو و تەکمیل بکرێت. (یەکیەتى ئوروپا لە سێ وەلاتەوە و لە سەر چوار خاڵ دەستى پێ کرد و ئیستا بە ٢٧ وەڵات گەیشتوە و لە زۆر بوار دا زۆر قووڵ و پان کراوەتەوە).
هاوپەیمانى رەسمى دێموکرات ـ کۆمەڵە وى ناچێت کە رەوتى تیکەڵ یان یەک بوونەوەى نێوان دێموکەاتەکان یان کۆمەڵە کان تێک بدات هەر چەندیش پیش بینى ئەوە دەکرێت کە ئەم هاوپەیمانیە ببیتە هوى نیزیکایەتى بەشە ئینشیعابەکانى ئە دوو حیزبە لە گەڵ یەکتر. دێموکراتەکان ئەگەریش یەک بگرنەوە ، دیسانەوە هەر پیویستیان بە هاۆپەیمانى سیاسى لە گەڵ کۆمەڵە لە ئاست کوردستانى ئیران دا هەیە و بۆ کۆمەڵەش ئەم فرمولە هەر دروستە. هاوپەیمانى دێموکرات ـ کۆمەڵە دەکرێت بە ماناى شکستى پروژەى ئینشعابیش تەفسیربکرێت.
هاوپەیمانى دێموکرات ـ کۆمەڵە قازانجى بۆ کورد لە بەرە بە بەشدارى تەواوى حێزبە کوردیەکان پترە چونکە ئەگەر هەموو رێکخراوە کوردیەکان لە بەرەیەک دا کۆ ببنەوە و یەک بگرێن ، دێموکراسى لاواز دەبى بە قەولى بەڕیز کاک دوکتور قاسملوو ، کورد ئەوندە پیویستى بە کوردایەتى هەیە ، هەر ئەوندەش پیویستى بە دێموکراسى هەیە. ئیستا دەکرێ و باشتریش وایە کە حیزبە چکولەکانى کورد لە ئیران وەک ئوپوزیسیونى ڕێک کەوتنامەى دێموکرات ـ کۆمەڵە دا رۆڵ بگێڕن تا رەۆتى دێموکراسى زەرەرمەند نەبێت و گەشە بکات.
هاوپەیمانى دێموکرات ـ کۆمەڵە لە هەلومەرجیکى گرنگ واژۆ کراوە چاۆدێرانى سیاسى مزگینى رۆخانى ریژیمى کۆمارى ئیسلامى ئیران وەک دوژمنى سەرکى و ژمارە یەکى کورد دەدەن. رۆخانى کۆمارى ئیسلامى ئیران پیوەندى راست وخۆى بە چارەنوسى کورد لە ئیران دا هەیە هەربویە هاوپەیمانى دوو حیزبى سەرەکى کورد دەتوانى ئەگەرى بە فیڕو چوونى هەلومەرج لە بار بۆ کورد گەلێک کەم بکاتەوە.
ئەرکى رووناکبییرانى نەتەویی کوردە کە لە هاوپەیمانیەتى دێموکرات ـ کۆمەڵە پشتیوانى بکەن چونکە ئەم دوو حیزبە خاوەنى فەرهەنگى سیاسین. ئەزموون سابیتى کردوە ، ئەو وەڵاتانەى بە وەسیلەى دوو حیزب ئیدارەى سیاسى دەکرین ، هەم لە بارى دێموکراسیەوە و هەم لە بارى ئابوریەوە سەرکەوتوترن. هاوپەیمانى دێموکرات ـ کۆمەڵە خەباتى کورد لە ئیران جیدى تر و جەم و جورتر دەکات و قورسایی کورد لە ئاست ئوپوزیسیونى ریژیمى ئیران زیدەتر دەکات. هاوپەیمانى دێموکرات ـ کۆمەڵە هەم پروسەى دێموکراسى لە کوردستانى ئیران بە هێزتر دەکات و هەمیش مەسئولیەتى ئەم دوو حیزبە زیاتر.
بێ گومان هاوپەیمانى دێموکرات ـ کۆمەڵە ، نەیار و موخالیفى خوشى دەبێت. کۆمارى ئیسلامى ئیران ، ئانارشیزمى نێوخویی ، فەناتیزمى کوردى و بەخیل ( حسود ) ى سیاسى دوژمنانى ئەو هاوپەیمانیە دەبن.
نێوەرۆکى ڕێکەوتنامەى دێموکرات ـ کۆمەڵە بێ رەخنە نیە و پیویستە لە لایەن رووناکبییرانى کوردەوە بێ بەزەیانە رەخنەى لێ بگرێت و شى بکریتەوە و لاینى لاواز و بە هێزەکانى دەس نیشان بکرێن. لە سەر ئەم ئەساسە بە پیویست دەزانم سێ رەخنه ئاراستەى ڕێک کەوتنامەى دێموکرات ـ کۆمەڵە بکەم :

  1. ڕێک کەوتنامەى دێموکرات ـ کۆمەڵە ناوى بۆ دیارى نە کراوە. پەیمانى بێ ناو ، وەک مرۆڤى بێ ناو وایە. ئەگەرقەرارە هاۆپەیمانى دێموکرات ـ کۆمەڵە لە داهاتو دا رۆڵى نوینەرایەتى سیاسى کورد لە ئیران بگێرێت ، ئەم نوینەرایەتیە پیویستە ناوى هەبێت تا لە کۆڕ و کۆمەڵى ئیرانى ونێونەتەویی بە فەرمى بناسرێت. بۆ وینە دەکرێ ناوى بنرێت ، ئیتیلافى دوو حیزب یان پەیمان نامە ( ڕێک کەوتنامە )ى مانگى ئوت ….
  2. شەرى نێو خۆیی بەشێک لە ڕابردووى حدکا و کۆمەڵە پێک دێنێت ، دێموکرات و کۆمەڵە بۆ ئەوەى گەلى کورد لە ئیران دڵنیا بکەن کە  ئەم ڕابردوە دووپات نابیتەوە ، پیویست بوو کە هەم شەرى نێوخۆیی مەحکووم و حەرام بکەن و هەمیش لە نەتەوەیی کورد بەم بونەوە داواى لێبوردن بکەن.
  3. باشتر وا بوو لە یەکەمین ڕێک کەوتنامەى دێموکرات ـ کۆمەڵە دا ، گەڵاڵەى داخوازەکانى کورد لە ئیران مەترەح کرابا تا خەڵکى کورد بزانى کە نوینەرانیان کێن و چون لە مافەکانیان داکۆکى دەکەن.


ع ـ شریف زادە ـ ٢٣ى ئاوگۆستى ٢٠١٢ ـ ئاڵمان  

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی