"an independent online kurdish website

   لە مێژە دوژمنانی کورد بەهانە بەگەلی کورد دەگرن و هەرگیز ئەوان نەیارانەی ئەمڕۆش دان بە مافەکانی گەلی کورد ناهێنن و زۆربەی هەرە زۆری عارەبەکان هەروەک شەهرستانی و مالکی ئەمڕۆکە بیر دەکەنەوەahmad_deshti

  و تا بشتوانن گرفتەکان دژ بە کوردو کوردستانەوە زێاتر دەکەن و واز لەم سیاسەتە دکتاتۆرانەو  بێ سەروپایەی خۆیان دژ بە کورد نا‌هێنن و ئەم هەستە نامرۆڤانەیان لە ناو خۆێن دایە و هەتا هەبن هەولی پەرەپێدانی دژایەتی کوردو کوردستانەوە دەدەن و هەرگیز نکارن کە بە شێوەکی تەواو ڕیشەی ئەم دوژمنکارەیەی کوردو کوردستان لە ناو هەست و دەروونیاندا دەر بهێنن و بە ڕاستی دۆستایەتی کورد بکەن و بە تەواوی چارەسەری ئەوان کێشانەی کە هەتا ئەمڕۆ لە ئارادان بکەن و بێنە سەر ئەقل و دان بە هەموو مافەکانی گەلی کورد بهێنن و چیتر لێ نەگەڕێن کە پیاو خەراپانی وەک شەهرستانی دژ بە  گەلی کورد دروست ببنەوە و لە سەر کار بن،بە داخەوە کە دژایەتی کوردو کوردستان لە ناو  و خوێن و هەستی ئەوان کەسانەی وەک شەهرستانی و کۆمەلێکی تر دایەوە و هەر ماوە،هەر ئەوان جۆرە کەسانەی وەک شەهرستانی کە دەبنە هۆکاری کارەساتەکان و لە ڕابوردوش هەروابووە،هەر ئەوان جۆرە کەسانەشن کە دوێنی و ئەمڕۆکەش تەنیا بیر لەوە دەکەنەوە کە  چۆن بکارن شەڕ لە کوردستان بەرپا بکەنەوە و دڵی ئاغاکانیان و هەموو داگیرکەرانی کوردستان شاد بکەن وبکارن شەڕ لە کوردستان بەرپا بکەن و دڵی ئاغاکانیان و هەموو داگیرکەرانی کوردستان ڕازی بکەن کە گەلی کوردیش توش بەکارەساتەکان بکەنەوە و دکتاتۆرانی وەک ئەمڕۆی مالکی پەیدا بکەن کە بۆ گەلی کورد گرفتان بسازن،دەبینین کە جەنابی شەهرستانی چلۆن شەوو ڕۆژ لە بیری ئەوە دایە کە کاری بکات ببێتە هۆی تێکچرژان و شەڕوو شۆڕ و دیسانەکا بۆ گەلانی عێراق کارەساتن بسازتەوە،هەر بۆیەشە کە ئەو کابرایە شەوو ڕۆژ لە مەیدانە و تەنیا بیر لەوە دەکاتەو کە شتێک بە خەراپی بۆ گەلی کورد بسازیت و لێ نەگەڕیت کە ئاسودەیی و ئارامی لە کوردستان و عێراق بەرپا ببێت، پێم وایە کە هەرگیز بەم شێوەیەوە ناتواندرێت کێشەکان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوەندی به‌شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی  و ڕاست و دروست چاره‌سه‌ر بکرێت، ئاشکرایە کە  زۆر لە بەرپرسانی ڕژێمی حکومه‌تی ناوه‌ندی ئەمڕۆکە هه‌ر ‌ڕۆژه‌ لێدوانێک ده‌ده‌ن و گرفتێکی تازە لە دژی گەلی کورد و هەموو چاکسازییه‌کانی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیکەن  دەوەستن و کار ی دژایەتی کورد دەکەن‌. شتێکی ڕوونە کە جێگری سەرۆکی  وەزیرانی عێراق بۆ کارو باری ووزە حوسێنی شەهرستانی داوای کردووە کە بودجەی کوردستان کەم بکرێتەوە و ببێتە لە سەدا ١٣سێزدە و ە،وا دەردەکەوێت کە حوسێنی شەهرستانی هەموو کارو بارێکی بوەتە دژایەتی کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شەوو ڕۆژ کار دەکات بۆ دۆزینەوەی گرفتێکی سەر لەنوێوە بۆ گەلی کورد  بە تایبەت لە بارەی نەوت و بودجەوە شە‌ڕ بە کوردستان دەفرۆشێت،ئەمڕۆ لە کاتێک دا کە کورد لە گەل لایەنە خێر خوازەکانی تر هەولی ئەوە دەدەن  کە کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی چارەسەر بکرێن و  نەمینێتەو و  دەبینی کە شەهرستانی چۆن گرفتێکی تر دەسازێت و دژ بە بۆجەی کوردستانەوە کاردەکات و داوی کەم کردنەوەی ئەو بودجەیە دەکات کە لە سەدا هەڤدەکە نەمینێت و ببێتەوە لە سەدا سێزرە. کە ئەمە تەنیا بۆ دژایەتی کردنی کوردەو عەزەلاتی خۆ نیشان دان و ئێرەیی بردنەو چاویان پە گەلی کورد چاکسازیەکان  هەڵنایەت و  لە جیاتی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان  دێن گرفتەکان زیاتر دەکەن،ئه‌وەی کە شه‌هرستانی ده‌یکات کارتکە کە دەیانەوێت دژایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی پێ بکەن و دیارە کە چاویان  به‌و پێشکه‌وتنانه‌ی هه‌رێمی کوردستانه هەلنایەت، کە ئەوان بەو هەموو پارەو سامان سەروەتەی عێراقەوە تا ئەمڕۆکە نەیان توانیوە کە لە باشوری عیراقەوە خزمەتی دیاری ئەو گەلە هەژارەی ئەوان دەڤەرانەوە بکەن و ئاسایش ‌و ئارامیەکی تەواو لەوان ناوچانە دابین بکەن و  و چاکسازیەکان ئەنجام بدەن، ئەمڕۆ دەبێت هەموو تاکێکی کورد و عێراقیەکی دڵسۆز چاک بڕوانێتە ئەوان دوژمناکاریانەی کە حوسێنی شەهرستانی دژ بە گەلی کورد دەیکات و ڕۆژانە گرفێک بۆ کورد دەسازێت و دەیەوێت کارەساتەکان بسازێتەوە، بۆیەکە ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکی کورد و هەموو په‌رله‌مانتاره‌‌ کورده‌کانی بەغدایە کە کوردانەو دڵسۆزانە بە یەک د یەک دەنگ و یەکگرتنەوە بە گژ ئەوان جۆرە هەڵوێستانەوە دابچنەوە و هه‌ڵوێستی کوردانەیان هەبێت و   لە پێناوی شکەست پێدانی هەموو شەهرستانیەکان و مالیکیەکان  دڵسۆزانە کار بکەن،ئەوانەی کە دەبن بە دڕک و ناڕەوایانە  دژ بە خۆیی دەپەیڤن و کار دەکەن لە ئاکامدا پەشیمان دەبنەوە و لە ناو گەلی کوردیش نەفرین دەکرێن، ئەوانەی کە پەند لە ڕابووردوە تالەکانەوە وەر ناگرن دژ بە خۆیی سازش لە گەلە ئەوان دوژمنانەوە دەکەن تەنیا سەر شۆڕیان بۆ دەمێنێتەوە و گەلی کورد نەفرینیان لێ دەکات و هەرگیز نایان بورێت، ئەمڕۆ یەک گرتنی کورد لە هەموو بوارەکانەوە لە هەموو شتێک گەورەترە  و نابێت هیچ لایەنیک لە بەغداوە کوتله و کوتلە بازی بکات و بە فیتی دوژمنانەوە هەڵپەڕێت، ئەمڕۆ و هەمیشە دەبێ تەواوی لایەنەکان بیر لە کوردستان بکەنەوە هەموو حزب و لایەن و کەسایەتیەک دەبێت ڕێگا بن بۆ سەرکەوتنی کوردستان و ئەم هەلە مەزنەی کە دەبینین دوژمنان چۆن هەولی لە ناو بردنی دەدەن خۆمان هەولێ سەرکەوتنی بدەین و لوتی دوژمنانی کورد بە تێکڕایی بشکێنن و نەبین بە هۆرەی داری سەرکەوتنی کوردو کوردستان.

٢٠،٨.٢٠١٢ هەولێر – پیرمام

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی