دوای ئه‌وه‌ی که له رۆژی ( 4 / 9 / 2012) دا، گریلا نه‌به‌ز و دلێره‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له ناوچه‌ی( شێرناخ) له باکووری کوردستاندا. له هێڕشێکی قاره‌مانانه‌دا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌یه‌کی سوپای دڕنده و خوێنڕێژی تورکیای داگیرکه‌ری کوردستان.. له شه‌ڕێکی ده‌سته و یه‌خه‌ی نه‌به‌ردانه‌دا.
. گورزێکی گورچکبڕیان له سوپای له خۆبایی تورکیا دا و ( 10) سه‌ربازیان لێ کوشتن و زیاتریش له (15) سه‌ربازیان به سه‌ختی بریندار بوون.
له هه‌مان رۆژدا، به‌م هۆیه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئه‌ڕکانی سوپای تورکیادا کۆبۆوه.. وه‌کو جارانی تری ده‌ستی به هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و تۆڵه‌کردنه‌وه له پارتی کرێکارانی کوردستان کرد و وتی : ” ئێمه به هه‌موو جۆرێک به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بینه‌وه و، رێ به چه‌کدارانی په‌که‌که ناده‌ین که ئامانجه‌کانیان بهێننه‌دی..” وتیشی : ” ئێوه بوونه‌ته یاری به ده‌ست وڵاتانی جیهانه‌وه ”
ئۆردوگانی که‌مالیستی خۆپۆشراو به عه‌بایه‌کی سواوی ئیسلامی، که هه‌ڵگری ڤایرۆسی ره‌گه‌زپه‌رستییه.. ده‌سته‌کانی به خوێنی گه‌لی ئازادیخوازی کوردمان سوورن.. ده‌یه‌وێ ئه‌و ده‌سته خوێناوییه قێزه‌وه‌نانه‌ی به کورد بسڕێ و.. ناوی شۆڕشگێڕه رزگاریخوازه‌کانی شۆڕشه ره‌واکه‌ی گه‌لی کوردمان له باکووری کوردستانماندا به تیرۆریستان ده‌بات و.. به ناڕه‌واش و دوور له راستییه‌وه، ئه‌و توومه‌ته ده‌خاته پاڵیان که یارین به ده‌ستی وڵاتانی زلهێزی جیهانه‌وه.
رژێمی فاشستی تورکیا ئه‌وه باش ده‌زانێت که پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌نگ و ره‌نگ و نوێنه‌ری بیست و پێنج ملیۆن کوردن له باکووری کوردستاندا .. له‌و پیلان و نیاز گڵاوانه‌شیان بۆ دابڕاندنی په‌که‌که و نانه‌وه‌ی دوو به‌رکی و سیاسه‌تی کورد به کورد کوشتن سه‌رنه‌که‌وتن.. زۆربه‌ی وڵاتان و گه‌لانی جیهانیش ئه‌وه ده‌زانن که پارتی کرێکارانی کوردستان و شۆڕشگێره قاره‌مانه‌کانیان تیرۆریست نین.. به‌ڵکو به‌رگری له کورستان و له مافه ره‌واکانی گه‌لی کوردمان ده‌که‌ن.
بێگومان به‌رگریکردن له خۆ و له خاکی کوردستانی نیشتمانمان و.. له مافه زه‌وتکراوه‌کانمان و له هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان.. به‌رگری مافێکی ره‌وا و پیرۆزی گه‌له‌که‌مانه.. کارێکی تیرۆریستی نییه.. تا ئێستا نه پارتی کرێکارانی کوردستان و، نه هیچ پارتییه‌کی تری کوردستان و، له هیچ شۆڕشێکی گه‌له‌که‌شماندا کاری تیرۆریستیمان نه‌کردووه و مرۆڤی بێ تاوانمان نه‌کوشتووه. هه‌رده‌م له سه‌نگه‌ری به‌رگریکردن له خۆ و، له کوردستانی داگیرکراومان بووینه له دژی هێڕشی دڕندانه‌ی سوپاکانی داگیرکه‌رانی کوردستان.. که نیازی گڵاویان قڕکردنی گه‌لی کوردمان بووه.. تا ئه‌مڕۆش ده‌ستیان له‌م نیازه ره‌گه‌زپه‌رستی و بێ ره‌وشتییه‌یان هه‌ڵنه‌گرتووه و.. به به‌رچاوی جیهانه‌وه به کوشنده‌ترین چه‌کی تازه‌ی کۆمه‌ڵکوژی سه‌رده‌مییانه.. به‌بێ ویژدانی و به شێوازێکی نامه‌ردانه درێژه به‌م سیاسه‌ته چه‌وته وئه‌م هێڕ‌شه دڕندانه‌یان ده‌ده‌ن.. ده‌ستیش ناپارێزن و منداڵ و ئافره‌ت و پیر و مه‌ڕ و ماڵات و په‌له‌وه‌ر ده‌کوژن و، چه‌م و باخ و دارستان و له‌وه‌ڕ و پووش و په‌ڵاشی کوردستان ده‌سوتێنن و، ماڵ و مزگه‌وت و که‌نیسه و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و پرد و رێگاوبانی کوردستان وێران ده‌که‌ن.. به‌بێ گوێ پێدان به مافه‌کانی مرۆڤ و مافه‌کانی منداڵان و به یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و، به‌بێ رێزگرتن له داب و نه‌ریت و به‌ها مرۆییه‌کان.. ئه‌م ره‌وشت و به‌هایانه له فه‌رهه‌نگی که‌مالیستیه‌کاندا بوونیان نییه.
که‌واته کێ تیرۆریسته په‌که‌که‌ی شۆڕشگێڕی به‌رگریکه‌ر له کورد و کوردستان.. یان ده‌وڵه‌تی تورکیای ره‌گه‌زپه‌رستی خوێنڕێژی داگیرکه‌ری کوردستان..؟؟
بێگومان داگیرکردن، به‌رزترین پله‌ی تیرۆره.. له راستیشدا تورکیا تیرۆریسترین ده‌وڵه‌ته جیهانه.. له سه‌رده‌می دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیمپریالیزمی عوسمانییه‌وه که له‌ژێر عه‌بای ئیسلامی‌دا، به ده‌یان تاوانی کۆمه‌ڵکوژیان ده‌رهه‌ق به گه‌لانی ره‌سه‌نی ناوچه‌که ئه‌نجامدا.. وه‌کو گه‌لی کورد و ئه‌رمه‌نی و عه‌ره‌ب و یۆنانی و گه‌لانی بۆڵقان.. به تایبه‌تیش ملیۆن ونیوێک کوردیان کوشت و ملیۆن و نیوێک کوردیان راگواسته‌وه و له سه‌ر زێدی باب وباپرانیان ده‌ریان کردن و ئاواره و په‌رته وازیان کردن.. زیاتریش له ملیۆن و نیوێک ئه‌رمه‌نییان به به‌رچاوی جیهانه‌وه سه‌ربڕی.. هه‌موو ئه‌م تاوانانه‌ی که به‌رانبه‌ر به ئه‌م گه‌لانه کردیان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تورک نه‌بوون و نه‌بوونه تورک.. به داخه‌وه تا ئه‌مڕۆش ئه‌م ڤایرۆسه کوشنده‌یه له خوێنی پیسی تۆرانییه‌کاندا ماوه‌ته‌وه و.. جیهان گۆڕا و گۆڕانی به سه‌ردا هات.. به‌ڵام نیاز گڵاوی تۆرانییه دڵکرمێ و مێشك پووچ و ره‌گه‌زپه‌رسته‌کان هه‌ر وه‌کو خۆیان ماونه‌ته‌وه و بوونه به به‌شێک له کولتووری بۆگه‌نیان.. دووباره‌ش خه‌ون به ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه ده‌بینن و.. ده‌یانه‌وێ به ناوی ئسیلامه‌وه ناوچه‌که داگیربکه‌ن و ببنه‌وه به ئاغای گه‌لان.. و گه‌لانیش به نوکه‌ریان.. ئه‌مه‌یان خه‌یاڵ پڵاوه و خه‌ونێکی نه‌زۆکه و ده‌یبه‌نه ۆڕه‌وه.. چونکه عوسمانییه‌کان و ئه‌تاتورکییه‌کان که‌م تاوانیان ده‌رهه‌ق به گه‌لانی ناوچه‌که نه‌کردووه و.. مێژوویه‌کی ره‌ش و خوێناوییان هه‌یه.
ئه‌ی تورکیای ره‌گه‌زپه‌رستی داگیرکه‌ری کوردستان.. کێیه بووه به یاری به ده‌ست وڵاتانی زلهێزه‌وه.. په‌که‌که یا ئێوه‌ی هه‌لپه‌رست و ئه‌ڵقه له‌گوێ و جاشی به‌کرێگیراوی ئه‌مریکا..؟ که هه‌ر جاره‌ی به ده‌نگی ده‌هۆڵ و زوڕنایه‌ک بای ده‌ده‌ن و شاباشی ئه‌و وڵاته ده‌که‌ن که زۆرترین پاره بکه‌نه چنگتانه‌وه..! ئێوه له عه‌ره‌به‌کانیشتان چاوبه‌ست کردووه، به تایبه‌تیش گه‌لی فه‌له‌ستین که له سه‌ره‌وه فرمێسک بۆ منداڵانی فه‌له‌ستین ده‌ڕێژن و.. له بنه‌وه‌ش چه‌ک و فرۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان له ئیسرائیل وه‌رده‌گرن.. په‌یمان و هاوکاری و رێکه‌وتنی سه‌ربازی و ئیستخباراتی و بازرگانی و گه‌شتگوزار له نێوان ئێوه ئیسرائیل‌دا هه‌یه.. به نهێنی و به ئاشکراش ده‌ست له کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌که وه‌رده‌ده‌ن.. ئه‌وه ئێوه‌ن که بوونه‌ته مه‌قاش و یاری و دارده‌ستی ئه‌مریکا و په‌یمانی ناتۆ و.. به کڵاوسووری پێش له‌شکر.. ئێوه‌ن که بوونه‌ته موهه‌ڕیج و بووکه‌ڵه‌یه‌کی سه‌رده‌م و چۆن بیانه‌وێ وا هه‌ڵتان ده‌په‌ڕێنن و یاریتان پێ ده‌که‌ن.. ئه‌وه ئێوه‌ن بوونه‌ته جێبه‌جێکه‌ری نه‌خشه و پیلانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.. ئێستا زانیتان که کێ یارییه به ده‌ستی وڵاتانی زلهێزه‌وه..؟؟ کورد یا ئێوه‌ی به‌کرێگیراو ؟
سیاسه‌تی تێکه‌ڵکردنی به‌رگریکردن و تیرۆریستی له لایه‌ن تورکیا و ئه‌مریکاوه سیاسه‌تێکی هه‌ڵبه‌ستراوی به ئه‌نقه‌سه‌ته و بیانوو دروستکردنه، بۆ پاکتاوکردنی کێشه‌ی ره‌وای گه‌لی کوردمان.. سیاسه‌تێکی ناڕه‌ویه بۆ چه‌واشه‌کردنی رووی راستیی خه‌بات و شۆڕش و به‌رگریکردنی ره‌وای گه‌له‌که‌مان له باکووری کوردستاندا.. که به‌رگری له مانه‌وه و له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان ده‌که‌ن.
به داخاوه که ئه‌مریکا وه‌کو ده‌وڵه‌تێکی زلهێزی جیهان، گوایه هه‌ڵگری دروشمی ئازادی و دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری و ره‌وا و ماف په‌روه‌ری و داکۆکی کردن له گه‌لانی چه‌وساوه‌ی سته‌ملێکرا و ماف و نیشتمان داگیرکراو و پاڵپشتی شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیوازی گه‌لانه.. به‌ڵام ئه‌مانه ته‌نها دروشمی بریقه‌دار و رووتن و هه‌ڵویست و ره‌فتاره‌کانیان وا نییه .. به تایبه‌تیش له ئاستی کێشه‌ی ره‌وای گه‌له‌که‌مان له باکووری کوردستاندا.
ئه‌مریکا به ناڕه‌وا پارتی کرێکارانی کوردستانی خستۆته لیستی تیڕۆره‌وه.. به‌م هه‌ڵویسته ناڕه‌وا و بێ ویژدانییه‌یان ، تیشکی سه‌وزه‌یان به تورکیا داوه و لایه‌نگرێتی بۆ سه‌رکوتکردنی شۆڕشی ئازادی و رزگاریخوازی کوردمان و چاوپۆشی له‌و تاوانانه ده‌کات که ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی سفیلی گه‌له‌که‌مان ده‌یکا له باکووری کوردستاندا.. به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی که تورکیا نۆکه‌رێتی و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌کانی ده‌پارێزێ و.. وه‌کو جاشێکی به‌کرێگیراوی ناوچه‌که‌ش نه‌خشه و پیلانه‌کانیان پێ جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین ناهه‌قی و تاوان نییه که ئه‌مریکا ده‌رهه‌ق به گه‌لی کوردمان ده‌یکا.. ئه‌مریکا رۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌بوو له توانه‌وه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول له باشووری کوردستاندا و.. رێکخستنی رێکه‌وتننامه‌ی ره‌شی جه‌زائیردا.
سه‌رۆکی ئێستای ئه‌مریکاش باراک ئۆباما، له کاتی هه‌ڵبژردنه‌کانی ئه‌مریکادا.. بۆ به ده‌ستهێنانی ده‌نگ و سه‌رکه‌وتن و بڕواپێکردن.. ئه‌و دروشمه جوانانه‌ی دووپات کرده‌وه و.. کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنی جوانی دا، که پاڵپشتی له خه‌باتی گه‌لانی سته‌ملێکراو و ماف زه‌وتکراو ده‌کات و ئه‌مه‌ش به‌شێکه له ره‌وشت و له باوه‌ڕی نه‌گۆڕی.. به‌ڵام هێنده‌ی پێ نه‌چوو که ئه‌م قسانه‌ی ئۆباماش ته‌نها بانگه‌شه‌یه‌کی بازرگانیی هه‌ڵبژاردن بوون و.. به‌ڵێنی تۆکڵداری بێ ناوک بوون.. چونکه ئه‌میش لایه‌نگیری تورکیا ده‌کا و له ئاستی ئه‌و تاوانه‌ی که ئێستا تورکیا ده‌رهه‌ق به گه‌لی کوردمان ده‌یان کا.. که ده‌چنه چواچێوه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رهه‌ق به مرۆڤ.. خۆی كه‌ڕ و نابینا و لاڵ کردووه.. مافه‌کانی مرۆڤ و ویژدان و دادپه‌روه‌ری و ره‌وا و سۆزی مرۆڤایه‌تی.. کرۆته قوربانی سوود و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا.
تا ئه‌مڕۆش ئه‌مریکا له‌سه‌ر سیاسه‌تی : ( یا له‌گه‌ڵمدا به.. یا دژم به ) ده‌ڕوات.. واته هه‌ر بزووتنه‌وه و شۆڕشێکی ئازادی و رزگریخواز له‌گه‌ڵیدا نه‌بێت.. ئه‌وان به دۆژمنی خۆیانی ده‌زانن و ده‌یان خه‌نه لیستی ره‌ش و تیرۆره.. به‌ڵام هه‌ر وڵاتێکی داگیرکه‌ری تیرۆریست له گه‌ڵیاندابێت و ببێت به ئه‌ڵقه له گوێیان، به دۆستی خویانی ده‌زانن و پشتگیری لێ ده‌که‌ن.. ئه‌مه‌یه دووڕوویی و سیاسه‌تی دووفاقی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا.. به تایبه‌تیش به‌رانبه‌ر به گه‌لی کوردمان.. که له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه.. بووینه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی وڵاته زلهێزه‌کانی جیهان و.. تا ئه‌مڕۆش ئه‌م مێرده زمه‌یه به‌رۆکی به‌رنه‌داوین.
شایانی باسیشه و بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی قسه‌کانی ئۆردوگان، تا ئێستا چه‌ند جارێک پارتی کرێکارانی کوردستان یه‌ک لایه‌نانه شه‌ڕیان رگارتووه و.. ئاماده بوونه که له‌سه‌ر مێزی گفتوکدا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تورکیا دابنیشن و.. به شێوه‌یه‌کی ئاشتی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ره‌وای گه‌لی کوردمان له باکووری کوردستاندا بکه‌ن.. به‌ڵام رژێمی تورکیا له خۆبایی شه‌ڕی رانه‌گرتووه و.. ئه‌م هه‌ڵویسته ئاشتیخوازانه‌ی پارتی کریکارانی کوردستانیان به لاواز لێک ده‌دایه‌وه و.. زیاتریش په‌لاماری کوردستانیان داوه.. تا ئێستا له‌و ئه‌قڵییه‌ته بۆگه‌ن و دواکه‌وتووه‌دان.. که به له‌شکرتاری و به هێز ده‌توانن نزیکه‌ی په‌نجا ملێون کورد له کوردستاندا، که گه‌وره‌تین و ره‌سه‌نترین نه‌ته‌وه‌ی روژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستین له ناوبه‌رن..! جا جه‌نابی ئۆردوگانی ناودڵ پڕ له رق و ژه‌هر و قین.. ئێستا زانیت که کێ ئاشتیخوازه و کێش شه‌ڕخوازه..؟
تورکیا باش ئه‌وه‌ش ده‌زانێت.. که ئێمه‌ی کورد گه‌لێکی قاره‌مانی خه‌باتکه‌ر و شۆڕشگێر و چاونه‌ترس و کۆڵنه‌ده‌ر و پشوودرێژین.. وه‌کو کێوه سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستانخۆڕاگرین و.. له پێناوی ئازادی و به ده‌ستهێنانی مافه ره‌واکانمان.. له قوربانیدان و مردن سڵ ناکه‌ینه‌وه.. ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌مه که سازش بکه‌ین و ده‌ست له مافه‌ڕه‌واکانمان و له کوردستانی شیرینمان هه‌ڵبگرین و.. کڕنۆش به‌رین و چۆک بۆ ئێوه‌ی داگیرکه‌ری کوردستان داده‌ین.. ئێمه ئه‌گه‌ر که‌مێش بژین به‌ڵام که‌ڵ ده‌ژین.. مردنمان پێ خۆشتره له دیلی و ژێرده‌ستی.. ئه‌و رۆژه‌ش نزیک بۆته‌وه که لووتان بنه‌وێنن و ناچاربن که دان به مافه ڕه‌وکانی گه‌له‌که‌ماندا بنێن.
نه‌رویج : 8 / 9 / {jcomments off}2012