Hoppa till innehåll
Hem » شنەی غوربەت . ئازاد ڕواندزی

شنەی غوربەت . ئازاد ڕواندزی

شنەی غوربەت
ئەو بەیانی یەgella_xurbet

نم نم باران دەبارێی
شنەش بە دەم باوە
پەڕەی گوڵەکانم دەوەرێنێ
نمە نمەی بارانیش
هیمن هێمن بەناخما دەچنەخوارێ
چاوەکانیشم
وەکو ئاسمان پڕن لە نمە نمەی
باران
دلم پرە لە شنەبای غوربەت
ئەو بەیانی یە
چاوەکانم وەک گیارەشی بەهار
دایانگرتە گرمە گرم
بەلێزمە هاتنە خوارێ
فرمێسکی تەڕ
٤/٩/٢٠١٢
ئازادرواندزی

…….

گەورەم
لێم ببورە گەورەم
ئەو بەیانی یە
بەدزی تۆ
لێوم برد بۆ خۆنجە گوڵی بەیانیت
کاتی هەڵمێست شیلەی گوڵی پەمەیی
مەست بووم لە هۆش خۆم چووم
هێندە شیرین بوو
گەورەم
 وەکو مەمکی ژنی تۆ
گەورەم،
لیم ببورە گەورەم
ئەو بەیانی یە بەئاگام نەهینای
گەورەم،
 لە هۆس خۆم نەبووم
گەورەم
مەستم بە پێکی شیلەی مەمکی،
کچی تۆ
گەورەم
لێم ببورە گەورەم
٧/٩/٢٠١٢
ئازادرواندزی

{jcomments off}