"an independent online kurdish website

هیڕشی بەشێک لەو ئیرانیانەی کە بەناوی کۆماری خوازانی ئیران،چ بەناوی شەخسیەتی سیاسی ئیرانی بۆ سەر کام لە حیزبی دیموکراتی کوردستان و کۆمەلەی شۆرشگێری کوردستانی ئیران ، با بزانین ریشەکەی بۆ چی دەگەرێتەوە؟amir_palanij

 ئەوانەی ئەمرۆ ناوی خۆیان ناوە حیزبی سیاسی، هەڵهاتوانی پاشماوەی سلسلەی بنەمالەی دیکتاتۆری سەلتەنەتی ئیرانن. بەشیکی تریان ئەو بەچکە ئاخوندانەن کە سەرمایەی گەلانی ئیرانیان دزیوەو لە دەرەوەی وڵات سەرمایە گوزاری پێوە دەکەن و بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان کردوویانە بە دەزگای راگەیاندن و بۆ تەبلیغاتی نارەوای پیوە دەکەن بە دژی نەتە وەی کورد، و هەر ئازدیخوازیکی نەتەوەکانی تری ئیران.

ئەوانەی کە ساڵهایە کە هەلهاتوون لە ئوروپا و ئامریکا  لە سەر سەرمایەی گەلانی ئیران لە کا روبارەکانی ئەم وڵاتانە و عەیشوو نۆش دەکەن ،کەچی لێرەوە خۆیان کردوە بەخاوەنی یەک پارچەی خاکی ئیران و لە باتی هەموو گەلانی ئیران بڕیار دەگرن و ئەو مافەش بە خۆیان دەدەن  کە چارەنووسی گەلانی ئیرانیش دەبیت ئەوان دیاری بەکەن. هەر بۆیە لە گەل بەیاننامەی هاوبەشی حیزبی دیموکراتی کوردستان  و کۆمەلەی  شۆرشگیری زەحمەتکێشانی کوردستان،کە لە سەرچەند خاڵی هاو بەش بۆ پتەوکردنی خەباتی نەتەوایەتی لە سەر بنەمای دیموکراسی  ،ئازادی ،مافی نەتەوایەتیی گەلانی  ئیران و رەدکردنەوەی هەر چەشنە دیکتاتۆرییەک  بە تەوافق گەیشتوون،

کە چی ئەوان بە چەپ و راستەوە ئاگرییان تێبەر بوون و گەرانەوە سەر ریشەی دیکتاتۆری وجینایەت کارانەی خۆیان. هەر بە دەنگی بەرز پەیامیان نارد بۆ برادەرانی پاسداری پەیرەوەی خەتی ئیمای گۆرکراویان،

ئەو خومەینی یەی کە جیهادی دژی نەتەوەی دەرکرد ،دژی  نەتەوەیک کە بە دریژای مێژووی بەشەرییەت لە وڵاتێک ژیاوە ناوی کوردستانە و رووبەری ئەم خاکە زیاتر ١٢٥هەزار کیلۆمیتری چوار گۆشیەیە،و حەشیمەتی ئەم نەتەوەیە زیاترلە ١٥ میلۆن ئینسانە( مەبەست ڕۆژهەڵاتی کوردستانە)،  نەتەوەیەک کە بە درێژای تەمەنی خەباتی دژی دیکتاتۆری کردووە، نەتەوەیەک لە بۆ ئازادیی فەردی و نەتەوەیی ، بۆ ناسنامەی کورد بوونمان لە چوارچیوەی جاڕنامەی مافی مرۆڤ خەباتی کردووە، بۆ پاراستنی کەرامەتی ئینسانەکان، بۆ سەروەری دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ.

 لەو پێناوەش دا هەزاران تێکۆشەری ئەم نەتەوەیە فیدای ئازادی وکەرامەتی ئنسانی کردووە.

نموونە ی هەر زیندوو مامۆستای زانکۆکانی پڕاگ و  سۆربۆنی پاریس ، دوکتور قاسملوو ،سیاسەت مەداری بە توانای کورد، ومامۆستای زانکۆی تاران  دوکتور شەرەفکەندی شەهیدی ئەو ریگایەن. کە واتە نەتەوەیەک بەم هەموو شانازییەی هەیە لە پیناوی ئازادی و رەد کردنەوەی هەر چەشنە دیکتاتۆریەک، مافی خۆیەتی کە خۆی بریار لە سەر چارەنووسی خۆی بدا بۆ دیاری کردنی مافەکانی. هەر وەها رەوتی خەباتی ئازادیخوازانەی جیهان نیشانی داوە کە دیکتاتۆری محکوومە بەگۆرکرنی هەتاهەتای، هەر بۆیە دبێت بلێم  ،پاشماوی سلسلەکانی بنەمالەی دیکتاتۆرەکانی ئیرانی خارج نیشێن محکوومن بە لە بەین چوون. ئەوان ئەگەر بۆ خۆیان لە بیریان چووە کە چەندە جینایەتیان دەر حەق بە نەتەوەی کوردکردوە، ئەوە باش بزانین مێژوو جینایەتەکانی ئەوانی بە تۆماری مێژوو سپاردووە. نەوەکان قازی محەممەد سەرۆک کۆماری کوردستان و سمکۆی شکاک و میراتگرانی خوینی دوکتور قاسملوو ودوکتور شەرەفکەندی سکالا لە سەر هەموو ئەو جینایەتانەی ئەوان تۆمار دەکەن و دەیاندەن بەدادگای عەدالەت بۆ گۆرکردتنی دیکتاتۆریەت و سەلماندینی بیری ئازادی خوازی.{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی