"an independent online kurdish website

١٧ی سێپتێمبەری ئەمساڵ، بیستەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتۆر سەعیدی شەرەفکەندی، سکرتێری پێشوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، هاوڕێی تێکۆشەر کاک فەتاحی عەبدولی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لە دەرەوەی ولات و کاک هومایۆنی ئەردەڵان بەرپرسی کۆمیتەی ئاڵمانی حیزب، بەدەستی تێرۆڕیستەکانی کۆماری ئیسلامیە.braym_lajani

بەو بۆنەوە لە بەرانبەر ڕووحی بەرزی کاک سەعید و کاک فەتاح و کاک هومایۆندا، سەری ڕێزو حوورمەت دادەنوێنم .
من لە ساڵانی ڕابردوودا، لە دووسیمناردا، بە درێژی لەسەر کەسایەتی خەباتگێرانەی کاک سەعیدو رۆڵی ئەو لە حیزب و بزووتنەوەدا قسەم کردوە. هەردووکی ئەو دوسیمنارانە لە ئارشیوی حیزبدا پارێزراون و بۆ  تەلەفزیۆنی تیشکیش نێردراون . ئێستا کە هەر بڵاو نابنەوە هیوادارم دەرفەتێکم بۆ هەڵکەوێت بتوانم پیادەیان بکەم و بە نوسین بڵاو یان کەمەوە.
شەهیدبوونی کاک سەعید زۆری من هەژاند، ئاخر بۆمن هەر سکرتێر و رێبەر نەبوو، باوک و پشت و پەناو  هیواو هیومێدیش بوو لە حیزب دا. بە شاهیدی هاورێیانی ڕادیۆ چل رۆژی تەواو هەموو رۆژێ لەسەرم دەنووسی. ژییاننامەکەشیم هەر بۆخۆم نوسی. زۆر شت ماوە کە جارێ ناکرێ باسیان بکەین. بەڵام لەو بابەتە کورتەدا دوو هەلوێستی ئازایانەو جومێرانەی کاک سەعید وەبیر دێنمەوە، کە یارمەتی دەکەن بە ڕوون بوونەوەی ڕاستیەکی  مێژوویی.
پاش کۆنگرەی هەشتەمی حیزب، وەزعێکی تایبەتی بەسەر حیزبدا هات. بەشێک لە کادرو پێشمەرگەکانی حیزب ئینشعابیان لە حیزب کرد و رێگای خۆیان لە حیزب جیاکردەوە و  هەر بەو ناوەش درێژەیان بە کارو چالاکیەکانی خۆیاندا.
پاش کۆنگرە لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانی کۆمیتەی ناوەندیدا، لە پێوەندی لەگەڵ هەڵوێستگرتن لە بەرامبەر ڕەوتی جیابووەوەدا مەسەلەی چۆنیەتی پاراستن و دیفاع کردن لە مەوجودیەتی حیزب کەوتەبەرباس. ئێمە ئەندامانی رێبەری حیزب ئەو رێگا چارانەمان دەستنیشانکردن کە بۆ پاراستنی مەوجودیەتی حیزب دەبێ کەڵکیان لێوەرگرین. تەنانەت کۆمیتەی ناوەندی گەیشتە ئەو قەناعەتە کە ئەگەر پێویست بێ بۆ دیفاع لە حیزب و مەوجودیەتەکەی چەکیش بەکاربێنین. ئەو مەسەلە باس و وتووێژێکی زۆری لەسەرکرا و سەرەنجام بۆ بڕیار لەسەر دان درایە بەر دەنگی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی.

لە نێو هەمو ئەندامانی رێبەری حیزبدا کە مافی دەنگدانیان هەبوو، ئەوە تەنیا کاک سەعیدبوو کە دەستی موافەقەتی بۆ ئەو بڕ یارە بەرزنەکردەوە و دەنگی پێ نەدا. لە بیرمە ئێومە کە بەرپرسایەتی کۆمیتەکانی نێوخۆی وڵاتمان بە ئەستۆوە بوو، قسەمان ئەوە بوو کە ئەوان دەچنە نێو خەڵک و دەڵێن ئێمە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانین و ئەوەش بەئێمە قبووڵ ناکرێ. کاک سەعید بۆ ڕەدی ئەو ئیستیدلالەی ئێمە وتی خۆ ئێوە گۆڵەتان لە زمانی نەکەوتوە. ئێوەش بە خەڵک بلێێن ئەوانە راست ناکەن. لەوەش زیاتر ئەگەر ئێوە بڕواتان بەخۆتانە کە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانن، مەترسن و خەڵکیش هەرئا
 وا وەرتان دەگرن. ڕەنگە مەسەلەیەکی ئاوا بۆ ماوەیەکی کورت بێتە پێش، بەڵام زوو  تەواو دەبێ. بەو جۆرە کاک سەعید تەنیا کەسێک بوو لە نێو ئەندامانی رێبەریدا کە دەنگی بەو بڕیارەنەدا.
دواتریش ئێمە لە ناوچە  و لە مەیدانی کردەوەدا لە نێو خۆی کوردستاندا لەگەڵ مەسەلەکە بەرەو ڕووبووین. بە داخەوە لە هەندێک شوێن تووشی دەستەویەخەبووبونی چەکدارانەش لە گەڵ یەکتر هاتین. من ئەو دەم بەرپرسایەتی مەڵبەندی سپیسەنگم بە ئەستۆوەبوو کە ناوچەیەکی بەرینی کوردستانی دەگرتەوە و شارێگای هاتووچۆش بوو بۆ نێوخۆی وڵات.

فەرماندەی  ئەودەمی هێزی قەندیلیش، کە لە هێزە هەرە بە هێزەکانی هێزی پێشمەرگەی کورستان بوو ، برای تێکۆشەرم کا سەید رەسوڵی ئەحمەدی بوو و جێگرەکەشی هاوڕێی تێکۆشەرم کاک محەمەدی میقدای واتە کاک  محمەدە ڕەشە بوو. کە هەردووکیان لە کادرە لێوەشاوەکانی حیزبن. ڕەوتی جابووەوەش  هاتووچۆیەکەیان هەر بەو مەسیرەی ئێمەدابوو. جارێک لە ناوچەی بەری مێرگانی پیرانشار دیسان تووشی یەکتر هاتین.

بەشێک لە پێشمەرگەکانی ئەوان   لە دۆڵێکا مابوونەوە و ئێمە زوو لە شوێنی مانەوەی ئەوان ئاگادارکراین و لە ماوەیەکی زوودا دەورەماندان و خستماننە ئابڵۆقەوە. کە ئەوە دەگێڕمە هیچ بە شانازی نازانم . بەڵام ئەوە مێژووە و لەلایەکی دیکەشەوە وا بڵاو کراوەتەوە کە کا سەعید دارێژەری ئەسڵی ئەو شەڕەبووە. بۆیە  تەنیا بۆ مێژوو ئەوەباس دەکەم .
با ئەوەش بلێم ئەلحەق ئەوانیش هەموو هەوڵیان ئەوەبوو لە گەڵ ئێمە دەرگیرنەبن و تا دەکرێ خوێن نەرژێ و بە رێگای دیکە بتوانین وەزعەکە چارەسەرکەین. ئێمە داوامان ئەوەبوو کە ئەوان بێنەوە نێو خۆمان و لە سەنگەرەکانیان بێنەدەر و ڕەگەڵ خۆمان کەون.
ئەو ئابڵۆقەی ئێمە لە دەوری ئەوان زۆری کێشاو  پاش چەند سەعات ئاوامانەوە پێمان وابوو کەدەبێ مەسەلەکە بە شێوەی نیزامی چارەسەرکەین . هەموو بەرپرسانی حیزبی کە لەوێ حازربووین کۆبووینەوە . لە بیرمە من و کاک سەید رەسوڵ و و کاک محمەدەرەشە و چەن کەسی دیکەش لە کادرەکانی حیزب کە لەوێ ئامادەبووین دوای باس و مشۆرەت وامان بە باش زانی پێوەندی بە رێبەرایەتی حیزبەوە بکەین و داوای رێنوێنیان لێبکەین.  بە خۆشیەوە زوو ڕێبەری حیزب وەڵامی داینەوە و کاک سەعید بۆخۆی رێنوێنی کردین کە  بە هیچ جۆر  شەڕمەکەن . بۆخۆی داوای لە بەرێز کا سەید رەسوڵ کرد کە ئابڵۆقەکە ئیدامەبدە
 ن و بە هیچ جۆر نەیەڵین پێشمەرگەکانی ئێمە تەقەبکەن و وەزعەکە درێژەبدەین تا تاریک دادێ و دوایە لە تاریکاییدا  ئەگەر هەر نەیان ویست بێنەوە لاتان، کەلێنیان بۆ چۆڵکەن و رێگایان بدەن بڕۆن.
بەو جۆرە ئەو رێنوێنیە حەکیمانەی کاک سەعید بۆ ئێمە ئەو ڕۆژە گیانی دەیان پێشمەرگەی نەجات دا و حیزبیشی لە تووشبوونی کارەساتێکی تراژیدی دوورخستەوە.
 ئێمە بەلێکدانەوەی ئەودەمی خۆمان کارمان دەکرد. لە بیرمە وتی ئێوە ڕێنوێنی  ڕێبەرایەتی وەبەرچاوبگرن و مەسڵەحەتی حیزب لەوەدایە. لەوەش زیاتر وتی ئەو بڕیارەی کە کاتی خۆی داومانە هەڵوێستێکی سیاسیە و مانای سیاسی هەیە و بەس.
دیسانیش داوای لێبووردن دەکەم لە گێرانەوەی ئەو باسە، بەڵام پێم وابووکە هێنانەگۆرێ ئەو مەسەلەیە خزمەت بە ڕوونبوونەوەیەکی مێژووی دەکا و پێویستە لە جێگایەک باسی لێوەکرابا.

{jcomments off}
١٢.٠٩.٢٠١٢

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی