بە بۆنەی فەوتی باوکی ٢ شەهیدی ڕێگای ڕزگاری کاک ئەحمەدی ڕەمەزانی لە گوندی خەلیفەلیانی مەڵبەندی نەغەدە لە قوڵایی دڵە وە سەرە خۆشی خۆم پێشکێشی بنە ماڵە و کەسوکارو سەر جەم خەڵکی خەلیفەلیان دەکەم و داواکارم خوا سێبوریان بدا.
کاک ئەحمەد باوکی شەهیدان { حەسەن و عەوڵا ڕەمەزانی } و مامی شەهید {خالید ڕەمەزانی} بو مرۆیەکی گەلێ دڵپاک و کوردێکی تۆخو دڵسۆزو حیزبیەکی بە ئەمەگو خۆنەویست بو، لە ڕاستیدا نمونەی بەبەزەیی و ئەمەگناسی بو. کاتێک پێشمەرگەیەک شەهید دەبو وەک کوڕی خۆی بۆی بەپەرۆش بو ، ئەوەت لە ڕنگو ڕوخساریدا بەدی دەکرد. کاتێک { حەسەن} ی کوڕی شەهید ببو من دڵخۆشیم دەداوە دروست پێچەوانە کەیم هاتە بەر چاوو نیشانەی خەمم لە رواڵەتی دەرک نەکرد و پێی کوتم: مامۆستا کوڕ مردن کارەساتێکی زۆر قورسو گرانە ،شادم بەوە کە لە هەڵگرتنی ئەو بارە گرانەدا تەنیا نیم وبارەکە لە سەر شانی هەمو خەڵکی کوردستانە، ئێستا حەسەن هەر کوڕی من نیە و ڕٶڵەی هەمو دایکو باوکێکی کوردی بەشەڕەفو بەویژدانە، بۆیە ناڕەحەت نیم و لەسەر شانم زۆر سوکو هاسانە. حەسەن کوڕی حیزبە ، سەرەخۆشی لە خۆتان بکەن و منیش شانازی بەوەدەکەم ناوم لە ڕیزی ناوی باوکی شەهیدانە.
جاڕێکیتر سەرەخۆشی لە خۆم بنە ماڵە و هاوسەنگەرانی وخەڵکی خەلیفەلیان دەکەم.
براتان مەلا برایم مەجید پور ١٤/٩/ ٢٠١٢ هولەند{jcomments off}