دیموکراسی نه ئیدۆلۆژیه،نه ئامانج،به‌ڵکوو سیستمێکی حکومه‌تیه که به ،به شداری وچاوه‌دێری خه‌ڵک له ئاستێکی به‌رفراواندا دابین ده‌کاو هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران که‌م ده‌کاته‌وه، ئه‌م سیستمه به ستراوه‌ته‌وه به که‌لتوور،خوو ره‌وشت،مێژوو، باروودۆخی ناوچه‌یی،که له شێوه‌ی جۆراو جۆر،گرفتی ده‌سه‌ڵاتداری که‌م ده‌کاته‌وه که بریتییه له پاشایه‌تی،کۆماری،سه‌رمایه‌داری،سوسیالیستی،مه‌زهه‌بی،شایانی به‌رێوه‌بردنه.
دیموکراسی له پێوانه‌کانیدا بۆبارودۆخی ئه‌مرۆ باشترین سیستمه که تا کوو ئێستا بێ وێنه بووه ،هیچ سیستمێک نه‌دۆزراوه‌ته‌وه که له دیموکراسی باشتر بێت و له‌جێگای دابنرێت هه‌روه‌ها ،هه‌ندێک له تایبه‌ت مه‌ندیه گرینگه‌کانی ئه‌م سیستمه حکوومه‌تیه به شێوه‌یه‌کی کورت کراو ده‌خه‌ینه به‌ر باس .
1_جیا کردنه‌وه‌ی هێزی سێ لایه‌ن ،یاسادانان(قانون گذاری)،ده‌سه‌ڵات به‌رێوه به‌ری(دولت)،دادوه‌ری(دادگستری)له‌سیستمی حکومه‌تی دیموکراسی به شێوه‌ی بنه‌ره‌تی به فه‌رمی ئه‌ناسێندرێت و تێكه‌ڵکردنه‌وه،ده‌ستێ وه‌ردان، ئه‌رکی به‌ر پرسایه‌تی ئه‌م هێزانه له‌کاروو باری یه‌کتردا به هیچ شێوه‌یه‌ک شیاوی وه‌رگرتن نیه.
له‌م سیستمه‌دا هێزه ناو براوه‌کان نابێت برۆنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کتره‌وه،جیا که‌ردنه‌وه و سه‌ر به‌خۆیی هێزه‌کان له یه‌کتر، زامنی دابین کردنی مافی کۆمه‌مه‌ڵانی خه‌ڵک و له‌مپه‌رێکه له به‌رانبه‌ر پیلانی ده‌سه‌ڵاتداران به دژی خه‌ڵک.
2_چالاکی ئازادانه‌ی حیزبه‌کان ، رێکخراوه‌کان، کۆمه‌ڵان و پێکهاته سیاسیه‌کان،سنفی و مه‌زهه‌بی له سه‌ر ئه‌ساسنامه و راگه‌یاندراو به فه‌رمی ئه‌ناسرێت و له‌م باره‌وه هیچ جۆره سنورێک بۆ دانارێت و له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه قه‌ده‌غه ناکرێت ،سه‌قامگیری فه‌ره حیزبی له‌م سیسته‌دا زه‌روریه‌تی ره‌خنه گرتن له ده‌وڵه‌ت له پێناوی پێدا گرتن بۆ نوێ بوونه‌وه‌ی کاروبارو، روون کردنه‌وه‌کانیان بریارێکی په‌سه‌ند کراوه.
له‌م سیستمه‌دا مافی حیزبه که‌مینه‌کان له لایه‌ن حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه به فه‌رمی ئه‌ناسندرێت و به شداری نوێنه‌رانی که‌مایه‌تیه ره‌گه‌زیه‌کان،مه‌زهه‌بیه‌کان ،سیاسیه‌کان ،له پاڵمان ،وه‌فدی ده‌وڵه‌ت بۆ پله‌وپایه‌ی گرینگ ،گه‌ره‌نتی ئه‌کرێت .
3_له دیموکراسیدا،یاسا پێوه‌ر و پشتیوانی خه‌ڵکه ،کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له به‌رانبه‌ر یاسادا هاوسه‌نگ و هاوته‌رازن، باروودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی پله‌وپایه نابێته پوانێک له به‌رانبه‌ر یاسادا.
له‌پشتی هیچ ده‌رگایه‌کی داخراودا بۆچینێکی تایبه‌ت ، دادگا پێک ناهێندرێت
لێپرسینه‌وه‌ی تاکه‌کان، ئه‌گه‌ر به‌رپرسه باڵاکانیش بێت له دادگایه‌کی گشتی و ئاشکرادا پێک دێت و مافی هه‌ڵبژاردنی پارێزه‌ر به به‌شداری لیژنه‌ی دادوه‌ری که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
4_له بنه‌مای ئه‌ساسی دیموکراسی: کرده‌وه‌ی به‌ر پرسانی حکومه‌تی ده‌بێ له ژێر چاوه‌دیری خه‌ڵکدا بێت .دابینکردنی ئه‌م چاوه‌دێرییه به شیوه‌ی ئازادی را ده‌ربرین گه‌ره‌نتی ده‌کرێت .
ئازادی راده‌ربرین بریتییه، له رۆژنامه‌وانی ،راگه‌یاندراوه گشتیه‌کان ،ره‌خنه له ده‌وڵه‌ت و به بێ هیچ جۆره سانسۆرێک ده‌کرێ له راستیدا سانسۆری سیاسی بوونی نیه.
5_ دابینکردنی هه‌ڵبژاردن :بریتییه له پاڵێوراو بوون و هه‌ڵبژاردنه که گه‌ره‌نتی ده‌کرێ به شێوه‌یه‌کی قۆناخی و به ده‌نگی راسته‌و خۆی خه‌ڵک روو ده‌دات .
له سێبه‌ری سیستمی فره حیزبی وپاڵمان هه‌ڵبژێردراو ناچیته چوراچێوه‌ی حکوومه‌ته‌وه. به‌رێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌تی، ناتوانن، دۆخی پاڵێوراو بسه‌پێن به سه‌ر که‌سانی دیاریکراودا و په‌رواویز خستنی که‌سانی تر که له گه‌ڵ سیاسه‌ت و کرده‌وکانی ئه‌واندا نین نابێت سنووردار بکرێت.
6_پشتیوانی له مافی مرۆڤ و ئاشتی خوازی و دژایه‌تی له گه‌ڵ شه‌ر له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیموکراسیه به ره‌نگدانه‌وه‌ی مرۆڤیه،دیمووکراته‌کان به فیرۆدانی سه‌رمایه‌ی ئینسانی و مادی ،وڵات له شه‌ردا خۆ ده‌پارێزن و باوه‌ریان به ئه‌وه‌یه که کێشه‌کان له رێگای وتووێژ و دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت.
7_سیستمێک که له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراسی بێچم بگرێ ، ده‌نگی خه‌ڵک له پێشه‌وه‌ی کاره‌کانیاندا یه و به خواستی خه‌ڵک له پله‌و پایه‌ی خۆیان چاو پۆشی ئه‌که‌ن ،ته‌رک کردنی ده‌سه‌ڵات به خواستی خه‌ڵک نیشانه‌ی راستی بوونی ده‌سه‌ڵاتداران و له‌و بنه‌ما گرینگانه‌ی به‌راوردی کرده‌وه له گه‌ڵ دیموکراسیه.
8_ له‌نیزامی دیموکراتیک،له‌و شوێنه‌وه که ده‌نگی خه‌ڵک ،دیاری که‌ری درێژه‌ی حکوومه‌ته،سه‌رنج راکێشانی خه‌ڵک ئامانجی سه‌ره‌کی حکوومه‌ته.{jcomments off}