فیلمی سینەمائی شەقامی دوکتور قاسملو لە نوسین، بەرهەم هێنان و دەرهێنانی فەتحی میرزائیان، لە دەوری سەرەکی ڕۆژین فەیزولاپور لە ڕۆڵی هێرۆ، فەرهاد ئەمینی لە ڕۆڵی هاوار، ڕزگار موحەمەدی لە ڕۆلی هومایون و نواندنی هونەری فاتیح سالحی لە مانگی ئۆکتوبر دا لە فستیوالی نیودەوڵەتی گۆتام لە شاری نیویورک نمایش دەکرێت.
شێوازی ئەدەبی وئامانجی سەرەکی فیلم
شەقامی دوکتور قاسملو چیرۆکێکی ڕۆمانسی عاشقانەیە کە تێکەڵاویەک لە فانتزی (خەیاڵ) و ریئالە بە شیوەی سورڕیئالیستی لە سەر مرۆڤی کورد لە ئێران و لە ژێر دەسەڵاتی ناعادلانە و زاڵمانەی کۆماری ئیسلامیە کە نابەرابەری کۆمەڵایەتی، کەلتوری و سیاسی، دست درێژی، تێرۆر و ئیهانە بە مافی نەتەوەئی کورد لە سەردەمی مودیرنیتە و گلوبالیزمی دیمۆکراسیدا لە خۆ دەگرێت. ئامانجی سەرەکی فیلم، هەوڵدانی زیاترە بۆ ناساندنی سیمای تیرۆریستی، هێەرش بەر و دڕندانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خەڵکی کورد و ڕخنە گرتنە لە چاو پۆشی بیست و سێ ساڵەی دادگای ویەن سەبارت بە ئیگنۆری پەروەندەی تیرۆری دوکتور عبدالرحمان قاسملو و هەڤاڵانی.
کورتەی سناریۆ (سینۆفز)
هاوار لاوێکی کوردە کە سەرەڕای لە ژێر تەنگ و چەڵەمە وسام و هەیبەتی بیڕەحمانەی کۆماری ئیسلامی ئیران لە گەل هاوڕێیانی دەست بە خەباتی مدەنی دەکەن و شەوانە لە سەر دیوارە کانی شاری سنە دروشمی زدی ڕژیم دەنوسن و پوستری ڕیبەرانی شەهید بڵاو دەکەنەوە کە شەوێک لە لایەن گاردی خفاشەوە (لباس شخصی) دەبینرێن کە ڕاونانیان دەبێتە هۆی بنەمای خۆشەیستیەکی گەورە و دڵتەزێن. هیرۆ کچە کوردێکی لاو، کاتی بردنی زبڵ و کردنەوەی دەرگای ماڵەکەیان لە گەڵ ڕا کردن و هناسەسواری هاوار بەرە و ڕو دەبێتەوە کە بە بینی چند پۆستریکی قازی موحەمەد و دکتر قاسملو و دکتر شەرەفکەنی لە دستی هاوار، دەیشارێتە وە و دەربازی دەکات کە پاش چەن ڕۆژێک و لە گەڕانەوەی هاوار بۆ لای هێرۆ بە مەبستی سوپاس و پێزانین، هاوڕێیەتیەک لە نێوان شۆرش برای هێرۆ و هاوار دروست دەبیت کە دەبێتە مایە دڵداری و خۆسەویستی نێوان هێرۆ و هاوار بەڵام هومایون خاڵۆزای هیرۆ، کە بۆ گاردی خفاش سیخوڕی دەکات هێرۆی خۆش دەویت و ئە مەش دە بێتە مایە نیگەرانی و قوربانی دانێکی گەورە کە……………… {jcomments off}
شەقامی دوکتور قاسملو یەکەم بەرهەمی سینەمائی فەتحی میرزائیانە کە ساڵەکانی دوهەزار و یازدە و دوهەزارودوانزە لە هەرێمی کوردستان و لە شاری کۆیە بەرهەم هێندراوە. موزیکی فیلم بەرهەمی هونەری لێزان قادر کۆییە و کارگەردانیی هونەری فیلم (مدیر فیلم برداری) بە ئستۆی کرس چەمبرز خەڵکی ئینگلستان بووە کە شایانی باسە کیوان فاتحی وەک یاریدەدەر و و ێنە گری بەشی دوهەمی فیلم ڕۆڵی تایبەتی بووە. گروپی برهەم هینەر و ئەکتەرانی شەقامی دوکتور قاسملو هونەرماندانێک لە ئاڵمان و ئینگلستان و کوردکانی ڕۆژهەڵاتیی پەڕیوەی هەرێمی کوردستانن.
فەتحی میرزائیان خەڵکی کوردستانی ئێران و ناوچەی کرماشانە کە سیتی زنی بریتانیا و نیشتە جیەی ئینگلستانە.