"an independent online kurdish website

هەرلە گەڵ هەڵگرسانی شورشی گەلانی ئێران دژی رژیمی پاشایەتی ودزینی بەرهەمی ئەو شورشە لە لایەن ئاخوندەکانی دەسەڵات ویستەوە یەکەم هەنگاو، دژایەتی کردن بوو لە گەل بە قەولی خۆیان ئیستکباری جیهانی واتە ئەمریکاو ئیسرائیلsmko-bekes-2012

و بۆ ئەوەش یەکەم هەنگاو گرتنی سەفارەتی ئەمریکا بوو لە ئێران و بە دوایی ئەوەدا شەر دژی ئوپوزسیونی ئێرانی بە تایبەت گەلی کورد و دواتر شەری ئێران و عیراق و بەمەش نەوەستا کەوتە دەسگیر کردن و ئیعدام کردنی هەزاران کەسی بێ تاوان و فشاری زۆر بۆ سەر خەڵکی ئێران وهەزاران بەڵای تر، دواترینیان ترسی زۆری لە ئینترنیت وسەتەلایتەکان کەئێستا بوتە هۆیی ئەوە کە رۆژانە کاری گروپی نیزامی کۆ کردنەوەی ماهوارە و کونترۆل کردنی ئینترنیت وکافە نیتەکانە،گرانی و بێکاری و مادە بیهوش کەرەکان و زۆر دەردی نەخوازراوی دیکە لە ناو کۆمەڵگایی ئێران داو لە گەل ئەمەش دا شەری ناو دەسەڵات و لابردنی مۆرەکانی ناو خۆکە رۆژانێک خۆش خزمەتیان بەم رژیمە کردووە و تەنانەت گرتن و کوشتنیان لە لایەن دەسەڵاتەوە ئیتر ئەو پەری زەبونی ئەم رژیمەیە و رژیمی خستوەتە ئەو پەری بوحرانەوە کە دەر چونی ئاستەمە و لە سەر و بەندی لە ناو چون دایە بۆیە کە سەرنج بدەین بە دوایی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەل ئەوەی کومەڵە هێزیکی لە پێش دا دامەزراو هەبوو ، کۆمەڵە هێزێکی تری نوێش دروست بوون، ساڵ بە ساڵ هێزی ئوپوزسیون بە شێوەیەکی بەر بڵاو و لە ژێر ناو ودروشمی جیاواز دا زیاد بوون چەند حیزبێکی تا رادەیەک گەورە و زۆر حیزبی بچوکیش دامەزراون و کەم و زۆر پێگەی جەماوەری یان لە ناو خۆ و دەرەوەی کوردستانیش هەیە.

ئەم هێزانە بەردەوام هەوڵیان دا تا لە چوارچێوەی ئێرانی ئیسلامی دا داخوازەییەکانی خەڵک بە دی بێنن، بەڵام رژیمی جمهوری ئیسلامی کە بروای بە نەتەوەی جیاواز و بیرو رایی جیاواز نی یەو دەسەڵاتی رژیم تەنیا لە ناو ولایەتی فەقی دا دارێژراوە کە لادان لە ولایەتی فەقی کوفرەونابێ و ناکرێ، بۆیە هەر لە سەرەتاوە ئوپوزسیون کەوتنە بەرەی دژەبەری جمهوری ئیسلامی ئێران و بە ناوی زیدی ئینقلابی ئیسلامی ، واتە دژی شورشی ئیسلامی ناو دێر کران وشەر بە دژی ئەم هێزانە دەستی پێ کرد و بە ناوی کافرو بێ دین و زۆر شتی تر لە هەموو هێزی دەسەلات و هەموو جۆرە چەکێک  کەڵک وەر گیرا بۆ سەرکوت کردنی هێزەکانی ئوپوزسیون بە تایبەت کوردەکان کە بە داخەوە بووە هۆیی ماڵ ویرانی زۆر و شەهید کردن و بریندار کردنی هەزاران رۆڵەی کورد و فشاری زیاتر بۆ سەر ئوپوزسیونی ئێرانی کە بە تەنیا بستە خاکێک نەما لە هەموو خاکی ئێران دا کە جێگەی ئوپوزسیونی دژبەری کوماری ئیسلامی تێدا بێتەوە و بە ناچار لە سنورەکان و شارەکانی باشوری کوردستان و عیراق و تەنانەت دەرەوەی وڵات نیشتە جێ بوون، کە ئەمەش لە قورسایی هێز و دەسەڵاتی نێو ئوپوزسیونی هەم لە ناو خۆیان و هەم لە ناو خەڵک دا کەم کردەوە تا ئەو رادەیی کە زۆر کەم رەنگ بوون.

کێشەکە هەر بەمە کۆتایی نەهات بەڵکو لە لایەکی ترەوە لە لایەن دەسەڵاتی شومی ئاخوندی یەوە پیلانی تیرور دەستی پێ کرد و لە باشوری کوردستان و دەرەوەی وڵات بە دەیان و سەدان کەس کە پێشمەرگە و کادر و رێبەرانی ناوداری ئوپوزوسیونی ئیرانی و کوردی بوون تیرور کران و لە پێناو بەرژەوەندی ئابوری دا شوێن ون کران و بوونە سەودای بازرگانی بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی و ئەو وڵاتانەی کە تیرورەکانیان تێدا ئەنجام درا بوو. لە لایەکی ترەوە بە داخەوە شەری ناو خۆیی و خۆ خواردن و پارچە پارچە بوون و پەروازە بوونی شۆرشگێرانی ئیرانی و بە تایبەت کورد بۆ دەرەوە، بووە هۆیی زیاتر لاوازی ئوپوزسیون و تا ئەو رادەیی کە هەر چی هێزەکان لەت و کوتیان زیاتر لێ دەبێتەوە بە ناوی جۆراو جۆر، زیاتر خەڵک بروا و متمانەیان بە شۆرش و شورشگێران نامێنێ و ئەمەش دەبێتە هۆیی سەرەکی بۆ بێ دەنگ بوونی خەڵک کە نەزانن کێ رێبەرییان دەکات بۆ بزوتنەوەیەکی جەماوەری بویە بێ دەنگ بونیان هەڵ بژاردووە لەم ئان و ساتە وەختە گرینگە دا کە هەموو وڵاتانی دیکتاتۆری خەریکی دارمانن و پایەی دەسەڵاتی زاڵمان رۆژ لە گەڵ رۆژ زیاتر بەرەو روخان دەچێ، و پایەی رژیمی جمهوری ئیسلامیش بە هویی ئەو هەموو گەمارۆ ئابوری یەی کە لە سەریەتی و فشاری لە رادە بەدەری دوڵەتانی دنیا بە تایبەت ئەمریکا و ئیسرائیل کە هەم لە باری دەرونی یەوە شەرێکی نەخوازراوی بۆ دەسەڵات دارانی ئێرانی دروست کردووە کە شەو و رۆژ بیر لە شەرێک بکەنەوە کە دەیان هەوێ بە هەر نرخێک بێت خۆیانی لێ لا بدەن و حکومەتە لەرزوکەکەیان لە سەر پێ رابگرن و لە لایەکی تریشەوە بە هەڵبژاردنی نمایشی بە دنیای دەرەوە بڵێن دیموکراسی لە ئێران دا هەیە و سەیر بکەن کە ئازادی لە ئیران دا چەند زۆرە کە خەڵک بە دڵی خۆیان پەرلەمان و رەئیس جمهور هەڵ دەبژێرن کە لە راستی دا نە رەئیس جمهور و نە پەرلەمان هیچ دەسەڵاتێکیان نی یە و ئەوە تەنیا ولایەتی فەقی یە کەدارێژەری قانونەکانە و دەسەلات دار هەر کەس بێت دەبێ وەک توتی تەنیا ئەو وشانە بڵێتەوە کە خامنەیی دەیلێ وەک یەکەم کەسی رەێبەری ئێستای ئێرانی ئیسلامی و ئەو قانونانە دەبێ پەیرەو بکرێ کە ولایەتی فەقی دای رشتوون.

هەر وەها گرینگە بزانین لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە سەر هەڵدانی جەماوەری تێدا دروست بووە دوور نین لە ئێرانەوە، لە گەڵ ئەوەی بیرو بۆ چونی زۆر جیاواز لە نێو شورشە جەماوەری یەکاندا بە دەر دەکەوێ، بەڵام لە یەک شتی گرینگ دا هەمویان یەک راو یەک بۆ چونن ، ئەویش ئازادی و رۆخانی دەسەڵاتی زۆرداری یە.

گەر کوردەکان پێ یان وایە لە ناو ئوپوزسیونی ئێرانی دا ناتوانن داواکانیان بگونجێنن ئەمە هەر زۆر ئاسایی یە چونکە زۆرێک لەوان کورد هەموو کات بە تەجزیە تەڵەب دەناسن واتە جودا خواز، بۆیە دەبێ بەوان بوترێ کە کورد داوای ماف و ئازادی و خاک لە کەس ناکات بەڵکو ئەوە خاکی کوردستانە کە مافی کوردەو برای فارس یان برای تورک یان عەرب و بەلوچ و هەر کەسێکی تر تۆش خاکت هەیە و نەتەوەت هەیە زۆر پێتان خۆشە با بە یەکەوە وەک برا لە حکومەتێکی فیدراڵی دابین گەر پێتان خۆش نەبوو. بێ منەتانە پێ یان بڵین ئێوە مالی خۆتان و ئێمەش ماڵی خۆمان ، باشە هێزێک نی یە کە فارس یان تورک یان عەرب بن کە تەنانەت سەد کەسیان هەبێت و ئوپوزسیونیش بن ئەگەر بە ژمارە هیزەکانیان بژمێرین. ئیتر بۆ دەبێت کورد بە دیان هەزار شورشگێرەوە و بە خەڵکێکی شۆرشگێرەوە کە خاوەنی دەیان هەزار شەهید و بریندار و خەباتێکی بەردەوامە و داوای دیموکراسی و فیدراڵی و ئازادی لە کەسێکی بێ هێز و دەسەڵات بکات ، کە هەر لە ئێستاوە هیچی بە دەست نی یە بەڵام دژی داخوازی یەکانی نەتەوەی کوردە. تا کەی دەبێ ئێمە داوا بکەین ، بۆ نابێ یەکجار بڵێن ئەمە مافی خۆمانە و خۆمان خاوندارین.

بۆیە گەر ئوپوزسیونی ئیرانی و بە تایبەت کوردی راو بو چونەکانیان زۆر جیاوازە و یەک ناگرێتەوە کە ئەمە هەر زۆر ئاسایی یە وەک دەڵێن زۆر جار دوو براش لە ماڵێک دا وەک یەک بیر ناکەنەوە،بەڵام گرینگە بزانین هەموو ئوپوزسیونی ئێرانی و بە تایبەت کوردەکان لە یەک خاڵ دا هەمویان هاوبەشن کە روخانی جمهوری ئیسلامی یە  وئازادی خاکی ئیران لە دەست ئاخوندەکانە، بەم هۆیە گرینگەیە کە دەبێ ئوپوزسیونی ئێرانی و کوردی پلاتفۆرمێکی هاوبەش دابرێژن لە سەر تەنیا یەک خاڵ کە  بێ دەنگی خەڵکی ئیران و رۆژەهاڵاتی کوردستان بشکێنی و سەر هەڵدانی لێ بکەوێتەوە بۆ ئازادی و رزگاری خەڵکی ئێران لە دەست رژیمی ئاخوندەکان ، ئەویش تەنیا ئازادی و روخانی کۆماری ئیسلامی ئیرانە کە هەمویان لە سەری هاو بیرو هاوران ،بویە بە هیوایی ئەوەی کە هەموو ئوپوزسیونی ئێرانی و بە تایبەت کوردستانی لە ژێر چەتری *بەرەو ئازادی و روخانی کۆماری ئیسلامی* دا بکەونە یەک بەرەوە بۆ خروشانی شۆرشێکی جەماوەری و شکاندنی بێ دەنگی خەڵک کە ئەمە یە دەتوانێ سەرکەوتنی  خەباتی چەندین ساڵەمان بۆ مسوگەر بکات و گەل بە ئازدی بگات ،با جارێ لە دابەش کردنی دەسەڵات و کورسی واز بێنین و هەموو حیزبەکان و تاکەکان بیریان بیری ئازادی خاکی ئێران لە دەست ئاخوندەکان دا بێت ئەو کات گەل سەنگی مەحەکە و دەنگی خەڵکە کە دەتوانی کورسی دەسەڵات دابەش بکات،بۆ ئەو کەسانەش کە حەزیان لە دەسەڵات و پوست و مقامە بێ خەم بن و دڵنیا بن کورسی دەسەڵات ئەوەندە زۆرە کە بەشی هەموو دەسەڵات داران و دەسەڵات ویستان دەکات و کەس بێ بەش نابێت بۆیە با وێرای ئەوەی بوچونی جیاوازمان هەیە بەڵام لە یەک خاڵی هاوبەش و رێگایەکی هاوبەش و یەک بۆ چونی هاوبەش داکە روخانی رژیمە یەک گرتوو بین و ببینە هاندەری شورشێکی جەماوەری خەڵکی ئێران و کوردستان و باکوردستان بکەینە دەروازەی راپەرین و خەڵکی کورد و ئێران لەم رژیمە نگریسە رزگاری بێت و یەکگرتن بکەینە هەوینی سەرکەوتن بە تەنیا دروشمی *بەرەوە ئازادی ئیران لە دەست رژیمی ئاخوندەکان* بەو هیوایە بە زوترین کات هیواو ئاواتی هەموو ئازادی خوازانی ئیران بە دی بیت. و ئێرانێکئ ئازاد و فیدراڵ بێتە دی کە خەونی هەموو ئازادی خوازانە.

سمکۆ بێکەس

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی