"an independent online kurdish website

هێشتا چەند ڕۆژ لە ماڵ ئاوا کردنی سەرماو سەهۆڵی ڕێبەندان و ڕەشەمەی زستان و بە مێژوو سپاردنی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی بە هەموو خۆشیو و ناخۆشیەکانیەوە، لە کۆمەڵی مرۆڤایەتی و هەموو گیانلەبەرانی سەر زەویی تێنەپەڕیبو. ‌هێشتا ترۆپکەی چیاکانی داڵەهۆ و شاهۆ و بەشێ لە زەنجیرە چیای بایکەوان سپی بوو.

osman_elyasi

گوڵ و گیاو و گوڵاڵە، نەرگس و هەڵاڵە و لوتەوانە بە هەموو وێنەکانیەوە، بناری چیاو و دەوەن و شیو و دەشت و دۆڵ و ڕەپ و مێرگ و شوێنی بۆنە گشتیەکانی ئەو دەوەرانەی، بە دیمەنێکی سەیر و سەرنج ڕاکێش و هەز هێنەر ڕەشت بوو.

سرووشت دیسان بە گیان و بەرگ و وێنەیەکی نوێوە لە شوێنی بۆنە گشتیەکانی ئەو دەوەرانە، چاوەڕوانی لەباوەش گرتنی پۆلی ڕەشبەڵەک و دڵ ئاشقان و ئاشقانی سرووشت و ڕزگاری گەل و نیشتمانی دەکرد.

ڕەوڕەوەی یاسای سرووشت، ڕەوش و ڕێگای خۆی بێ باک لەکەس دەپێوە، چەند خولێک بە تەمەنی ڕۆژ نەمابوو، سێوەری چیای بەمۆ مەکۆی تێکۆشەور و شەهیدانی هەمیشە زیندوی داڵەهۆ و شاهۆ و ناوچەی سەلاس، هێدی هێدی داخشایە خوار و ڕوناکی هەڵدەماڵی.

لەگەڵ هاوڕێیەک لە دەرگای مەقەڕەکەمان بە پێوە ڕاوەستابوین پێکەوە قسەمان دەکرد و لەبیری خۆ کۆ کردنەوە بۆ ژوورەکەی خۆمان بوین، بێ چاوەڕوانی بەڕێز و تێکۆشەر کاک محەمەد نەزیف قادری ئەندامی جێگیری کۆمیتەی ناوەندی و قوتابی مەکتەبی پێشەوا، هاڕێی تا سەری د. قاسملو و د. شەرەفکەندی و بەرپرسی کۆمیتە شارستانی داڵەهۆ، ‌‌هێشتا لە نێو چڕی دار و بەردەکان دەر نەکەوتبوو بگاتە لای ئێمە، هەر لەدوورەوە بە دەنگی بەرز فەرمووی کاک عوسمان، منیش وەڵامم دایەوە، وتی وەرە،  بەرەو لای ڕۆیشتم پاش تەوقە کردن فەرمووی خۆت بخە ڕێ. وتم خێرە، بۆ دەفتەری سیاسی نامەیەکە بیبە بۆ د. سەعید.

دیارە من حەفتەیەک لەوەو پێش لە دەورەیەک نزیکەی ٢ مانگی خایاند لە بنکەی دەفتەری سیاسی بەکۆڵێک چاپەمەنی و نامەیەکی سکرتاریا بۆ بەڕێز بەرپرسی کۆمیتەی شارستانی داڵەهۆ گیشتبومە بنکەی هێزوو کۆمیتە شارستان لە ناوچە.

لە بەیانیەکەی ڕا پاش وەرگرتنی نامەکەو ئەو ڕاسپاردانە لەلایان بەڕێز بەرپرسی کۆمیتە بەمن درا کە پەیوەندی بەو نامەوە هەبوو لە هاوڕێیان ماڵ ئاوایم کرد وپاش دوو ڕۆژ لە عەسرانێکی دێر گەیشتمە بنکەی دەفتەری سیاسی لە گەورە دێ.

لەشەوەکەی بۆ خەوتن بومە میوانی بەڕێزان کاک مهەندیس ڕەزا خەیاتی و کاک ڕەشیدی قازی، یادیان بەخەیر و لە هەرکوێ هەن تەمەنیان درێژبێ.

 لە بەیانیەکەی ڕا بە ئاسمانێکی سافو و بێ تەم و مژ و بە تیشکی هەتاوێکی تامەزرۆی بەرە بەیانی، بە دیمەنی سرووشتێکی سەوزی چیاو هەورازوو ترۆپکە و شیو و دۆڵەکانی چووار دەوری دەفتەری سیاسی، لە سەعاتی ٩ی بەرە بەیانی لە مێوان خانەی حیزب وەدەرکەوتم، بە نیەتی ڕۆیشتن بۆ خزمەتی نەمر د. سەعید. بەڕاستی زۆر ئارەزووی بە خزمەت گەیشتنی ئەو گەورە پیاوەم دەکرد، لەبەر ئەوەی دوو خول زیاتر بگەمە خزمەتی لای ڕێگام گرتو و بەسەر چەند هەورازدا بازم دا و لە شیوەکە سەرکەوتم، کە سەرم هەڵبڕی دیتم نەمر د. سەعید بە کراسێکی سپی و بە زیپێکی کورتی (چکۆڵە) لە ژێر پاساڕی ماڵی کۆمیسیۆنی ئینتیشاڕات لە سەر سەندەڵیە دانیشتوە و خەریکی نووسینە.

لە ڕاستی چەند چرکە چومە نێو خەیاڵێکی قووڵ و دونیایەک شتم بە خەیاڵ بینی کە پەیوەندی بە ڕابردوو و داهاتووی ئەو گەورە پیاوەوە هەبوو، لە کۆتایی خەیاڵەکەم بە خۆمم گوت کاک د. سەعید خەریکی نوسینی وتاری سیاسی ڕادیۆ دەنگی کوردستان بۆ بەیانی. هێشتا یەک خوولی مابوو بگەمە خزمەتی، سەری هەڵبری و منی بینی، ئیتر سەرنجی منی دا تا گەیشتمە خزمەتی، پاش سڵاو و تۆقە و ماچ کردنمان لەسەر سەندەڵییەک لە تەنیشتی دانیشتم دوو جار بەخێرهاتنی کردم. فەرمووی کەی هاتووی، وتم دوێینە عەسر، لە ڕاستی من ئاشنابووم بۆ د. سەعید، دەیان جار تەشریفی دەهێنا بۆ مێوانخانە بۆ نان خواردن پێکەوە لەگەڵ کۆمەڵێک کادری پێشمەرگە و کۆمیتەی ناوەندی نانمان دەخوارد دەیان جار سڵاوم دا بۆ خزمەتی. بەڵام سڵام و عەلەیک و تۆقە کردنەکەی من هەواڵێکی تری دەدا.

پاش دوو خوول ئیتر چوین بۆ شوێنی کاری ڕۆژانەی خۆی پاش دانیشتنمان، وتم کاک محەمەد نەزیف قادری لەگەل هاوڕێیان زۆر سڵاویان کردووی. ئەویش ڕوحی شاد بێ زۆر بە بزە و خۆشحاڵیەوە هەواڵی کاک محەمەد نەزیف و هاوڕێیانی پێشمەرگەی پرسی، نامەکەی بەڕێز کۆمیتەی شارستانم پێ فەرموو.

باش لەبیرمە دوو جار چاوی بە نێوەڕۆکی نامەکە داخشاند و چەند پرسیاری سەبارەت بە نامەکە لە من فەرموو، منیش زۆر بە باشی تەواوی ئەو ڕاسپاردانە لەو بارەوە بەمن درابوو بۆ ئەو گەورە پیاوەم گێڕاوە. شەهید د. سەعید فەرموی کەی دەگەڕێیتەوە، وتم نازانم بەڵام یەک ڕۆژ پێش ڕۆیشتنم دێم ئاگادارت دەکەم. فەرمووی نامەیەکم هەیە بۆ بەڕێز کاک محەمەد نەزیفی قادری.

لە نیوەی دووهەمی مانگی ١١ی ساڵی ٦٣ی هەتاویی لە بنکەی دەفتەری سیاسی لەگەورە دێ کۆبونەوەیەکی گشتیی بۆ هەموو ئەندامانی ڕێبەرایەتی هەر لە جێگری سکرتێر بگرە تا بنەماڵەی کادرو پێشمەرگەکانی حیزب و ڕێبەرایەتی تێیدا بەشداربوون. لەو کۆبونەوە بەڕێز فەتاح کاویان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پێشووی ح.د.کا لەسەر وشەو پلپۆت و پلپۆتیەکان خەمیری سوورو سیهانۆک لە کەمبوجیا قسەی بۆ بەشداران دەکرد. بە شێوەیەکی زانستی و دێکۆمەنت و بە بەڵگە باسی وڵاتی کەمبوجیا لە هەموو بارەکان کرد. لەبارەی جوغرافیاو دەسەڵاتی حوکمەتی پێشوو، سەر ئەنجام بە دەسەڵات گەیشتنی پلپۆتیەکان. مەگەر شۆڕشگێڕان و مێژوو نوسانی ڕاستگۆ بزانن پلپۆتییەکان چ بەڵایەکیان بەسەر چینو توێژەکانی ئەو وڵاتە هێنا.

پاشان نەمر د. سەعید هەستایە سەرپێ و لەچەند خوول بە شێوەیەکی زانستی و پاراو لەسەر ئسوولی کۆموونیست و مانیفیستی حیزبی بلشوێک لە سۆفییەتی و تیئو ریسینەکانی ئەو مەکتەبە لەسەر سۆسیالیزم و کۆمونیزم و کۆمەڵی سەرمایە داری و وڵاتانی جەهانی سێهوومی هێنا گۆڕێ.

فەرمووی لە وڵاتێک دا ‌هێشتا قۆناغی سەرمایەداری تەی نەکردبێ و هێشتا ئاسەوارەکانی فیئودالیزمی پێوە دیار بێ و هۆشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتیی… گەشەی نەکردبێ، بە بۆچوونی مامۆستایانی ئەو سیستمە دەبێ لە قۆناغی یەکووم دەست پێبکرێ، ئەویش سیستمی دیموکڕاسییە. لەنێو ئەو سیستمە ئازادیە دێموکراسیەکان گەشە دەکات و هەموو چینوو توێژەکانی نێو کۆمەڵ زانستیانە و بە کردەوە بێ خۆسەپاندن بەسەر هەر چینوو تووێک دا، رێکخراوی خۆیان دادەمەزرێنن بەکردەوە خەبات بۆ بیروو باوەڕی خۆیان دەکەن.

بەڵام هەی هات، رێبەروو دەسەڵات دارانی مێژوو ڕە ش و پێک هێنەری دۆزەخی ئیسلامی سیاسی دەرهەق بە شۆڕش و گەلانی ئێران، درێژەدەرانی بییری کۆن و شڤێنیستی سوڵتانەکانی عوسمانی و سەفەوی و پاشاکانی قاجار و پاڵەوی، بێ لەبەر چاو گرتنی ڕەوتیی ئاڵوگۆڕەکانی سەدەی ئاخری هەزارەی دووهەم و پەرە گرتنی ڕەوتی دێموکراسی و بەشێوەی زانستی لە نیوەی دووهەمی دەهەی ٨٠ی  سەدەی ڕابردوو لە ناوەندی سەرچاوەی زانستوو پێشکەوتنی زانستی مرۆڤایەتی و ئەداڵەتی کۆمەڵایەتی لە هەموو بوارەکان، لە جیهان و مێژوو دا و ڕوخیانی تەخت و بەختی دەیان چاو سیسکۆ و ڕزگاربونی دەیان گەلو نەتەوەی ژێر دەست لەو دەوەرە.

شەمشەمە کوێر و ڕێ ڵێونبوو و نیەت پیسەکان، ئەوانەی وا هێشتا لەسەر ئەسپی خەیاڵ دا دەژین و چاوێک بە مێژووی خۆیان داناخشینن و ‌هێشتا ڕاستو چەپی خۆیان نابینن، بە درۆ و بە ناوی دین و قورعان و خوا بووبنە کۆسپ لەسەر ڕێی دیموکڕاسی ئازادی و مافی پرۆڤ و گەلانی یێران، بە ئاواتی دیسان تێکشکاندی ح.د.کا مێژوویان دووپات کردەوە، دیسان لە پێنجشەمە شومێکی تر د. سەعید شەرەفکەندی یادگار و هاوڕێی تاسەری د. قاسملوو سکرتێری ح.د.کا و چەند کاتژمێر پاش تەواو بوونی کۆنگرەی ئینتەرناسیۆنال لە ١٧ی ٩ی ٩٢ لە کۆبونەوەیەکی دیالۆگ لەگەل نوێنەرانی بەشێ لە ئۆپۆزه سیۆنی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان، زەمینە سازی بۆ پڵاتفۆرمێکی سیاسی و یێکێتی لە نێو رێکخراوە دیموکڕاتیەکان، بۆ ئەکتیڤ کردن و بەرخوۆدان دژی حکومەتی وەحشەتوو تیرورو مافی مرۆڤ لە ئێران و هێنانە سەر کاری حکومەتێکی خەڵکی لە ئێران لە ڕێستورانی میکنوس لەگەل هاوڕێیانی دەکەونە بەر هێرشی پیاو کوژەکانی دەسەڵات دارانی ئێران بەداخەوە شەهید دەبن.

بێگونان ئاڵوو گۆڕەکانی ئەفری‌قای باکوور و ڕۆژهەڵاتی ناوین و یێکێتیی کۆنگرەی گەلانی ئێران و چەق کردنی ئاخوندەکان لەسەر ئەسپی خەیاڵ پێمان دەڵێ چاوەڕوان بن دادوەر بەڕێوەیە.{jcomments off}

١/١٠/٢٠١٢

ئوستڕالیا

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی