"an independent online kurdish website

وام بە پێویست زانی کە شیکردنەوەیەکم بۆ باشتر تێگەیشتن و ڕوونکردنەوەی هێندێک خاڵ کە لەوە دەچێت لە باسەکانی داهاتوودا بۆ خوێنەر پێش بێت بێنمە ئاراوە، هەێندێک بابەت هەن کە باسکردنیان باس بزوێنە،fateh_aresh_0

هێندێکیان پێم وایە کە هێشتاکە کاتی باسکردنیان نەهاتەوە و خۆمیان لێ دەپاڕێزم بەڵام ئەگەر قەرا بێت لە سەر هێندێک ڕووداو بنووسم ئەو کەسەیی کە ئەم سەرەتایە بخوێنێتەوە لەوە دەچێت کە بتووانێت وەڵامی هێندێک پرسیاری بۆ خۆی پێداکات.

من زۆر یادداشتی گرنگ و بەکەڵکم هەبوو کە بە گوێرە ڕێکەوت، ناو و شۆێن نووسرابوون، کاتی هاتنم بۆ وڵاتی سوئێد ئەو یادداشتانەم بە پرۆگرامێکی ویندۆز بە ناوی ئەلکاتب سەرلە نوێ تۆمارکردەوە و دەفتەرە کۆنەکەم سووتان، ڕادەی ئەو یادداشتانە نزیک بە ٧٠ لاپەڕەی ئاچوار دەبوون، بەڵام بەداخەوە دوای گۆڕینی کامپیوترەکەم چیدیکە نەمتوانی ئەو یادداشتە گرنگانە بکەمەوە و دوای هەوڵێکی زۆر تووانیم کەسیك کە خۆی بە داهێنەری ئەو پرۆگرامە دەزانی لە وڵاتی پاکستان پێداکەم بۆ ئەوەی یارمەتیم بکات بۆکردنەوەی ئەو نووسراوانە، وێرای سوپاس و ڕێز بۆ بەڕێز نەسیم ئەمجەد دوای هەوڵ و ڕێنوێنییەکی زۆر لە لایەن ئەو بەڕێزەوە دیسان سەرکەوتوو نەبووم و دواین نامە ئێمە لەو پێوەندیەدا ڕێکەوتی ٩-٢-٢٠٠٩ بە بێ ئاکام کۆتایی پێهات و منیش لەگەڵ کۆمەڵێک کێشە ناو و ڕێکەوت شوێن ماومەتەوە.

زۆر باس و بابەت پێ دەزانم کە لە ناوچەکانی وەک جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و… ڕوویان داوە و وێرای کەمی تەمەن و کاڵوکرچی دەورانی لاویی لەو سەردەمەدا لە هێندێک معادلات دا یان بەشداری دڕاوم یان ئیمکانی بە دەستهێنانی زانیاریم هەبووە و ئەو ئمیکانەش وەک هۆکارێک دەزانم بۆ ئەوەی کە بڵێم زۆرشت هەن کە من وەک خۆیان دەیانزانم و زۆر جاریش بابەتیی وا دەخوێنمەوە یان دەبیسم کە هەڵەیی زۆر زەقی تێدایە.

دەبێت بڵێم ئەمڕۆ من زۆر بە داهاتوو گەشبینم، ٣٠ ساڵی پێش نەیاران بە هاسانی دەیان تووانی لە سەر فیکرو هزری نەتەوەکەمان کارتێکردنیان هەبێت، بەڵام ئێستاکە بەخۆشییەوە زۆربەکەمی دەتووانن بەو ئامانجە بگەن، ئەمڕۆ لاوانی کورد توانیوویانە لە باری فیکری و زانستییەوە خۆیان تەیارکەن و ئەو تەیار بوونەش بە مژدەی سەرکەوتن دەزانم هەر بۆیە بە داهاتووش زۆر گەش بینم. بەڵام هێندێک جار کەمکاری لە لێکۆڵینەوە و لە بە دوا داچوون دا دەبینم کە دەبێتە هۆی هەڵە لە پێوەندی لە گێڕانەوە باسەکانی ڕابردوو دا، من پێم وایە کە نەوەی (نەسڵ) پێش لەو بوارە دا بەرپرسن و لێرە دا دوو نموونە دێنمەوە یەکەم ماوەیەکی پێش بابەتێکم لە ماڵپەڕی پێشمەرگەکان دا لە ژێر ناوی” باسێکی مێژوویی و ناو دارانی جوانڕۆ” کە لە لایەن گەنجێک یان سێ گەنجی تێگەیشتوو پێگەیشتووی نەتەوەکەمانەوە نووسرابوو خوێندەوە وێرای دەستخۆشی لە نووسەر، نووسرابوو حەبیب اللە خانی باوەجانی لە لایەن حکومەتی ئەو کاتی ئێرانە کرابوو بە حاکمی جاف، ئەو خاڵە هەڵە بوو چوونکە حەبیب اللە خان بە فیکر و دەسەڵاتی خۆی حکومەتی جافی پێکهێنا و دوایش بۆ تۆڵە سندنەوە لە حاکمی دەوڵەت هێرشی کردە سەر والی و نوێنەری حکومەت لە جوانڕۆ، والی تووانی بە جلوبەرگی ژنانەوە هەڵبێت و بارگاکەی تاڵانکرا و حەبیب اللە خان کەسێکی باوەجانی بە ناوی رەحمان پیرک دەکات بە حاکمی جوانڕۆ، لەو کاتە دا کەسێک لە خان دەپرسێت بۆچی رەحمان پیرک دەکات بە حاکم دەڵێت چاکەیەکی کردەوە هەمیشە لە بیرم، جارێکیان بۆ شەڕ بۆ … دەچووین هەوا زۆر سارد بوو ویستم قلیانێک بخۆم دەستم گۆیی نەدەکرد لە پردا رەحمان پیرک قلیانێکی چاکراوی دوو دەستە پێشکەش کردم و ئەو قلیانە لەو کاتەدا زۆر بە ها بوو. دووایی حکومەت هیچی بۆ ناکڕێت نامەیەک لەگەڵ ناوبانگی نزام والایالە دەنێرێت بۆ حەبیب اللە خان و ئەو نامە دەبێتە هۆکارێک بۆ پاسیڤ کردنی حەبیب اللە خان و حکومەت دەتووانێت کێشەیەک بەشێوەی زانستیانە چارە سەرکات. سەر چاوەی نووسەری لاو دەبێت پەرتووکێک بێت کە نەوەی پێشی ئەو بە گوێرەی ویست و بەرژەوەندی خۆی لەو سەردەمە دا نووساویەتی، لە ڕووانگەی منەوە نووسەری بابەت هەڵی نەکردەوە بەڵام بێ لێکوڵینەوە بابەتەکەی نووساوە. لێردا مەبەستی من ئەوەیە کە بە خوێنەر بڵێم ئەگەر بابەتێکی منت خوێندەوە وێرای ئەوەی کە من زانیاری تا ڕادەیەک باشم لە سەر ئەو بابەتانەیی کە دەیان نووسم هەیە و هەوڵ دەدەم ڕاستییەکان وەک خۆیان بگێڕمەوە بەڵام تۆ دوو خاڵ لە بەرچاو بگرە، یەکەم من مێژوو نانووسم و خۆم بە مێژوو نووس نازانم دووهەم بزانە من مڕۆڤم و مڕۆڤیش هەڵە دەکات و بەرژەوەندیدەی خوازە، بەڵام ئەگەر خاڵێکی وەها بوو کە سرنجتی ڕاکێشا بەدوای دا بگەڕێ بەدڵنیاییەوە ڕاستییەکەی پێدای دەکەیت.  

خاڵی دووهەم مەسەلە حامید بەگە، من زۆر بابەتم لە سەر مەسەلە حامید بەگ خوێندەوەتەوە یان لە میدیا سەوتییەکاندا گوێم لێ بووە کە زۆر هەڵە و چەواشەکارییان تێدا بووە، نموونە پەڕتووکێکم خوێندەوە کە نووسەرەکەی کەسێک بوو بەناوی سادق هەورامی، لەو پەرتووکە دا لە زۆر بوواردا ڕاستییەکان چەواشەکراون، ئەوەش بڵێم کە حامید و حەمەی برای ئامۆزای باوکەل برای باب و دایکی من بوون بەڵام من هیچ چەشنە پێوەندییەکی ڕێکخراوەیی یان گروهیم لەگەڵیان نەبووە و ئەوندە نێوانمان باش نەبوو، بەڵام دەتووانم بڵێم کە پەناگاهێکی باش وەسیلەیەکی ئاسایش بوون بۆ ماوەیەک لە ناوچەکەدا و ئەگەر قەرار بێت ئەو باسە بنووسم بیرلەوە دەکەمەوە تا بەگوێرەی تووان و دوور لە هەرچەشنە تەعەسووبێک ڕاستییەکان باسکەم.

باسی حامید کاتێکی زۆری پێویستە بەڵام ئەگەر باسکەم بناغەی فیکر و هەڵسوکەوتی حامید دەگێڕمەوە بۆ سەردەمێکی دور (پتر لە ٥٠ ساڵ)، بۆ چوونێکی سەر نەکەوتوو کە ئەنوەری جەهانگیر بەگ (ئەنور باوەجانی) و هێندێک کەسی دیکە بە دووایەوە بوون بەڵام هێندێک تاک و بابەت بوون بە هۆکارێک تا ڕووانگەکە لە ڕێبازی ئەسڵی خۆی بە لاڕێ دابڕوات و بە بردنی ڕانی باوەکۆسە مەسەلەکە کۆتایی پێهاتوو وشەی چەتە کە دروستکراوی دەستی دژمن بوو جێکەوت… و ئەو مڕۆڤە قارەمانە چەند کەسی لەگەڵ خۆی بردو ڕۆیشتە نێو ڕێزەکانی پارتی و پتر لە ٤٠ ساڵی پێش وەک فەرماندەیەکی بە وەجهی ئەو پارتە لە ناوچەیی چوارتا شەهید کرا.

تا ئێرە هەوڵم داوە تێگەیشتن لە نێوان خۆم خوێنەر دا دروستکەم بەڵام وا بەباش دەزانم کە باسێک لەو بابەتانە بکەم کە لەوە دەچێت لە داهاتوو دا کاریان لە سەر بکەم و ئەم شیکردنەوەم لەو ڕووانگەوە نووساوە.

یەکەم: کۆمەڵانی خەڵکی دەڤەرەکە و هەستی نەتەویی یان خەڵک و حیزبی دێمۆکرات. ئەم بەشەیان زۆر گرنگە چوونکە دەبێت لایەنێک تاوانبار کڕێت.

دووهەم: هاتنی حامید بەگ، فیکر و ویستی ئەو، هۆکارەکانی ڕووخانی ئەو، کرانەوەی دەرفەتی چکداری دوولایەنە و زیانەکانی.

سێهەم: شێوەی سەرتایی و شێوەی کۆتایی کورد ڕاو و ئامانجەکانی ئەو کارە.

لەکۆتایی دا ئەم کورتە نووسراوە تەنها لە پێوەندی لەگەڵ ئەو سێ باسەیی سەرەوە نووسراوە و ئەوەش بەو مانایە نییە کە حەتمەن من لە سەر ئەو بابەتانە شتێک دەنووسم، ئەگەر دەرفەت و شیاوکاری هەبوو ئەوکارە دەکەم. سەرکەوتووبیت.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی