لە ماوەی ڕابردوودا بەیاننامەیەک بڵاو بووە لە ژێر ناوی ” بەرەی نیشتیمانیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە نا وخۆ” .
ئێمەش وەک دەزگایەکی ڕاگەیاندنی کوردی وەک زۆر تاک وڕاگەیاندنی دیکەی کوردی ، پێمان خۆش بوو کە زانیاریی زیاتر لە سەر ئەو بەیاننامەیە وەرگرین و لە گەل خوێنەرانمان بەش کەین. بە هەوڵ و کۆششێکی زۆر توانیمان یەکێک لەو بەڕێزانەی کە دەستیان هەیە لە دامەزراندنی ئەو” بەرەیە” دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەسیبۆک دا پەیوەندیی پێو ەبکەین و کۆەمڵێک پرسیارمان ئاراستەی بەڕێزیان کرد .
ئەو بەڕێزە کاک محەممەد شاسواری یە و لە ولاتی سوئێد ژیان بە سەر دەبا . ئەوەی خوارەوە دەقی وڵامەکانی بەڕێز کاک محەممەد شاسواری یە کە بە بێ هیچ دەستکاری یەک و وەک خۆی بڵاو دەکەینەوە .
ئێمەش وەک ەبڕێوە بەرانی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان زۆر سوپاسی کاک محەممەد دەکەین کە ئامادە بوون وڵامی پرسیارەکانمان بدەنەوە .
بێ گومان ئەو وڵامانەی کاک محەممەد دەتوانێ بەرچاو ڕوونی یەک بدا بە خوێنەران و هەر وەها هیزە سیاسی یەکانی ئەو بەشە لە کوردستان .
ئامادەکار : کاووس عەزیز
دەقی ولامەکان وەک خۆیان
بەرێزم پێشەکی سپاس بۆ ئاوردانەوەتان
– دەفەرمون نامەوێت بچمە سەر بەیان نامەکە لام سەیرە !! بۆ ئەوەی ئەو بەرنامەیە کە ناسنامەی بەرەی نیشتیمانی ئاشکرا دەکات
– لە ناسینی خۆم هیچ کێشەیەک نییە ، من تاکێکی کوردم و پ/م دێرین وخۆم بە خزمەت گوزاری گەل دەزانم ، بۆ ئەوەی ههولم ئەوەیە بەرەی نیشتمانی بە تەواوی ههمەگیر و سەقام گیر بێت و پاشان ههمو کارەکان رادەستی کار گوزاران و لێهاتوان بکرێ ، بۆیە کوتایی پێی دێنم ئەگینا ئەگەر خۆم بۆ بەرپرسایەتی دوا رۆژ ناوزەت بکردایەت باسی رەگ و رێشەی خۆمم بۆ دەکردن و هاوکات لاشم وایە بۆ ههمەگیر بونی بەرە همەت و دڵسوزی و پشو درێژی دەوێت نەک خاوەن شەهادەی پروفسوری .
_ ئەم بیروکەیە لای من شتەیەکی تازە نییە و زور لە ئازیزان کە لە نزیکەوە دەمناسن ، ئەو کاتەی باسی کوردستانی گەورە لە رۆژههڵات بڤە بو ، من بروام بە قواستنەوەی شورش بە شێوازی شورشی رزگاری خوازانە بوە و ئەوەی بوم کرا بێی ههولم داوە و شانازیشی پێوە دەکەم ، بۆ ئەوەی کە رێگە لە چەواشەکاری و مندال بازاری ههندێ بگیرێ و ئازیزانی کە نەم ناسن و لە گومانی ئەوە بن تالی و سوێریم نەچێشتوە ، یەک لەو شانازیانەم ئەوەیە کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی شورشی نوێی بە یارمەتی دوستان توانیم خەستەخانەیەک بە ناوی خەستەخانەی شورشی کورد لە رۆژ ههڵات بخەمە گەر کە بە داخەوە لەو ساتە ههستیارە شەری برا کوژی وای کردبو ، خەستەخانەی لایەنێکی سیاسی تاکی لێقەوماوی یا خۆد برینداری بەرانبەرەکەی وەر نەدەگرت !! یەک لە کارە سەرکەوتوەکانی کە بە کەمترین کەرەستە ئەنجام درا ، نەشتەرگەری بەرێز کاک دوکتور حوسەینی خەلێقی بو و کار و ئەرکی لەوە پیروزترم بە ئەنجام گەیاندوە و نامەوێت بچمە ناو وردەکاری و خۆ ههلکێشان ، ئەم بیروکەیە شتەیەکی تازە لای من نەبوە و ئاواتی لە مێژینەیە
– بەرێزم بەرە حیزبێکی سیاسی نییە کە لە حەلقەیەکی بەستراو دا بێت و بە لوتفی ئازیزان هێندە حیزبمان زورە کە پێویستی بە دانانی حیزبی نوێ ناکات . بۆ ههستان بەم ئەرەکەش لە بیدایەتەوە پێش ئەوەی بێتە بەر رای گشتی بە چەندین مانگ لە گەل بەرێزانی لایەنی سیاسی ، کەسایەتی ، پ/م دێرینەکان و ئازیزانی ناوخۆ باسی لە سەر کراوە و بە وردی ئاگادار کران ، ئێستا ئەوەی ههر چەن گوفتیان دا و نەهاتون لام وایە لەو بەرێزانە دەبێ پرسیار بکرێ ، بۆ ؟ ئینجا بۆ ئاگاداری رای گشتی ئێمەش بە دیکومنتەوە جواب بدەینەوە
_ بەرێز بەرەی نیشتمانی مەکۆ و مالی ههمو تاکی کورد و لایەنی سیاسیە ، ئێمە چ ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات و چ ئەوانەی لە ناوخۆی وڵاتن ، پێمان لە سەر ئەم خالانە دا گرتوە : ئەوەی کە ههول بدرێ نوێنەری ههمو چین و توێژی کومەلگا لە کەسایەتیەکان ، ژنان ، روناکبیران ، پ/م دێرین ، رێکخراوە مەدەنیەکان و سەرجەم لایەنی سیاسی رۆژههڵات ….. بەشدار بن وە یەکەم خال داوای لێبوردن لە گەل و بنەمالەی شەهیدان بکرێ و پەیمان نوێی بکرێتەوە کە شەری برا کوژی بە هێلی سوور بناسرێ ، لە پازدە خالی گشتی دا پێشکەش و راگەیەندراوە و سەر جەمی کە بە رای گشتی پەسەند کرا ببێتە دەستور و ههمو پابەندی بین .
– سەبارەت بە بەرنامە ئێمە تا سەر ئێسقان پێی داگری لە یەک ریزی مالی کورد و مەسەلەی نەتەوایەتی دەکەین و کومەلگا وەک ئەوەی ههیە دەیبینین و بەو پێیە ئەم ههولانە دراوە و دەدرێ و هیوادارین ههر تاکێکی کورد بە ههر بیروکەیەکی فکریەوە بێت و مالی کورد لە مەر پاراستنی حەرەکی نەتەوایەتی و ههست بە داکوکی کردن لە خاک و نیشتمان رازاوەتر بکا و هیچ بەربەستێک لە بەردەم کەس دا نەنراوە و بە باوەشێکی ئاوەلەوە پێشوازی لە ئازیزان و بەرێزان دەکەین ، ئەوەی کە جێگەی نییە ئەوانەن کە دژی کورد و دژی یەک ریزی مالی کوردن
– سەبارەت بە بەرنامە بۆ لایەنە سیاسیە بەرێزەکان و بەشدار نەوبونیان ، ئاماژەی پێی کرا کە پێش لە هیچ کارێ راوێژ لە گەل لایەنی سیاسی کرا ، بە ئیمل ئاگادار کران و …. مەبەست ئەوەیە نەک تەنیا بۆ لایەنێکی سیاسی بەلکو رێزمان بۆ ههر تاکی کوردیش ههیە و ههبوە و بە خاس یان بە خاوەن ههلە بون لە یەک بنەمالەین ، بەرنامەشمان ئەوەیە کە ههر چەن بەم شیوازە گوفتی بەرێزان زارەکی بو ، بەلام ئێمە پشو درێژین و بروامان بەوەیە ههر شتەیەک لە سەر بناغەی پشت بەستن بەگەل رەچاو بکرێ ، درەنگ یا زو قەناعەت لای بەرانبەر دورست دەکات و بە تەنگی و بەرەوە دێن ، چون بە خۆشحالیەوە ئازیزان ئاگادارن کە رۆژ بە رۆژ لە ناوخۆ لە گەشەدایە و تەنانەت لە ریزەکانی ناو خۆشیان بوتە باسی سەرەکی و حاشا ههلنەگرە ، ئەم بیروکەیە هی من و ئەوی دی نییە ، ئەمە داواکاری گەلە و دەبوا لە قسە و وشەی بریقەدار بێتە دەرێ و دەس بەکار بێت . دیسان لێرەوە دووپاتی دەکەمەوە ، گەر یەک ریزی مالی کورد ، گەر بەرنامەی دیاری ئەم حەرەکە لای بەرێزان پیرۆزە کە بە دەیان جار فەرمویانە ، بە بێی پاساو هێنانەوە و گوتار وتنەوە با تەشریف بێنن بە بەشداری ههمەلایەنە بەم ئەرکە ههستن و خۆیان رێبەرایەتی وەئەستو گرن و ئێمە لە خزمەتیان دا بین
– سەبارەت بە کێشەی ئازیزان بە داخەوە کەم یا زور بونی ههبوە ، بەلام گەشەدار کردن و کردنە باسی رۆژانەی بیروکەی بەرە کوتایی بەم وەزعە دێنی ، بویە لێرەدا دەبێ ههمو تاکێکی کورد بە ههر فکرەیەکی سیاسیەوە کە ههیەتی پێداگری لە سەر مەسەلەی نەتەوایەتی و نیشتمانی بکات و لە ژێر چەترێک بە ناوی بەرە کوتایی بەم کێشمەکێشانە بێنین ، مێژوو رەوتی خۆی تێپەر دەکات و راستیەکان ئاشکرا دەکات ، ئێمەی تاکی کورد ، ئێمەی دڵسوزی کورد ، ئێمەی شارەزا و ….. دەبێ ههولمان ئەوە بێت پێش رودانی شتی نەخوازراو ، بیر لە بەرژەوەندی گەل بکەینەوە ، ژیان و حەیاتی ههر فکرە و لایەنێکی بەرێزی سیاسی بەندە بە پاراستنی بەرژەوەندی گەل و مێژوو ئیسباتی کردوە . بە داخەوە ئاگادارن کە لێکدا بران هاتە ئارا ، ههتا ئێستا ههر یەکە چەندین کونگرە و کونفرانسیان ههبوە و پێش دەس پێک لە میدیا بانگەشەی گورانکاری و …. کراوە ، بەلام بە داخەوە پاش کوتایی ئاگادارن لە ئاست یەک بونەوەیان ههر وا چەق بەستو بوە و ههرواش دەمێنێ و لە ئاستی کومەلکا کات و زەمەنی تەلایی لە دەس دراوە ، بۆ نمونە لە ماوەی ئەم چەن سالە گەر بەرە بهاتایەتە ئارا : یاسا بە تەواوی دەچەسپا ، لشکری کورد پێک دەهات ، پارلمانی کورد رێک دەکەوت و ههزاران شتی دی ، بە داخەوە ئەم جورە بانگەشانەی لە لە سەر ئەمری واقع نییە و ههست و سوز تێیدا دەور دەبینێت ، دەبینین ئاکامەکەی چون بوە ، بەلام دیالوک و هاوپەیمانی لە ژێر چەتری بەرەی نیشتمانی بە سانایەوە بەرێ دەچێت و ئەوەی بەرژەوەندی گەلی لا پیرۆز بێت ناتوانی خۆی دورە پەرێز بگرێ
ههرچەن بە خۆشحالیەوە بیروکەی بەرەی نیشتمانی لە گەشە و پەرەسەندن دایە و چالاکیەکانی بە تایبەتی لە ناوخۆی وڵات بەردەوامە ، لە کوتایی دەمەوێت عەرزی ههمو تاکی کورد بکەم کە بێن با ئەرزش و توانا و پتانسێلی گەل رەچاو بگرین ، گەلی کورد هاوکات لە گەل ههمو گوشارەکان بە دەس حکومەتی سێدارە خاوەنی هێزێکی لە بن نەهاتوە ، خاوەنی خەلکانی بلیمەتە ، خاوەنی گەنجانی تێگەیشتو و بە توانایە ، خاوەنی ژنان و دایکانی بە ئەمەکە ، خاوەنی ….. دەس لە قەسەو قسەلوک بەردەین ، دەس لە سانسور و چەواشەکاری ههڵگرین ، دەس لە بێریزی کردن و زوانی زبر بەردەین . بێن با من ، من کردن بکەینە ئێمە ، ئێمە تەواوکەری یەکین ، ئێمە بەیەکەوە شتین و دەتوانین ولام دەری ویستی گەل بین ، بە رەش بینیەوە سەیری شت نەکەین ، چیمان لە چەندە دایە بێن لە خزمەتی گەل و نیشتمان بیهێنینە ئارا و کەرامەتی گەل بپارێزین ، بێن با لە خۆمانەوە دەستی پێی بکەین ، بێن بە پەرە سەندنی بەرەی نیشتمانی رێگە لە دەستی دەرەکی و دۆژمنانی گەل بگرین ، بەرەی نیشتمانی مالی تۆی کوردە ، بێن خاوەندارەتی کەن ، بێن کامە خال و برگەی لە بەرژەوەندی گەل نییە لای بەن ، بێن کامەی خالی دیکە بە پێویست دەزانن پێی زیاد کەن و قولی همەتی لێی ههلمالن و حەیاتی گەل بپارێزن ، ئەگینا لە دورەوە دانیشتن و باس کردن هیچ سودێک بە گەل ناگەیەنن ، ئەو ئازیزەی لە ناوخۆی وڵات خۆبەخشانە بەم ئەرکە نیشتمانییە ههستاوە و لە گیانی مایەی داناوە ، جێگەی شەرمە کەسگەلێک لە جێگەی دەس خۆشی و پشتیوانی بە چەواشەکاری دەهول لێی بدەن
دووبارەی سپاسی ئێوەی بەرێز دەکەم و هیوادارم نمونەتان زیاد بێت بۆ گەل و نیشتمانی خۆشەویستمان . ههر بژین