له مێژوی هه‌ر میلله‌تێکدا هاتووه و به‌و قۆناغه‌دا تێپه‌ڕیوه که دوای قوربانیدان و خوێن ڕشتن و چه‌وساندنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌ی که له سه‌ریان بووه و له به‌رامبه‌ری شۆڕ‌شیان کردووه و قوربانیان داوه و گه‌یشتونه‌ته ئامانجێک.
پێناسه‌ی ژیان هه‌ر خۆی وایه که له به‌رامبه‌ر هه‌ر ماندوبون و قوربانیهکدا پاداشتێک ده‌ستکه‌وتێک به ده‌ست ده‌هێنیت وه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵه بۆ جوانی و ڕاستی و مافی ڕه‌وات بێ ئه‌وا بێگومان ده‌ستکه‌وت و پاداشته‌که‌ت جوانی و
سه‌رکه‌وتنی تۆ ئه‌بێت ، خۆمان وته‌نی واته کورد ئه‌ڵێ ( چی ئه‌چێنیت ئه‌وه ئه‌درویته‌وه ).
ئێمه‌ی کورد یه‌کێکین له‌و میلله‌تانه‌ی که زۆر ترین و گه‌وره‌ترین قوربانیمان له پێناو سه‌ره‌تایترین مافی بێ قه‌ید و شه‌رتی خۆمان داوه و دڕنده‌ترین و زل هێزترین دوژمنمان هه‌بووە .
ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه پێ ی گه‌یشتوین و تێیداین بێگومان بۆ دوژمنانمان جێ ی ناڕه‌حه‌تی و چقڵی چاویانه وه به داخه‌وه بۆ زۆر له ئێمه‌ش قهدرنهزانیه ، ئێمه ناتوانین ڕێز له قوربانیه‌کانمان و شه‌هیده‌کانمان بگرین وخۆشمان بوێن گه‌ر ڕێز له‌م ده‌ستکه‌وتانه‌مان نه‌گرین ،
وه بێگومان ئه‌مه‌ی هه‌مانه و پێ ی گه‌یشتوین بێ که‌م و کوڕی نابێت که‌م و کوڕیش هه‌یه به‌ڵام به‌شێک له که‌م و کوڕیه‌کان ئه‌وه خۆمانین که ژینگه نه پارێز و بێ پره‌نسیب و بێ موبالاتیمان هه‌یه و هاوکاری حکومه‌ت و دام و ده‌زگا کوردیه‌کانمان نین ،
وه هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌بێ سه‌رکرده و حکومه‌ته‌که‌مان له ڕێگه‌ی دڵسۆزی و خه‌مخۆریان بۆ میلله‌ت، خۆشه‌ویستی و وه‌فاداریان بۆ شه‌هیدان و قوربانیان بسه‌لمێنن، وه ئه‌بێت به هه‌مان جۆر میلله‌ت و تاکی کوردیش به ڕێز گرتن له حکومه‌ت و ده‌ستکه‌وت و سه‌رکرده‌کانمان خۆشه‌ویستی و وه‌فاداری خۆمان بۆ شه‌هیدانمان بسه‌لمێنین !
هه‌زاران سڵاو‌و چه‌پکه گوڵ بۆ گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدان و قوربانیان ، سه‌ربه‌رزی بۆ که‌س و کاری شه‌هیدان و قوربانیان ،
نه‌فره‌ت و ڕوڕهشیش بۆ دوژمنانی گه‌ل و نیشتیمان .
{jcomments off}