منداڵێک دێته کوژتن
ڕۆژێکی خۆش، هه‌وایکی سووک، خۆره‌تاو لاره‌مل تیشکی به سه‌ر ده‌شتا په‌خشانه. چونکه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌یه،
به زوویی ناقوسی کلیساکان زرینگه‌یان لێوه‌دێ.
له نێوان سێ ڕێیانی سێ گوندان، په‌نجێره‌ی خانووی گوند له دووره‌وه بریقه ئه‌ده‌نه‌وه. خه‌ڵکی هه‌ر که‌س له ماڵی خۆی، پیاوان له روخ ئاوێنه ڕدێنیان ده‌تاشن. ژنان سه‌رقاڵی نان و چێشت دروست کردنن. منداڵانیش له سه‌ر عه‌رزه‌که هار و هاجی ده‌که‌ن. دوو تازه‌لاو له نێوان دوو په‌ڵه جاڕه جۆدا، ڕێچکه‌ێکیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆهاتوچۆی نێوان گوندان. دیاره له‌وه پێش هه‌رگیز له سێ ڕێیانی سێ گونده‌ی جیران نه‌یان دیبوو.
به‌یانیێکی خۆش و ڕۆژێکی شومه. چونکه له‌م ڕۆژه‌دا له گوندی سه‌رێ منداڵێک بێ‌تاوان به ده‌ستی پیاوێکی سه‌ر و دڵ خۆش دێته کوشتن. کابرای سه‌ر و دڵخۆش خه‌ریکی ڕدێن تاشینه. خۆی سازده‌کا و ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ ده‌سگیرانه‌که‌ی بڕۆن بۆ ده‌ریا و له‌وێ پاپۆڕ سواری بکه‌ن.
له‌گوندی خوارێش، دایکی منداڵه‌که، به ویره ویروه خه‌ریکی نان برین و دابه‌ش کردنی نان و قاوه‌ی به‌یانییه. نانه‌که‌ی به‌ش به‌ش ده‌کا و له سه‌ر ده‌وریکی لاژوهردی، له سه‌ر مێزه‌که دایده‌نێ. هێشتا منداڵان له سه‌ر عه‌رزه‌که دانیشتون و دوگهمهی سهڵتهکانیان داده‌خه‌ن. سێبه‌ری هیچ خه‌ته‌رێک به سه‌ر چێشخانهکهوه نییه.
ئه‌و پیاوه که نه‌خواسته منداڵه‌که ده‌کوژێ، له پۆمپی بێنزینه سووره‌که، له گوندی سه‌رێ خه‌ریکه بێنزین له باکی ماشێنه شینه چکۆله‌که‌ی ده‌کا. کابرا سه‌ر و دڵخۆشه و له ئاوێنه‌ی ماشێنه‌کیدا ده‌ڕوانێته خۆی. له په‌نایه‌وه کچۆڵه‌یکی نه‌وجوان پێده‌که‌نێ و خۆی ده‌نوێنێ. له کاتێک دا که کچۆڵه‌که پێده‌که‌نێ، پیاوه‌که به ماشێنه جوانه‌که‌یه‌وه ده‌نازێ. کابرای بێنزین فرۆش سه‌رقاڵی سه‌رپێچ بادانی باکی ماشێنه‌که‌یه. پیاوه‌که ده‌ڵێ ڕۆژێکی خۆشه، هیوا ده‌که‌م خۆشتان لێ بگوزه‌رێ. پیاوه‌که‌ش که نه‌خواسته گه‌ره‌که منداڵه‌که بکوژێ، کیفه‌که‌ی له گیرفانی ده‌ردێنێ و ده‌ڵێ:ده‌یانه‌وێ لێخوڕن به‌ره‌و ده‌ریا، و له که‌نار ده‌ریا پاپۆڕێک قه‌رز بکه‌ن و تا چاو هه‌ته‌ر بکا سه‌وڵ ڵێده‌ن و بگه‌ڕێن. له شوشه‌ی ماشێنه‌که‌وه کچه‌که چاوی لێیه که پیاوه‌که چ ده‌کا. به‌ڵام چاوه‌کانی له سه‌ر یه‌ک داده‌نێ و له دنیای خولیای خۆیدا، له پاپۆڕێکدا له ته‌نیشت پیاوه‌که‌وه دانیشتوه، به جووته پاپۆڕ له سه‌ر ئاو سه‌وڵ ئه‌دن. له چاوی ئه‌ودا پیاوه‌که به‌دفه‌ڕ نییه. به‌ڵکو ڕووخۆش و له‌فزخۆشه. کابرا پێش ئه‌وه‌ی سواری ماشێنهکهبن چاوتروکانێک له‌هه‌مبه‌ر کلیساکه ده‌وێستێ. ماشێنه‌که‌ی له‌به‌ر خۆره‌که ئه‌دره‌وشێته‌وه، و بریقه ئه‌داته‌وه. به‌ڵام بۆنی بێنزین و بۆته‌ی داریاس ئه‌و ناوه‌یان پڕ بۆن کردوه. هیچ خه‌ته‌ریک به سه‌ر ماشێنه‌که‌وه نییه. سپهر و چاڵوچۆڵیش له رێگادا نییه. هیچ شوێنیک سووری خوێن نییه.
له‌هه‌مان کاتدا که پیاوه‌که له گوندی سه‌رێ درگای ماشێنه‌که ده‌کاته‌وه و سوار ده‌بێ. له گوندی خوارێ دایکی منداڵه‌که له ئاشپه‌زخانه بۆ قه‌ند ده‌گه‌ڕێ. به‌ڵام له بیری چووه که قندیان نه‌ماوه. منداڵه‌که‌ش خه‌ریکه دوگمه‌ی کراسه‌که‌ی داده‌خا، و قه‌یتانی پێڵاوه‌که‌نی ده‌به‌ستێ. له سه‌ر چۆک له سه‌ر کاناپه‌که داهاتوه‌ته‌وه و له په‌نجێره‌که‌وه ده‌ڕوانێته زه‌ریای نزیک ماڵان. زه‌ریا له نێو په‌ڵکه‌داره‌کانه‌وه پێچا و پێچ به‌ره‌و خوار ده‌خوشێ. ئاوه‌که له ژێر ڕه‌شه به‌ڕودا کاناڵێکی دڕیوه و خۆی کێشاوه به سه‌ر چیمه‌ن و گژ و گیادا. پیاوه‌که‌ش له ڕیش تاشین بوه‌ته‌وه. خه‌ریکه که‌ره‌سه‌ی ڕیش تاشینه‌که‌ی کۆده‌کاته‌وه. فینجانی قاوه و شیر له سه‌ر مێزه‌که دانراوه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی قه‌ندن. مێشیش به ویزه ویز له مدبهخهکه ده‌سووڕینه‌وه. به‌ڵام قه‌ند نییه. دایکی منداڵه‌که به کوڕه‌که‌ی ده‌ڵێ:« ئاده‌ی ڕۆڵه ڕاکه بۆ ماڵی لارسۆن مشتێک قه‌ند به قه‌رز وه‌رگره ». له‌کاتێکدا که منداڵه‌که درگاکه ده‌کاته‌وه، پیاوه‌که بانگ ده‌کا « ڕاکه زوو پاپۆڕکه له لێواری زه‌ریاچه‌که وێستاوه گه‌ره‌کمانه سه‌وڵ لێده‌ن به‌ره‌و دووره دوورگه‌ی که تا ئێستا نه‌مان دیوه. . .
منداڵه‌که به نێو باخچه‌که‌دا، به هه‌ڵه‌داوان ڕاده‌کا. له خولیای زه‌ریا و پاپۆڕ دایه، بیر له ماسیه‌کانی نێو ئاو ده‌کاته‌وه که چۆن دێن و ده‌چن. له‌وده‌مه‌دا هیچ که‌س سرته‌ی لێوه‌نایه. منداڵه‌که له‌و بیر و خه‌یاڵه دایه و بێخهبهر له‌وه‌ی که ته‌نیا چه‌ن چرکه‌ساتێکی مه‌ودای بۆ ژیان ماوه. پاپۆڕه‌که له لێوار جوڵه ناکا. ئه‌و ڕۆژه و گه‌لێک ڕۆژانی دیکه‌ش له‌وێ ده‌بسترێته‌وه.
ماڵی لارسۆن له‌و به‌ری جاده‌که‌یه. زۆر دوور نییه. منداڵه‌که له‌م به‌ر بۆ ئه‌و به‌ر ده‌په‌ڕێته‌وه. هه‌ر بۆێش بیری لێ ناکاته‌وه. به هه‌ڵه‌داوان قه‌ڵه‌م باز ئه‌دا و ده‌په‌ڕێته‌وه. هیچ هۆشی له‌وه نییه که ئه‌و ماشێنه چکۆله شینه له گوندی سه‌رێوه تیژ داژوێ
گوند پێکهاتووه له چه‌ن خانوی به کۆته داری سوور سازکراو. خه‌ڵکی ئاوایی تازه له خه‌و هه‌ستاون. هه‌ر که‌س له ماڵ و له مه‌دبه‌خی خۆیدا، خه‌ریکی نانی به‌یانی و قاوه خواردنه‌وه‌یه. چه‌ن که‌س له په‌نجێره‌وه چاویان لێیه که چۆن ماشێنه‌که ده‌سووڕێ بۆ ئه‌وبه‌ری حه‌ساری به پرژین گیراو، که هه‌وری ڕه‌ش کپی کردووه، له‌به‌ر گه‌رده‌لولی پشته‌وه‌ی ماشێنه‌که چاو چاو نابینێ. کابرا باوه‌کو زۆر به په‌له داژوێ، به‌ڵام سه‌رنجی ده‌ڕوا بۆ دارسێوه‌کانی ئه‌م به‌ر و به‌ری جاده‌که. دارتێلی تازه قیربۆیاخ کراو فڕکه فڕک له به‌ر چاوی تێده‌په‌ڕن. وه‌کو بۆره سێبه‌ر له به‌ر چاوی ده‌گوزه‌رێن.
باێکی هاوینی له شوشه‌ی هه‌ڵدراوه‌وه سه‌ر و چاو باوه‌شێن ده‌کا. کابرا له دۆخێکی باش‌دا، دڵنیا له جاده‌یکی نهر و به‌ریندا به مه‌یلی خۆی داژوێ. که‌یف خۆش و به هێز، به ئانیشکی ڕاستی له قه‌برغه‌ی ده‌سگیرانه‌که‌ی ده‌کوتێ، بزه‌ی دێتێ. له‌چاو ژنه‌که‌دا پیاوێکی به‌دفه‌ڕ نییه. به‌ڵام زۆر به په‌له‌یه که زووتر بگه‌نه ده‌ریا. کابرا نه‌یگه‌ره‌که که زهردهواڵهیکیش بکوژێ. به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش به‌و زوانه منداڵه‌که ده‌کوژێ. له‌وده‌مه‌دا که به تاڵۆکه داژوێ به‌ره‌و گوندی سێهه‌م، کچه‌که چاوه‌کانی وێک ده‌نێ. بڕیاری وایه که تا نه‌گه‌نه ده‌ریا هه‌ڵیان نه‌هێنێ. له خولیای خۆی دایه و هاوتای جولانه‌ی نه‌رمی ماشێنه‌که له‌شی ده‌بزوێنێ
پێکهاته‌ی ژیان زۆر بێ به‌زه‌ییه. کابراکه چرکه‌ساتێک له‌وپێش، سه‌رخۆش و به‌که‌یف بوو. که‌چی ئێستا منداڵێک ده‌کوژێ! به‌ڵام دوای ئه‌م کاره‌ساته چۆن ده‌توانێ هه‌ست به خۆشبه‌ختی بکا. یان ده‌سگیرانه‌که‌ی که له‌ترسان هاوار ده‌کا و ده‌قیژێنێ. چاوه‌کانی له‌سه‌ر یه‌ک داده‌نێ و له خولیای گه‌یشتن به ده‌ریادا بێ. له‌و لاشه‌وه دوا چرکه هه‌ناسه‌ی منداڵه‌که بێ. یان ئه‌ی دایک و بابی منداڵه‌که، له ماڵی خۆیان دانیشتون و چاوه‌ڕوانن که منداڵه‌که بگه‌ڕێته‌وه و قه‌ندیان بۆ بێنێ. دانیشتون باسی ددانه سپییه‌کانی منداڵه‌که‌یان ده‌که‌ن. باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که یه‌ک گه‌شت پاپۆڕ سه‌وڵ دان زۆر خۆشه. یان چۆن منداڵه‌که ده‌توانێ چه‌په‌ری حه‌وشه‌که بکاته‌وه و دایخاته‌وه. تۆ بڵێی بتوانێ به ڕاکردن له جاده‌که بپه‌ڕێته‌وه. بچێ بۆ ماڵێ لارسۆن تا چه‌ن کوڵۆ قه‌ندی بۆ له کاغه‌زێک به پێچنه‌وه بیدهنهدهستی و بڕێیکه‌نه‌وه.
له‌و چه‌ن چرکه هه‌ناسه‌یه‌دا به هیچ خۆرای ژیانی منداڵه‌که کۆتای پێدێ. ئه‌وان له خولیای ئه‌وه‌دا بوون که بچن له زه‌ریاچه ماسی بگرن. به‌ڵام ئێستا دار په‌ڵکێ ڕه‌ش داهاتو و زه‌ریاچه‌ی مات و بێده‌نگ. تازه چدهکرێ.
دوای ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه، ماشێنه شین لابه‌لا له‌و به‌ری جاده‌که که‌وتووه‌ته. ژنێک هاوار ده‌کا و ده‌قیژێنی. ده‌ست به‌ده‌میه‌وه ده‌گرێ و له نێوخۆی‌دا ده‌کوڵێ. خوێن له ده‌سته‌کانی ده‌چۆڕێ. کابرا درگای ماشێنه‌که ده‌کاته‌وه. هه‌وڵی ته‌نیا ئه‌وه‌یه که خۆی به سه‌ر پێوه ڕاگرێ. له کاتێکدا که درزێکی قوڵ که‌وتوه‌ته ڕۆحی، و ده‌روونی ده‌خواته‌وه. له‌ولاشه‌وه ته‌رمی بێ‌گیانی منداڵه‌که به بێ بزوه له عه‌رز دراوه و ده‌م و چاوی له سه‌ر خیزه‌ڵانی جاده‌که خوێنی لێ ده‌چوڕێ. له‌ته‌نیش ته‌رمی منداڵه‌که‌وه چه‌ن کڵۆ قه‌ندی بێ بایه‌خ له‌خوێندا نوقم بووه.
زۆری پێناچی دوو مرۆڤی ڕه‌نگ هه‌ڵبزرکاو ده‌گه‌نێ. له‌به‌ر ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه فریا نه‌که‌وتون نان و قاوه‌ی به‌یان بخۆن. هه‌ر ئه‌وه‌یان له ده‌ست هاتووه که به‌تاڵۆکه ڕاکه‌ن و خۆ بگه‌یننه ئه‌و به‌ری جاده‌که و کاره‌ساتێک به چاوی خۆیان ببینن که هه‌رگیز له بیریان نهچێتاوه. چونکه ئه‌و وته‌ی پێشینیانه ڕاست نییه که ده‌ڵێن « زه‌مان هه‌موو برینێک ساڕژ ده‌کا ». زه‌مان برینی منداڵێکی کوژراو ده‌رمان ناکا. دڵی زامداری دیک و بابیشی زۆر خراپ به ناسۆر ده‌خا. ده‌ردی دایکی ڕۆڵه کوژراو له‌وه گرانتره، که مه‌رگی جگه‌ر گوشهکهی له بیر ناچێته‌وه. دایک ویژدانی ئازاری ده‌دا. ئه‌ویش دایکێک که له بیری چوبێ قه‌ند بکڕێ. بۆچه‌ن کڵۆ قه‌ند منداڵه‌که‌ی ناردوه بۆ ئه‌و به‌ری جاده‌که، که له دێی خوارو قه‌ند قه‌رز بکا.
کابراش هه‌رگیز له ژیانیدا ناحه‌سێته‌وه. له‌به‌ر ناره‌حه‌تی ویژدان ئیدی ئه‌و که‌یف و ده‌ماخه‌ی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. چونکه که‌سێک منداڵێک به‌بێ تاوان بکوژێ ئیدی ناتوانێ بچێت بۆ لێواری ده‌ریا و پاپۆڕ سواری بکا و سه‌ر خۆش و دڵخۆش ڕابوێرێ. به‌ڵکو ناچار ده‌بێ ده‌ست له پێ درێژتر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ و له گوۆشهیکهوه کز کز دانیشێ وسه‌ر به‌ر داته‌وه. بڕوانێته ده‌سگیرانه‌که‌ی که له زمان که‌وتوه و فرمێسک ده‌ڕێژێ.
به‌یانیه‌کی خۆش و ڕۆژێکی شومه. خه‌به‌ر به هه‌موو گندهکاندا به‌ڵاو بووه‌ته‌وه. خه‌ڵکی مات و خه‌فه‌تبار دێن بۆ پرسه و سه‌ر خۆشی. چاوت به مرۆڤی سه‌ر و دڵ خۆش ناکه‌وێ. به بێ ده‌نگی دێن و پرسه دکه‌ن و بێدنگ ده‌گه‌ڕێنه‌وه. هه‌موو سێبه‌رێک تاریکه. چونکه منداڵه‌که‌ی کوشتووه، هه‌ست ده‌کا که ئه‌و بێدنگی ماته‌مینه دوژمنی سه‌ره‌کی ئه‌وه و تا ساڵیانی ساڵ ناتوانێ به سه‌ر ناره‌حه‌تی ویژدانی و ده‌ردی خۆیدا زاڵ بێ. هێزی ئه‌وه‌شی لێبڕاوه که هاوار بکا و پاکانه بۆ خۆی بکا، که خه‌تای ئه‌و نه‌بووه. ته‌نیا ڕووداوه‌یکی نه‌هاتی بووه و به‌س. ڕه‌نگه ته‌نیا له خه‌وی ئاڵۆزی شه‌وانه‌دا، خه‌ون به وه‌وه ببینێ که خۆزیا و بریا بیتوانیایه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و کاته‌ی پێش ڕووداوه دڵته‌زێنه‌که. به ڕوتی ژیان زۆر بێ به‌زه‌ییه. به‌تایبه‌ت بۆ که‌سێک که مندالێک بکوژێ زیاتر بێ به‌زه‌ییه. تازه‌ش هیچ ناکرێ. زۆر دره‌نگه که بتوانێ تێی هه‌ڵێنێته‌وه . . .
{jcomments off}