کوردستان میدیا: له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، سکرتێری گشتیی ئه‌و حیزبه هه‌ڵبژێردرا.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا، به‌ڕێز “مسته‌فا هیجری”ی به سکرتێری گشتیی حیزب هه‌ڵبژارد.
کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٨ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی له‌ژێر ناوی کۆنگره‌ی “دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی” و به دروشمی “هه‌وڵدان بۆ یه‌کڕیزی، له‌پێناو سه‌رکه‌وتندا”، به فه‌رمی ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد و پاش ٦ رۆژ کاری به‌رده‌وام، سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
له‌م کۆنگره‌یه‌دا دوای خوێندنه‌وه و تاوتوێ کردن و په‌سند کردنی راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و باس و لێکدانه‌وه و شرۆڤه‌ی به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌ی حیزبی دێمۆکرات و په‌سند کردنی له‌لایه‌ن کۆنگره‌وه، چه‌ندین پرسی دیکه‌ی پێوه‌ندیدار به کوردستان، ئێران، ناوچه و جیهان و سه‌رجه‌م پرسه نێوخۆییه‌کانی حیزب، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٣ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، به هه‌ڵبژاردنی ٢٥ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ــ له‌نێو ئه‌وانه‌شدا به‌ڕێز “کاک مه‌لا حه‌سه‌ن شێوه‌سه‌ڵی” وه‌کوو ئه‌ندامی ئیفتیخاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ــ و ٨ ئه‌ندامی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب به تێکڕای ده‌نگ، سکرتێره‌کانی هه‌ر سێ رێکخراوی یه‌کیه‌تییه‌کانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی وه‌کوو ئه‌ندامی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب دیاری کرد.
سه‌ره‌نجام کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی دوکتور ساق شه‌ره‌فکه‌ندی، به‌ڕێز “مسته‌فا هیجری”ی به سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌ڵبژارد.
به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، له ساڵی ١٣٢٤ی هه‌تاوی له شاری نه‌غه‌ده له پارێزگای ورمێ، له دایک بووه و لیسانسی وێژه‌ی زمانی فارسیی زانینگه‌ی تارانی هه‌یه و به زمانه‌کانی کوردی، ئینگلیزی، فارسی و تورکیی ئازه‌ری قسه ده‌کات.
کاک مسته‌فا ساڵی ١٣٥٨ی هه‌تاوی په‌یوه‌ست به ریزه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بووه و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب هه‌ڵبژێردراوه و ساڵێک دواتر بووه‌ته ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکرات و بۆ یه‌که‌م جار ساڵی ١٣٧١ وه‌کوو سکرتێری گشتیی حیزب هه‌ڵبژێردراوه.
………….
له دوایین رۆژی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران‌دا، رێبه‌رایه‌تیی نوێی ئه‌و حیزبه ههڵبژێــردرا
کوردستان میدیا: ئه‌مڕۆ پاش ٦ رۆژ کاری به‌رده‌وام، کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆتایی به کاره‌کانی هێنـا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا له ساڵۆنی کۆنگره، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٣ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به هه‌ڵبژاردنی رێبه‌ریی نوێ کۆتایی به کاره‌کانی هێنــا.
له‌م کۆنگره‌دا رێبه‌ریی نوێی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌م چه‌شنه ههڵـــبژێــردران:
کاک مه‌لا حه‌سه‌ن شێوه‌سه‌ڵی، وه‌کوو ئه‌ندامی ئیفتیخاریی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ههڵــــبژێردراوه.
ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له کوردســــتان:
١ ــ مسـته‌فا هــیجری
٢ ــ حه‌سه‌ن شهرهفـــی
٣ ــ محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری
٤ ــ ته‌یموور مستهفایـــی
٥ ــ که‌ریم پهرویــــــزی
٦ ــ رۆسته‌م جههانگیـری
٧ ــ کاوه بههرامــــــی
٨ ــ چه‌کۆ رهحیمــــی
٩ ــ ناهید حوسهینــی
١٠ ــ رامبۆد لوتفپــووری
١١ ــ تاهیر مهحـــموودی
١٢ ــ شاهۆ فهرازمهنـــد
١٣ ــ محه‌ممه‌د ساحیبـــی
١٤ ــ کاوه جهوانــــمهرد
١٥ ــ عومه‌ر غوڵامعهلــــی
١٦ ــ لوقمان مێهفـــــهر
١٧ ــ سدیق دهرویشــــی
١٨ ــ محه‌ممه‌د ســاڵح قادری
١٩ ــ مێرۆ عهلیـــار
٢٠ ــ دارا ناتـــق
٢١ ــ تاهیر کهسیلـــی
ئه‌ندامانی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له کوردســـــتان:
١ ــ رووناک فه‌تحی
٢ ــ مووسا باباخانی
٣ ــ فاتێح ساڵحی
٤ ــ عەزیز نیکجوویان
هه‌روه‌ها کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، سکرتێره‌کانی هه‌ر سێ رێکخراوی یه‌کیه‌تیی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی، وه‌کوو جێگری کۆمیته ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکرات ههڵـــبژارد.
ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات:
١ ــ شاهۆ حوسهینــــی (به‌رپرسایه‌تیی ده‌فته‌ری پاریس)
٢ ــ مه‌نسوور عهزیـــزی (به‌رپرسایه‌تیی ته‌شکیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات)
٣ ــ لوقمان ئهحمــهدی (به‌رپرسایه‌تیی پێوه‌ندییه‌کانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات)
ئه‌ندامانی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات:
١ ــ خوسره‌و عهبدوڵڵاهــــی
٢ ــ په‌روانه حهیــــــدهری
٣ ــ ئازاد عهزیـــــــزی
٤ ــ عه‌لیئه‌شره‌ف مـــــورادی
{jcomments off}