"an independent online kurdish website

پرسیار لێرەدا ئەوەیە کە ئایا هیچ پیاوێک لە پیاوەکانی ئەم سەردەمە ئەو مەرجە پڕ ئەکەنەوە بۆ بەردە باران کردنی ژنان؟germian_yarhuseni_2

بەیانییەک زوو، حەزرەتی مەسیح لە خەیڕوسەلام خەریکی دەرس گوتنەوە بوو و خەڵکێکی زۆر لە دەوری کۆببوونەوە، پیاوانی پەیڕەوی ئایینی جولەکە ژنێکیان لە گەڵ خۆیان هێنابوو بۆ لای حەزرەتی مەسیح کە سزای بدات، کە گوایە ئەو ژنە خیانەتی لە مێردەکەی خۆی کردوە و بە باوەڕی ئەوان سزای ئەو ژنە بەردباران کردنە. حەزرەتی مەسیح قسەی ئەو پیاوانەی هیچ بۆ گرینگ نە بوو و وەڵامی نەدانەوە، ئەو پیاوانەش هەر وازیان نەهێنا هەتا حەزرەتی مەسیح هاتە وەڵام و پێیانی گوت: با ئەوەتان کە هیچ خیانەتێکی نەکردوە یەکەم بەردی لێ بدات!!!
پیاوەکان دانە دانە بە لای ژنەکە دا تێپەڕین و هیچکامیان بەردیان بە ژنەکەدا نە کێشا، لە ئاخیردا ماوەوە حەزرەتی مەسح و ژنەکە. 
حەزرەتی مەسیح لە ژنەکەی پرسی، خۆ هیچکامیان بەردیان پێدا نەکێشاویت؟ 
ژنەکەیش لە وەڵامدا گوتی: نەخێر.
حەزرەتری مەسیح بە ژنەکەی گوت: منیش ناتوانم سزات بەم،
بڕۆ ئازاد بەو ئیتر خیانەت مەکە!!!!
پرسیار لێرەدا ئەوەیە کە ئایا هیچ پیاوێک لە پیاوەکانی ئەم سەردەمە ئەو مەرجە پڕ ئەکەنەوە بۆ بەردە باران کردنی ژنان؟؟؟

 Gelius E. 2010:62-63

شێخێ بە ژنێ خراپی گوت: بێ شەرمی 
بۆ هەرچی دەست بۆ بەرێ ساز و نەرمی 

پێی گوت: بەڵێ من وەکوو دیارم هەروام 
تۆش داخۆ وەکوو نیشان دەدەی دڵگەرمی؟ 

خەیام بە کوردی …. مامۆستا هەژار

گەرمیان یارحوسێنی

Germegyan.blogspot.com

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی