"an independent online kurdish website

ەک لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە و بۆمانی دەگێڕێتەوە، پەیامبەرێک بە ناوی ئیبراهیم بە مەبەستی بەجێ گەیاندنی ئەمری خواکەی و سەلماندنی ئەوەی کە تا ئەو ڕادەیەش کە بگاتە سەربڕینی جگەرگۆشەی خۆی کە کوڕەکەی بێ بەناوی ئیسمایل،mejid_palani_0

ئامادەیە سەری ببڕێ. وەک لە قورئاندا هاتووە، تا ڕادەی سەربڕین چووەتە پێش، بەڵام خوا نەیهێشتووە ئەو کارە بکا و لە باتی ئیسمایل، بەرانێک لە بەهەشتەوە دەنێرێ تا بیکا بە قوربانی.  وەک قورئان دەڵێ، گۆیا ئیبراهیم پەیامبەر لە خەودا ئەو دەستوورەی پێدراوە. هەروەها هاجەرەی دایکی ئیسمایلیش لەو دەستوورە نکۆڵی نییە و دەڵێ منیش هاوڕام. لە هەردۆخدا، من لێرە ناچمە سەر وردەکارییەکانی ئەو شێوە هەڵسوکەوتەی ئیبراهیم وچۆنییەتی ڕووداوەکە، چوونکە هەم لە هەگبەی ئەم کورتە نووسراوەیەدا جێی نابێتەوە و هەم زۆریشیان لەو بارەوە بە گوێی خەڵکدا داداوە.

ئەم بەسەرهاتە بووەتە ڕۆژێکی مێژووی لە مێژوی ئیسلامدا و لەو کاتەوە تا ئێستە، هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا موسڵمانەکانی دونیا ئەم ڕۆژە جەژن دەگرن. کۆمەڵی کوردەواری ئێمەش کە بەشێکی زۆری پێڕەوی دینی ئیسلامە، لەگەڵ موسڵمانانی دونیا جەژن دەگرێ. شایانی باسە، هەرچەند ئەم ڕۆژە تایبەتە بە پێڕەوانی ئایینی ئیسلام، بەڵام لە ڕاستیدا وەک جەژنێکی کولتووری لێهاتووە. ئەوەندەی من لە بیرم بێ، پێڕەوانی ئایینەکانی دیکەش، بۆنموونە، پێڕەوانی ئایینی یاری لەگەڵ موسڵمانەکان بەشداری ئەو ڕۆژە مێژوویان دەکرد و خزم و دۆست و ناسراوەکانیان لەو ڕۆژەدا بەسەر دەکردەوە و پیرۆزباییان بە یەکتر دەوت.

ئەوەی کە بۆ من زۆرتر جێگەی سرنج و وەبیر هێنانەوەیە ، ئەوەیە کە ئەگەر لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، بە ئایینی ئیسلامیشەوە، کەسێک بە مەبەستێکی تایبەتی بۆ خۆی و بە ئەنجام گەیاندنی دەستوورێکی خواکەی، ئامادەی وا کارێک بێ، ئەوەتا لە مێژووی نەتەوەی کورددا، نەک تەنیا بە مەبەستی تاکی خۆی، بەڵکوو بە مەبەستی ئازادی و سەربەستی گەلێکی بێ بەش لە مافی مرۆڤایەتی، هەزاران ڕۆڵەی بەجەرگی وەک پێشەوا قازی موحممەد پەروەردە دەکا و پێشکەش بە بارەگای ئازادی نەتەوەکەی دەکا. دەبێ وا چاو لێبکەین کە بۆ گەلی کورد، هەموو ڕۆژێک قوربانییەکە. ئەگەر ژمارەی شەهیدەکانی کورد بەسەر ڕۆژەکانی ساڵدا دابەش بکەین، گشت ڕۆژێک سەدان شەهیدی بەردەکەوێ.

هەر ڕۆڵەیەکی نەتەوەی کورد، ئیبراهیمێکی ئەمڕۆیە. هەموو دایکێکی کورد، هاجەرە خاتوونێکی ئەم سەردەمەیە و گشت لاوێکی کورد، ئیسمایلێکی لە خۆبردووی دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەی دەبێ.

لە کۆتایی ئەم کورتە نووسراوەدا، جارێکیتر پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی دونیا بە گشتی و موسڵمانانی کورد بەتایبەتی دەکەم.

هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێ.

هیوادارم ببێتە هەوێنی ئاشتبوونەوەی هەموو بنەماڵە کوردەکان و یەکگرتووی بکەنە بنەمای کوردایەتیان.

مەجید پاڵانی، نۆروێژ.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی