Hoppa till innehåll
Hem » دوکتۆر سەلاح خەدیو : شەرت بێ شتی ناڕاستی تێناویم منیش چۆن بوو ئاوای دەگێرمەوە

دوکتۆر سەلاح خەدیو : شەرت بێ شتی ناڕاستی تێناویم منیش چۆن بوو ئاوای دەگێرمەوە

دوو ساڵ لەوەی پێش لە رۆژانێکی وەک ئێستا دا لە مەهاباد سەرم بە دووکانێکدا کرد کە ناسراوه بەوە کە کتێب لەودیو ڕا دێنێ. داوای کتێبی ” ٥ ساڵ لە گەڵ…” و کتێبی ”٣ ساڵ لە گەڵ…” لێکرد کە هەردووکیان کاری بەهمەن سەعیدین و لە قالبی دیمانەدا مێژووی کۆمەڵە – هەڵبەت لە دوو گۆشەنیگای تەواو جیاوازەوە بۆ خوێنەر دەگێڕنەوه.selah_xedyw1

کابرای کتێب فرۆش بە بیستنی داوای من شاگەشکە بوو و کوتی کتێبی دووهەممان نییە بەڵام یەکەمیمان هەیە و تۆش یەکەم کەسی کە داوای دەکەی! پاشان کوتی کتێبی خولیا و مەرگی قاسملووی کوردیشمان هەیە ناتەوێ؟ دیار بوو کە دەمهەویست.بەڵام فرۆشیار کوتی کە ئەوم نەوێراوه لێرە دابنێم و سبەی بۆت دێنم.
بە واتای بەیهە‌قی کە دەڵێ لەو تاریخەی کە دەینووسمەوه شەرت بێ شتی ناڕاستی تێناویم منیش چۆن بوو ئاوای دەگێرمەوە: کابرای فرۆشیار پاشان دەستی بە گلەیی و گازندە لە خەڵکی مەهاباد کرد کە گۆیا زۆر دۆگمن و تاک رەهەندی دەڕواننە کێشه سیاسێکان.ئەوەتا من لەم دووکتێبە هەریەکەی ١٠٠ بەرگم هێناوه کەچی لە یەکەمی ٥ دانە فرۆشاوه و کتێبەکەی سەبارەت بە قاسمڵوو ٩٥ دانە.تازه کتێبی یەکەم ئەم رانتەشی هەبوو کە هاسانتر گیر دەکەوت و لە بەر دەستاندا بوو.
بە ڕاشکاوییەوه دەڵێم کە ئەم ئامارە و بە تایبەت ئەم نیسبەتی ٥ و ٩٥م زۆر بە لاوه سەیر بوو.بەڵام لەوه سەیرتر هاتنەوەم بۆماڵ و دەسپێکی خوێندنەوەی کتێبی یەکەم بوو.کاتێک کە لە وڵامی پرسیارێکی بەهمەن سەعیدی دا دەڵێێ؛بەڵی بە دڵنیاییەوه ئێمە ئێستا لە مەهاباد حیزبی یەکەمین و کاتێک لیێ دەپرسێتەوه ئایا لەم قسەیەی دڵنیاییە؟ دووباره دەڵێ هەم بە پێی زانیاری ورد ئەم ئیدیعایە دەکا و هەم ئەوەیکە خەڵکی مەهاباد زائیقەیان گۆڕاوه و لە حیزبی نۆی دەگەڕێن.هەنووکە ستاتووسێکی کاک ساسان ئەمجەدیم دیت و ئەم بیرەوەرییەم وەبیر هاتەوە و کوتم با بۆ ئێوەشی بگێڕمەوه.
هەڵبەت ئەم نیسبەتی ٥ و ٩٥ داستانیکی مێژوویی دیکەشم وەبیر دێنێتەوە.ساڵی ١٣٥٨ موهەندیس بازەرگان سەرۆک وەزیری ئەم کاتی ئێران بە توندی رەخنەی لە بۆڵە بۆڵ و مینگە مینگی ” رووناکبیرانەی” تاقمێک کەس گرت و کوتی ئەوانە ئەوپەڕەکەی ٥ لە ١٠٠ی خەڵکیان لە گەڵە! مە نووچێهری هەزارخانی – ئێستا لە گەڵ شووڕای میللی موقاومەتی موجاهیدینە- وتارێکی لە ژێر ناوی ” ئاغای ٩٥ دەرسەدی نووسی ” و بە توندی وڵامی دایەوه.{jcomments off}
کە وابوو شەڕەکە لە سەر ٥ و ٩٥ بوو.لێره بۆوەی وای لێنەیە ٥ دەرسەدەکە بۆ خۆم هەڵدەگرم- بە سرنجدان بە وەکە لەم جۆره بۆڵە بۆڵانەشم زۆرە- و ٩٥کەش هەر کەس پێی خۆش بوو با هەڵیگرێتەوە..

پێشمەرگەکان : ئەم کورتە بیروەرییە لە دیواری فەیسبۆکی کاک دوکتۆر سەلاح خەدیو وەرگیراوە و بە بێ دەستکاری بڵاو کراوەتەوە