"an independent online kurdish website

لە سەرتای ساڵی ٢٠١٢ زاینیەوە تورکیە وەک یەکێک لە براوە سەرەکیەکانی ئابڵۆقەی ئابوری بوە بۆ سەر ئێران، هەر لەو کاتەشدا بۆتە چەتری نەجات بۆ ئابووری تێکڕوخاوی  ریژیمی ئێران و بۆ بەردەوام بوون ئەم وڵاتە لە سەر پلانەکانی دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوەکی.muhammad_feqe-ali

دوو شتی سەرەکی کە زۆر بەرچاون لەم بەینەداو بونەتە بنایدێکی گرینگی ئابووری بریتین لە هەناردەکردنی زێڕی تورکی بۆ ئێران لە پلەی یەکەم دا، کە بە پێی هێندێک سەرچاوە لە مانگ دا بای ٢ ملیارد دۆلار زێڕی تورکیە هەناردەی ئێران دەکڕێ و ئەم هەناردەکردنەش ڕوو لە زیاد بوون دایە. دوهەمیەکەیان نیشتە جێ بوونی ناوەندەکانی بازرگانی و کارخانەکانی ئێرانیەکانە کە رۆژ لە گەڵ ڕۆژ ڕوو لە زیاد بوون دایە. هەردووی ئەم تاکتیکانەش تەنیا بەو مەبەستەیە کە ئابڵۆقە ئابورییە نێونەتەوەییەکانی سەر ئێران کەمڕەنگ بکرێنەوە.

ئەگەر بمان هەوێت مەسەلەی هەناردەکردنی زێڕی تورکیە بۆ ناو ئێران تێبگەین، دەبێ سەرنجێکی ورد بدەینە ئەم ئاڵوگۆڕانە.

دەسەڵاتداریەتی تورکیە لە ژێر AKP دا دۆزینەوەی زێڕی زیاتری، وەک پلانێکی ستراتیژی وڵاتی تورکیەی هەر لە سەرتاوە کردە ئامانج، ئەگەر ئێمە بەراوردێک لە بەینی ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠١٢ دا بکەین دەبینین کە بەرهەم هێنان یان باشتر بڵێین دەرهێنانی زێڕ لە کانگا ژێر زەویەکان دا ١٠ بەرابەر بوە. کە دەرهێنای زێڕ لە ساڵی ٢٠٠١ دا دەگەیشتە  ١،٤ تۆن لە ساڵ دا ئەوە تا ساڵی ٢٠٠٥ توانیان ٤ بەرابەری بکەن و لە کۆتای ساڵی ٢٠١١ دا بوو بە دەبەرابەر، ئێستا گەیشتۆتە ١٧ تۆن لە ساڵدا. بەم پێە تورکیە یەکێکە لە و وڵاتانەی ئوروپا ، کەلە بەرهەم هێنانی زێر دا لە ئاستی پلەی یەکەم دایە و هیچ یەک لە وڵاتەکانی ئوروپا ناتوانن بگەنە ئەم رادەیە. لە سەریەک ٤٩% لە زێڕی ئوروپا لە تورکیە دەردەهێنرێت. بەڵام ئەوەی کە لیرەدا بەر چاوە ئەم زێرە بەشی هەر زۆری لە بەشی ئاسیای تورکیە دایە. لە لایەکی دیکەش بۆ ساڵی داهاتوو پلانی بردنە سەری دەرهێنانی زێڕ داڕێژراوە. بەرهەمی زێڕی کانگا ژێرزەویەکانی تورکیە بە ٧٦٠ تۆن مەزندە دەکرێ، لە دیدی  زەمینناسەکانەوە مەزندەکەی بە ٦٥٠٠ تۆن تەخمین کراوە.

لە پشتی ئەم پەردەیەوە ئێستا بازاڕێکی گەرم لە بەینی تورکیەو ئێران دا هەیە، کە بەم شێوەیە: تورکیە گاز و نەوتێک زۆر لە ئێرانەوە وارید دەکات و بە هۆی ئابڵۆقە ئابوریە نێونەتەوەیەکانیشەوە ناتوانێ بەهای ئەم نەفت و گازە پوڵیکی  بدات بە ئێران وەک لە بازاڕەکانی جیهانی دا باوە کە لەئاستی نێونەتەوەی دا برەوی سات و سەودای بێ وەک دۆڵار و ئۆرۆ….، کەوابێ لیرەی تورکی ئەدات بە ئێران و ئێرانیش بەم لیرەیە لە لایەک دەتوانێ لە هێندێک وڵات بەشێک لە کەل و پەلەکەی بەم لیرەیە بە دەست بێنێ بۆ ناوەندەکانی بەرهەم هێنانی ئەتۆمی و لە لایەکیدیکەشەوە دەتوانێ زێڕی تورکیە بکڕێت پێی و بەم شێوەیە پارسەنگی بازاڕی لە تێکڕمان نیزیکی ئێرانی پێڕاگرێت، چون زێڕ بنەمایەکی دانراوی ئابوری وڵاتانە و لە کاتی هاتنە خواری پوڵی هەروڵاتێک دا پاشخانەی زێڕی ئەم وڵاتە لە قیمەتی دانابەزێ.

تەنیا لە ٨ مانگی رابردوودا هەناردە کردنی زێری تورکیە بۆ ناو ئێران ٤ بەرابەر بوە، لە سەریەک زیاتر لە ١١ ملیارد دۆلار بوە. لەم بەینەدا ناوەندی بازرگانی دەرەوەی وڵاتی تورکیە سەرکەوتنێک گەورەی ئابوری بە دەستهێناوە، چون هەموومان ئاگادارین، کە هەناردە کردنی تورکیە لە بەرابەر هاوردەکەی دا هەمیشە نەخۆشیەکی سەختی ئابوری ئەم وڵاتە بوە. بەواتایەکی دیکە جیاوازی بەرینی هەناردەکردن و هاوردەکردنی وڵاتی تورکیە ئەمساڵ ٢٠%  بە باری هەناردەکردن دا شکاوەتەوە و ئەوەش بۆ ئابوری تورکیە شتێکی تەواو سروشتیە کە بوژانەوە بە خۆیەوە ببینێ.

ئەوەی کە کەمتر لەم بەینەدا ئاشکرایە و لە چاوی دنیا ونە، ئەوەیە کە کێ یان چ کەسانێکن کە ئەم ئەرکەی کڕینی ئەم زێڕەیان لە سەر شانە، لە بەدوا دا چونی ئاژانسی ڕۆیترز دا پەنجە دەخرێتە سەرهێندێک ناوەندی بازرگانی کە لە شاری ئیزمیر نیشتەجێن و ەک فرۆشیاری ئەم زێرە دەستنیشان کراوەن، بەڵام لە لایەن ئێرانیەکانەوە کێ ئەم زێڕانە دەکڕێ شتەکە ئاشکرا نیە. هێندێک کەس پێیان وایە کە چەند کەسێکی سەرمایەداری ئێرانین ئەو کارە دەکەن و لە ترسی ئاوسانی بە هێزی ئابوری ئێران پوڵەکانیان بە زێڕ دەگۆڕنەوە و دایدەنێن. هێندێک کەسیتریش پێیانوایە کە ناوەندەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامین ئەم کارە دەکەن.

ڕێگای وارید بوونی ئەو زێڕە لە تورکیەوە بۆ ناو خاکی ئێران پڕ پیچ و پەنایە، بەشی هەرەزۆری ئەم زێرە لە لایەن مسافیرەکانەوە لە ناو ساکە دەستیەکان دا لە تورکیەوە دەڕوات بۆ ناو خاکی ئێران، ڕادەی قانونی هەڵگرتنی زێڕ بۆ هەر موسافیڕێک تا ٥٠ کیلۆیە، کە دەتوانێ بە قانونی لە گەڵ خۆیدا بیبات، ئەم زێڕە بە شێوەیەکی قانونی مالیاتی لێوەردەگیرە، ئەم دواییانە هەردوو فڕۆکەخانەکانی ئیستانبول “ئاتاتورک” و “سابیها گۆکجان” بۆنەتە پۆمپی زێڕ بەرەوە ئێران.

تا مانگی ٧/٢٠١٢ راستەوخۆ ئەم زێڕە دەچۆ ناو خاکی ئێرانەوە بەڵام لە پڕێکا لە مانگی ٨/٢٠١٢ وە گۆڕانێکی لە ناکاو لەم کارە دا پێکهات و هەموو موسافیرە زێڕ هەڵگرەکان لە خەتی ئێران تورکیە ون بوون. بەم شێوەیە ئەوە وا دەگەیەنێت کە لە لایەن ناوەندێکی حکومەتی ئێرانەوە ئەم کارە بەرنامە ڕێژی بۆ کراوە و هیدایەت دەکرێ. چونکە لە مانگی ٨/٢٠١٢ تەقریبەن هەموو ئەو زێڕانە لە ئیماراتی عەڕەبیەوە واریدی ئێران دەبن. لە لایەکی دیکەوە تورکیە تا مانگی ٧/٢٠١٢ دا تەنیا مەزندەی ٧ ملیۆن دۆڵار زێڕی هەناردەی ئیمارات کردوە، لە کاتێکدا ئەو مەزندەیە لە مانگی ٨/٢٠١٢ دا گەیشتۆیتە ٢،٣ ملیارد دۆلار، بەم شێوەیە لە ماوەی تەنیا یەک شەو دا ئەمیراتی عەڕەبی بوو بە یەکێک لە مشتەریە هەرە گەورەکانی زێڕی تورکیە. هەر لەو کاتەشدا هەناردە کردنی ڕاستەوخۆی زێڕی تورکی بۆ ناو ئێران دابەزیوەتە سەر ١٨٠ ملیۆن دۆڵار بە جێگای ٢،٣ ملیارد لە مانگی ٧/٢٠١٢ دا، ئەو ئەندازە کەمەیەی کە ئێستا ڕاستەوخۆ واریدی ئێران دەبی وا مەزندە دەکرێ کە خەڵکانی دەوڵەمەندی ناو ئێران بیکڕن و دایبنێن، بەڵام باقیەکەی کە لە ڕێگای ئەمارەتەوە واریدی ئێران دەبی، شتێکی شاراوەیە وئەوەی مەعلومە لە لایەن ئەوکەسانەوە دەکڕدرێت و لە ئەمیارتەوە واریدی ئێران دەبێ کە سەر بە دام و دەزگاکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانن، چونکە ئەم زێڕانە لە ئەمیراتەوە واریدی ناو خاکی ئێران دەکرێن.

چاوەدێران لە سەر ئەو بڕوایەن کە ئێران لەم ڕێگایەوە دەیهەوێت معاملاتەکانی زێڕ لە گەڵ تورکیە دا سەرپۆش بکات، بەڵام ئەگەر ئەوە راست بێ، ئەوە دەستی ئێران ڕوو بوەو هەر ئێستا ئەم ڕێگایە بوە بە خۆراکی زۆر یەک لە ڕاگەیەنەرەکانی نێونەتەوەی. هێندێک لە چاوەدێران لە سەر ئەو بڕوایەن کە ئێران لەم ڕێگایەوە، زۆر بە تووندی خەریکە ئەو کەلوپەلەی کە بۆ بەرەوپێش بردنی ناوەندە ئەتۆمیەکانی پیویستە دابین دەکات، چونکە ئاڵ وێرکردنی پوڵ لە ڕیگای بانکەکانەوە لە سەر ئاستی  نێونەتەوی لە ڕیگای بانکەکانەوە هیچ ئیمکان نیەو ئێرانی خستۆتە مەزیقەوە.

دیپڵۆماتێکی ڕۆژاوای دەڵێ: ئێمە ئاگاهی تەواومان لە م کارە نیە، بەڵام ئەو ئیحتمالە لە پێشە و بە وردی دەبێ لیکۆڵینەوەی لێ بکرێ.

بێجگە لە هەناردە کردنی زێڕبۆ ئێران،  وڵاتی تورکیە بۆتە ناوەندێکی سەرپەنا دانی کارخانە و ناوەندەکانی تری بەرهەمهێنانی ئێران بۆ ئەوەی بتوانن لەم ئابڵۆقەئابورییەی کە لە سەر ئێرانە خۆیان بدزنەوە .بە پێ ئاماری ناوەندی سەندیکای سەنعەتی و بازرگانی تورکیە TOBB  ناونوسیکردنی کارخانە و ناوەندی بەرهەم هێینانی ئێرانیەکان لەم دواییانە دا بە ئەندازەیەک زۆر بوە کە لە پێشی لیستی هەمووی ئەووڵاتەنەوەیە کە لە تورکیە وەها سەرمایەگوزاریەک  دەکەن. بەم پێیە هەر ئەمساڵ ٦٥٠ کارخانەی تازە بە سەرمایەی ئێرانیەکان دامەزراون، لەوانە نیوەیان لە شاری ئیستانبول دامەزراوەن، لە پلەی دوهەم دا وڵاتی ئاڵمانە کە ٢٥٠ کارخانەی تازەی لە تورکیە دامەزراندوە. لە ساڵی ٢٠١١ دا ٥٩٠ کارخانەی ئێرانییەکان ناونوس کراوە، سەرجەم ٢١٤٠ کارخانەی ئێرانی دامەزراون و لەم دوایانەدا رادەیان بۆتە دووبەرابەر.

گارەتە یەنکینس زانای بواری هەناردەکردنی کەلوپەلی تورکیە دەڵێ: بەشێکی زۆرباشی ئەم کارخانەجاتانە لەوڵاتەکانی ڕۆژاوا بوون و ئێستا بۆ ئەوەی خۆیان لە غەزەبی ئابڵۆقە نیودەوڵەتیەکان بدزنەوە روویان کردۆتە تورکیە، ئەوە هەر لە بەر ئەو ئابڵۆقیە نیە کە ئێستا هەیە بەڵکو ئەم کارخانانە لەوە دەترسێن کە ئابڵۆقەکە تووندتر و زیاتر بکرێن. بە پێ نەزەری هێندێک چاوەدێری بواری ئابوری ئێران بەشێکی زۆری ئەم ناوەند و کارخانانە ڕاستەوخۆ لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیەوە بەڕیوە دەچن. بە پێی ئاماری TOBB بەشی زۆری ئەم کارخانە ئێرانیانە لە بەشەکانی بەرهەم هێنانی وزەی کارەبا و دروست کردنی خانوبەرەو هەوەها میدیا سەردەم و برق دا چالاکن. هەروەها لە ڕۆژنامە “زەمان” دا بەڕیوەبەرێکی تورک قسە لە کارخانەیەک دەکات کە ئەم دواییانە بە ملیۆن دۆلاری  بە نەهێنی لە ئێران دا سەرمایەگوزاری کردوە. هەروەها کارخانەو ناوەندگەلێکی زۆری ئێران ی و تورکی ڕۆژانە بەوە خەریکن کە لە مەرزی کەلوپەلە پیداویستیەکان لە تورکیەوە لە ڕێگای قاچاخەوە واریدی ئێران بکەن، لەوبەینەدا براوەی سەرەکی ئێران نیە بەڵکو ئابوری تورکیە دەبوژێنێتەوە.

ئامادە کردنی: محەممەدی فەقێ عەلی

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی