Hoppa till innehåll
Hem » بەیاننامەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەبارەت بە رووداوەكانی ئەم داوییەی ئێران و كوردستان

بەیاننامەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەبارەت بە رووداوەكانی ئەم داوییەی ئێران و كوردستان

خەڵكی مافخوازی كوردستان
ژنانی تێكوشەرarm_jnan

لەم چەند رۆژەی داوییدا، كۆمەلێك رووداوی تایبەتی لە ئێران و كوردستان هاتونەتە ئاراوە كە جێگای سەرنج و تێرامانن. بە ئێعدام مەحكووم بوونی 27 زیندانی سیاسیی كورد و بەردباران كردنی 4 ژنی بێتاوان لە تاران كە بە شێوەیەكی شاراوە و بە بێ‌ئاگاداریی بنەماڵەكانیان بەردباران كراون.
یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وێرای بە ناهەق تاوانباركردنی ئەو 27 زیندانییە كوردە بە لە سێدارە دان، بە مەحكووم كردنی ئەم بریارە نارەوایە، داوا لە سەرجەم رێكخراوەكانی پارێزەری مافی مرۆڤ دەكا كە بە هەر شێوەیەكی مومكین هەوڵ بۆ ئازادی ئەم 27 بەندكراوی بێ‌تاوان بدرێت. لە لایەكی دیكە، بەردباران كردنی 4 ژن بە شێوەی شاراوە لە ناوەندی بریار و پایتەختی كۆماری ولایەتی فەقیهی كۆماری ئیسلامی، دڵی هەموو مرۆڤێكی بەهەستی تاساند.
یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ئەم كردەوە نامرۆڤییەی بە توندترین شێوە مەحكووم دەكات و پشتیوانیی خۆی لەم 27 زیندانیە دەردەبرێت و هەروەها داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكا لەوە زیاتر رێگا بە كۆماری ئیسلامی نەدرێت بەم شێوەیە بێرێزی بە كەرامەتی مرۆڤ و مافی كورد ـ لە ئێرانی بە ناو ئیسلامی ـ بكرێت.

بە هیوای كۆمەڵگایەكی یەكسان و بەختەوەر

یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمیتەی بەرێوبەریی گشتی{jcomments off}