"an independent online kurdish website

ڕۆژی ١٢ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٢ کۆنگرەکە بە فەرمی و لە ژێر درووشمی زانست و کەلتوور بۆ پێشکەوتنی کوردستان بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب”  و بە ئامادەبوونی بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حەسەن سورە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە وەزیران و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکان و کونسۆڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانیhamid_teymuri12
لە هەرێم و نزیکەی ٧٠٠ کەس لە شارەزا و پسپۆر و بەهرەدارانی کورد لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات ، دووەمین کۆنگرەی زانستی جیهانی کوردی لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوللا لە هەولێری پایتەخت دەستی بەکارەکانی کرد.  بە دوای ئەوەدا بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتەی بەخێرهێنانی پێش کەش کردو تیایدا بەخێرهاتنى بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەموو میوانانی کۆنگرەی کرد و گوتی: خۆشحاڵین و شەرەف مەندین بەبەشداری جەنابی سەرۆک لەگەڵ ئێمە و لەگەڵ ئێوە ولەژێر رێنمایی بەرێزیان دووهەمین کۆنگرەی زانستی جیهانی کوردی لە هەولێری پایتەخت سازدەکەین. بەڕێزیان لە درێژەی وتەکانیدا وتی: ” مەبەستی کۆکردنەوەی هەموو تواناکانمان لە پێناو خزمەتکردنی دۆزی کورد و ئەو بارودۆخەی کە ئەمڕۆ هێناومانەتە کایەوە لە هەرێمی کوردستان ، کاتی خۆی کاتی پێشمەرگایەتی لە شاخ ئەو کاتە پێویستمان بە هاوکاری هەر تاکە کەسێک هەبوو ئەو کات قوناغێکی جیاواز بوو ، ئەمڕۆ پێمان ناوەتە قوناغێک کە پێویستی مان بە بەشداری و کارامەیی هەموو لایەک هەیە بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتێکی زیاتر پێش کەش بە گەلی کوردستان بکەین و ئەو خەونەی کە خەونی هەمووانە بێتە دی و بتوانین باشترین خزمەت پێش کەشی گەلی کوردستان بکەین.بێگومان ئەم بیرۆکەیە و سازدانی ئەم کۆنگرەیە لە هەولێر بێ کەم وکوڕی نابێت بۆیە پێش وەخت داوای لێبوردن لە هەر هەڵە و کەم و کوریەک دەکەین ، بەڵام مەبەستی ئێمە ئەوەیە دەست پێ بکەین و کاری وەهاش بەبێ کەم و کوڕی نابێت وسوپاسی هەموو ئەندامانی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە دەکەم بۆ ئەو ماندووبوونە و ئامانجی سەرەکی ئێمە و ئەوان لە سازکردنی ئەم کۆنگرەیە کۆکردنەوەی هەموو بەهرەو شارەزایی و تواناکانی کەسایەتییە کوردەکانە لە دەرەوە وناوەوەی وڵات بۆ باشترکردنی رەوشی کەرتی تەندروستی و کشتوکاڵ و خوێندنی باڵاو تەواوی بوارەکانی تر لە هەرێمی کوردستان”.

پاشان بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتەیەکی بۆ مێوانان پێش کەش کرد و لە بەشێکیدا وتی:” زۆر خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە بەشداریتان دەکەم لە دووهەمین کۆنگرەی زانستی جیهانی کوردی کە ئەمە هەنگاوێکی زۆر پیرۆزە و ئومێد بەخشە وداوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەتان دەکەم و ئومێدەوارم کاتێکی خۆش لە ماڵی خۆتان لە وڵاتی خۆتان لە شاری مێژوو هەولێری پایتەخت بەرنە سەر، بۆ ئێمە جێگای شانازی و ئومێدە کە دەبینین ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆڵەکانی کوردستان و هەروەها ژمارەیەک لە دۆستانی گەلەکەمان ئامادەن لێرە بۆ ئەوەی ئەزموون و زانستی خۆیان بخەنە خزمەتی ئەزموونی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان”.

بەڕێز بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی قسەکانیدا وتی:”

پر بەدڵ سوپاستان دەکەین و سوپاسی ئەو برایانە دەکەین کە هەوڵیان داوە بۆ سازکردنی ئەم کۆنگرەیە، بێگومان ئێوەی بەرێز تا خۆتان پێگەیاندووە ماندوبوونێکی زۆرتان کێشاوە و شەونخۆنیتان کردووە و رەنجتان کێشاوە تاکو توانیوتانە خۆتان پێبگەینن، من پیرۆزبایتان لێی دەکەم و لە هەمان کاتیشدا شانازیتان پێوەدەکەین”.

شۆرش و خەبات ، هەر شۆرش و خەباتی چەکداری نییە ئێوەش پێشمەرگایەتی تان کردووە بەڵام بە شێوەی خۆتان و لە شوێنی خۆتان، کوردستان ئەمانەتێکە لەسەر شانی هەموومان ، بۆ هەر قوناغێک پێویست بە کەسانێک دەکات کە شارەزا و گونجاوبن بۆ ئەو قوناغە ، ئەمڕۆ پێویستمان بە بنیادنانی ژێرخانێکی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی هەموو متمانەمان بە خۆمان بێت نەوەک پێویستیمان بە هاوردەکردنی سادەترین شتومەک بێت لە دەرەوە ، ئێمە پێویستیمان بە زانست و پسپۆری ئێوەیە و ئامادەین گوێ ڕایەڵی ئێوە بین و رێنمای ئێوە وەربگرین و کاری پێ بکەین”.

دواتر بەڕێز دوکتور ئالان دیلانی سەرۆکی کۆنگرەی زانستی جیهانی کوردی لە پەیڤێکدا خۆشحاڵی دەڕبری بۆ سازکردنی دووهەمین کۆنگرەی زانستی کورد لە هەولێر و سوپاسی بەرێز سەرۆکی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد بۆ بە گرنگ زانینی ئەم بابەتە و هەوڵدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سوود وەرگرتن لە کارامە وشارەزایی کوردانی دەرەوەی وڵات و بە گرنگ وەسفی کرد.{jcomments off}

سەرەڕای ئەوەش بەڕێز دیلانی بابەتێکی لەسەر سیستەمی تەندروستی پێشکەوتووی وڵاتانی جیهان بە بەڵگە و دیمەنەکانی ڤیدیۆییەوە پێش کەش کرد و ئیشارەی بە سیستەمی چەند وڵاتێکی وەکو سوێد و کانەدا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دا کە چون توانویانە ئەم جۆرە سیستەمە سەرکەوتووە لە بواری تەندروسی دا دابین بکەن. پاشان چەندین لێکۆلینەوە و بابەتی شیکاری سەبارەت بە سیستەمی تەندروستی و پەروەردە لە وڵاتانی پێشکەوتوو لە لایەن پسپۆڕان و شارەزایانی ئامادەبوانی کۆنگرەوە پێش کەش کران.  

لە ناوبڕی کۆنگرەکەدا بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئامانجی ئەو کۆنگرەیەی شی کردەوە و  رایگەیاند کە مەبەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشگیریکردنی ئەم کۆنگرەیە ئەوەیە کە پردێکی راستەوخۆی پەیوەندییەکان لە نێوان کورد و کوردستانیانی دەرەوە لەگەڵ کوردستانیانی ناوخۆی هەرێم دروست بکا بۆ ئەوەی سوود لە بەهرەو توانا و لێهاتوی ئەوان وەربگرن…

درێژەی هەیە…

karol_hamid

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی