هەندێك لە هاورێیان كە بەداخەوەش دەبێ بڵێین كادری بە ئەزموونی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانن و رابردوویەكی دیاریان لە ناو ریزەكانی ئەو حیزبە دا هەیە بە مشتێك ئاو خەریكن مەلەوانی دەكەن و خۆیان تێكەل بە باسێك دەكەن كە بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری راستیەكانی بابەتەكە نین.
ئەوەی كە كاك كاووس عەزیزی و كاك دیار(شاكربایی) مۆلایی، لە سەر ناوی سانسۆری زاراوەی كورمانجیی ژۆرو و هەوڵی داخستنی رۆژنامەی ئاگری لە ناو ریزەكانی حدكا دا بە رای گشتی رادەگەیەنن، وەكو كەسێكی لانی كەم لە ناو حیزب دا ناسراو بە چاو نەترس، روك بێژ و سەربەخۆ و لایەكی ترە وە ئاگاداری بابەتەكە و لە هەمووی گرینگتر كادری ناوچەی شیماڵی كوردستان و پرسۆنێلی پێشووی رۆژنامەی ئاگری ، بەم چەشنە دوور لە راستی و لە ژێر باندۆری هەندێك تەعەسوبی پەرخاشگەرانەدا دەزانم كە بە داخەوە راستیی ئەم بابەتە و بابەتگەلێكی تریان لەم چەشنە لە بەر چاوە ئەو دوو هارێیانە رەش ردووە.
ئەو راستیەی كە بووە هۆی چاپ نەبوونی ژمای نوێی رۆژنامەی ئاگری ئەوەیە كە چەند رۆژێك بەر لە ئێستا بەداخەوە لە بەر هۆكاری تێنەگەیشتن لە دێموكراسیی دەروون حیزبی و نەزانینی لە مەڕ چوونیەتیی دەربڕێنی نارەزایەتی و هێنانە بەرباسی داخوازییەكانی لە چوارچێوەی ئوسوولی دێموكراتیكی حیزبی دا، ئەو ئوسوول و پرەنسیپە دێموكراتیكانەی كە هەمێشە بەو پەڕی شانازیەەوە دەڵێن بەرهەمی لێهاتوویی و زانایی دوكتور قاسملووی شیمالی كوردستانن، بەرپرسی رۆژنامەی ئاگری دەستی كردووە بە مانگرتن و بە داخەوە واداری پرسۆنێلی دیكەی رۆژنامەی ئاگریشی كردووە بەو مانگرتنە. ئە
و راستییەی كە كاك كاووسی عەزیزی و شاكربایی مۆلایی نەتەنها ئاگاداری ناوەرۆكەكەی نین، بەڵكو هەر وەكو عەرزم كردن لە ژێر باندۆری هەندێك تەعەسوبی پەرخاشگەرانەی ناوچەیی دا بە پێلان بۆ داخستنی رۆژنامەی ئاگری دەزانن و بە پێچەوانەی راستیەكان تاوانەكەی دەخەنە سەر شانی حیزب و بۆ خۆ رزگار كردنیان ناوی هەندێك كەس و لایەن دێنن.
دیارە لەو راستەدا وەكو خۆم لە رێگای دەفتەری سیاسیی حیزبەوە رەخنەكانم لە مەڕ ئەو كردارەی رۆژنامەوانانی ئاگری و كەم تەرخەمیی بەرپرسانی حیزبی دەرهەق ئەم بابەتە ئاراستەی سكرتێری گشتی حیزب كردووە و بە حوزوری لە گەل پەرپرسی كۆمیسیۆنی سیاسی نیزامیی حیزب كاك رۆستەمی جەهانگیری كە بۆ خۆی خەڵكی شیمالی كوردستانی ئێرانە، بە وردی و بە بەڵگە باسی ئەم پرسەو پیلانەكان و پیلانگێڕانی داخستنی رۆژنامەی ئاگریم كردووە و هەڵبەت كەم و كۆرییەكانی بەرپرسایەتیی كۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حیزبیشم رووبەروو ئاراستەی خاتوو ناهیدی حوسێینی بەرپرسی كۆمیسیۆنی ناوبراو كردوە.
ئێستا كاك كاووسی عەزیزی خۆت لە وڵاتی دانیماركی و رۆژنامەی ئاگری لە باشووری كوردستان چاپ و بڵاو دەبێت. چۆن ئەوها ئاگاداری هەموو رێزەكارییەكانی ناو رۆژنامەی ئاگری و حدكایی كە ئەوەندە بە ئیعتماد و ئیتمینانەوە باس لە سانسۆری زاراوەی كورمانجیی ژۆرۆ لە ناو حدكا دا دەكەی.
لە لایەكی ترەوە كاكە كاووس، جەنابت وەكو كەسێك كە خۆت بە رۆژنامەوان دەناسی و باس لە زاراوەكانی زمانی كوردی دەكەی، چۆنە كە تا ئێستا هەستت بەوە نەكردووە كە كوردی لە دوو زاراوە سەرەكیی كورمانجیی ژۆرۆ و كورمانجی خوارۆ پێكهاتووە و لە بابەتەكەی خۆت دا كە لە ژێرناوی ” رۆژنامەی ئاگری كەوتە بەر تیغی سانسۆری بەرپرسی چاپەمەنیی حدكا” رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 21. 11. 2012 كە لە ماڵپەری پێشمەرگەكاندا بڵاو بووە، باس لە بێ بایەخ كردنی زاراوەی كورمانجی لە راگەیەنەكانی حیزب دا دەكەی. كە وابوو لە سەر ئەساسی ئەو بابەتەی جەنابت ئێستا دەبێ لە راگەیەنەكانی حدكا دا
تەنها بەشی زمانی فارسی كار بكات و هەموو بەشەكانی تر لە بەر تیغی سانسۆر و بێ بایەخ كردن دابن، چونكە هەر وەكو دەڵێین كورمانجی یانی زمانی هەموو كوردەك ئێنجا دابەش دەكرێت بە دوو زاراوەی سەرەكیی كورمانجیی ژۆرۆ و كورمانجیی خوارۆ و جەنابتان باس لە بێ بایەخ كردنی كورمانجی دەكەی. لە كاتێك دا كە تەنها رۆژنامەی ئاگری نەبێت كە ئەویش لە بەر ئەو هۆكارەی كە لە سەرەوە باسم كرد، بەشەكانی دیكەی زمانمان واتە كورمانجی، هەروا بەردەوامن و زمانی فارسیش لە پەنا ئەواندا خەریكە چاپ بڵاو دەبێت.
لە لایەكی ترەوە جەنابت دەڵێی رۆژنامەی ئاگری یەك لەو رۆژنامانەیە هەمێشی كەمترین پرسۆنێلی هەبووە و تا ئێستا زیاتر لە 3 كەس تێنەپەریوە. كاك كاووسی بەریَِز، لانی كەم تا ئەو كاتەی كە من لە رۆژنامەی ئاگری بوومە، 8 كەس بووین و تا بەر لە مانگرتنەكە 4 كەس كاریان تێدا كردووە. بەڵام چوون بۆ كە رادەی پرسونێلی دابەزی، بە وردی لە گەل كاك رۆستەم جەهانگیری،م باس كردووە و لێرەدا پێویست بە گوتن ناكات.
با بگەرێنەوە سەر رۆناكبیرەكەی دیكەمان كاك شاكربایی(دیار) مۆلایی. ئەم بەرێزە بۆ خۆی بە زاراوەی كورمانجیی ژۆرۆ دەئاخاوێت. تا ئە جێگایەی كە من ئەم بەڕێزە بناسم و كارم دەگەل كردبێت، ئەم بەرێزە چوار وشەی سەرراستی كورمانجیی ژۆرۆی لە بەر نەبووە هەتا ئێستا بێت بە زاراوەی كورمانجیی خوارۆ ئەوها بە سەرراستی لە سەر پرسی زاراوەكان لە ناو حدكا دا بابەت بنووسێت. ئەوەی كە من بۆی دەچم ئەوەیە كە ئەم بابەتە لە شوێنەكی ترەوە بۆی بەرێكرابیت.
لە لایەكی ترەوە بەڕێز شاكربایی باس لە بیرەوەرییەكانی 12 ساڵی رابردوو دەكات. دەبێ بڵێم كە كاك شاكربایی هەتا من دەگەڵت بم 12 ساڵ پێش بە پێی ئەسلە گشتیەكانی یاسا كە تا ئێستا خوێندومەتەوە جەنابت لە حوكمی ” الصغیر غیر ممیز” دا بووی، واتە بچووكێك كە راستە و چەپەی خۆی بە تەواوی ناناسێت. ئێستا نازانم جەنابتان چوون ئەوكاتە كەتووی ناو بازنەی سیاسەت و بە پێی كام ماددەی ئەساسنامەی حدكا ئەم ” الصغیر غیر ممیز” انە وەرگیراون بۆ ناو ریزەكانی حیزب.
لێرەدایە كە بۆمان دەردەكەوێن كە داخستنی رۆژنامەی ئاگری تەنها چەواشەكارییەكە كە هەندێ كەس دەیكەنە پەرژین بۆ حەشاردانی تێنەگەیشتنی خۆیان لە دێموكراسیی دەروون حیزبی و نەزانینیان لە مەڕ چوونیەتیی دەربڕێنی نارەزایەتی و هێنانە بەرباسی داخوازییەكانیان لە چوارچێوەی ئوسوولی دێموكراتیكی حیزبی دا.
با هەموو كەس ئاگادار بێت كە رۆژنامەی ئاگری بەرهەمی خوێنی هەموو شەهیدانی كورمانجە بە زاراوەكانی كورمانجیی ژرۆر و خوارووەوە و تا درێژەدەرانی ئەم رێبازەش هەبن بە هیچ شێوەیەك رێگە نادرێت رۆژنامەی ئاگری ببێتە قوربانیی هەندێك تەعەسوباتی پەرخاشگەرانەی ناوچەیی.
بۆ بابەتی رەخنەیی کاک کاووس ئێرە کلیک بکەن و هیوادارین رۆژنامەی ئاگری دانەخرێت
بابەتی ڕەخنەگرانەی دیار مەولایی…..
{jcomments off}