"an independent online kurdish website

تێکۆشەری دێرینی ناو رێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کادری دێرینی رادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران کاک ئەحمەد شێر بەیگی  لە بابەتێکدا بەناوی  ( کۆنفرانسی پراگ و مایە پووچی کوردان )  ئاوری لەسەر خالە لاوازەکانی ئەو کۆنفرانسە داوەتەوە و پەیوایە سی و سێ ساڵ بەسە بۆ دەرخستنی نیاز پاکی خۆمان بەرانبەر بە ئێران و پێویستە کورد ئاوری جدی لەو بارەوە بداتەوە .prag_konf

ئەمجارەش شونیزمی باڵا دەستی ئێرانی دەستی خۆی وەپێشدا و سێناریۆیەکی زیرەکانەی دیکەی لە کونفرانسی ”پراگ” لە ژیر ناوی دێمۆکراسی و هەمبەستەگی بەرێوە بردو جارێکی دیکەش لە کۆتایی کاری کۆنفرانس دا گاڵتەی بە شعووری سیاسی یەکانی کورد کرد و مایە پووچی هێشتنەوە.

بڕگەو و سکانسەکانی ئەو سێناریۆیەش لەو کاتەدا نووسران و لایەنی کرداریان بە خۆیەوە گرت و کەوتنە واری جێ بەجێ…کردن کە رێکەوتننامەیەکی دەڵەمە لە مەڕ هاوکاری دووهێزی کوردی لە رۆژهەلاتی کوردستان واتە ”حدکا”و ”کشکا” هاتبوە کایەوە، رێکەتننامەیەک کە شونیزمی راست و چەپی ئێرانی لەدەرەوە و ناوەوە توشی هەراس کردو و هارووژاندی کە ئەگەر هێزو توانایان هەباهەر ئەودەم خاکی کوردستانیان بە توورەکان دەکێشا.

یەکگرتن و رێکەوتننامەیەکی لاواز کە لانی هەرەکەمی داخوازەکانی گەلی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەخۆگرتبوو….دیتمان و بیستمان کە چۆن شونیزمی ئێرانی لە چوارسووچی دونیا کێچیان دەکەڵی کەوت و تۆماریان واژۆکرد و بانگەوازیان دەرکرد وهاواری واویلا ئێرانیان گەیاندە کەشکەڵانی ئاسمان. دیتمان کە چۆن کابرای سەڵتەنەخوازی شاپەرەستی هەڵاتووی لۆس ئانجلێس نشین هەڕەشەی دەکردو ددانی لە کورد لە چیڕەوە دەبردو تەنانەت ئامادە بوو بێتەوە ئیران، دەستی سەرۆک باندی سیستەمێک ماچ کات و داوای لێ بووردون و بەخشینی لێ بکات کە سی دەهەیە لە ئێرانی ڕاوناوە بۆ ئەوەی چەک هەڵبگرێ و کورد سەرکوت کاتprag

لە کەشو هەوایەکی ئاوا دا شونیزمی بەرچاوتەنگی ئێرانی بەدوای زنجیرە کۆبوونەوەکانی ”واشنگتۆن” و” سۆئێد” کە وردە وردە پاشەکشەی بە سیاسی یەکانی کوردی بەشداربووی ئەو کۆنفرانسانە کردبوو کە پرسی چارەی خۆنووسین و فێدرالیزم هەتا رادەی جل وبەرگی خۆجێی و قسە کردن بەزمانی زگماگی دابەزێنێ و کەمرەنگی بکاتەوە هەڵی بە لەبار زانی و لە مەوزەعی هێز و دەسەڵاتەوە بانگهێشتی بەشێکی کەم لە هێزو لایەنەکانی کورد کرد و کۆنفرانسی ”پراگ”ی لە ژێر ناوی دێمۆکراسی و هەمبەستگی بەرێوەبرد .

لە کۆتایی کاری کۆنفرانس بە بێ ئاگاداری لایەنەکانیی غەیرە فارسی بەشداری کۆبوونەوەکە راگەیاندراوێکیان دەرکرد و ئاوێکی ساردیان بەدەستی داکردن .ئەوەی لەبڕیانامەی کۆتایی کاری کۆنفرانسدا پێداگریی لە سەر کراویەوە لێدانی هەمان قەوانەکۆنەکەی جاران بوو کە ئێران: یەک” وڵات” و یەک” میللەت” ویەک ”ئالا”یە . لەوانەیە نوێنەرانی کورد لەم کۆنفرانسەدا زۆر لێبڕاوانەوە بە چری پرسی فێدرالیزم وچارەی خۆنووسینیان هێنابێتە گۆڕێ و مشتو مڕیان لە سەر کردبێ و بەتەنگێوە بووبن.

بەڵام بەپێی هەموو عورفێکی باوی هەرکۆنفرانسێک دەبوو باسەکانی کاری کۆنفرانس ئانالیز کرابان و لە بریارنامەی کۆتایی د اوەکوو بەندەکانی ئەو کۆنفرانسە گونجاندرابان و لە کۆنفرانسەکانی داهاتوو دا سەرلەنوێ تاو وتوێ کرابانەوە،لێ دیتمان شونیزمی تەواویەتخوازی ئێرانی لە بریار نامەی کۆتایی کاری کۆنفرانسداهیچ ئاماژەیەکیان بەم پرسە گرینگە کە بۆ کوردو گەلانی دیکەی ئێرانی حەیاتی بوو نەکردو و بایەخیان پێنەداو خستیانە پەراوێزەوە. .هەرچەند لەدوایی دا چەند لایەنێک لە کوردەکانی بەشداری کۆنفرانس لێدوانیان داو دەنگی نارەزایەتی خۆیان لە دژی ئەو بڕیارنامەیە دەڕبڕی بەڵام تازە لەدەستیان چووبوە دەرێ و هیچ دەسەڵاتێکیان بۆ رەدی ئەو بڕیارنامەیە لەبەر دەستی دانەمابوو.

ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە شونیزمی ئێرانی زۆر لە مێژە تەکلیفی خۆی لەگەڵ دانیشتوانی غەیرە فارس و یەک لەوان گەلی کورد روونکردۆتەوە. ئەوان هیچ تەوەهومێکیان نێ و لەمێژیان خۆیان لە کۆڵ ئێمە کردۆتەوە ،بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین دانو ستان لە گەڵ کوردو نەتەوەکانی دیکەی دانیشتووی ئێران بکەن ،ئامادە نین تۆسکالێک لەو دەسەڵات و هێزەی کە هەیانە دابەشی کەن. بەڵام ئەوانەی تا ئێستا هەر لە جەغزی ئێرانچێتی خۆیاندا دەسوورێنەوەو پێیانوایە بە دانیشتن و دیالۆگ و قسەلێکردن مێشکی چەقبەستووی عەجەمی باڵادەست دەگۆرن و شتێکیان لێهەڵدەکرێنین کوردە سیاسی یە خۆشباوەڕەکانی ئێمەن.

.ئەوە شتێکی روون و تاشکراشە نوێنەرانی کورد بەو نەخشەرێگا تۆکمەو شەففافەی کە هەیەیانە و بەو یەک گوتاری و یەک هەڵوێستی و یەکدەنگی یەی کە لەم جۆرە کۆبوونەونەدا لە بەرامبەر تەواویەتخوازانی ئێرانی لە خۆیانی دەنوێنن . نابێ چاوەروانی لەمە زیاترمان لێیان هەبێ دان بە داخوازەکانمان و مافی ڕەوامان دابێنن، شونیزمی فێڵەزانی ئێرانی باش دەزانێ خاڵەلاوازەکانی ئێمە کامانان،ئەوان لە خۆمان باشتر ئێمە دەناسن ،هەربۆیەشە پلان و نەخشەکانیشیان بۆ لەبار بردنی هەولەکانمان هەرلەوراستایەدایە. .ئەوەی تا ئێستا کە کورد هەرفێڵی لیکراوە و کڵاویان لەسەر ناوە هۆکارەکەی هەر ئەو پەرتەوازی و لێکدابڕان و هەرکەس بەکەسەیە بوە.

سی و سێ ساڵ ماوەیەکی کەم نێ بۆ سەلماندنی داخوازە ڕەواکانی کانی گەلی کورد ، سی و سێ ساڵە بە سوێندانەوە خۆمان شین و ڕەش کردۆتەوە کە تەواویەتی ئەرزیی ئێران دەپارێزین و جیایی خواز نین بەڵام هەر باوەرمان پێناکەن، ،سی و سێ ساڵە ئەم خاکە خوێنی لێ دەچۆڕێ ، هەموو شوێنێکی ئەم نیشتمانە بۆتە کێڵگەی برین . بەراستی ڕەوایە ئەو رووبارەی کە بە خۆێنی رۆڵەکانی ئەوگەلە وەرێکەتوە لە پای یەکپارچەیی وڵاتێکدا برژێ کە بەدرێژایی مێژوو مافیان پێشێل کردوە؟ تکایە با چیدیکە نەبینە هۆی خەمساردی کورد با چیدیکە کایە بە چارەنووسی ئەو گەلە بەخشەندەیە نەکەین

.بەشداری نەکردن و نەچوون بۆ ئەوجۆرە کۆبوونەوانەی کە جگە لە بێ حوڕمەتی کردن و بەکەم زانینی کورد و سەر ئێشان و بەهەدەردانی کات و وزە هیچ دەسکەوتێکی دیکەی نێ گەلێک سوودی زیاتر و موحتەرەمانەترە هەتا بەشدارێکی لەم چەشنە کە ئاکامەکەی ببێتە هۆی سووکایەتی کردن بە عەقڵییەتی کورد. سەنگی کورد سەبارەت بەومێژوە شۆڕشگێڕانەیەی کە هەیەتی قوڕسە با لە قورسایی ئەو سەنگە کەم نەکەینەوە . مرۆڤی ژیر و تێگەیشتوو لە ژیانی دا جارێک لە کونێکەوە مار پێوەی دەدا…

بۆ هاتنە دەر لەو تەوەهومە و گەرانەوەی هومێد بۆ خەڵکی کوردستان تەنیا دوو رێگامان لە بەر دەمە:

یان ئەوەتا کوردی ڕۆژهەڵات دەنگی دەکاتە یەک و بە یەک هەلوێست و یەک گوتار و لە پێگەیەکی بەهێز و ڵێبڕاو بە بەشداری نوێنەرانی هەموو پێکهاتەکانی سەر گۆڕەپانی کوردستان لە مجۆرە کۆنفرانسەکاندادادەبەزێ ودەبێتە باڵوێزی کوردو و هێزی یەکگرتوویی خۆی نێشانی شونیزمی بێ هەوسارو رووت وقووتی ئێرانی دەدات .

یان هەر لەئێستاوە خوێندنەوەیکی نوێ و ڕوونی دەبێ لە سەر مانەوە یان دابڕان لە ئێرانی داهاتوودا ،بۆ ئەو مەبەستەش ئاشکرایە ناچارە هەستی سەربەخۆیخوازیی لە ناو تاکی کورددا ببووژێنێتەوە و بەهێزی کات و وهومێدی بۆ بگەرێنێتەەوە.لەوحاڵەتەدایە کە کوردلە تەوەهوم دێتە دەرێ وتەکلیفیی لەگەڵ شونیزمی ئێرانی روونە و تێکۆشانیشی هەر لەم بەستێنەدا چر دەکاتەوە. هەروەک لە رابردووشدانیشانی داوە و بە خۆێنیشی تا هەنووکە سەلماندویەتی گەلەکەمان بەخشەندەیەوە و لە قوربانی دان سڵ ناکات و ناترسێ …

وەرگیراو لە لاپەرەی فەیسبۆکی کاک ئەحمەد شێر بەگی{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی