"an independent online kurdish website

هەر وەک هەموو لایەک ئاگادارن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا و لە ئاکامی وەدواکەوتنی دەرچوونی ڕۆژنامەی ئاگری و راوەستانی بەشی کورمانجیی ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، (Kurdistanmedia) بابەتێکی رەخنە گرانەم روو لە کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حیزب لە ماڵپەڕی پێشمەرگەکان دا بڵاو کردەوە و کۆمەڵێک کاردانەوەشی لێکەوتەوە.kavos_azizi12

لە لایەک هاوڕێیانی حیزبیم  بە جۆرێک ناڕەزایەتیان دەربڕی ،و لە لایەکیش دەست و پەیوەندەکانی کۆماری ئیسلامی و ، نەیارانی حیزب دڵیان بە هیندێک دەنگۆی بێ بنەما خۆش کردبوو ، وەک ئەوەی کە گوایە ئەوە کورمانجەکان لە حیزب جیا دەبنەوە!

لێرە دا پێم خۆشە جەند خاڵ لەو بارەوە بەیان بکەم:

١ . ڕەخنەی من لە بابەت وەدرەنگ کەوتنی دەرچوونی ڕۆژنامەی ئاگری و راوەستانی بەشی کورمانجیی سایتی ناوەندیی حیزب بوو کە بەخۆشی یەوە هەردووکیان کەوتوونەتە کار ، کەوابوو منیش بابەتە ڕەخنەئامێزەکەم لە سەر ماڵپەڕی پێشمەرگەکان لادەبەم، چوونکی  ئەو بابەتەی کە جیگای رەخنە بوو ئەوە چارەسەر بووە و ڕەخنەکەش کۆتایی دێت . داوا لەو سایتانەش دەکەم کە بە بێ ئیزنی من بڵاویان کردۆتەوە ، ئەوانیش وەک پڕەنسیپی راگەیاندن ، لە سەر سایتی خۆیان لابەرن.

٢ . بە نیسبەت بابەتەکەم ، سەرەڕایی پاراستنی مافی خۆم وەک ڕەخنەگرێک ، پێم وایە ئەدەبیاتی بەکار هێنراو و هیندێک دەستەواژە  لە بابەتەکەم دا هەیە ، توندن و نەدەبا بەکار بێنم . بۆیە وێڕای رەخنە لە خۆم ، هیوادارم هاوڕێیانم لە ڕاگەیاندنی حیزب(خۆشم یەکێک لەوانم) دڵیان نەڕەنجابێ .

٣ . ئەوانەی وا دڵیان خۆش کردووە بە قەولی خۆیان ، گوایە کورمانجەکانی نێو حیزب خەریکە جیا دەبنەوە ، با ئەو خەیالە خاوەیان دە نیو لێفەیەک دا بپێچنەوە و لە ژێر سەریان دابنێن. هەرکام لەو کادر و پێشمەرگە  وئەندامانەی حیزب کە خەڵکی دەڤەری شیمالی کوردستانن ، ئەوندە نرخیان پێشکەش بە ڕێبازی دێمۆکرات کردووە کە بیر لە شتی وا نەکەنەوە و ڕابردووش شاهیدی ئە وئیدیعایەیە و هەموو لایەکیش بە چاوی خۆیان ئەو راستی یە دەبینن.

لە کۆتایی دا پیرۆزبایی لە پیرسۆنێل و خوێنەرانی ڕۆژنامەی ئاگری دەکەم.{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی