هه‌ر مرۆڤێک چاوێک به مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا بخشێنێته‌وه ئه‌و ڕاستییه‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وێت که له‌و ناوچه‌یه‌دا هیچکات له نێوان پێکهاته نه‌ته‌وه‌ی و ئاینیه‌کاندا پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه و دڵخوازانه نه‌بووه و هه‌موو کات به زۆری شمشێر و چه‌ک و چۆڵ بووه.، نه‌ک پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه و دڵخوازانه که ڕێز له ماف و ئازادی یه‌کترین بگرن.
ئه‌وانه‌ش مێژوویان نووسیوه‌ته‌وه یان ڕوداوه‌کانیان له کات و ساتی خۆیدا تۆمار کردووه ئه‌مڕۆ بووه به مێژوو بۆ ئێمه و باس له‌وه ده‌که‌ن که له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا پێکهاته نه‌ته‌وه‌ی و ئاینیه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئاشتی و دڵخوازانه پێکه‌وه ژیاون و ده‌توانن له یه‌ک چوارچێوه‌دا به ئارامی بژین، هه‌مووی درۆیه و ته‌نها به مه‌به‌ستی تایبه‌تی سیاسی و ئاینی و به‌رژوه‌ندی تاکه که‌سی ئه‌م درۆ په‌تیانه‌یان کردووه .
هه‌ر له زه‌مانی دامه‌زراندنی ئیمپراتۆری ئیسلامه‌وه بگره هه‌تا ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌شار ئه‌سه‌د و نوری مالکی………..، هیچ کات نه‌بووه عه‌ره‌ب چی وه‌ک نه‌ته‌وه و چی وه‌ک ئاین ڕێز له نه‌ته‌وه و ئاینه‌کانی تری ناوچه‌که بگرێت. کوردیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له ناوچه‌که‌دا چی پێش ئیسلام بوونیان و دوای ئیسلام بوونیشیان به به‌رده‌وامی که‌وتووه‌ته به هێرشی دڕندانه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێی. به‌تایبه‌ت هێرشی عه‌ره‌به‌کان بۆ سه‌ر کورد‌و کوردستان که له زه‌مانی ئیمپراتۆری ئیسلامه‌وه به سه‌رکردایه‌تی عومه‌ر و عه‌لی به شمشره دوفهلانهکهیهوه ده‌ستپێ ده‌کات و نه‌وه به نه‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌رده‌وام بوون له‌م هێرشه دڕندانهیانه و به‌رده‌وامیش ده‌بن تا ئه‌وکاته‌ی کورد خۆی له‌م خه‌وه قورسه هه‌ڵده‌ستێت و سنورێک بۆ دراوسێکانی داده‌نێت، یان ئه‌م هێرشانه به‌رده‌وام ده‌بێت تا کورد ده‌که‌وێته به‌ر شمشێره‌که‌ی ئیمام زه‌مانیش (مه‌هدی).
ڕه‌نگه ببێت به پرسیارێک بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد که چۆن ده‌توانن سنورێک دابنێن بۆ دراوسێکانیان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن هێرش بکه‌نه سه‌ریان!؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ببێت به پرسیارێک بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد به بڕوای من وڵامه‌که‌ی زۆر ڕوونه، ئه‌ویش: دامه‌زراندنی ( ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کوردستانه )
ئێستا ئه‌و هه‌له بۆ به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی کورد له باشوری کوردستان هاتووه‌ته ئاراوه که په‌نا به‌رێته به‌ر نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و داوای ماف و ئازادی نه‌ته‌وه‌ی خۆی بکات ده‌ستی بگات به مه‌فه‌کانی. ڕه‌نگه بۆ یه‌که‌م جار وڵامی ئه‌رێ وه‌رنه‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیوایان به خۆیان هه‌بێت و پێداگری بکه‌ن به دڵنیاییه‌وه جاری دووم سه‌رکه‌وتنیان مسۆگه‌ر ده‌بێت له‌م هه‌نگاوه مێژوویه‌دا.
زۆر جار وتوومه و ده‌یڵێمه‌وه که نه‌ته‌وه‌ی کوردیش هیچی له نه‌ته‌وه‌کانی تر که‌م نییه و وه‌ک چۆن هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تری جیهان توانیویانه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بنیات بنێن و مافی خۆیان بووه، به هه‌مان شێوه‌ش کوردیش مافی خۆیه‌تی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆی هه‌بێت و په‌نا به‌رێته به‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو مافه نه‌ته‌وایه‌تێکانی.
پێویسته کورد له‌وه دڵنیابێت که تا ڕۆژێک خۆی به‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌گرێت بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافه نه‌ته‌وه‌ی و ئینسانییه‌کانی، قه‌د بانگ ناکرێت یان که‌س نایه‌ت بڵێت ئه‌وه مافه‌کانته . هه‌ر بۆیه تکا له سه‌رکرده‌کان ده‌که‌م با بۆ جارێکیش بێت بیر له‌م ڕێگه چاره‌یه بکه‌نه‌وه و په‌نا به‌رنه به‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له باتی ئه‌وه‌ی په‌نا به‌رنه به‌ر به‌غدا، تاران، ئه‌نکارا و ده‌مشق.
{jcomments off}