لە ئاستانەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستاندا دیدارێکی پڕ بایەخ لە نێوان سکرتێرەکانی گشتی هەردوو بەشی حیزبی دیموکرات واتا لە نێوان بەرێزان
کاک مستەفای هیجری سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هەیئەتی هاورێی وکاک خالید عەزیزی سکرتیری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان و وەفدی هاورێی لە بنکەی دەفتەری سیاسی حدک بەرێوە چوو. ئێمە زۆر ئاگاداری وردەکاریەکان و باسی نێوکۆبوونەوکە نین. بەو جۆرە کە لە ماڵپەرەکاندا بڵاو کراوەتەوە کۆبوونەوەکە پتر جەختی لە سەر هاودەنگی وهاوهەڵوێستی حیزبە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەرانبەر پیلانەکانی ریژیمی کۆماری ئیسلامی دژ بە گەلی کورد، هاوئاهەنگی لە بەرانبەر گۆرانکاریەکانی ناوچە و نێو خۆی وڵات، هاوهەڵوێستی و هاورابوون لەپێوەندی لەگەل ئوپۆزسیۆنی ئێرانی و…کراوە.
هەرچەند لەم ساڵدا چەند دانیشتن و کۆبوونەوە لە نێوان وەفدی هەر دوو بەشی حیزبدا بەمەبەستی ئاسایی کردنەوەی کەش وهەوای نێوانیاندا بەرێوە چوو، بەڵام دانیشتنی ئەم جارە گرینگیەکی تایبەتی هەیە، وەک ئەوەی کە یەکەم جارە کۆبوونەوەی لەو شێوە و لە بەرزترین ئاستی سەرکردایەتی هەر دوولادا و بەبەشداری سکرتیرەکانی هەردووبەشدا بەرێوە بچێت. بەبێ لەبەر چاوگرتنی ئەوەی کە لەسەر بابەتەکانی باسکراو تاچ ئاستێک یەکڕا و یەک هەڵوێست بوون یان پێێ گەیشتوون، هەر ئەوەندەی کە ئەو دوو لایەنە گەیشتوونەتە ئاستێکی ئەوەندە بەرز لە پێوەندیەکانیاندا بۆئەوەی گوتاری خۆیان لە بەرانبەر پرسە هاوبەشەکاندا یەک بخەن هەم هەنگاوێکی گرینگ و هەم جێی بایەخ وخۆشحاڵیە. {jcomments off}
ئێمە لێرەدا و لەلایەن خۆمانەوە لەگەل بەرز نرخاندنی ئەو هەنگاوانە کە لەو ماوەدا لەلایەن هەر دوو بەشەکەی حیزبەوە بۆ لێک نزیک کردنەوە و ئاسایی کردنەوەی پێوەندیەکانی نێوانیان هەڵگیراوە، بۆ جارێکی دیکەش خۆشحاڵی خۆمان بۆ رەخسانی وەها فەزایەکی لەبار لە پێوەندی ئەو دوو بەشەی حیزبدا دەر دەبڕین و دەستخۆشی لە رێبەرایەتی هەردوولا دەکەین.
ئيمە وەک ئەو تێکۆشەرانە کە لە کەمپینی یەکبوونی حیزب دا ماوەیەکی زۆر بۆ خۆڵقاندنی زەمینەیەکی وەها کە دیالۆگ و وتووێژ بۆ چارەسەری کێشەکان ببێت بە بژاردەی یەکەم هەوڵماندا ئیستا زۆر خۆشحالین کە دەبینین بەشێک لەئاواتەکانمان هاتۆتە دی. بۆیە جێی خۆیەتی بەو بۆنەوە ماندوونەبوونی و پیرۆزبایی لە هەموو یەکبوونخوازان بکەین. ئێمە ناڵێین ئەوە ئێمە بووین کە بە بەتەنێ وەها فەزایەکمان خوڵقاند بەڵکوو دەتوانین بڵێین کە ئێمەش سەرەرای تەنگ و چەڵەمە و کۆسپەکانی بەردەم تێکۆشانمان هەدامان نەدا و وازمان لە بانگەوازی یەکبوونەوە و هەڵبژاردنی دیالوگ بۆ چارەسەری کێشەکان نەهێنا و دەنگمان خستە پاڵ دەنگی هەموو ئەو دڵسۆزانەی کە یەکریزی دیموکراتەکانیان دەویست وئەوەی لەدەستمان هات بۆ ئەو مەبەستە کردمان.
هەرچەند ئامانج وئاواتی نیهایی ئێمە یەکبوونەوەی دووبارەی حیزبی دیموکراتە بەوحالەش ئێستا کە لە قۆناخێ دیالۆگ و وتوێژەکانداین شانازی بە هەوڵەکانی خۆمان دەکەین و لەو قۆناخەدا چاومان لەهەوڵ و تێکۆشانی رێبەرانی هەردووبەشە کە ئاواتی هەموو یەکبوونخوازان و گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بێننەدی و لەسەر بنەما و میکانیزمێکی وا حەکیمانە کە جارێکی دیکە حیزبەکە تووشی لێکدابڕان نەبێت، ئەو حیزبە بکەنەوە بەیەک.
دەرفەتەکە بەلەبار دەزانین بۆ ئەوەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە هەموو پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بەگشتی و دیموکراتەکان بە تایبەتی پیرۆز بایی بلێێن. هیچ خەڵات و هەدیەیەک لەو قۆناخەدا گەورەتر وپڕبەهاتر لەیەکریزی و یەکبوونەوەی دووبارەی حیزبەکەمان نییە کە رێبەرانی حیزب پێشکەشی پێشمەرگەکانی بکەن.
کومیتەی کەمپینی یەکبوونی حیزبی دیموکرات