"an independent online kurdish website

مانگی سەرماوەز، ئەو مانگەی كه تێیدا رێز له رۆژی پێشمەرگەی كوردستان دەگرین. رۆژی 26ی سەرماوەزی هەموو ساڵێ وەك رۆژی رێزگرتن له پێشمەرگەی كوردستان ناودێر كراوە.hatem_jehangiri

پێشمەرگه ئەو ڕۆڵه به جەرگ و به هەیبەتەی نەتەوەی كورده كه له ناخی بزووتنەوەی رزگاری خوازی كوردستان دەور و ڕۆڵێكی گەوره و بەرچاوی هەیە. رۆژی 26ی سەرماوەزی ساڵی 1324ی هەتاوی خەڵكی خەباتگێر و رزگاریخوازی كوردستان به گشتی و به تایبەتی خەڵكی خەباتگێری شاری مهابادی پایتەختی مێژوویی كۆماری كوردستان له هەنگاوێكی شۆڕشگێرانەدا دەزگا سەركۆتكەرەكانی رژیمی پەهلەویان تێك پێچا و شارەوانی ئەو شارەیان كه وەك دوایین بنكەی نەیارانی كورد بوو چەك كرد و ئاڵای پیرۆزی ئاشتیان له سەر بەرزایی بینای شارەوانی هەڵكرد و پەیام و رەوتێكی شۆڕشگێر و ئاشتی خوازییان سەردا كه تا ئەمرۆش بەردەوامە. له ساڵی 1363ی هەتاویدا، حیزبی دایك، حیزبی داهێنەری ناوی پێشمەرگە، واته حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دیسان ڵاپەڕەیەكی زێڕینی دیكەی به ڵاپەرە زێڕینەكانی خۆی زیاد كرد و وەك حیزبی هەموو چین وتۆێژەكانی كۆمەڵگای كوردستان و بۆ بەرز راگرتنی خەبات و بەرخۆدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، له بڕیارێكی مێژوویی دا رۆژی 26ی سەرماوەزی ساڵی 1363ی وەكو رۆژی پێشمەرگەی كوردستان دیاری كرد. كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و لایەنگرانی ئاشتی و دێموكراسی لەو كاتەوه تا ئێستا له هەموو باردۆخێكی سەخت و گراندا رێز له ناو و رۆژی پێشمەرگه دەگرن. رێز له خەبات و خۆبەخت كردنی ڕۆڵەیەكی خۆیان دەگرن كه بەبێ هیچ چاوروانیەك حازره هەموو ژیانی خۆی و تەنانەت گیانی خۆشی فیدای ئامانجەكانی نەتەوەكەی بكات. بەلام پێشمەرگه كێیەكه كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان له چوار دەوری ئەم نیشتیمانەلەت لەتكراوەدا و بگره له سەتحی جیهاندا رێزی لێدەگرن ؟! پێشمەرگەی كوردستان ئەو چەكداره شۆڕشگێرەی كورده كه له شاخەكانی زاگرۆسی مەڵبەندی مێژوویی نەتەوەی كورد سەری هەڵداوه و له داوێنەكانی زاگرۆس دا سروودی ژیان و دێموكراسی سەرداوە. پێشمەرگه ئەو كەسەیه كه گەورەترین سەرمایەی ژیانی خۆی له پێناو رزگاری و ئازادی نەتەوەكەی دا بەخت دەكات و بەبێ هیچ ستارگەهەك به شەو و رۆژ له پێناوی دۆزە رەواكەی خەبات دەكات. ئەگەر بمانهەوێت به كورتی له سەر جیاوازی پێشمەرگه له گەڵ چەكدارانی دیكه بدوێن و تایبەتمەندیە بەرزەكانی پێشمەرگه باس بكەین ئەوا لاپەڕەكانی مێژوویی خەباتی خۆێناوی گەلی كورد كه به دەیان ساڵه پێشمەرگه خۆی بەخت دەكات دێنه قسەو پێشمەرگه وەك شۆڕشگێرێك كه له پێناو رزگاری و سەربەستی نەتەوەكەی له ژێر چەپۆكی داگیركەران و خۆێنرێژان خەبات دەكات دەناسێنن. پێشمەرگه ئینسانێكی كوردی خاوەن هەڵوێسته كه بۆ بەرابەری ئینسانەكان و جێگر كردنی یاسا دێموكراتیكەكان و سڕینەوەی زۆڵم و زۆری سەر نەتەوەی كورد خەبات دەكات.ئەو تایبەتمەندی شۆڕشگێڕانەی هێزی پێشمەرگەنه كه پێشمەرگەی وەك ئینسانێكی جێی متمانه كه بۆ ئالۆگۆڕی قوڵی سیاسی و كۆمەڵایەتی له نیشتماندا پێشان دەدات و پێشمەرگەی بەو رادەیه خۆشەویست كردووە. خەبات و ڕۆڵی پێشمەرگه هیچ كاتێك كەم نەبووه و ئەگەر له رابردوودا به هۆی ئەو شەڕه كه كۆماری ئیسلامی ئێران به سەر نەتەوەی كورد دا سەپاند و به ناچاری و تەنیا بۆ بەرگری پێشمەرگه دەستی بۆ چەك برد و دیفاعی له مان و هەبوونی نەتەوەی كورد كرد، ئەمڕۆ پێشمەرگه خەباتێكی دیكەی سەردەمیانەی دەست پێكردووه كه زۆر له خەباتی شاخ كەمتر نیە! ئەمرۆ پێشمەرگەكانی كوردستان له مەیدانه جۆراجۆرەكانی خەباتی سیاسی و كۆمەلایەتی له جەرگەی خەبات دان و له سەنگەرەكانی زانست و خۆ پێگەیاندن، ئەو ئەركه مێژوووییه كه له سەر شانیانه بەرێوە دەبەن.ئەمڕۆ پێشمەرگه له مەیدانەكانی دیپلۆماسیدا و له نێو جەرگەی زانستگاكانی ئێراندا خەبات دەكەن. هەر ئەو ترس و خۆفه له نێو پێشمەرگه و خەباتی نۆێ و سەردەمیانەی پێشمەرگەیه كه رژیمی چاوترسێن كردووه و رژیمی له هەمبەر ئیرادەی پۆڵاینی خۆیدا به چۆكدا هێناوە. له هەمبەردا خەباته رەواكەی پێشمەرگه و ئاراستەی درۆست و بەرحەقی ئەم خەباته و خۆ دوورگرتن له هەر كردەوەیەك نارەوا له هەمبەر داگیركەرانی دڵرەق و خۆێن رێژ، بۆنەته هۆی ئەوه كه خەباتی هێزی پێشمەرگه له جیهانی مۆدێرنی ئەمرۆدا به خەباتێكی ئازادیخوازانه و سەردەمیانه كه تەنیا بەختیاری ئینسانەكان ئامانجیەتی قەبوول بكرێت و پشتیوانی له داخوازە رەواكانی ئەو شۆڕگێره بكرێت. ئەگەر بەوردی چاو له قوربانی دان و خەباتی هێزی پێشمەرگه بكەین، دەبینن كه ئەو هێزەی كورد تەنیا له رۆڵەكانی ئەو نەتەوەیە پێكهاتوون كه به ویستی خۆیان بۆ خەبات له هەمبەر داگیركەران چەكی شەرەفیان له شان كردووەو به بێ هیچ ئیدعایەك ئەو ئەركەیان وەئەستوو گرتووه و خەباتی هێزی پێشمەرگەش هیچ كاتێك دوایی پێنایێت و له دوا رۆژی ئازادی كوردستاندا دەورو و ڕۆڵێكی گەورەی له پاراستنی دەستكەوتەكانی خەباتی خۆێناوی نەتەوەی كورد و پارێزگاری له بەها ئینسانیەكان له ئەستوو دەگرێت. له كۆتایی دا سڵاو دەنێرم بۆ هەموو پێشمەرگەكانی كوردستان و بەتایبەتی پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران.

 پیرۆز بێ 26ی سه رماوه ز رۆژی پێشمه رگه ی كوردستان

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی