بەرز و بەڕێز بێت یاد و بیره‌وه‌ری سێ ڕۆلەی بە وەفای گەلەکەمان، سێ قاره‌مانی ناو سەنگەر، سێ شەهیدی ڕێگای ڕزگاری گەل و نیشتمان، شەهیدان محەمەد تاهیر عەبداڵی، مستەفا ئابیاری ، خالید ڕویان.
دەمێکە کەوتووتمە یاد و بیری ئەوەی کە بتوانم لە ٢٥ ساڵوەگەڕی ئەو سێ شەهیدە دا یادێک لەو شەهیدانە و لە قارەمانەکانی هێزی بە هێزی کێلەشینی ئەو کات بکەم کە هەر دەم گیان لە سەر دەست بوون، بۆ ڕزگاری خاک و ولاتیان.
بەداخەوە نەمتوانی لە ساڵرۆژی شەهید بوونیاندا بلاویکەمەوە،لە دواین بیر کردنەوەمدا بە باشم زانی کە بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ئەو بیرەوەرییە بڵاو بکەمەوە، بەو هیوایە کە توانیبم ئاوڕێک لە لەخۆبردوی پێشمەرگە بدەمەوە و هەر وەها یاد و بیرەوەری ئەو سێ شەهیدە زیندو رابگرم.
ئاوردانەوەیەکی خێرا لە مێژووی مرۆڤایەتی و هەوڵەکانی مرۆڤ بۆ دابین کردنی ژیانێکی ئازاد لە پێناو یەکسانی کۆمەڵایەتی دا ، دەرخەری گەلێک ڕاستی تاڵ وشیرینە کە ئاکامی بەربەرەکانی چەوسێنەر و چەوساوەیە.
لە ڕاستی دا ململانێی نێوان بێداد و بەرخوەدان، ماکەی سەرەکی هاتنە ئارای چەمکە ئینسانی ومرۆییەکانن کە وەک پەرەنسیپگەلێکی ئەخلاقی و ئینسانی بۆ ژیانی مرۆڤ پێناسە دەکرێن.
ڕوون و ئاشکرایە کە ئەم ڕەوتە مێژوییە گەلێک هەوراز و نشیوی بڕیوە و بە زۆر قۆناغی ئەستەم دا تێپەڕیوە ، بەڵام ئەوەی کە وەک وزە و پۆتانسییەلی ئەم ڕەوتە ، هەردەم ئاگری کورەی خەبات و بەرخوەدان لە دژی بێدادگەری و چەوسێنەری بە تین و گوڕتر کردووە ، کۆمەڵێک مرۆڤی گیان لە سەر دەستن کە لە پێناو ئامانجێکی پیرۆز و بۆ ڕزگاری کۆمەڵگای ئینسانی لە بن دەستەیی و گەشە کردنی بەها ئینسانیەکان ، هاتوونەتە گۆڕەپانی شۆڕش و ئاڵای ئازادیخوازییان بەرز کردۆتەوە.
پێشمەرگە ئەو مرۆڤە کوردەیە کە بۆ ڕزگاری نەتەوەکەی لە ستەمی داگیرکەر و بۆ وێنا کردنی داهاتویەکی ڕوون بۆ کوردستان ، تەنگ و چەڵەمەکانی شۆڕشی بە گیان کڕیوە و بە دڵێکی پڕ لە هیوا و بە پشت بەستن بە هێزی بەهێزی گەل ، داکۆکی لە مافە ڕەواکانی نەتەوەکەی دەکات.
چیرۆکی ئازایەتی پێشمەرگە ، ئەفسانەیەکی راستەقینەیە کە لاپەڕەکانی مێژوی خەباتی نەتەوەی کورد ، شایەتی لە خۆبردویی و فیداکاری ئەو رۆڵە چاونەترسانەی کوردە.
ئەم چیرۆکە لە هەمو بەشەکانی کوردستانی پارچە پارچە کراو تێکەڵ بە ژیانی گەلی کوردە و برخۆدان فاکتەرێکی هەرە گرینگی کولتوری کوردەواریە.
لە کوردستانی ڕۆژهەڵات وەک شوێنی لە دایک بوونی کۆماری کوردستان لە مێژووی هاوچەرخ کە چەخماخەی شٶڕشێکی مۆدێڕن و خاڵی وەرچەخانی خەباتی گەلی کوردە ، پاش تێپەڕ بوونی ٦٧ ساڵ هێشتا ناوی پێشمەرگە وە بیر هێنەری ئازایەتی، خۆڕاگری ، نیشتمان پەروەری و ئازادیخوازیە و هەتا هەتایە لە لاپەڕەی بیری دانیشتووانی ئەم خاکە رەنگینە دەمێنێتەوە ، هەر بۆیە خوێندنەوەی دووبارە و چەند بارەی چیرۆکی ئازایەتی ئەو ڕۆڵە قارەمانانەی گەلەکەمان تەنیا و تەنیا ئەمەگناسی ئێمەیە بەرانبەر بە گەورەیی ، خۆنەویستی و گیان فیدایی کەسانێ کە تەنیا سەرمایەی ژیانیان که گیانی شیرینیانه لە پێناو ئامانجی پیرۆزی ئازادی نەتەوەکەیان بەخت کردووە.
پاش ئەوەی کە هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی نوێنەرانی کورد و وتووێژەکان لە گەڵ دەسەڵاتی تازە پێگەییشتوی کۆماری ئیسلامی بۆ چارەسەری ئاشتی خوازانەی پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردیستان بە ئاکام نە گەییشت ، کوردستان کەوتە بە هێرشی سوپای تاریکی شەوپەرستانی رژێمی ویلایەتی فەقی.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران وەک حیزبێکی خاوەن ڕابردوو و ئەزمونی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەهێزترین و گەورەترین هێزی خەباتکاری ئەم بەشە لە کوردستان بە بەهرەمەندی لە وزە و توانای لاوانی شۆڕشگێڕی دیموکرات و رێبەری وشیارانەی شەهیدی هەرگیز نەمر دوکتور قاسملو ، بە هەست بە بەرپرسیاتی لە هەمبەر پاراستنی گیان و ماڵی خەڵکی کوردستان و بۆ بەرگری لە کەرامەت و شەرافەتی ئینسانی نەتەوەی کورد، بە گژ سوپای شەو پەرەستی و شەمشەمە کوێرەکانی جەماران دا چوون و لە شاخ و هەردی نیشتمانی دایک، ئاگری رق و تۆڵەیان بە سەر داگیرکەران دا دەباراند و لێرە و لەوێ گورزی کاریگەریان لە بەکرێ گیراوانی رژێمی ویلایەتی فەقی دەوەشاند، هێزی کێلەشین یەکێک لەو هێزانە بوو کە بەدەیان و سەدان داستانی لە مێژوو دا تۆمار کردووە و زەبری گورچو بڕی لە دوژمن داوە.
ئەو بەسەرهاتە یەکێکە لەو داستانانە.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم که ئاورێک بده‌مه‌وه له رۆژێ به‌ر له شه‌هید بوونی ئه‌و سێ ئازیزانه که له شه‌ڕێکی حه‌ماسه خولقێندا شه‌هید بوون، ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی ئێمه، پێشمه‌رگه‌کانی هێزی کێڵه‌شین له ناوچه شاخاوییه‌کانی شنۆ و مه‌رگه‌وه‌ڕ سه‌رقاڵی به‌رێوه‌بردنی ئه‌رکی حیزبی بووین، له کاتی راپه‌ڕاندنی کار‌و چالاکییه‌کانمان چ له مه‌نته‌قه و چ له کێوه سه‌ربه‌رزه‌کانی ئه‌و ناوچانه گه‌لێک جار دوژمن به شێوه‌ی جۆراو جۆر پیلانی بۆ دا ده‌رشتین، جاری وا هه‌بوو بۆ ماندوو کردنی پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌نگۆی بڵاو ده‌کرده‌وه که ئه‌و شەو هێرش دێنیت بۆ سه‌رمان، جاری واش بوو به شێوه‌ی گروپی بچووک که پێک ده‌هاتن له چوار که‌سی یان زیاتر، شاخ به شاخ و دۆڵ به دؤل به دوای پێشمه‌رگه‌کان ده‌که‌وتن ، ئه‌وه‌ش له کاتێکدا بوو که دوژمن باش ده‌یزانی هێج کات نه‌یده‌توانی ل ه‌و چیا‌و دۆڵ و ده‌ڕه‌دا سه‌رکه‌وتن به ده‌س بهێنێت، پێشمه‌رگه‌کان هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌بردنی ئه‌رکی حیزبی خۆیان هه‌موو جموجۆلی دوژمنیان له ژێر چاوه‌دێریدا بوو. هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌م پێ کرد رێژیم بۆ ماندوکردنی پێشمه‌رگه زۆر ده‌نگۆی بڵاو ده‌کرده‌وه که ئه‌وشەو یان سبه‌ی هێرش ده‌کات، ئه‌وه بوو له نیوه‌ڕۆی رۆژی ١٣٦٦/٥/٣ هێرشێکی به‌ر بڵاو له لای دێی چریاوێی ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ و له زنجیره کێوه‌کانی به‌رده‌سپییانه‌وه به‌ره‌و مێرگه زیاره‌ت و گه‌روی ناورون ده‌س پێ‌کرد.
ئێمه که لکی 2 و په‌لی فه‌رمانده‌هی له‌و شوێنه بووین، بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانین گورزێکی باش له هێزه‌کانی دوژمن بوه‌شێنیین، هه‌ر بۆیه زۆر خێرا به بڕیاری فه‌رمانه‌دی هێز به سه‌ر سێ ده‌سته دابه‌ش بووین و هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک بۆ شوێنی دیاری کراوی خۆی، به‌ره‌و له‌شکری زۆر و بۆری ڕێژیم رۆیشت، ئه‌و ده‌سته‌یه که نوسه‌ری ئه‌م بیره‌وه‌ریه له گه‌ڵی دا بوو ، پێک هاتبو له ٧ پێشمه‌رگه وئه‌رکی ئه‌وه‌مان پێ ئه‌سپێردرا بوو که یه‌کسه‌ر برۆین بۆ پێشه‌بڕه‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم بگرین، ئێمه رۆیشتین به‌ڵام چ رۆیشتنێک هه‌ر به هه‌لاتن. هاوکات دوو ده‌سته‌که‌ی دیکه له پاسداره‌کان نزیک ببونه‌وه‌و له ده‌رفه‌تێکی باش شه‌ڕ ده‌ستی پێ کرد، هه‌ر له یه‌کەم تێکهه‌ڵچووندا به‌کرێ گیراوه‌کانی کۆماری ئیسلامی پاشه کشه یان کرد، له ڕاستیدا پاسدار و به‌کرێگیراوه‌کان توانای شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌یان نەبوو و ته‌نیا بیریان له هه‌لاتن کردبۆوە.
ده‌توانم بڵێم له‌شکری ته‌یاری کۆماری ئیسلامی به شیوه‌یه‌ک هه‌ڵده‌هاتن که ئێمه نه‌یان ده‌گه‌یشتینێ، ئه‌م شه‌ڕ و هه‌ڵاتنه به‌رده‌وام بوو تا نزیک کێوو دۆله‌کانی گوندی چریاوا که ره‌نگه هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌م وه بیر نه‌یه‌ته‌وه ، هه‌ر بۆۆیه ته‌نیا ئاماژه به‌و چه‌ند جێگایه‌ک ده‌که‌م وه‌ک گابه‌له‌ک، بێرا سۆر، گۆره گوێژ. له ئاکام دا ئێمه له گه‌لیان تێکه‌ڵ بووین و دوای ٢ کاتژمێر شه‌ڕ له هه‌مولایه‌که‌وە شکه‌ستیان خوارد و بۆ مۆڵگه‌کانیان له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ پاشه کشه‌یان کرد.
له‌و به‌ره‌ی شه‌ڕدا دوژمن زه‌ره‌و زیانێکی به‌رچاوی وێکه‌وتبوو و چه‌ندین جنا‌زه‌یان له شوێنی شه‌ڕه‌که به‌جی مابوو، له‌و تێکهه‌ڵچوونه‌دا پێشمه‌رگه یه‌ک به ناوی قادر به‌له‌دی به قورسی بریندار بوو، به‌ڵام به خۆشییه‌وه تاکو ئێستاش هه‌ر له ژیان دایه و هیوای له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ بە ئاوات ده‌خواز‌م، پێشمه‌رگه‌کانی لکی یەکیش که له به‌رزایی دۆڵه واژی و سوارێ زه‌رێ جێگیر ببوون، هاو کات له گه‌ڵ ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر ئێمه، له ناوچه‌ی شنۆوه هێزێکی دیکه‌ی سپای جه‌هل و نه‌زانی هێرشێکی زۆر به‌ربڵاوی بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی لکی ١ له دۆڵه‌واژی و سوارێ زه‌رێ ده‌ستی پێ کردبوو به‌ڵام به هێج شێوه‌یه‌ک نه‌یده‌وێرا خۆی له پێشمه‌رگه‌کان نزیک کاته‌وه، کاتێک پێشمه‌رگه‌کان ئاگاداری جم‌و جۆڵی بەکرێگیراوانی ڕێژیم بوون، هێرشی خۆیان بۆ سەر دوژمن دەست پێ کرد، دوای ته‌قه‌یه‌کی که‌م دوژمنیان ناچار به پاشه‌کشه کردبوو و ناوچه‌که‌یان پێ بە جێ هێشتبوون.
هەر وەک لە سەرەتاوە باسم کردووە زۆر له مێژه ده‌م ویست بیره‌وه‌ریه‌کانم له گه‌ڵ سێ شه‌هیدی سور خه‌ڵاتی گه‌له‌که‌مان بنووسمه‌ه‌وه و به ناساندنیان به ژیلی نوێی نه‌ته‌وه‌که‌مان ،خزمه‌تێکم به‌و سێ ڕێبواره‌ی ڕێگای ئازادی کوردستان کردبێ. به تێپه‌ڕ بوونی٢٥ ساڵ به سه‌ر ئه‌و بیره‌وه‌رییه‌دا ڕەنگە زۆر شتم له بیر چووبێ” هه‌رچه‌ند سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ڕوداوه‌که له گه‌ڵ چه‌ن هاوڕێیه‌کی ئه‌و کات که له‌و رۆژانه به‌شداری چالاکیه‌کان بوون ڕاوێژم کردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌م که ڕوداوه‌که زۆر به وردبینییه‌وه بخه‌مه به‌ر دیدی ئێوه خوێنه‌رانی به‌رێز،ئه‌گه‌ریش که‌موو کورییه‌کی هه‌بێت داوا له هاو سه‌نگه‌رانم ده‌که‌م بمبورن و یارمه‌تیده‌ر بن بۆ راست کردنه‌وه‌ی که‌موو کورییه‌کان.
لە راستی دا هێزه‌کانی دوژمن له هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ڕدا تووشی شکست ببوون و پاشه‌کشه‌یان کردبوو، که شه‌ومان به‌سه‌ردا هات ئێمه له‌و به‌رزایانه ماینه‌وه و تا ساعه‌ت ١٠ی پێش نیوه‌رۆی ڕۆژی ١٣٦٦/٥/٤ ، ئێمه لکی٢ و په‌لی فه‌رمانده‌هی به‌ره‌و ڕه‌شماڵه‌کانی شاپتان که ده‌که‌وێته به‌رقه‌دی کێوی بۆزێ سینا وه‌ڕێ که‌وتین، جێگای ئاماژه‌یه که له وەرزی هاوین، کۆچبه‌ره‌کانی ناوچه‌ی شنۆ و ده‌شته‌بێل و مه‌رگه‌وه‌ڕ له کۆتایی وه‌رزی به‌هار و سێ مانگی هاوین و تا کاتی هاتنی سه‌رمای پایز له کوێستانه‌کانی سوارێ زه‌رێ وهه‌وارگورگۆ،دۆله‌واژی، هه‌وار مامز، گرده‌سوور، شابتان. ناوروون، بۆزێسیناو تاده‌گاته دالانپه‌ڕ، دۆڵگامێش..هتد ده‌مێننه‌وه.
دیاره به هۆی به‌ربڵاوی ئه‌و کوێستانانه به پێویست نازانم ناوی هه‌موو هه‌وارگه‌کان بێنم، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم بوو که ئاماژه به هیندێک شوێن بکه‌م که پێویسته خوێنه‌ر له کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بیره‌وه‌رییه‌دا ئاگاداری زیاتری له سه‌ر شوێنی رووداوه‌کان هه‌بێت، دیاره به‌شی زۆری هەوارچییەکان له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕه‌وه دێن بۆ ئه‌و شوێنانه، هاتنی ئه‌وان له‌و وه‌رزه‌ی ساڵدا جوانی وخۆشییه‌کی زۆر ده‌به‌خشێت به سروشتی ئه‌و ناوچانه و پێشمه‌رگه‌کانیش بێ به‌ش نه‌بوون له‌و خۆشییه. ده‌گه‌رێمه‌وه سه‌ر باسه‌که‌م، که گه‌یشتینه شاپتان چادرچییه‌کان زۆر به گه‌رمی وه پیرمانه‌وه هاتن، کاتژمێر ٣٠:١١ی پێش نیوه‌ڕۆ بوو که ده‌مان ویست ماندویه‌ک له له‌ش ده‌رکه‌ین و پاشان برۆین بۆ سه‌ر کانی و ئاوه‌کان تاکوو خۆمان له تۆزی ڕێگا خاوێن که‌ینه‌وه به هه‌ر حاڵ کاتێکی باش بوو، تاکو که‌ڵکی باش له‌و رۆژه وه‌رگرین، له ناکاو له سه‌ر دوملانه‌ی گرده‌سوور هه‌رایه‌کمان گوێ لێ بوو ، زۆر به هه‌سته‌وه گوێمان ده‌گرد تاکو بزانین ئه‌و ده‌نگه چییه، له ئاخیردا تێگه‌یشتین که ئه‌وه شوانێکه هه‌رای ئێمه ده‌کات و ده‌ڵێ وه‌رن پاسدار هاتوون بۆ ناو ره‌شماله‌کانی گرده‌سوورو ژنه‌کیان کوشتووه، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له لایه‌ن لکی ١ که له دۆڵه‌واژی بوون به بێ‌سیم ئاگادار کراین که هێزێکی رێژیم وه‌سه‌ر که‌وتووه بۆ گرده‌سوور و به‌ره‌و هه‌وار مامز دێن.
به بێستنی ئه‌و هه‌واله به خێرایی هه‌ستاین و خۆمان ئامادە کرد و وه‌رێ که‌وتین بۆ لای شوانه‌که که په‌نای بۆ ئێمه هێنابوو، کاتێک ویستمان که ڕوداوه‌که‌مان بو باس بکات، ده‌ستی کرد به گریان و کوتی: ئێمه بێرمان ده‌کرد واته خه‌رێکی مه‌ڕ دۆشین بووین که هێزێکی پاسداران هاتن بۆ لامان و ده‌ستیان کرد به جنێودان و بێ حورمه‌تی کردن به ئێمه، ژنێک به ناوی به‌دری جه‌مال تاقه‌تی جنێوه‌کانی پاسدره‌کانی نه‌ما و جنێوی پێدان، جێگای ئاماژه پێکردنه فه‌رمانده‌ی ئه‌و پاستارانه به ناوی قوباد ، به ده‌نگێکی به‌رز هاوار ده‌کات و ده‌لێت”من قبادم، من جلادم” له ئاکامدا قوبادی مرۆڤ کوژ به پێلاقه له خوشکه به‌دریه‌ی بێ تاوان ده‌دات پاشان ده‌ی کوژێت.
ئه‌و شێره ژنه به‌دریه جه‌مال، خێزانی عوسمان خه‌لکی گوندی باوا له مه‌نته‌قه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ بوو، هه‌روەها خوشکه ستی له گه‌ل نه‌وه‌یه‌کی به ناوی ره‌سول که مندالێکی ساوا بوو، بریندار بوون. ئه‌وه یه‌که‌م جار نه‌بوو له‌و شوێنه(چادره‌کانی باوا) ئه‌و شێره ژنه واته خوشکه به‌درییه به گژ پاسداره‌کانی کۆماری نائیسلامی ده‌هاته‌وه. چه‌ند جاری دیکه‌ش پاسداره‌کان هاتبوونه ناو ئه‌و ڕه‌شماڵانه، به‌ڵام هه‌موو جارێ له گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌و شێره ژنه روبه‌رو ده‌بوون. سڵاو له روحی پاکی شه‌هید به‌درییه خانم.
تێبینی:
داواکارم له به‌رپرسی به‌شی شه‌هیدانی حیزب که جێگای خۆیه‌تی خوشکه به‌درییه وه‌ک شه‌هیدی حیزب حیساب بکرێت، بڕیارمان دا که تۆله‌ی ئه‌و شێره ژنه بستێنینه‌وه ، هه‌ر له سه‌ر ئه‌و کێوه راوه‌ستاین تاکو هه‌موو پێشمه‌رگه‌کان بێن و بگه‌نه ئێمه تا خۆمان سازمانده هی بکه‌ین، له‌و کاته‌دا رق و قینێکی زۆر هه‌موو ده‌رونی ئێمه‌ی داگرتبوو و ناراحه‌ت بووین به‌و هه‌ڵسو که‌وته دژه گه‌لییه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان، له‌و کاته‌دا که ئێمه چاوه‌رێی هاتنی هاورێیانمان بووین دیتم محه‌مه‌د تاهیر زۆر به خێرا هات و له ئێمه تێپه‌ڕ بوو من چومه پێشێ و پێم وت بۆ کوێ ده‌چی بۆ وا به په‌له‌ی؟ جوابی دامه‌وه و پێی کوتم:“جاوه‌ره ئه‌و شه‌مشمه کوێرانه لێره‌ش ده‌یان هه‌وێت که‌ڵه‌گای له ئێمه بکه‌ن”
پێم وت ئارام بگره تۆ له گه‌ل په‌لی فه‌رمانده‌ییت و ده‌بێ چاوه‌روانی ئه‌وان بیت تاکو دێن، هه‌ر چه‌ند هه‌وڵم دا هه‌ر نه‌وه‌ستا و رۆیشت. دیسان به‌دوایدا رۆیشتم و داوام لێ کرد که په‌له نه‌کات. محه‌مه‌د تاهیر کوتی: من ده‌چمه روکاری هه‌وار مامز تاکو ئێوه دێن، ده‌مهه‌وێ بزانم پاسداره‌کان بۆ کوێ ده‌چن، پاش ئه‌وه‌ی که پێشمه‌رگه‌کان هه‌موو هاتن، دوو ده‌سته‌مان هه‌لبژارد که یه‌کیان راست به‌ره‌و رووی پاسداره‌کان بڕۆن ئه‌وه‌ی تریان بروات و پێشیان لێ بگرێت. ده‌سته‌یه‌کی پیشتیوانیش له سه‌ر گرده سوور جێگیر ببوون، له لایه‌که‌ی دیکه‌ش ده‌سته‌یه‌ک له لکی ١ به‌ره‌و ئه‌و جێگایه وه‌رێ که‌وتن که پاسداره‌کانی لێ بوون که ده‌که‌وێته لای بناری گردی ته‌ماوه به ڕوکاری هه‌وار مامزه‌وه، جێگای ئاماژه‌یه که پاسداره‌کان که نزیک به 40 که‌سێک ده‌بوون، ئه‌و گروپه هێزێکی تایبه‌تی رێژیم بوون و ده‌ستێکی باڵایا‌ن هه‌بوو له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌لکی بێ تاوان و چه‌ندین جاری دیکه‌ش وه‌دوای پێشمه‌رگه‌کان که‌وتبوون.
بۆ نموونه ماویه‌ک پێش ئه‌و شه‌ڕه گروپێک له‌و پاسداره خۆبه‌خشانه وه‌دوای رێوو شوێنی پێشمه‌رگه‌کان که‌وتبوون و به شێوه‌یه‌ک خۆیان گه‌یاندبووه نزیک ڕه‌شماله‌کانی دؤڵه‌واژی و له ناو تۆپه به‌ردێک خۆیان حه‌شار دابوو بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی کۆتوپڕ زه‌ربه‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌کان بده‌ن، ده‌سته‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌کان ده‌ڕۆن بۆ ناو ڕه‌شماڵه‌کانی دۆله‌واژی ، یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کان به ناوی نادر وه‌زیری که له دوای ده‌مێنێت فاسله‌یه‌کی زۆری ده‌بێت له گه‌ل هه‌ڤالانی، پاسداره‌کان داوای ته‌سلیم بوونی لێ ده‌که‌ن، نادر ناچار ده‌بێت لوله‌ی چه‌که‌که‌ی له عه‌رزی بکات به مه‌به‌ستی ته‌سلیم بوون و به‌ره‌و لای ئه‌وان ده‌روات به‌ڵام له مه‌ودای نێوان خۆی و پاسداره‌کان به‌ردێکی چکۆله ده‌بینێت له ده‌رفه‌تێکی باش بۆ رزگار کردنی خۆی و ئاگادار کردنه‌وه‌ی هه‌ڤالانی، زۆر به خێرای خۆی ده‌هاوێته پشت به‌رده‌که و پاسداره‌کانیش نادریان دابووه به‌ر ده‌سترێژ، به‌و ته‌قه‌یه پێشمه‌رگه‌کان ئاگادار ده‌بنه‌وه به هه‌مولایه‌کدا بۆ پاسداره‌کان هێرش ده‌که‌ن و ته‌قەیان لێ ده‌که‌ن له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا نادر رزگاری ده‌بێت و پاسداره‌کانیش هه‌ڵدێن له بیرم نییه که که‌سیان کوژرا یان نا.
ئه‌وه نمونه‌یه‌ک بوو ده‌گه‌رێمه سه‌ر ئه‌سلی بابه‌ته‌که، و گه‌لێک جار خەڵک بوو لای پێشمه‌رگه‌کان سکاڵایان کردبوو له سه‌ر ئه‌و خوێنمژانه، پاسداره‌کان شوێنی ڕوداوه‌که‌یان به‌جێ هێشتبوو گه‌یشتبوونه ناو ڕه‌شماڵه‌کانی هه‌واری مامز و ده‌ستیان کردبوو به ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌لکی بێ تاوان و هه‌موو مێگه‌ڵه مه‌ڕه‌کانیان کۆ کردبونه‌وه و نارنجۆکیان ده هاویشته ناویان و ئاگریان له گوێنی و چادره‌کانیان به‌ر ده‌دا، له لایه‌کی دیکه‌ش زیاتر له‌١٠ که‌سیان گرتبوو به نیاز بوون بیان کوژن. له ڕاستیدا به‌کرێ گیراوه‌کانی رێژیم هیچ ئاگایه‌کیان له ده‌ورو به‌ری خۆیان نه‌بوو و له به‌ر ره‌فتارو کرده‌وه نا مرۆڤانه‌ی خۆیان هه‌ستیان به نزیک بونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه نه‌ده‌کرد.
ئێمه به پێش چاوی ئه‌وانه‌وه هاتینه خوارو چوار ده‌ورمان لێ گرتن،له هه‌ڵمه‌تێکی شێرانه دا ڕۆڵه‌کانی گه‌ڵ، ئاگری تۆڵه‌ی خۆیان به سه‌ر به‌کرێ گیراوانی ڕێژم دا باراند، هه‌ر پاسدارێک به سه‌ر ڵێشێواوی ده‌گه‌را که شوێنێک ببێنیته‌وه که خۆی تێدا بشارێته‌وه یان بیکات به سه‌نگه‌ر، به‌ڵام ئایا خاک و به‌ردو دار‌و ده‌وه‌نه‌کانی هه‌وار مامز ئه‌و مرۆڤکوژانه ی وه‌خۆ ده‌گرێت..؟ بێ گومان ئه‌وان له باوه‌شی دایکی نیشتمانی کوردان دا هیچ جێگایه‌کیان به‌ر نه‌ده‌که‌وت، هه‌تا کات ده‌رۆیشت شه‌ڕه‌که توندتر ده‌بوو، پێشمه‌رگه‌کان بست به بست لێیان ده‌چونه پێش و له ئاکامدا شه‌ڕێکی ده‌سته و یه‌خه ده‌ستی پێ کرد.
ئه‌وه‌ی راستی بێت پاسداره‌کان تا ئاخیر گوڵه شه‌ڕیان ده‌کرد هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به هۆی درێژ بوونی ماوه‌ی شه‌ڕه‌که، ئه‌و شه‌ڕه زیاتر له سێ ساعه‌ت و نیوی خایه‌ند، له ئاکامدا هیچ پاسدارێک به‌سڵامه‌تی ده‌رباز نه‌بوو و پێشمه‌رگه‌کان به ته‌واوه‌تی ده‌ستیان به سه‌ر مه‌یدانی شه‌ره‌که‌دا گرت، ئه‌و پاسدارانه داوتەڵە‌بانه وه‌دوای پێشمه‌رگه ده‌که‌وتن و گروپه‌که‌یان له به‌ینی٣٠ هه‌تا ٤٠نه‌فه‌رێک ده‌بوون، ده‌سکه‌وتی پێشمه‌رگه‌کان له‌و شه‌ڕه‌دا له‌به‌ین چوونی ئه‌و نیرویه تایبه‌تییه بوو به هه‌رچی که پێیان بوو، زه‌ره‌رو زیانه‌کانی ئێمه: به‌داخێکی گرانه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی ناو سه‌نگه‌ر، سێ تێکۆشه‌ری قاره‌مان، سێ ڕۆڵه‌ی هه‌ڵکه‌وتوی گه‌له‌ه‌مان به ناوه‌کان١ – مه‌حه‌مه‌د تاهیر عه‌بدالی ٢ – خالید روویان ٣ – مسته‌فا ئابیاری شه‌هید بوون.
جێگای ئاماژه پێکردنه له سه‌ره‌تادا هه‌ر سێکیان بریندار ببوون، ئه‌وه‌ی راستی بێت مسته‌فا ئابیاری برینه‌که‌ی جێگای مه‌ترسی نه‌بوو ، گولله‌یه‌ک وه به‌ر لاقی که‌وتبوو ، له شوێنی شه‌ڕه‌که‌وه ئه‌و کوڕه بێده‌نگ بوو قسه‌ی نه‌ده‌کرد که به هیچ شێوه باوه‌ڕمان نه‌ده‌کرد شه‌هید ببێت، که چی شه‌و ساعه‌تی ٣٠:١٠ له ناو ره‌شماله‌کانی شابتان وه‌رێ که‌وتین له رێگادا شه‌هید بوو.
مه‌حه‌مه‌د تاهیر عه‌بدالی برینه‌که‌ی زۆر سه‌خت بوو، دیاره له کاتی بریندار بوونیدا داوای دیتنی منی کردبوو، کاتێ هاورێیه‌ک که له لای بوو به بێ‌سیم ئاگاداری کردم که مه‌حه‌مه‌د تاهیر داوات ده‌کات، زانیم برینداره به‌ڵام له‌و کاته‌دا زه‌حمه‌ت بوو خۆم بگه‌ێنمه لای، زۆریشی پێ نه‌چوو شه‌ڕ کۆتایی پێ هات دوای ته‌واو بوو نی شه‌ڕ خۆم گه‌یانده لای، کوتم مه‌حه‌مه‌د تاهیر ده‌م ناسییه‌وه کوتی نه، ئینجا پێم کوت من ئه‌نوه‌رم هه‌رکه ئه‌وم کوت، خۆش خۆش ده‌ی کوت ئه‌نوه‌ر گیان و چه‌ند باره‌ی دووپاتی ده کرده‌وه، که چوومه نزیکی ده‌ستم به سه‌ریدا هێنا و دڵم ده‌داوه به‌ڵام خۆی هیوای به ژیان نه‌مابوو. ژیان لای ئه‌و هیچ مانایه‌کی نه‌بوو له‌و کاته‌دا، برینه‌که‌ی زۆر قول بوو له ناحییه‌ی زگیه‌وه بریندار بوو، بریندارییه‌که‌ی له راده‌به‌ده‌ر سه‌خت بوو، زۆری بۆ ناراحه‌ت بووم، به‌لام جگه له هه‌لگرتن و ڕاگواستنی به هاوکاری پێشمه‌رگه‌کان هیچی ترم له ده‌ست نه‌ده‌هات .
له‌و کاته دا چه‌ند جار داوای لێ‌کردین که له‌و حاڵه ته ڕزگاری که‌ین و ده‌یکوت: من بۆ ئێوه ده‌بمه بارێکی قورس و ده‌زانم ئێستا هێزی یارمه‌تی ده‌ر بۆ ئه‌و پاسدارانه دێت و منیش برینه‌که‌م زۆر سه‌خته و چه‌ند که‌س له ئێوه به منه‌وه ئه‌سیر ده‌بن . کوتم: مه‌حه‌مه تاهیر نیگه‌ران مه‌به ته‌نانه‌ت پاسدارێکیش ده‌رباز نه‌بووه و هه‌مویان له شه‌ڕدا کوژراون، تۆش ده‌رمان کراوی برینه‌که‌تیان پێچاوه و جێگای مه‌ترسی نییه و ئیستا لێره‌ت ڕاده‌گوێزین.
خالید روویان ئه‌ویش برینه‌که‌ی هه‌تا بلێی سه‌خت بوو ، ئه‌و چوار یان پێنج گوڵەی وه‌سه‌ری که‌وتبوون، کاتێ مرۆڤ چاوی ده‌که‌وت به برینه‌که‌ی ده‌یزانی که ئه‌و ڕۆله‌یه‌ی گه‌له‌که‌شمان تێکه‌ڵ به کاروانی سووری شه‌هیدان ده‌بێ. زۆر به‌خێرا به ئه‌سپ و ئێستر له‌و شوێنه‌مان ڕاگواستن بۆ ناو چادرچییه‌کانی شابتان، له ڕاستیدا کادره‌کانی ده‌رمانی زۆریان پێوه ماندو بوون و ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان هات کردیان بۆ رزگاری گیانی ئه‌و سێ شه‌هیده به‌ڵام مخابن به هۆی نه بوونی دوکتۆری جه‌راح و نه بوونی شوێن و ئیمکاناتی پێویست نه‌تواندرا گیانی هیچ یه‌ک له‌و سێ قاره‌مانه رزگار بکرێت.. دره‌نگانێکی شه‌وه به‌ره‌و گۆرستانی شه‌هیدان که له سه‌رینچاوه‌ی گه‌لی گاده‌ران هه‌ڵکه‌وتبوو، وه ڕێ که‌وتین. له رێگادا هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه‌دا باسم کردووه کاتژمێر ٣٠:١٠ی شه‌و مسته‌فا شه‌هید بوو.. بۆ به‌یانی خالید روویانیش شه‌هید بوو. دوای خالید زۆری پێ نه چوو که به داخه‌وه مه‌حه‌مه‌د تاهیریش ئێمه‌ی به‌جێ هێشت و هه‌رسێکیان تێکه‌ڵ به کاروانی شه‌هیدانی سور خه‌لاتی گه‌ڵه چه‌وساوه‌که‌مان بوون. لای کاتژمێر ٠٠:١٢ نێوه‌ڕۆ گیشتینه گۆڕستانی شه‌هیدان (شه‌هاب)
به به‌شداری هه‌موو کادر و پێشمه‌رگه‌کان و چادرچییەکانی ناوچه‌ی مه‌ڕگه‌وه‌ر که له‌و کوێستانانه بوون، له نێو خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆردا ته‌رمی ئه‌و سێ خۆشه‌ویسته‌مان ته‌سلیم به خاكی پیرۆزی كوردستان كرد، ئێستاش هاورێ و هاوسه‌نگه‌ره له مێژینه‌کانی ئه‌و شه‌هیدانه و به‌شێک له خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری ناوچه‌ی شنۆ و مه‌ڕگه‌وه‌ر و به تایبه‌تی هاورێ و هاوسەنگەرەکانیان بۆ نوێ کردنه‌وه‌ی به‌ڵێنیان به ڕێبازی شه‌هیدان، سه‌ر‌دانی گۆرستانی شه‌هیدان ده‌که‌ن و وه‌فاداری خۆیان به ڕیبازی ئەو شەهیدانە نوێ دەکەنەوە.
هه‌زاران هه‌زار سڵاو له گیانی پاکی شه‌هیدان، مه‌حه‌مه تاهیر عه‌بداڵی و خالید روویان و مسته‌فا ئابیاری و هه‌مو شه‌هیدانی کورد و کوردستان.
مردن و نه‌مان بۆ رێژیمی کۆنه‌په‌رستی کۆماری ئیسلامی ئیران سه‌ر که‌وێت جولانه‌وه‌ی ماف خوازانه‌ی گه‌لی کورد به رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. به پێویستم زانی بۆ ناساندنی زیاتر هه‌ر یه‌ک له‌و سێ شه‌هیدانه چه‌ند پراگرافێک له سه‌ر ژیان و چیگاوبان ، کار…هتد بنوسم جێی خۆیەتی لیرەدا سوپاسی ماڵپەڕی خاکەلێوە بکەم کە زانیاری لە سەر ئەم شەهیدانەدا هاوکاری کردوومە.
شه‌هید محەممەد تاهیر عه‌بدالی.
ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە ئاوایی بێمزورتێ چاوی بژیان هەڵێناوە، بەهۆی هه‌ژاری و ده‌ست ته‌نگی و بێ ده‌ره‌تانی و هاوکات نه‌بونی مه‌دره‌سه له گوندی بێمزورتێ بێ به‌ش بووه له قوتابخانه, به دوای نه‌مانی رێژیمی شا‌و هاتنه سه‌ر کاری رێژیمی کۆماری ئیسڵامی و ئاشکرا بوونی خه‌بات و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران محه‌ممه‌د تاهیر له ساڵی ١٣٥٨ی هه‌تاوی له ریزه‌کانی یه‌کێتی لاوانی دێموکرات دا خۆی ناو نووس ده‌کات. محه‌ممه‌د تاهیر به گوێره‌ی توانای خۆی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که بۆی دیاری ده‌کرا زۆر به باشی به چێ ده‌گه‌یاندن.
وه‌ک ئه‌ندامی یه‌کێتی لاوانی دێموکرات و هه‌تا ساڵی ١٣٦٠ئه‌م کاره‌ی هه‌روا درێژه دا. له ساڵی١٣٦٠ بوو به ئه‌ندامی حیزبی دێموکرات و زۆر شێلگێرانە ئه‌رکه پێ ئه‌سپێردراوه‌کانی حیزبی به‌ریوه ده‌برد و سه‌رئه‌نجام ساڵی ١٣٦٤ به زۆر له لایه‌ن رێژێمه‌وه چه‌کداره کرا، دوای دوو مانگ چه‌کداری که به خۆشی خۆی نه بوو له گه‌ڵ نۆ لاوی خوێنگه‌رم و خه‌باتگێری گۆندی بێمزورتێ په‌یمانیان به‌ست که سه‌فی خۆیان له خوێنمژه‌کانی دژی گه‌لی جیا بکه‌نه‌وه ئه‌وه بوو له شه‌وێکیی پایزی١٣٦٤ به چه‌که‌وه خۆیان گه‌یانده ناو رێزه‌کانی شۆرشگێره‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
محه‌ممه‌د تاهیر زۆر زوو توانی هه‌ستی خۆشه‌ویستی هاورێیانی بۆ لای خۆی رابکێشێ و له چه‌ندین شه‌ڕدا به‌شداری کرد و ئازایه‌تی و قاره‌مانه‌تی له خۆ نیشان دا. له ساڵی ١٣٦٥/٣/٢٧ له شه‌ڕێکی ده‌سته‌و یەخه‌و قاره‌مانانه‌دا له به‌رده سپییان بیندار ده‌بێت. سه‌رەنجام له‌٤ ی گه‌لاوێژی ١٣٦٦ له شه‌رێکی حه‌ماسه خولقێندا له هاوار مامز شه‌هید بوو.
شه‌هید مسته‌فا ئابیاری.
مستەفا ئابیاری ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە ئاوایی وەزنێ سەربە شارستانی نەغەدە لە دایک دەبێ، له ته‌مه‌نی ٧ ساڵییدا له لایه‌ن بنه‌مالەی زه‌حمه‌تکێشیدا ده‌نێردرێته قوتابخانه تا پۆلی ٥ی سه‌ره‌تای ده‌رس ده‌خوێنێت. به‌ڵام به هۆی ده‌س ته‌نگی و نه‌داری به ناچاری له مه‌دره‌سه ده‌س هه‌لده‌گرێت و روو له کار‌و کاسبی ده‌کات، به دوای رووخانی رێژیمی پاشایەتی و هاتنه سه‌ر کاری رێژیمی دژی گه‌لی جمهوری ئیسلامی، هه‌ست به ماف خوراوی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌کات، له ساڵی ١٣٦١ی مسته‌فا به هۆی زڵم و سته‌می رێژیمی ئاخوندی دێته ناو رێزه‌کانی پێشمه‌رگایه‌تی له هێزی شه‌هید ئه‌فشین ده‌بێته پێشمه‌رگه، له ساڵی ١٣٦٢ سه‌نگه‌ره‌که‌ی ده گوێزێته‌وه بۆ هێزی شه‌هید سمکۆ (کێله‌شین) مسته‌فا پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مان و تێکۆشه‌ر بوو،له هه‌مانکادا به دیسپلین و ئاماده‌ی به‌رێوه‌بردنی بریاراتی حیزبی بوو.
مسته‌فا هه‌رده‌م روو خۆش و بزه‌ی پێکه‌نیین له سه‌ر لێوانی بوو. له زۆربه‌ی شه‌ره‌کانی ناوچه‌ی شنۆیه به‌شداری چالاکانه‌ی کرد بوو. سه‌ر ئه‌نجام له ساڵی ١٣٦٦ /٥/٤ له شه‌رێکی حه‌ماسه خولقێن و بێ وێنه‌دا له هه‌وار مامز شه‌هید بوو.
شەهید خالید رویان
خالید خه‌لکی ئاوایی حه‌لبێ سه‌ر به ناوچه‌ی سندووسی نه‌غه‌ده، ساڵی ١٣٤٥ی هه‌تاوی له بنه ماله‌ییه‌کی وه‌رزێرو زه‌حمه‌تکێش له دایک بووه. له ته‌مه‌نی ٧ ساڵییدا رێگای قوتابخانه‌ی گرتوته به‌ر و دوای دوو سال ده‌رس خوێندن له قوتابخانه به هۆی نه‌داری ده‌س ته‌نگی به ناچاری خالید له قوتابخانه ده‌س هه‌لده‌گرێت. خالید وه‌ک هه‌ر مندالێکی ئاسای دژیا و تا کو گه‌وره بوو. به فه‌عله‌یی و کاری وه‌رزێری یاریده ده‌ری بنه‌ماله‌که‌ی ده‌دا. خالید به هه‌ست کردن به به‌رپرسایه‌تیدا له به‌رابه‌ر جنایه‌تکارانی کۆماری ئیسلامی له ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی ده‌ستی دایه جه‌کی شه‌ره‌ف و مه‌ردایه‌تی و له هێزی کێله‌شین بو به پێشمه‌رگه. خالید کوڕێکی ئازا ونه‌ترس له هه‌مانکادا له سه‌ره‌خۆ و وریا بوو.
خالید له ده‌یان شه‌ری قاره‌مانانه‌دا به‌شداری کردووه‌و یه‌کێک بووه له‌و پێشمه‌رگه ئازایانانه‌ی هێزی کێله‌شین. دوا جالاکی خالید ئه‌و شه‌ره بوو که له رۆژی ٤/٥/١٣٦٦ به داخه‌وه له‌و شه‌ره‌دا خالید روویان له گه‌ل ٢پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و تێکۆشه‌ر به ناوه‌کانی محه‌ممه‌د تاهیر عه‌بداڵی، مسته‌فا ئابیاری شه‌هید ده‌بن.
هه‌زاران سڵاو له روحی پاکی ئه‌و شه‌هیدانه و رێگایان پڕ ڕێبوار بێت.
ئه‌نوه‌ر مه‌حمودزاده- لە وڵاتی سوئێد
2012-12-17
{jcomments off}